زمانی ره‌خنه له شیعره‌كانی (صابری ) دا
(( وكان الله علی كل شیْ رقیبا ))
صدق الله العڤیم
پێشه‌كی
ناكرێ باس له شاعیرێكی خواناس و دادپه‌روه‌رو موریدی ته‌ریقه‌ت و پیاوچاكی وه‌ك ( صابری ) بكه‌ین و له رێباز‌و فیكری دوور بكه‌وینه‌وه ، هه‌ر چه‌نده هه‌وڵی زۆرماندا له دونیای پان و به‌رین و به‌رفراوانی ته‌سه‌وف و ته‌شویقبوونی ( صابری ) بۆ سۆفیگه‌رێتییه‌كه‌ی په‌نجه دریژ نه‌كه‌ین چونكه هێنده زه‌حمه‌ته كه دیراسه‌ی قووڵی پێویسته و ره‌نگه نه‌كرێ وا به‌سانایی به سه‌ریدا بڕۆین ، له لایه‌كی دیكه‌وه بۆ خۆم هه‌ستم كرد كه براده‌رانی دیكه ئه‌م لایه‌نه فه‌رامۆش ناكه‌ن ، بۆیه په‌نامان بۆ حاڵه‌تێك برد كه ره‌نگه په‌نجه‌ی بۆ درێژ نه‌كرابێت ئه‌ویش زمانی ره‌خنه‌یه له شیعره‌كانی شاعیر دا ، هاوكات ناكرێ و ناشێت باس له چه‌مك و به‌هاكانی ئه‌و میتۆده نه‌كه‌ین ، ئه‌و كاتانه‌یش پرسیارگه‌لێك دێنه ئاراوه له‌وانه ، ئاخۆ تا چه‌ند په‌یوه‌ست بوون له نێوان ئازادی و ره‌خنه‌دا هه‌یه ؟ ئازادی و ره‌خنه له چ سه‌رده‌مێكدا زیاتر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن ؟ بشێ لێره‌دا ئازادی ماهیه‌ت و كرۆكی باسی ئێمه‌ی پێویست بێت ؟ شاعیر چون له نێو ئایینی پیرۆزی ئیسلام كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و ئازادی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌كار هێناوه بێ ئه‌وه‌ی باس له‌م چه‌مكه بكات ؟ ره‌خنه و ئازادی چ په‌یوه‌ندییه‌كی سروشتی له نێوانیاندا ریخۆشكه‌ره بۆ مه‌یسه‌ر بوونی دادپه‌روه‌ری ؟ ئێستاتیكاو به‌ها ئاكارییه‌كان مه‌وداكان به‌ر فره ده‌كات یان به‌ر ته‌سك ده‌كاته‌وه ؟
زمانی ره‌خنه زمانێكی تایبه‌ته و هه‌ر نووسه‌رێك خودان زمانی خۆیه و جۆره شێوازێك په‌یڕه‌و ده‌كات ، زمانی ره‌خنه هه‌جووه یان ته‌شهیر یان زبرتره له ته‌شهیر ، یانیش زۆر به نه‌رمی ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی ده‌پێكێت ؟ هه‌ندێك پێیان وایه به ته‌نها مرۆڤ زمانی ره‌خنه‌ی هه‌یه هه‌ر چه‌نده ئێره جێگه‌ی ئه‌وه نییه ، وه‌لێ ئه‌مه‌یش توێژینه‌وه‌یه‌كی چڕ و پڕی گه‌ره‌كه ، ته‌نها نمونه‌یه‌ك ده‌هێنینه‌وه هه‌موو یه‌كێكمان گوێبیستی ئه‌و ده‌نگه ده‌نگ و مرخبوونه‌وه‌ی گیاندارانی دیكه بووین به‌ر له‌وه‌ی به یه‌كدا بكێشن هه‌ندێ جار له یه‌كدی دوور ده‌كه‌ونه‌وه نه‌خێر هه‌ندێجاری دیكه ده‌كه‌ونه سه‌رو گوێلاكی یه‌كدی ، بیگومان هه‌ر یه‌كه‌یان خۆی به خاوه‌ن ماف ده‌زانێت ئه‌گه‌ر له یه‌ك ره‌گه‌ز بوون .
كه‌واته زمان ده‌لاله‌تی گه‌یاندن و په‌یوه‌ست بوونه به یه‌كترییه‌وه ، هه‌ر ئه‌مه‌یش وامان لێده‌كات به چاك بڵێین چاك و به رووی خراپی وله نادادپه‌روه‌ری ده‌نگ به‌رز بكه‌ینه‌وه ئه‌م ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه‌یه ره‌خنه‌یه ، كه ره‌خنه‌یش نه‌بوو ئازادی قۆرخكراوه .
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌مان دابه‌شی دوو ته‌وه‌ر كردوه‌ه به‌م جۆره :
یه‌كه‌م : ته‌وه‌ری ئازادی لای ( صابری ) شاعیر
دووه‌م : زمانی ره‌خنه له شیعره‌كانی ( صابری ) دا .
(( ته‌وه‌ری یه‌كه‌م ))
ئازادی لای صابری شاعیر
ئازادی ئه‌گه‌ر به‌و واتا‌و ده‌لاله‌تانه‌وه شرۆڤه بكه‌ین كه بێ‌سنوور و به‌ر به‌ره‌ڵا بێت ، ئه‌وا هیچ ئازادییه‌ك ناوی نامێنێت و به‌ها ئاكارییه‌كانی خۆی و ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ش له ده‌ست ده‌دات ، هه‌ندێ یاسا‌و رێسا له پێناو رێكخستنی ژیانی مرۆڤایه‌تی دانراون ، ده‌نا هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه نامێنێت ، خودای تاك و ته‌نها كه ئاوه‌ز ( عه‌قڵا ) به مرۆڤ ده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌كان ساغله‌م و دروست بن ، رێبازه ئایینه‌كان له رێگای بیركردنه‌وه‌ی ئاوه‌زی مرۆڤه‌وه به ئه‌نجام گه‌یشتوون و هه‌ر له‌و رێگایه‌شه‌وه به راستییه‌كانی ئایینی ئیسلام ( ناسین و ئاكار و نیستی ) گه‌یشتوون ، هه‌ر ئاوه‌ز رێگای راست و دروستی عیشقی ئیلاهی دۆزیوه‌ته‌وه به تێفكرین له دروستبوونی ئه‌م كه‌ونه‌ی ئێمه كه تیایدا ده‌ژین ، جگه له ئایینی ئیسلام له ئایینه‌كانی دیكه‌یشدا رێبازی عیشقی ئیلاهی دۆزراوه‌ته‌وه وه‌ك ته‌سه‌وف كه له ئایینه‌كانی دیكه هه‌ن ، له سه‌روو ئه‌وانه‌یشه‌وه مرۆڤ شیكاری روون و وردی له باره‌ی مه‌قامه‌كانه‌وه كردووه له پێناو عاشقبوون و عاشقبوونی خودای تاك و ته‌نها ئه‌وانه‌یش وه‌ك مه‌قامه‌كانی ( تۆبه و وه‌رع و زوهد و فه‌قر و سه‌بر و ره‌زا و ته‌وه‌كولی په‌ی پێبردووه ) ره‌نگه له نووسینێكی وا كورتدا نه‌توانین به هیچ جۆرێك باس له داهێنانه‌كانی عه‌قڵی مرۆڤ بكه‌ین ، هه‌ر له زانسته به‌ر فراوانه‌كان و داهێنانه‌كانی زانست تاوه‌كو به جیهانی گلۆبالیزه‌یشن و سكۆلاریزمی ئه‌مڕۆ ده‌گات ، به هه‌موو ئه‌و داهێنان و بیركردنه‌وانه له رێگای ئازادی خود و سه‌ربه‌ستی خودی مرۆڤه‌وه باڵابوونی به‌ده‌ستهێناوه ، ده‌نا رۆژێ له رۆژان نه‌بیستراوه كه ئه‌دیسۆن زۆری لێكرا بێت كاره‌با دابهێنێت ، بۆیه ئازادی مرۆڤ ئازادییه‌كی ره‌هایه ، به‌ڵام كاتێك سنووری بۆ داده‌نرێت له پێناو پاراستنی به‌ها ئاكارییه‌كانی مرۆڤایه‌تی و دووركه‌وتنه‌وه له‌و دڕندایه‌تییه‌ی كه ئه‌و دوایی گیانداره‌كانی دیكه به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێت ، كه‌واته مرۆڤ ئازاده به‌و چه‌مكه‌ی كه باڵا ده‌سته به سه‌ر ئیراده‌ی خۆیدا تاوه‌كو به‌رده‌وامی به ره‌وتی چاكی و جوانی و خه‌سڵه‌ته‌كانی مرۆڤ بدات ، پانتایی بیركردنه‌وه‌ی به‌رفراوان بكات ، ته‌واوی ئایینه‌كان و ئایینی ئیسلامیش بڕوای به‌وه هه‌یه كه مرۆڤ به ئازادی له دایك بووه و به‌م پێیه‌ش ده‌یه‌وێت تا كۆتایی ته‌مه‌نی و نه‌مانی مرۆڤایه‌تی بنده‌ست و كۆیله نه‌بێت و ژێر ده‌سته‌یی نه‌ژێت ، له بن ره‌حمه‌تی خالقێكدا بژیت كه به‌خشنده و به به‌زه‌ییه و خۆی له رۆژی ئاخیره‌تدا ئه‌و به‌خشنده‌ییه‌ی پێببه‌خشێت و به كرده‌وه‌كانی خۆیانی له گه‌ڵدا نه‌كات ، ئه‌گه‌ر به وردی و روونتر دیقه‌تی ته‌واوی ئایینه‌كان بده‌ین هه‌ست ده‌كه‌ین جگه له بانگه‌شه‌كردن بۆ مرۆڤایه‌تی و به‌رفراوانكردنی ویژدان له ناخی هه‌ر تاكێكدا بڕوای ته‌واویشمان به ئازادی تاك هه‌بووه له پێناو رزگاربوون له كۆیلایه‌تی و په‌رستنی بته‌كان و خۆ قورتاركردن له دواكه‌وتوویی و هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشكه‌وتن و داهێنانی زانستانه ، ئه‌مه‌یش خۆی له خۆیدا قورتار بوونه له‌و خوایانه‌ی كه مرۆڤ بۆ خۆیان ناو و ره‌نگی بۆ داناون و دروستی كردوون كه خوای تاك و ته‌نها و بوونی پێویستی به بیركردنه‌وه وئازادییه‌ك هه‌یه تاوه‌كو مرۆڤ به یه‌قین بگات .
