زمان نه‌خشه‌ی دورگه‌یه‌كه له‌جوانی
زمان فاكته‌ریكی كاریگه‌ره له‌بنیاتنانی ده‌قدا،هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات نوسه‌ر بتوانێت پانتاییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند وفراوان له‌دنیای وردبینی و داهێناندا داگیربكات.ده‌وڵه‌مه‌ندی زمان نوسه‌رو شاعیر له‌خۆجوینه‌وه‌و خۆخواردنه‌وه رزگارده‌كات،وێردی گیانه‌ڵا له‌نوسه‌ردا ده‌سڕێته‌وه،زمانه وێنه‌ی شیعریی تازه‌وبه‌پێزده‌كات.ره‌ونه‌ق ده‌دا به‌خه‌یاڵ..كاریگه‌ری ریتم له‌گوێی خوێنه‌ردا ده‌نه‌خشێنێ.زمان دورگه‌یه‌ك له‌جوانی و نه‌خشه‌یه‌ك له‌نوێگه‌ری دروستده‌كات.رۆڵی كارا ده‌بینێ له‌مانه‌وه‌و نه‌مری ده‌قدا.هه‌موو شیعرێكی زیندوو ده‌چێته خانه‌ی ده‌قه‌وه .شیعر پێشه‌نگی ژانره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌به.زۆرجاریش شیعر لێكخشانه له‌گه‌ڵ زماندا.شاره‌زایی له‌زماندا مه‌ودای شیعر‌و نوسین دیاری ده‌كات،زمانه ره‌هایی و ته‌مه‌ن به‌بابه‌ت ده‌دات.خۆنه‌دانه ده‌سته‌وه‌ی شیعر‌و نوسین ،بێزاركردنی خوێنه‌رو هه‌ناسه‌سواركردنی مه‌رج نییه چاكی به‌رهه‌م بگه‌یه‌نێت،به‌ڵكو پسپۆری له‌زماندا قوڵبوونه‌وه‌ی شیعر‌و نوسین له‌رۆكاری ژیاندا ده‌ڕه‌خسێنێت،شۆڕتده‌كاته‌وه بۆدونیای جاویدانی .ئاڵۆزی له‌نوسیندا چه‌شنی گورزێكه له‌هه‌ناوی زه‌مین ده‌درێ.له‌كوێوه ئاراسته‌ی شوێنه‌واره‌كان ده‌كرێت..؟له‌به‌رچی..؟كه‌ی..؟چۆن..؟به‌چ شێوه‌یه‌ك لێیده‌گه‌یت،ئاراسته‌ی به‌ره‌وكوێ ده‌ڕوات..؟زمان له‌نه‌شونماو كاریگه‌ری و جوانیاندا به‌ر پرسیار‌و شاڕیچكه‌یه .كۆڵه‌واری له زماندا جۆره ئاڵۆزی و ناحاڵیبوونێكی له‌نوسین و شیعری ئه‌مڕۆماندا دروستكردووه.گوایه بۆ نوخبه ده‌نووسن .نازانم..كام نوخبه..؟!ئه‌وانه‌ی میوانی ماڵ‌و زێدیانن ..!یاخود ئه‌وانه‌ی چه‌كه‌ره‌ی زام و بۆسۆی وشه‌ی داگیرساوو جه‌سته‌و ئێسقانی خاك و ئینسانن .كه‌س گه‌واهی له‌سه‌ر چاكی ئه‌م جۆره به‌رهه‌مانه نادات ،له‌دوولا مه‌ست و حه‌یرانن.نوخبه‌ش به‌رهه‌می ئه‌م جۆره نامه هه‌ڵگرانه ناخوێننه‌وه.شاعیر یاخود نوسه‌ر هه‌رگیز موڵكی خۆی نه‌بووه.ده‌بێت زمانی گه‌له‌كه‌ی به‌چاكی بزانێت ،هه‌ڵگری كلتوور‌و دیرۆكی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بێت به‌میلله‌تانی تریشی بگه‌یه‌نێت،ئیتر دێڕی تژی له ته‌متومان و سووتانی وشه‌ی داڕسكاو ،خه‌مڵاندنی ناونیشانی دووباره‌و سێباره‌ی شاعیرانی حه‌فتاكان .به‌مۆدێرن و نوێخوازی دانانرێن.لێره‌دا شیعرم كردووه به‌نموونه ،چونكه ناكرێت له سه‌ر داخوازی فیستیڤاڵێ یاخود لاساییكردنه‌وه‌ی شاعیرانی تر شیعرێك بنووسیت و ناوی بنێیت تازه‌گه‌ری ،شیعر مه‌رج و په‌یوه‌ست و سنوور‌و به‌ربه‌ستی نییه،شیعر هه‌ڵچوون و داچوونی رۆحییه،ورژمی ده‌روونی و هه‌ست و نه‌ستی ناوه‌وه‌یه ..چركه‌ساتی بۆ نییه ،كه‌ی هات ئه‌وه هه‌وارگه‌ی خۆی ده‌ستنیشانده‌كات.نیشتمانێك له‌په‌یڤی شیرین پێكه‌وه ده‌نێت .هه‌ندێكجار كرده‌یه‌كی خۆڕسكییه،دواجار ده‌بێته ماڵ و موڵكی شاعیر .ناكرێت ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شیعری دروستكه‌ین ناوی بنێین خێوه‌تی هه‌ڵبه‌ست ،گه‌ر وابێت ئه‌وه شیعر له‌تاراوگه‌و تراویلكه‌دا ده‌ژیت.هه‌رگیز نابێته سایه‌ی خه‌ونی شاعیر‌و هیچ خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكی دیكه.له‌شیعرا پێویسته گرێكوێره‌كان بكرێنه‌وه،ئاراسته‌كان ستوونی و شاقووڵی ده‌وروبه‌ر ببڕن .ئیتر مه‌وداكان ده‌گه‌نه كوێ..؟!زمان هۆكارێكه له‌ده‌سنیشانكردنیدا .ناوزه‌دكردنی شیعر خۆی له خۆیدا سنوور دانانه بۆ مه‌ودای بیركردنه‌وه،ئاراسته‌كان هاودژده‌كات له‌گه‌ڵ شاعیرداو به‌های ویژدانی كاڵده‌كاته‌وه،چونكه زمان وابه‌سته‌ی ده‌قی زیندووه ،كرده رۆحییه‌كان موچڕكی ناخن،رێگه‌یان سه‌رچاوه‌ی ده‌روونه،زمانیان هزرو پێنووسه و رێگرییان خه‌ونی له‌خۆباییبوونه.