(ر) یان (ڕ) … ئاری عوسمان خه‌یات
با خه‌ڵكی ڕه‌شۆك هه‌ر بۆ خۆیان بنووسن (روو) له جیاتی (ڕوو) یان (ریش) له‌بری (ڕیش)، هه‌روه‌ك ئاساییه ئه‌گه‌ر ئه‌وان بنووسن (رێك) له باتی (ڕێك)، به‌ڵام وه‌ڵاهی زۆر عه‌یبه ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی به (مه‌سعود محه‌مه‌د) و (ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف) بزانێ، كه‌چی بێت و له جیاتی (ڕێوی) بنووسێ (رێوی)، یان له بری (ڕامان) بنووسی (رامان)، خۆ هه‌ر داوه‌شینه، ئه‌گه‌ر پیاو له جێی (ڕینووس) بنووسی (رێنووس)…
هه‌ن ده‌ڵێن: هه‌موو (ڕ)ێیه‌ك له سه‌ره‌تاوه هه‌ر قورسه، چ پێویست ده‌كا ئه‌و حه‌وته حیزه‌ی لـه ژێـر دابنرێ؟
ده‌ی كه‌وایه سه‌یرێكی ئه‌م وشانه‌ی لای خواره‌وه، بكه‌ن:
ماڵ
حاڵ
داڵ
شاڵ
ساڵ
باڵ
ناڵ
فاڵ
پاڵ
یاڵ
باڵ
ساماڵ
حه‌ماڵ
گه‌ماڵ
ده‌ی كه وایه، با ئیـتـر هه‌رچی لامێك كه‌وته كۆتاییه‌وه و ئه‌لفێكی له پێشه‌وه هات، حه‌وته حیزه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌نووسین، چونكی هه‌موو ئه‌و لامانه هه‌ر قورسن… وانییه؟!
نه‌خێر وانییه.. چونكه ئه‌گه‌ر وامان كرد، ئه‌وا ڕێنووسی كوردی، ئه‌بێته په‌ندی زه‌مانه، دوایی وای لێدێ، بیانوویه‌كیش بۆ كه‌وتی سه‌ر (و)ی قورسیش ئه‌دۆزینه‌وه و ئه‌ویش فت ئه‌كه‌ین..
ئه‌نجا ئه‌وه‌ی سه‌ر (ێ)ییه‌كه‌ش ترۆ ئه‌بێ…
كوره ئه‌سڵه‌ن كار ئه‌گاته ئه‌وه‌ی، (كورد)ی ئه‌م زه‌مانه هه‌ر ژماره حه‌وتی بیركاریش ته‌رك ئه‌كا و ئیدی له شه‌شه‌وه بۆ هه‌شت باز ئه‌دا.. (یه‌ك دوو سێ چوار پێنج شه‌ش هه‌شت نۆ ده … …).
كه‌واتا:
ڕێی سووك و ڕێی قه‌ڵه‌و (ر / ڕ)، دوو ده‌نگ، دوو فۆنیمی جیاوازن له زمانی كوردیدا.
خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی و جیاوكی خۆیانن، چونكه ده‌بنه هۆی گۆڕینی واتای وشه.
بۆیه له هه‌ر كوێی وشه‌دا بێن، ده‌بێ به وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانه‌وه بنووسرێن.
بۆیه تكایه، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی پێتان وایه هه‌موو (ر)ییه‌كی سه‌ره‌تا قورسه، له‌مه‌ودوا حه‌وته حیزه‌كه‌ی بنووسن، ئه‌گه‌رنا، ئه‌وا كاتێ نووسیتان (رێگا یان رێبوار و رێناس و رێباز) ئه‌وا له‌گه‌ڵیشیا له جیاتی (گه‌ماڵ) بنووسن: (گه‌مال).