یه‌قین ئه‌و وشه ئاڵۆز و سه‌خت و دژواره‌یه كه به بوونی ژیان گه‌ڕان به دوای یه‌قین مه‌وداكان فراوانتر ده‌كات ، یه‌قین له هه‌موو گومانه‌كانی رۆژگار و سه‌رده‌می خۆمان تا قۆناغ و سه‌رده‌م و رۆژگاره‌كان به سه‌رده‌م و قۆناغ و رۆژگاری دیكه ده‌گۆڕین ، له زه‌مه‌نی ئیمڕۆماندا ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه یه‌قین له ته‌واوی بواره‌كانی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات و داهێنانی زانستی و باری ئابووری و رۆشنبیری و داب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و شرۆڤه‌كاری وردتری قورئانی پیرۆز و به ده‌ستهێنانی زۆر له داهێنانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كتێبه پیرۆزه .
هه‌موو ئه‌وانه به تۆبزی و زوڵمی زاڵمان هاوێر نابن ، چونكی ئازادی رێنیشانده‌رمانه بۆ گه‌یشتن به یه‌قین ، هه‌رچه‌نده باس له‌م پرسه ناكه‌ین ، به‌ڵكو ئازادی تاك به‌ره‌و پانتاییه‌كانی دونیامان ده‌با و روئیاكانمان به‌رفراوانتر ده‌كات ، ئیمامی عه‌لی ره‌زای خوای له سه‌ر بێت ، له باره‌ی ئازادییه‌وه ده‌فه‌رموێت : ( لا تكن عبد غیرك وقد خلقك الله حرا ) واتا : (كۆیله‌ی هیچ كه‌سێك مه‌به ، خودا به ئازادی تۆی خولقاندووه ) له‌م رووه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه مرۆڤ به ته‌واوی بیروباوه‌ڕه‌كانییه‌وه ئازاده ، ئازاده له خوشه‌ویستنی هه‌ر شتێك یان كه‌سێك به‌ڵام نه‌ك بگاته ئه‌ندازه‌ی په‌رستن چونكه خودای تاك ته‌نها شایسته‌ی په‌رستنه له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مووباڵا ده‌ستییه‌ك له ده‌سه‌ڵاتدا به سه‌ر گه‌وره‌یی گه‌ردوون بۆ خودی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه ، هه‌ر مرۆڤێك كه‌سێكی دیكه‌ی خۆشبوێت كرده‌یه‌كی ئاساییه وه‌ك خۆشه‌ویستی خه‌ڵوه‌تنشینان بۆ رێباز و عیشقی ئیلاهی یان خۆشه‌ویستی ئه‌وینداری بۆ دولبه‌ر و له‌یلا و سه‌لواكه‌ی زۆرجاریش موریدانی رێبازی ته‌ریقه‌ت و سۆفیگه‌رێتی وه‌ك هێما و دال و مه‌دلولی مه‌به‌ست و ئامانجی پیرۆزی خۆیان كه ئه‌ویش بۆ عیشقی ئیلاهی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و به‌كاری دێنن ، هه‌ندێجاریش ئه‌م خۆشه‌ویستی و ئه‌وینه بۆ خۆی وه‌ك ئازادییه‌كی تاك به‌كار ده‌هێنرێت و له ناخدا ره‌هایه و له باتندا پانتاییه‌كی به‌رفره قۆرخ ده‌كات و له زاهیریشدا به‌ر ته‌سك ده‌بێته‌وه ، له حاڵه‌تی دیكه‌یشدا یاسا و رێسا و داب و نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی فه‌رز كردووه وه‌ك رێگرییه‌ك ئاسته‌نگ بووه له به‌رده‌م ئه‌و ئه‌وینه ، خودی خۆشه‌ویستی چه‌ند جارێك له قورئانی پیرۆزدا هاتووه و گه‌ره‌كه ئاماژه‌ی پێبده‌ین ، به‌ڵام له چوار چێوه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ خودا و پێغه‌مبه‌ر تێنه‌په‌ڕیوه ، له سوره‌تی ( البقره ) دا ده‌فه‌رموێت : (الژین امنو اشد حبا لله ) هه‌روه‌ها له سوره‌تی (ال عمران ) ده‌فه‌موێت : ( قل ان كنتم تحبون الله فأتبعونی یحببكم الله ویغفر لكم ژنوبكم )
ئاشقانی رێبازه جیاجیاكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام به تایبه‌تی رێبازی سۆفیگه‌رێتی و پێشه‌وایانی له رێگای ئاوه‌ز و بیركردنه‌وه و شرۆڤه‌كاری ورده‌وه په‌یان به خۆشه‌ویستی بردووه بۆ بیر‌و فه‌لسه‌فه‌ی سۆفیگه‌ری خۆیان به كاریان هێناوه عه‌قڵیه‌تی تێدا به‌رجه‌سته بووه وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌ك كه شایسته‌ی فه‌لسه‌فه‌كه‌یان بێت و كۆك بێت له گه‌ڵا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له بونیادنانی بۆچونه‌كانیان سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانیان به خودای گه‌وره و میهره‌بان و ئه‌م كه‌ونه و سروشت و ئه‌و شته سه‌رسووڕهێنه‌رانه‌ی خودا دروستی كردوون ، وناویانا خۆشویستی ( المحبه ) ، ئێمه لێره‌دا رۆده‌چینه جیهانێكی گه‌لێك به‌رفراوان و پانتاییه‌كی وا كه زۆر ئه‌سته‌مه له وه‌ها نووسینێكدا مافی خۆی پێبدرێت و په‌ل بۆ زۆر جێگا و لایه‌نی دیكه ده‌كوتێ ، بۆیه ئێمه له چوارچێوه‌ی ئه‌م نووسینه زۆر په‌ل بۆ ئه‌ملاولا ناكوتین ، وه‌لێ ئه‌وه‌ی زۆر گرینگ و په‌یوه‌ست به‌م ژاتره‌وه بێت ده‌یخه‌ینه به‌ر توێژینه‌وه ، ره‌نگه ئه‌مه‌یش هاوكات مافی خۆی نه‌داتێ و تواناكان قۆرخ بكات و باسی جوداجودا هه‌ڵبگرێت و ئێمه تیایدا كورتده‌ست بین .
