زمانی بێ دەنگی …ئاکۆ کۆچەر
بروام وایە کوردیش وەك نەتەوەکانی ئەمریکای لاتینی توانیویانە چامەی نەمر بخەنە نێو ئەدەبی جیهانییەوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی شەپۆلی پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیا و شارستانی ڕۆژئاوا نەك تەنیا ئەدەب و شیعر بەڵکو رۆحی مرۆڤیشی لەو دەڤەرانەدا بەرەو کەنار بردووە.
کەمن ئەوانەی دوور لە تیشکی مۆدی راگەیاندن و ئینتیما و ململانێ دواکەوتووەکانی کۆمەڵگا ڕۆژهەڵتییەکان وهاوشێوەکانی بە بێ دەنگیی لە دووتوێی هزرو دەقێکی نەمردا خزمەت بە خەرمانەی فەرهەنگی ئەدەبییاتی مرۆڤایەتی بکەن. ئەم دەقە کراوە فرە رەهەندەی لەم نووسینەدا پێشکەش خوێنەرانی دەکەین لە زەمەنی جەنگی ساردا نووسراوە، هێندەی ئەوەی بەرائەت و سەروەریی ڕۆسنبیریی دەردەخات بەرانبەر هەموو لێشاوەکانی پۆلەتیك، دوو هێندەش سیمبوڵ و بە جیهان بوون لە وێنە تازە و جارجارەش خەمبارەکانیا کە هزر و هەست پێکەوە دەدوێنێ و دەخاتە روو. دەکرێت بڵێین وەك گۆرانییەکی نەمر هەمیشە دەگوترێتەوە و زایەڵەی ئاشتی خوازێکی ماندووە کە بە پرسیارە لە دوا نەهاتووەکانی ئامێزیی خوێنەر لە بەردەم هەڵبژاردنی وەڵامە جۆراوجۆرەکاندا سەرپشك دەکات و جارجارەش دەپەشۆکێنێ. شاعیر لەم شیعرەدا سیفەتەکانی مرۆڤ بە ڕەگەزەکانی بوون دەبەخشێ و مرۆڤ تێیدا دەمرێت و هیچ بوونێکی نامینێت.
هەر ئەم هۆنراوەیە کە لە کتێبی (مردن لە ئاوێنەکانا) لاپەڕە ١٤-١٥ بڵاوکراوەتەوە، پەرجڤەکەشی بە کەمێك دەسکارییەوە لە گۆڤاری بڵاو کراوەتەوە. ئێمە لێرەدا هەردووکی دەخەینە بەرچاو. ‘ pulsar. No 25 .p 19’ نێو نەتەوەیی دەقی شیعری
ئەم هۆنراوەیە هی شاعیر سۆران محەمەدە، هەرچەندە زۆر کەم لەسەر بەرهەمەکانی ئەم شاعیرە نووسراوە بەڵام زۆر شایستەی لەسەر وەستان و شیکاری ڕەخنەیین، ئەمەش نەك تەنیا ئەم شاعیرە لە زەمەنەکەی خۆیدا لێی بێ بەش بووە بەڵکو لەو بڕوایەدام زۆر دەقی جۆراوجۆری داهێنەری ترمان هەیە هیچ تیشکێکی ئەتۆیان نەخراوەتە سەر، ئیتر نازانم قەیرانی رەخنەمان هەیە یان قەیرانی پەرەو پەراوێزکەوتنی ئەدەبمان هەیە وەك سیمایەکی قێزەونی شەپۆلی گڵوبالێزم کە هەوڵەدا هەموو شتێك لە قاڵبی ئیکۆنۆمیدا بخەسێنێ.
چەند کبریتێ لەسەر پێن
بۆ گڕ تێ بەر بوون
لێیان گەڕێن با بنوون
رووبارەکان
سەفەری سپی خۆیان بکەن
بۆ ئامیزی سەرچاوەکان
تا بتوانن
تارمایی (مۆتەکان)
لە ڕووبەری کەلـلە سەریان دابماڵن
تا جۆگەکان
رووگەی خۆیان بدۆزنەوە
بەردەکان
ئەم ژاوە ژاوە بگۆڕن
بە بێ دەنگییەکی وەها
خۆڵ گوێی لە هەناسەکانیان بێ.
لە لیوارێکی ئاراما
بە دوای کۆکردنەوەی
پارچەکانی تری گیانییان بگەڕێن
نازانم!!
ڕۆژێکی بێزار
شەوێکی بێ ئیرادە
زستانێکی گرینۆك
گوڵێکی خەمبار
لە ژێر ڕەشماڵی شیعرێکی
کۆچەرییا
چی کۆی کردوونەتەوە؟!
**********
دەقە ئنگلیزیەکە:
Sulphur
Is waiting to explode-
Let the Sulphur sleep,
Let rivers
Travel abroad in whiteness
To the breast’s source.
Expel the dark spirit shadow
From the mind
Until the streams
Know the way for themselves,
And stones
Change chatter to silence-
So the earth
May hear stones breathing.
When the beach is quiet
The Earth
May look after all its spirits.
I don’t know
How to accommodate
The days’ restlessness
The nights’ lack of resolve, leaving
A mournful winter
And the sadness of flowers
Under the canopy
Of refugee poetry.