قشیری خۆشویستی ( المحبه ) به‌سه‌ر پێنج به‌شدا دابه‌شكردووه : ( هه‌ستی ، ده‌روونی ، دڵیی ، ئاوه‌زی ، گیانی كه ده‌كاته حسیه ونفسیه وقلبیه وعقلیه وروحیه ) له راستیدا (هه‌ستی) خۆی له گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كان ده‌بینێته‌وه ، ئه‌مه‌یش نزمترین ئاستی خۆشویستییه ، ( ده‌روون) ی لادانێكی بی ده‌سكه‌وته ، هه‌روه‌ها خۆشویستی دڵیی ئاگرێكه له دڵا به‌رده‌بێت بۆ هه‌ر مه‌به‌ست و ئامانجێك بێت هه‌روه‌ك خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌وێت ، ( ئاوه‌ز) یش چاودێری خۆشه‌ویسته له بینین و ونبووندا ، ( گیان ) یش خۆ به‌ختكردنه له پێناو دڵخوازدا ، ئه‌م پێنج خاڵه‌ی باسمان كردن بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان ئامانج و مه‌به‌ستێك راست ده‌بێته‌وه ، مرۆڤ كاتێك كار ده‌كات به مه‌به‌ستی بژێوی و به خێوكردنی منداڵكانی خۆی ماندوو ده‌كات ئاره‌قه‌ی نێو چه‌وان ده‌ڕێژێت هه‌موو ده‌زانین كه به‌خێوكردنی منداڵیش مه‌به‌ستی خۆی هه‌یه جا یان بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌ساڵاچوو لاكه‌وته‌ی ئه‌ملاولا نه‌بێت و به‌خێوی بكات یانیش نه‌وه دوای خۆی جێبهێڵێت ، دیسانه‌وه ئه‌مه‌یش بۆ مه‌به‌ست و ئامانجی خۆیه‌تی ، ئه‌گه‌ر كار هه‌بوو كاردانه‌وه ده‌بێت ئه‌وا ئامانج و مه‌به‌ستیش له پشت ئه‌م حاڵه‌ته‌وه هه‌یه ، بۆیه زه‌رووره‌ته یان به هیچ كڵۆجێك ناكرێت مه‌به‌ست بۆ ئه‌م به‌شانه نه‌بێت ، با بزانین ئه‌و مه‌به‌ستانه چین : ( هه‌ستی ) ده‌سكه‌وتی خوازراوه له دڵخواز ،( ده‌روون) ی ئاماده‌بوون ( التواجد ) ، مه‌به‌ستی ( دڵیی ) سۆزه ( الوجد ) ، مه‌به‌ستی ( ئاوه‌ز ) بوونه ( الوجود ) مه‌به‌ستی ( گیان ) یش ده‌وراندۆره ( الاحاگه ) ، ئه‌م رێچكه و ره‌وته چه‌شنی پێپلیكانه‌یه چۆن ناكرێت مرۆڤ له پێپلیكانه‌دا بازدان بدات چونكی ئازار و ئه‌زیه‌ت بوون و دووچاربوونی پێوه‌یه و ده‌رئه‌نجام مایه پوچ ده‌رده‌چێت ، ئه‌وا له خۆشویستیدا ( موحیبه‌تدا ) داڕووخان دروست ده‌بێت و یه‌كانگیری فه‌راهه‌م نابێت ، هه‌رچه‌نده له باسه‌كه‌مان ده‌رده‌چین و دوور ده‌كه‌وینه‌وه به‌ڵام زه‌رووره‌تن خوێنه‌ر ئاشنایان بێت چونكی وابه‌سته‌ییه‌كی به ژانره‌كه‌ی ئێمه‌وه هه‌یه ، ئێمه‌یش ته‌نها له موحیبه‌تدا هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ین و زێتر رۆناچینه سه‌ر باسی عیشق و ئه‌و دوای رێگای عیشقی ئیلاهی ، هه‌ر وه‌ك گوتمان ئه‌و زنجیره پله‌دارییه ناكرێت به حاڵه‌تێك له‌و حاڵه‌تانه تێنه‌په‌ڕیت و خۆت به مورید و ده‌روێش و سۆفی و خه‌ڵوه‌تنشینی عیشقی خودایی بدۆزیته‌وه ، ئه‌م زنجیره له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌یه ، ئاماده‌بوون بۆ خۆی رێگایه بۆ گه‌یشتن به سۆز ، له نێوان دڵا و ده‌روونیشدا قۆناغێك یان حاڵه‌تێك به‌دی ده‌كه‌ین و بوونی هه‌یه ، كه جۆرێك له به‌ختیاری به هه‌ست ده‌به‌خشێت ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بڕی ئه‌وا سۆز ده‌چێته دڵه‌وه به بوون له ئاوه‌زدا كۆتایی پێدێت ، چونكی ئاوه‌زی ته‌واوكاری خودی ده‌ره‌كییه له سۆزدارییه‌كی رووت و گیان رۆحیش له دۆراندۆری ئه‌و بوونه‌دایه .
ئێمه باسمان له مه‌به‌ست و ئامانجی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه كرد بێئه‌وه‌ی باس له په‌یوه‌ست بوونیان به چه‌مكی خۆیانه‌وه بكه‌ین ، ده‌توانین بڵێین بوونی خود ( نفس ) لێره‌دا په‌یوه‌ستییه‌كی عه‌فه‌ویانه هه‌یه ئه‌ویش پابه‌ند بوون به خۆشویستنی خود واتا نه‌رسیسیه‌تی مرۆڤ كه تیایدا مرۆ ئاره‌زووی ته‌واوكاری خود و مانه‌وه‌ی ده‌كات ، دووه‌م په‌یوه‌ست بوون خۆشویستی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشیده‌وێت ، سێه‌م خۆشه‌ویستی هه‌ر كه‌سێك كه به‌خشنده بوو له ناخیدا بۆ خه‌ڵكی دیكه ، ئه‌گه‌ر به‌خشنده‌ییش نه‌بوو بۆ ئه‌و ئه‌وا ده‌چێته خانه‌ی خۆشه‌ویستی چاكه بۆ خه‌ڵكی وه‌ك جوانی به‌وێنه یان خۆشه‌ویستی بۆ خود ، په‌یوه‌ستبوونی چواره‌م خۆشه‌ویستییه بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له ناخدا جوانی ده‌نوێنن جا له وێنه دیاروبه‌رچاوه‌كان بێت یاخود واتا شاراوه و ناوه‌كییه‌كان ، به‌واتایه‌كی روونتر خۆشه‌ویستی جوانییه‌كان به وێنه یانیش بێ روونكاری و بوون ، ئه‌وه‌ی له‌م په‌یوه‌ست بوونه خۆی ده‌گرێته‌وه جوانی ئافره‌ته ( جمالیه المرأه ) ئه‌مه‌یش خۆشه‌ویستییه بۆ جوانی و ته‌واوكاری جوانی بۆیه خۆشیده‌وێت چونكه له ناخه‌وه لای جوانه ئه‌مه‌یش ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حاڵه‌تی یه‌كه‌م و وه‌ك خۆی خۆشیده‌وێت ، دواین په‌یوه‌ست بوون خۆشه‌ویستییه‌تی له نێوان خۆی و نێوان ئه‌و بۆنه راسته‌قینانه‌ی له ناخیدا چه‌كه‌ره‌ی كردوون و بوونی خۆیان سه‌لماندووه .
كه‌واته ده‌كرێ بڵێین سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستی له هه‌بوونی ئازادییه‌وه رێده‌گرێت و بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت چونكی حاله‌ته‌كانی مه‌به‌ست و په‌یوه‌ستبوونه‌كان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن خۆشویستی چه‌مك و به‌های ئه‌وتۆیان هه‌یه كه مانا‌و ده‌لاله‌ته‌كانی ئازادی جاڕ ده‌ده‌ن ، كه‌سێك ئازادانه بیر نه‌كاته‌وه به مه‌یلی خۆی په‌نا بۆ دیدو ئایدیاكان نه‌بات ناتوانێت خۆشه‌ویستی له ناخیدا تۆ‌و بكات له‌م حاڵه‌ته‌یشدا كۆتكردنی ئازادی ئه‌وا له ده‌ستدانی خۆشه‌ویستی وبه‌ها پیرۆزییه‌كانی مرۆڤ ده‌بێت ، یه‌ك خاڵا هه‌یه كه كرۆكی باسه‌كه‌مانی پێوه په‌یوه‌سته ئه‌ویش كه زامنی ره‌خنه‌یه له ده‌قه شیعرییه‌كانی ( صابری ) دا ، ده‌بێت بزانین ره‌خنه له نادادپه‌روه‌رییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و ده‌نگی خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه كه ئازادیش نه‌بوو ئه‌و ره‌خنانه كپ ده‌بن تا ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی فه‌راهه‌می ئازادی ده‌بێت .
ئه‌گه‌ر به باشی له شیعره‌كانی ( صابری ) ورد ببینه‌وه هه‌ست ده‌كه‌ین ته‌واوی ئازادی به خۆی به‌خشیوه ته‌ماشا چۆن له ده‌قی ( كۆتری دڵا له ترسی چاوت جێ نه‌ما ) دێته دوان و ئه‌گه‌ر به دولبه‌ره‌كه‌ی بێت یانیش به هێما و ره‌مز بكه‌وێته گۆ باس له نادادپه‌روه‌ری ده‌كات و ئازادیشه له جاڕدانی ئه‌و هه‌سته‌ی ناخی خۆیدا ، له رێگای خۆشویستن و ئه‌وینه‌وه بۆ دڵدارو دولبه‌ره‌كه‌ی مه‌به‌ست و ئامانجه پیرۆزه‌كه‌ی ده‌پێكی كه ده‌ڵێ :
تۆ كه ده‌ركه‌وتی ئه‌زانی چی به سه‌ر دێ مه‌ردوومان
خۆر هه‌ڵات تێفكره حاڵی شه‌ونم و میسقاڵه زه‌ڕ
خۆت ئه‌زانی بێگوناه ئازاری خه‌ڵكی چا نییه
پێم بڵێ ئه‌ی تۆ له سه‌ر چی وا له گه‌ڵا من دێیته شه‌ڕ
له سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌مینه مرۆ به ته‌نها بوونه‌وه‌رێك نییه ، به‌ڵكو كائین وبوونه‌وه‌ری دیكه هه‌ن و به بێ ئه‌و كائینانه‌یش هه‌ڵكردن ئاسته‌م و زه‌حمه‌ته چونكی ته‌واوكاری یه‌كدین ، به هه‌مان شێوه له رووی ره‌گه‌زیشه‌وه ناتواندرێت ره‌وتی ژیان درێژه‌ی پێبدرێت ، كه‌واته ته‌واوكاری یه‌كدین بۆیه په‌نابردن بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر خۆی له خۆیدا درێژه پێدانی ژیانی مرۆڤایه‌تییه كه ئه‌مه‌یش نیعمه‌تێكی خوداییه به خه‌ڵقنده‌ی خۆی به خشیوه ، له كۆمه‌ڵگانی مرۆڤایه‌تی زۆرجار بۆ پێكه‌وه‌یی سنووری داب و نه‌ریت و یاسا‌و رێساكان تێكشكێندراون ، كه له هه‌ندێ له كۆمه‌ڵگاكان به‌م هۆیه‌وه ئه‌و سیستماتێكه جورئه‌تی بۆ ئازادی پێویسته ، كاتێك كه‌سایه‌تییه‌كی پیاوچاك ئایین په‌روه‌ری وه‌ك ( صابری ) باس له ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر وئه‌وین و عیشق ده‌كات ده‌كرێ وه‌ك هێما و ره‌مزبه‌كاریهێنابێت هاوكات به ئێمه‌یش بڵێت له رۆژگاری ئێوه‌یش هه‌م و به ته‌نها كوڕی سه‌رده‌می خۆم نیم ، مه‌به‌ست و ئامانجیشی له رێگای ئه‌و ده‌لاله‌تانه‌وه پێكاوه و له ته‌ك سه‌رده‌می ئێوه‌یش ته‌با و كۆكم و رێبازه پیرۆزه‌كه‌ی خۆمیش گه‌شاپێداوه و به ئێوه‌م گه‌یاندووه . با پێكه‌وه دیقه‌تێكی ئه‌م ده‌قه بده‌ین كه به ناوی ئه‌ویندارییه‌وه چۆن په‌نا بۆ خودا ده‌بات و ده‌ڵێ :
تیری غه‌مزه‌ت رۆسته‌م و به‌هرامی كوڕی كرد ئه‌سیر
قه‌وسی ئه‌برۆت بێگومان عاجز ئه‌كا سه‌عدی وه‌قاس
خوا جه‌فای قابیل به من دی بێوه‌فایی دا به من
صابرم گه‌رچی له ژێر باری جه‌فا نابم خه‌لاس
به هه‌مان شێوه له ده‌قی ( خودا هاواره ) دا بۆ دولبه‌ری به هه‌مان شێوه به ئازادی وه‌ك چۆن جیناس له نێوانیاندا بخولقێنێت ده‌ڵێ :
خودا هاواره ئه‌مشه‌و دولبه‌رم لێ دابڕا چی بكه‌م
شه‌واره‌ی ئاگری دووری له سینه‌م هه‌ڵكه‌ڕا چی بكه‌م
له به‌ر ده‌رد و غه‌می یارم نه‌خۆش و خانه بێزارم ….
وه‌كو مه‌جنون دڵم بۆ چۆڵا و سه‌حرا هه‌ڵخرا چی بكه‌م
ئه‌وه سه‌رگه‌ردانی ودوالیزمی نییه كاتێك مرۆڤ به‌ر له هه‌ر ئایین و مه‌زهه‌بێك یان رۆچونه نێو ئایدیایه‌ك یاخود گرێیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت ، ئیدی ئه‌و یاسا و رێسا و داب و نه‌ریتانه رێگر بن یان به هۆی لۆمه و سه‌رزه‌نشتكردنی دۆراندۆر به سنووربه‌زاندنی ئه‌و هێڵه سوورانه دابنرێن ، مرۆ بۆ خۆی ئازادییه‌كی ره‌های هه‌یه ، وه‌لێ ئه‌و ئازادییه به هۆی فاكته‌ره‌كانی كاریگه‌ری له سه‌ر ئاوه‌ز و ده‌روون و بڕوا بوون و ئینتیمابوون به ئایدیایه‌ك
نه‌ڕسكاوه ، به ڵكو مرۆڤ سه‌ربه‌ستانه ده‌توانێت هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك هه‌ڵبژێرێت ، ئیدی راسته رێ بێت یانیش ساخته و پڕ‌و پوچ ، ئینتیمابوون بۆ هه‌ر ئایین و مه‌زهه‌ب و ئایدیایه‌ك به واتای قۆرخكردنی ئازادییه‌كان ناگه‌یه‌نێت ، چونكی( صابری ) له ده‌قه شیعرییه ئه‌ویندارییه‌كانی گریمان دال و مه‌دلولیش بن ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه ناكرێ ده‌ست و پێ یه‌خسیر بین له ئاست دولبه‌رانمان ، دیسانه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه مرۆڤ چه‌ند ملكه‌چی كۆیلایه‌تی بێت بۆ خودای تاك و ته‌نها ئازادییه‌كانی به‌رفراوانتر ده‌بێت له به‌ر ئه‌وه‌ی له كۆیله بوونی خۆی بۆ بت و كه‌سه‌كان ئازاد ده‌كات بۆیه نزیك بوونه‌وه له خودا دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له كۆیلایه‌تی بت و كه‌سه‌كان و عه‌قڵییه‌تی دواكه‌وتوویی ، هه‌روه‌ها زه‌مه‌نی كۆیلایه‌تی و دواكه‌وتوویی تووڕ ده‌دات ، پێویسته ئه‌وه‌یش بزانین كه مرۆڤ به‌بێ بوونی خودای تاك و ته‌نها (كه ئه‌مه‌یش مه‌حاڵه ) مرۆڤ كائینێكی كوێر ده‌بوو و مه‌نفه‌زی خۆی نه‌ده‌دۆزییه‌وه بۆ په‌ی بردن به ئاوه‌ز و تێفكرین له سروشت و دۆراندۆر به رێگایه‌كی پڕ‌و پوچ و سه‌رشێتانه‌ی بونه‌وه‌ره‌كانی دیكه هه‌نگاوی ده‌نا ، ( صابری ) له گه‌ڵا ئه‌وه‌ی ئازادییه‌كی به خۆی به‌شیوه هاوزه‌مان من وای ده‌بینمه‌وه په‌شیمان بۆته‌وه و تۆبه‌ی كردووه ، و له ره‌فتاره‌كانی پێشووی په‌شیمانه ، ته‌ماشا له ده‌قی ( یاره‌ب ) چی ده‌ڵێت :
یاره‌ب په‌ناه نییه غه‌یره‌ز په‌ناهی تۆ
به سه‌د گوناهه‌وه رووم كرده باره‌گاهی تۆ
ئومێد ئه‌كه‌م به عه‌فو خه‌تام داپۆشی
تۆ پادشا و من به‌نده‌یی روسیاهی تۆ
عومری خدر و موڵكی ئه‌سكه‌نده‌رم گه‌ر ده‌بوو
سه‌رفم ده‌كرد به خودا هه‌مووی له راهی تۆ
له گه‌ڵا ئه‌وه‌ی شاعیر غه‌رقی رێبازی رۆحیانی ئیلاهی و ئایینی ده‌بێت و گیانی به فیدای ئه‌و رێبازه ده‌كات ، هاوده‌م هه‌روه‌ك گوتمان بۆ ئه‌وین و دولبه‌ره‌كه‌ی هه‌ست به سوتانی جه‌سته‌یی ده‌كات ، به جۆرێك كه وێنای شیعری و چێژی ده‌قمان ده‌داتێ ، ئێمه پێمان وایه كه ( صابری ) باس له سه‌د گوناه ده‌كات و داوای مه‌غفره‌ت ده‌كات ئه‌م ده‌قه‌ی به ناوی ( ده‌م بێنه ده‌مم بانه‌مرم ) جۆرێك ئازادی به‌خۆی داوه كه‌چی ره‌نگه به یه‌كێك له‌و سه‌د خه‌تایه‌ی بزانێت :
جانا له هه‌ناسه‌ی ده‌مه‌كه‌ت بۆنی شیفا تێ
ده‌م بێنه ده‌مم با نه‌مرم خێرت ده‌گاتێ
عومرێكه به‌رۆژووم و نه‌بوو جه‌ژنی _ صیام _ ێ
به‌دبه‌ختم و نه‌مدی له شه‌وا قه‌در و به‌راتێ
كه‌وتوومه له به‌ر قاپیه‌كه‌ت سائیلی رووتم
شادمكه‌به ئیحسان و ئینعام و زه‌كاتێ
ئه‌و وه‌عده‌یه فه‌رمووته كه‌چی ئیفات نه‌فه‌رموو
باوه‌ڕبكه ئه‌مجا له ده‌ستت ئه‌چمه شكاتێ
ته‌وه‌ری دووه‌م
ره‌خنه له شیعره‌كانی ( صابری ) دا
گرینگ به‌ڵێندانه به ده‌سپێكی هه‌ر كارێك ، مێژوو به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی گوزاره له بزاوتنی مرۆڤ ده‌كات ، هه‌ر بۆخۆی مانا و ده‌لاله‌تی ئه‌زمونی مرۆڤ نیشان ده‌دات ، رۆئیای تایبه‌تمه‌ندی بۆ هه‌یه ، كه له سه‌ر زه‌وی و ناسنامه‌ی خود دا په‌یڕه‌وی كردووه ، ئالێره‌داتوێژینه‌وه‌كه‌ی خۆی به مه‌یسه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌ڵبه‌ته پرۆسه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دوای ئه‌وه‌ی له قۆتاغی تۆماركردن و گواستنه‌وه تۆمار ده‌بێت و قورتار ده‌بێت ( سیره‌گڕی راسته‌وخۆ له رووداو و بیرۆكه‌كان و ….. ) بۆ قۆناغی شرۆڤه‌یی روونكاری كردن و ره‌خنه‌گرتن و گفتوگۆ كردن و سوود وه‌رگرتن ده‌گوازرێته‌وه ، ئه‌و كات هه‌موو ئه‌وانه شیكار و شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی وردی بۆ ره‌وش و فۆرمه‌له و بیرۆكه‌كان ده‌وێت ، كه خه‌سڵه‌تی سیمای مێژووی گۆڕدرا و پێكدێنێت تا ده‌گاته به‌ها ره‌هاكان .
ره‌نگه هه‌ندێك پێیان وابێت ئه‌ده‌بی ئیسلامی ئه‌ده‌بێكی نوێخوازییه و ته‌مه‌نێكی زۆری نییه ، گوایه ئیمڕۆ به هۆی ئه‌و چه‌مكه به‌رفراوانه‌ی سیكۆلاریزم و گلۆبالیزه‌یشن و پۆست مۆدرێنه ، پێویسته ئه‌ده‌بی ئیسلامیش سه‌رهه‌ڵبدات و وه‌ڵامی ئه‌و كۆمه‌ڵه پرسیاره بداته‌وه كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا له رێگای كۆمه‌ڵه توێژینه‌وه‌یه‌كی چڕ و پڕی ره‌خنه‌یی سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن ، له‌وانه دیاریكردنی ئامانج و كار و مه‌به‌سته‌كانی ، سنوور و مه‌رج و فاكته‌ره‌خوازراوه‌كانی رێنماییكردن و ئاراسته كردنی رووی راست و دروست و تێپه‌ڕاندنی نه‌رێنی و ئه‌رێنییه‌كان ، ئه‌م كۆت و به‌نده‌ی حوكمدانی رۆشنبیری گوایه ئیمڕۆ كاریگه‌ری به سه‌ر موسڵمانانه‌وه هه‌یه و تێفكرینه‌كانیان ئیفلیج و په‌كده‌خات ، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك پێیان وابێت ئه‌ده‌بی ئیسلامی له رۆژگاری ئیمڕۆدا سه‌ری هه‌ڵداوه ، ئه‌وا ئێمه پێمان وایه ئه‌م ئه‌ده‌به لای ئێمه‌ی كورد كۆنه و ده‌قه‌كانی نالی و مه‌حوی و بێخود و ….تاد گه‌واهیده‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌م گوتانه‌مانن ، ( صابری ) یش یه‌كێكه له‌و شاعیره كوردانه‌ی په‌یڕوی جۆرێك له ئه‌ده‌بی ئیسلامی كردووه كه به زه‌قی له ده‌قه شیعرییه‌كانیدا زه‌ق بۆته‌وه .
كاتێك خوێنه‌ران به تاسوقه‌وه ژانره ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كانی نوێخوازی و پاش نوێخوازی له ئامێز ده‌گرن و به‌ره‌و رووی ده‌چن هه‌ر له ده‌قی شانۆیی و دراما و میلۆد و هونه‌ری شیوه‌كاری و په‌یكه‌رتاشی و نووسینی كورته چیرۆك و چیرۆك و نوڤلێت و رۆمان و قه‌سیده و ده‌قی شیعری و جۆرێك له فانتازیای ژیان و ره‌نگدانه‌وه‌ی له ناو ئه‌م ژانرانه‌دا به ئاراسته‌ی ئاینییه‌كه‌ی بۆ خۆی بۆته چه‌كێكی مه‌ترسیدار به رووی ئه‌و خوێنه‌رانه‌دا كه لاگیر بوون و بونیادنانی رۆئیایه‌كی به بیروباوه‌ڕ كه خۆی له لادان ده‌بینێته‌وه واتا باوه‌ڕهێنان به خه‌ڵكی بۆ لاگیر بوون له بیروباوه‌ڕی چه‌مكی سه‌رده‌م .
كه‌واته با بپرسین ئاخۆ هۆكاری پاشه‌كشه كردنی ئه‌م ئه‌ده‌به چی بووه ؟ كه ده‌ڵێن مێژووی كۆن نییه ، بشێ خودی ئه‌و وڵاته زلهێزانه بێت یان سه‌رهه‌ڵدانی سیكۆلاریزم و گلۆبالیزه‌یشن و پۆستمۆدرێنه‌یه ، خه‌ڵكی رۆشنبیر نهۆ به دووی پێشكه‌وتنی زانست و قوتابخانه نوێخوازییه‌كانی ئه‌م بواره ده‌گه‌ڕێت ، ئه‌ده‌بی ئیسلامی لای ئێمه‌ی كوردیش چه‌قی به‌ست و له پاشه‌كشه‌دا بووه و نه‌یتوانیوه له گه‌ڵا سه‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵبنێت ، میتۆدێكی دانه‌هێنا و قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌م بواره‌ی دانه‌مه‌زراند ، دیسانه‌وه هه‌ندێكی دیكه پێیان وایه ساڵی 1985 له سه‌رده‌ستی ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌لنه‌ده‌وی رابیته‌ی ئه‌ده‌بی ئیسلامی پێكهاتووه ، ئێمه پێمان وایه چه‌مكی ئه‌ده‌بی ئیسلامی كۆنه و رۆژگاری ئیمڕۆ ده‌مه‌زه‌ردی ده‌كاته‌وه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و پانتاییه به‌رفراوانه‌ی فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و كه‌له‌پوری میلله‌تان و گونجاندنی له گه‌ڵا ئه‌و میتۆده پێشكه‌وتووه‌ی ئه‌ده‌ب به لایه‌نه پرَ له دال و مه‌دلوله‌كانییه‌وه . بۆیه پێویسته ئه‌ده‌ب له‌م رۆژه‌دا به جۆرێك بكه‌وێته كار هه‌سته‌كانی مرۆ به‌لای خۆیدا په‌لكێش بكات و كام له‌م دوو دیوه‌ی سیسته‌می ئیسلامی و سیكۆلاریزم سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن ، كامیان ده‌توانن ئاوه‌ز و ویژدان و هه‌ست و سۆز و ئه‌ندیشه و هه‌موو ئه‌مانه و كاریگه‌ریان به سه‌ر گۆڕانه‌كانی ژیان به لای خۆیاندا رابكێشن ، هه‌ر چه‌نده ئێمه باسه‌كه‌مان له‌م حاڵه‌ته‌دا نییه ، به‌ڵام هێنده ده‌ڵێین ئه‌دیبی موسڵمان كاریگه‌ری ئه‌و ره‌وته ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه جیاجیایانه‌ی به سه‌ره‌وه‌یه و دواتر ئه‌دیبی موسڵمان به دی ده‌كه‌ین له ئه‌دیبانی زیندون و هه‌ندێكی دیكه‌یان رۆمانسی و هه‌ندێكی دیكه ره‌مزی ده‌بن ، ئه‌مه‌یش زۆرجار ده‌بێته مایه‌ی لادان له ره‌وتی خۆی ، هه‌روه‌ك له ته‌وه‌ری یه‌كه‌می ئه‌م نووسینه ئاماژه‌مان پێداوه .
به ته‌نها ئه‌ده‌ب رۆڵا و كاریگه‌ری به سه‌ر په‌لكێش كردنی خه‌ڵكه‌وه نه‌بووه و نییه ، به‌ڵكو بواره‌كانی دیكه‌یش كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه له وانه دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی ، هه‌بوونی سه‌رپێچی و زه‌وت كردنی مافی ئه‌م و ئه‌و هه‌موو ئه‌مانه له نادادپه‌روه‌ری و نایه‌كسانییه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن ، كه‌واته ئه‌دیب بۆ به‌رقه‌رار بوونی دادپه‌روه‌ری ده‌نگی ناره‌زایی بوونی خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه و زمانی ره‌خنه‌ی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ ، له‌م روانگه‌وه بابزانین دادپه‌روه‌ری ئیسلامی چ خۆشگوزه‌رانییه‌ك مه‌یسه‌ر ده‌كات ، لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند خاڵێك ده‌ده‌ین ، له‌وانه :
1- گرێدانی پرسی دادپه‌روه‌ری ئیسلامی به پرسی زۆركردن و ئاره‌زوومه‌ندانه ، ده‌ڵێن گرینگی ئه‌م ژانره له ده‌رگای په‌یوه‌ست بوون به مه‌یل و ئاره‌زوو له‌لایه‌ك و له نێوان زۆره‌ملێ و ره‌تكردنه‌وه‌ی داد له لایه‌كی دیكه‌وه دێت ، كاتێك مرۆ مه‌یل و ئاره‌زووی ئازادانه بوو ئه‌و كاته سزا و پاداشتی دادپه‌روه‌رانه چه‌مك و ده‌لاله‌تی خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ، كاتێكیش مرۆڤ ناچار ده‌كرێت و ده‌چێته ژێرباری زۆرداره‌وه ئه‌و كاته مرۆڤ ئازادی و داد په‌روه‌ری له ده‌ست ده‌دات ، به واتا زمانی ره‌خنه بوونی نابێت .
2- بایه‌خدان به دادپه‌روه‌رییه‌ك له توێژینه‌وه‌كردندا وه‌ك ژانرێك په‌یوه‌ست و په‌یوه‌نددارێكی توند و تۆڵی هه‌بێت به پرسی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ، كه خۆی له خۆیدا بنه‌مای په‌یامی پێغه‌مبه‌ران بووه بۆ عمومی به شه‌رییه‌ت ، له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت هاتنه دامه‌زراندن .
3- هه‌ندێ جیاوازی له توێژینه‌وه‌ی ئه‌م ژانره‌دا هه‌بووه ، كه ژانرێك په‌یوه‌ست بێت به دیفاكتۆیه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵگای ئیسلامی تێدا بژیت ، تیایاندا هه‌بووه پێیان وابووه ملكه‌چی خه‌لیفه و فه‌رمانڕه‌واكان بن ئه‌گه‌ر زۆرداریش بووبن ، كه‌چی له به‌رامبه‌ردا و لای ئه‌وانی دیكه پێیان وابووه خۆ له‌م حاڵه‌ته قورتار بكه‌ن ئه‌گه‌ر فه‌رمانڕه‌وا و خه‌لیفه‌كان فاسق و نادادپه‌روه‌ر بن .
به رای ئێمه ئه‌م سێ خاڵه مایه‌ی سه‌ره‌كی زمانی ره‌خنه بوون بۆ جێگیر بوونی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی یاسای شه‌ریعه‌تی ئیسلام له ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی موسڵمانن و ده‌وڵه‌تیان به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوون له‌م رێگه‌یه‌وه نه‌بێته‌مایه‌ی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت به دووی ئه‌و هه‌نگاوه لابه‌لایانه نه‌كه‌ون ، له رابردوودا بنه‌ما بووه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی بناغه‌ی ده‌قی شیعری ره‌خنه‌یی ، ئه‌و ده‌رچوون له یاسایه كۆمه‌ڵگایش رێگه‌ی پێنادات ، با پێكه‌وه سه‌یری ئه‌م ده‌قه شیعرییه‌ی ( صابری ) بكه‌ین ، كه چۆن له خۆی خستۆته حاڵه‌تی دووه‌می خاڵی سێیه‌وه و ده‌ڵێ :
ئه‌ی شیخی ته‌كیه زل و خانوومانی دین بچووك
وه‌ی پیری ده‌عیه زل و گران جان و عه‌قڵا سووك
بۆ مونفه‌عه‌ت ئه‌چیته پێشه‌وه برا گه‌وره‌كه‌م
رۆژی سه‌خا ئه‌كه‌ویته دووا وه‌ك برا بچووك
ئه‌مڕۆ به په‌ڕ و باڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌فڕی و سبه‌ی
باڵا و په‌ڕت له دۆزه‌خا ئه‌بێ هه‌ڵه پڕووك
( صابری ) شاعیر كه كه‌سان و شیخی له‌و جۆره ده‌بینێت ، ئێمه پێمان وایه به دوو دیو دیقه‌تی هه‌ر دوو ئه‌و كه‌سایاتیانه ده‌دات واتا له به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا خه‌ڵكی دیكه‌یش هه‌ن ، كه له ده‌قی ( عاشق و عاقڵا ) باسیان ده‌كات ، به‌واتایكی روونتر گوایه دوو جۆر خه‌ڵك هه‌ن ، ئه‌م ده‌قه شیعرییه چه‌ند جارێكی دارشتۆنه‌وه هه‌ر جاره و تام و چێژێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ئێمه ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌مان هه‌ڵبژارد ، كه ده‌ڵێ :
عاشقان دڵیان به دائیم پڕخه‌یاڵا و مه‌لاڵا
بۆیه رۆژ و شه‌و ده‌كه‌ن به‌حسی جه‌ماڵا و زوڵف و خاڵا
عاشقان و عاقڵان ئه‌گه‌رچی ره‌نگ و سووره‌تیان یه‌كه
هه‌ر یه‌كێ تامێكی تێدایه تورنج و پورتوقال
عاشقان ناڵان و بێ سه‌بر و قه‌رار و گوفتوگۆ
عاقڵان دڵشاد و خوره‌م نیكته‌دان و خۆش مه‌قاڵا
عاشقان مه‌جنونی دووری له‌یل و بیمار و زه‌عیف
عاقڵان ساغ و سه‌لیم و شاد و مه‌ستی خه‌ت و خاڵا
پێمان وایه چه‌مكی ئه‌م ده‌قه هێند ئالۆز و سه‌خت نییه خوێنه‌ر په‌ی به واتاكه‌ی نه‌بات ، هه‌ستیش ده‌كه‌ین كه چۆن ره‌خنه ده‌گرێت ، پێویسته بزانین خودی ( صابری ) شاعیر بۆ خۆی چ مه‌نفه‌ز و رێگا چاره‌یه‌كی به‌دی كردووه بۆ خۆ قورتار بوون له‌وه‌ها ئالوده‌یه‌ك كه گرفتاری ده‌بین ، ئه‌م ده‌قه بۆ ئیمڕۆیش له سه‌رووی ئه‌و ده‌قانه‌یه كه سه‌ربه‌رزی و ماهیه‌تی مرۆڤی دانا و حورمه‌تی حورمه‌تداران ده‌پارێزێت و دڵنیاین ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌م بازنه‌دان شانازی به‌م ده‌قه‌وه‌ی ده‌كه‌ن ، كه ده‌ڵێ :
كڵاوی سه‌ر دڕاوی خۆم به تاجی پادشا ناده‌م
كه‌لاوه‌ی دووكه‌ڵاوی خۆم به قه‌سر و گه‌نجی شا ناده‌م
هه‌روه‌ها له شوێنێكی دیكه‌ی ئه‌م ده‌قه ده‌ڵێ :
به خوێنی جیفه به‌رگی زاهیدی ئالوده‌كه‌م شێتم
به ته‌وفیقی خودا دینم به دوو نان و عه‌با ناده‌م
كلیلی ( صابری ) قاپی هه‌موو مه‌قسودێ هه‌ڵده‌گرێ
( بحمدالله ) به ده‌س گرتوومه ره‌نجی خۆم به با ناده‌م
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ی وردمان بۆ ده‌قه شیعرییه‌كانی ( صابری ) هه‌بێت هه‌ست به ته‌واوكاری یه‌كه‌ی ژانر ده‌كه‌ین له نێوان چه‌ند ده‌قێكیدا ، وه‌ك چۆن ده‌سپێكی ده‌ق و پاشان هه‌ڵچوون وخوڵقاندنی دراماتیكیانه و پاشتر كۆتایی ، ئێمه ده‌قه‌كانی شاعیر به پێی خوێندنه‌وه‌ی خۆمان به‌م جۆره‌ی ده‌بینین ، به‌ڵام شێوازه‌كه‌ی جیاوازه ، له ده‌قێكدا باس له جۆره پرسێك ده‌كات ، له ده‌قێكی دیكه رێگا چاره و پێشنیار و گرتنه به‌ری رێی سه‌ركه‌وتن نیشان ده‌دات ،( ده‌قی برا شێتی به‌سه ) بۆ زۆر پرس رێگه چاره‌یه تاوه‌كو رێگه‌ی راسته‌قینه بگرینه به‌ر ، بۆ ئیمڕۆیش ئه‌گه‌ر ئه‌و وتانه‌ی ( صابری ) به هه‌ند وه‌ربگرین نابینه كۆیله‌ی ئه‌م و ئه‌و و ئازاد ده‌بین ، له‌م ده‌قه ده‌ڵێ :
برا شێتی به‌سه عه‌قڵێ په‌یاكه
له خوڵق و خووی حه‌یوان خۆت جیاكه
ده‌مێكه وا ئه‌سیری نه‌فسی نزمی
وه‌ره حه‌ربێ له گه‌ڵا نه‌فس و هه‌واكه
له جێگایه‌كی دیكه‌ی هه‌مان ده‌ق پێمان ده‌ڵێ :
به (ئیستغفار) و گریانی سبه‌ینان
برین و ده‌ردی عوسیانت ده‌واكه
ئه‌گه‌ر تانه‌ی گوناهت كه‌وته سه‌ر چاو
عیلاجی تو تیای پای ئه‌ولیاكه
ته‌ماشاكردنی ئاوێنه یه‌عنی
له ریش و ئیشی نارێكت حه‌یاكه
تاك پێویستی به جێگیر بوونێكی خود هه‌یه له سه‌ر ره‌وتێكی یاسایی و ئارامی له حاڵه‌تی سایكۆلۆژیدا ده‌نا كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و په‌رته‌وازه بوون ده‌بات ، ئه‌مه‌یش ده‌بێته مایه‌ی له به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و تێكدانی شیرازه‌ی ئه‌و داب و نه‌ریت و یاسا و رێسایانه ، بۆ له بارنه‌بردنی ئه‌و پرۆسیسه هه‌موولایه‌كمان به بیرمه‌ند و ئه‌دیب و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه‌وه دێینه ده‌نگ و ره‌خنه ده‌گرین له تاك ، ئه‌و تاكه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌م حاڵه‌ته دروست بكات ، ده‌بینه رێگر له به‌رده‌میدا ، ئیدی به‌رپه‌رچه كرداره‌كان فاكته‌رن بۆ خوڵقاندن و په‌ی بردن به رێگایه‌ك له ره‌وته‌كه بترازێت و ده‌ربچێت . ئه‌گه‌ر به‌ها ئیستاتیكییه‌كانی بیروباوه‌ڕ و به‌هاكانی تیره و ره‌گه‌ز و مه‌زهه‌ب له سه‌ر راستییه‌كانی مرۆڤایه‌تی ده‌ركه‌وتن به‌بێ شێواندن و له‌كه‌داركردن یان خۆسه‌پاندن به‌ڵكو به قایل‌بوون له رێگا باشه‌كان به‌ره و باشتر ، چاكه‌كانیش له رێگای پێشكه‌ش كردنی راژه و تێركردنی پێداویستییه شه‌رعییه‌كان بۆ هه‌موو لایه‌ك به بێ ئه‌وه‌ی له سه‌ر تاك و ده‌سته‌یه‌ك یان چین و توێژاڵێك كورت بكرێته‌وه ، جا ئه‌م حاڵه‌ته به هه‌ر دوو دیوی ئه‌رێنی و نه‌رێنی له ئاییندا رووبدات به هه‌مان شێوه كاریگه‌رییه دوو دیویه‌كه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگا لێ ده‌كه‌وێته‌وه ، دیاره ( صابری ) شاعیر كه له ده‌قی ( په‌یامێ بۆ موسڵمانان ) هه‌ستی به دیوه نه‌رێنییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگا كردووه ،كه شیرازه‌ی ئایینه‌كه یان داب و نه‌ریته‌كه تێك بدات و له به‌ر یه‌كی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ، بۆیه هاوار ده‌كات و ده‌ڵێ :
ئه‌ی موسڵمانان خودا لێمان قبوڵا ناكا
وا به‌جارێ دینی خۆمان نایه سه‌ر نان و كه‌وا
حوبی دونیا زه‌وقی دینداری له دڵمانا نه‌هێشت
شه‌رمه‌زاری هه‌ر دوو دونیا تابیعی نه‌فس و هه‌وا
شاعیر له‌م سه‌رلێ شێواندنه‌وه كه كۆمه‌ڵگا تێی كه‌وتووه هێنده بێ ئومێد بووه كه چاره‌ی له ده‌ستی خودی مرۆڤه‌كان ده‌رچووه و پێیان چاره سه‌ر ناكرێت ، بۆیه له دوادێری ئه‌م ده‌قه‌دا ئاشكرای ده‌كات و ده‌ڵێ :
صابری ئه‌حواڵی ئه‌م دونیا مه‌گه‌ر خوا چاكی كا
تۆ مه‌ڵێ عاله‌م وه‌ها خه‌ڵكی نه‌ڵێ ئه‌و شێخه وا
له گه‌ڵا ئه‌وه‌ی صابری نا‌ئومێد بوو له چاك بوونی ئه‌م دونیایه ، به ناچاری هه‌ر په‌نا ده‌باته به‌ر ئیرشاد و نیشاندانی رێی راست به مه‌ردوومی سه‌رده‌م و رۆژگاری خۆی ، ئه‌وه‌تا له ده‌قی ( بێ قیمه‌تی دونیا) دا ده‌ڵێ :
ساعاتێ فكری قیامه‌تكه كه سبحه‌ینێ ئه‌ڕۆی
چی ئه‌كه‌ی جوابت چی یه تۆ چی ئه‌ڵێی له‌م رۆژه‌دا
تاوه‌كو ماوی له دونیا بكه ( أحسان ) ی خۆت
گه‌ر نه‌كه‌ی مه‌سئول ده‌بێ كێ دێ جوابی تۆ ئه‌دا
زمانی ( صابری ) له ده‌قه ره‌خنه‌ییه‌كانیدا به شێوازێكی عه‌قڵانیه‌ته و وه‌ها تانه و ته‌شه‌ر ده‌گرێته مرۆڤ كه به خۆیدا بچێته‌وه ، بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه زمانێكی زبر بووه كه‌چی ئه‌و زمان زبرییه‌ی ئیمڕۆ ده‌توانین بڵێین زۆرله هه‌جووه‌كانی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی هه‌جووترن ، ( صابری ) پێمان ده‌ڵێ دوور كه‌وتنه‌وه‌مان له ئایینی ئیسلام ئه‌و هه‌موو به‌ڵا ناگه‌هانییه‌ی به‌سه‌ر هێناوین ، ئه‌وه‌تا له ده‌قی ( پایزی پیره ) ده‌ڵێ :
ئێمه دونیامان نه‌خست و ئه‌و هه‌موی خستینه ژێر
ئیعتیبار و ده‌سه‌ڵات و پاڵه‌وانیمان نه‌ما
ناخه‌ڵف بووین و ره‌وشتی باب و باپیرانمان نه‌گرت
خوا شوناسی و ئیفتیخار و خانه‌دانیمان نه‌ما
روو له چۆڵی غه‌فڵه‌ت و پشتمان له كه‌عبه‌ی مه‌قسه‌ده
ئه‌ی موسڵمانینه كه‌ڵكی ئاوه‌دانیمان نه‌ما
هه‌ر كرده‌یه‌كی جوان هێمایه بۆ هه‌ر كارێكی ئاكاری كه ئه‌ویش چاكه‌یه ، كاریگه‌ری هونه‌ری كه ئه‌ده‌بیش بۆ خۆی جۆرێكه له هونه‌ر جگه له‌وه‌ی چه‌ندین لایه‌نی به‌رزی هونه‌ری له خۆ ده‌گرێت ، هاوكات داهێنانیشه ئه‌م بواری ئه‌ده‌به وه‌ك گوتمان كاریگه‌ری به سه‌ر ره‌وشت و ره‌فتاری خه‌ڵكییه‌وه هه‌یه ، زۆر له‌و كاركردانه كه چێژی هه‌وه‌س و نه‌فسی تێدایه مه‌ترسیدار بوون و ده‌بن بۆ سه‌ر هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگا ، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌دیب و ئه‌ده‌بیاتی خه‌باتگێڕی سه‌رده‌می به‌رایی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان كاریگه‌ری راسته‌وخۆی به سه‌ر لاوانه‌وه هه‌بووه بۆ چوونه ریزی شۆڕشه‌وه و سه‌نگه‌ر گرتن له دوژمن و خۆ قوربانكردنی خاك و نه‌ته‌وه ، به هه‌مان شێوه ئه‌دیب و ئه‌ده‌بیات كاریگه‌ری راسته‌خۆی ده‌بێت بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌ر به شێوازی عه‌قڵانیه‌ت به‌كار نه‌هێنرا ، لێره‌دا په‌یوه‌ست بوونێك له نێوان ئاكار و هونه‌ردا هه‌یه ، ئیستاتیكای زنجیره‌ی گه‌یه‌نه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ست بوونه‌یه ، هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌وله‌وییه‌ت به ئاكار ده‌درێت له سه‌ر حیسابی ئیستاتیكا ، ئه‌مه‌ی دوایی له هونه‌ردا ده‌رده‌كه‌وێت و هاوكات له ئاكاریشدا ره‌نگ ده‌داته‌وه ، ( گارودی ) فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی له باره‌ی به‌ها ئاكارییه‌كان له هونه‌ردا وای ده‌بینێته‌وه كه هونه‌ر داهێنانێكی باڵایه واقیع و بوونی مرۆڤی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت ، واتا ئاوێنه‌یه‌كه ره‌نگی مرۆڤی وه‌ك خۆی تێدا به‌رجه‌سته ده‌كات ، بۆیه داوامان لێ ده‌كات هونه‌رمه‌ند رۆئیای ئاینده له به‌رچاو بگرێت ، له پێناو ئه‌وه‌ی كاره‌كانی چوارچێوه‌یه‌كی تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایدیای پێوه دیاربێت بۆ ئه‌وه‌ی هاریكار بێت بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت ….. تاد ، بۆیه بۆدلێر په‌نا بۆ خوازراوێك ده‌بات كه خستویه‌تییه روو له باره‌ی پرسگه‌لێك كه توانای هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر ده‌رده‌خات له چۆنیه‌تی هاندانی خه‌ڵك به‌ره‌و چاكه ، كه‌واته هونه‌ر به‌هایه‌كی ئاكارییه ، لێره‌دا بۆمان ساغ ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر به ئیستاتیكای ده‌قه‌كانیان نه‌توانن رووی شێواوی خه‌ڵكی ده‌ربخه‌ن و داوای باشبوونی نه‌كه‌ن مه‌حاڵه مه‌به‌ست و ئامانجه‌كان بێنه ده‌ست ، بۆیه زمانی ره‌خنه زمانێكی ساغله‌می ( صابری ) بووه و ده‌توانین بڵێین یه‌ك له سه‌ر سێی ده‌قه‌كانی به زمانی ره‌خنه نوسراون و له پێناوی چاككردنی كۆمه‌ڵگا و پاراستنی به‌ها ئاكارییه‌كانی له رێگای نیشاندانی ئیستاتیكای هونه‌ری بووه جا به خودی زمانی ره‌خنه‌وه بووبێت یان خستنه رووی دیوی راستی و جوانی شته‌كان . به‌ڵێ ( صابری ) له‌م زمانه‌دا زمانی ره‌خنه سه‌ركه‌وتوو بووه ، چونكه ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و شیخانه كردووه كه باسمان كرد وپاشان هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پۆلیس و چه‌ته و له دواییشدا ئیرشاداتی خۆی خستۆته به‌ر دیدی خه‌ڵك و خوێنه‌ر :
ئومه‌را كافر و سادات و موسڵمان چه‌ته بی َ
قوڕ و بۆیاغی دوو عاله‌م به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته بێ
چونكه پۆلیس و چه‌ته دوژمنی دین و ماڵن
ئوسه‌را با ئیشی ئه‌م ده‌ردی سه‌ر و زیلله‌ت بێ
به پێی ئه‌و پێشه‌كییه‌ی بۆ ئه‌و ده‌قه‌ی سه‌ره‌وه نوسراوه ،ده‌بێ ئه‌م ده‌قه له سه‌رده‌می شێخ مه‌حموود دا گوترا بێت و مه‌به‌ستی چه‌ته‌یش ده‌بێ شێخ مه‌جموود بووبێت چونكه له به‌یتێكی شیعره‌كه‌دا ده‌ڵێ :
له وڵاتێ كه گوزه‌ر گاهی چه‌ته و پۆلیسه
موخته‌سه‌ر كه‌س نییه بێ وه‌سوه‌سه وخته‌خت بێ
به واتا ئه‌وی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بێ و ئه‌وی سه‌ر به چه‌ته بێ هه‌ردووك ئاریشا خۆ هه‌ن ، به‌س ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه بزاڤی شێخی نه‌مر به چه‌ته ناوزه‌د ده‌كات ، ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشه‌كییه‌كه‌ی ده‌قه‌كه راست بێت ، ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌دا نین ( صابری ) بۆ خۆی له شێخان بێت و خاوه‌ن ته‌كییه و خانه‌قا بێت و كه دیاره نزیكایه‌تیشی له گه‌ڵا شێخی نه‌مردا هه‌بووه زه‌حمه‌ته به چه‌ته ناوی بردبن ، ده‌شێت وه‌ك تانه و ته‌شه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه و ره‌خنه‌ی ئیمڕۆ پلاری تێگرتبێت ، و هه‌ر دوو دیوه‌كه‌ی وه‌ك رووه ئایینی و ویژدانه مرۆییه‌كه‌ی وه‌ك یه‌ك وه‌رگرت بێت و له یه‌ك روانگه‌وه دیقه‌تی داون ، ئه‌م به‌یته‌ی كۆتایی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت ، كه ده‌ڵێ :
( صابر ) ئه‌م میحنه‌ت و ئه‌حواڵه جه‌زای ئه‌عماله
حه‌زه‌رت له‌م مه‌ره‌زه پڕ ده‌رد و عیلله‌ته بێ
له دیوانه‌كه‌ی دا عیلله‌ت هاتووه ، به‌ڵام هه‌رچۆنی ده‌خوێنیته‌وه ( عیلله‌ته ) نه ( عیلله‌ت ) له رووی رێزمانی و پێكهاته‌ی دێر و ته‌واوكاری به‌یته‌كه‌دا ، بۆیه به ( عیلله‌ته ) تۆمارمان كرد .
زۆرن ئه‌وانه‌ی له خه‌ڵوه‌تگاكاندا زیكر و ته‌ریقه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به هه‌قیقه‌ت له كاتێكدا له رۆژگاری ئیمڕۆماندا هه‌قیقه‌ت شێوێندراوه و له به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه و به چه‌ندین رۆئیا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت ، ته‌ماشا لێره‌دا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه چه‌ته و فیراری خستۆته ریزی مه‌لیك و سه‌ید و به‌گزاده ، له هه‌قیقه‌تیش ده‌دوێ و به دوویدا عه‌وداڵه و به هه‌قی نازانێت ، لێره‌دا بۆمان ساغ ده‌بێته‌وه كه پیاو چاكان چه‌ته‌ن چونكه ده‌ڵێ چ هه‌قه عه‌دوو حاكم و مه‌لیك و سه‌ید و به‌گزاده چه‌ته بی َ ، با بیخوێنینه‌وه :
له موسڵمانه‌وه بۆ جه‌نابی هه‌ق مه‌زبه‌ته بێ
چ ره‌وای هه‌قه عه‌دوو حاكمی ئه‌م میلله‌ته بێ
مه‌لیك و سه‌ید و به‌گزاده فیرار و چه‌ته بێ
فوقه‌را و ئوسه‌را هه‌ر به‌شی ئه‌م زیلله‌ته بێ
ئه‌گه‌ر ( صابری ) به ئه‌نقه‌ست ناوی ( چه‌ته ) ی هه‌ڵبژارد بێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵات ئه‌و كات وای پێ گوتوون و ( صابری ) وه‌ك ته‌نز باس له چه‌ته‌یی ده‌كات ، یانیش رووه مرۆڤایه‌تی و ئیسلامییه‌كه‌ی وه‌رگرتووه ، چونكه له ده‌قێكی دیكه‌دا ئه‌سڵ و نه‌سل ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ( ئاده‌م و حه‌وا ) پێی وایه چه‌ته و ده‌سه‌ڵات له یه‌ك تای ته‌رازوودان و جیاوازی له نێوان ره‌نگ و زمانه‌كاندا نییه كه ده‌ڵێ :
ئه‌سڵا و نه‌سلی خۆت بزانه هاتوچوونت تێبگه
بابه گه‌وره‌ت حه‌زره‌تی ( ئاده‌م ) داكت حه‌وا
خالقت كێ یه اگاعه‌ی پێ بكه ئه‌ی بێ خه‌به‌ر
حه‌یفه له‌و عاسی ده‌بی كه‌وتوویه دوی نه‌فس و هه‌وا
دوای گه‌ڕانێكی خێرا به ناو دیوانه‌كه‌ی ( صابری ) و خوێندنوه‌ی هه‌ندێك له ده‌قه‌كانی گه‌یشتینه راستییه‌ك و بۆمان ده‌ركه‌وت كه ( صابری ) چه‌مكی ( ئازادی و دادپه‌روه‌ری و ره‌خنه) ی پێكه‌وه گرێداوه ، هه‌قیقه‌تیش له هه‌بوونی دادپه‌روه‌ریدا به‌رجه‌سته ده‌بێت ، كه به زمانێكی جوان و ره‌وانی ره‌خنه‌یی نووسیونی ، ده‌شێ له گه‌ڕانی دیكه‌دا زۆر لایه‌نی دیكه‌ی ره‌خنه‌یی له دیوانه‌كه‌ی دا بخوێندرێته‌وه و دیراسه‌ی وردتری بكرێت ، ئه‌مه‌ی لێره‌دا كراوه مشتێكه له خه‌روارێك ، و به‌ر كوڵی ئه‌و دیراسه‌یه كه ده‌كرێت له سه‌ری بنوسرێت ….
سه‌ردار جاف
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی سوودم لێوه‌رگرتوون :
* قورئانی پیرۆز
• دیوانی ( صابری ) چاپی دووه‌م كه‌ركووك 2008 كۆكردنه‌وه‌ی شێخ عه‌بدولره‌حمان شێخ نه‌جمه‌دین صابری .
• مجله ( المنهج ) العدد 2 سنه 2008 الصادره من مركز الدراسات التخصصیه فی فكر السید الشهیدمحمد الصدر
• سۆفیگه‌ری _ شیعری ئایینی و سۆفیگه‌ری له شیعره كوردییه‌كانی مه‌حویدا _ د . ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شوان چاپی یه‌كه‌م هه‌ولێر 2001
• مجله ( النهج ) العدد / 4 السنه الپانیه الصادره من مركز الشهیدین الصدرین للدراسات والبحوپ .
• فلسفه العشق الالهی فی شعر الجزیری _ محمد امین دوسكی مراجعه وتقدیم د. محمد بكر _ دهوك 2000