زه‌لال* ….. سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
چیرۆك
پێشكه‌ش به (زه‌لال ) ئه‌و كچه عاشقه شۆڕشگێڕه‌ی، كه‌نازانم ئێستا له‌كوێیه‌و چی لێهات!!
چیاكانیش وه‌كو جه‌سته‌ی من ته‌زیبوون، به‌فر وه‌ك كفن باڵاپۆشی هه‌موویان بوو، به‌ڵام ئه‌وان چ باكیان نه‌بوو، به‌م ته‌زینه راهاتبوو، هه‌رچی جه‌سته‌ی من بوو له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا، كه‌هه‌م زیندانیش بوو، وزه‌ی له‌به‌ر بڕابوو، زمانم كه‌جاران ده‌تگوت چیكهنهیه، له‌گۆ كه‌وتبوو هیچی بۆ نه‌ده‌گوترا.
زۆر ده‌ترسام ئه‌م حاڵی ته‌زینه درێژه بكێشێت و بمباته قۆناغی رچین و به‌ستنه‌وه.
(مرۆڤ كاتێك ده‌زانێت مه‌رگی نزیكبووه‌ته‌وه، چه‌ند هێنده‌ی تری عاشقی ژیان ده‌بێت، به‌ئامان و زامان لێی نابێته‌وه).
به‌ڵام له‌ودیو پێسته تهزیوهكهمهوه، خوێنی ناو له‌شم وه‌كو كوره‌یه‌كی داگیرساو گه‌رم بوو، هه‌رچی درز‌و كوچه‌و كۆڵانی ناو له‌شم هه‌بوو نێڵه نێڵ ده‌سووتاو، گاڵته‌یان به‌سه‌رماو ته‌زین و رچین ده‌هات، شۆڕشێكی سه‌یریان هه‌ڵگیرساندبوو، كه‌هیچی له‌شۆڕشه رزگارییهكانی مرۆڤ نه‌ده‌چوو.
خوێنه گه‌رمه‌كه‌ی ناو له‌شم وه‌كو عاشقێكی دڵسۆز بۆ ژیان له‌گه‌ڵ مه‌رگدا كه‌وته شه‌ڕێكی بێئامانه‌وه، خۆیان نه‌دا به‌ده‌سته‌وه، زۆر چاپووكانه ده‌هاتن و ده‌چوون، وره‌یان ده‌دایه جه‌سته‌ی ته‌زیوم، هه‌رواش دڵنه‌وایی رۆحی شه‌كه‌تیان ده‌كردم.
ئه‌گه‌ر چیش ده‌مزانی هه‌ڵاتن له‌ده‌ست مه‌رگ گه‌وجییه، وه‌لێ ئه‌وان گوێیان به‌مه نه‌دا.
خوێنه گه‌رمه‌كه‌ی ناو له‌شم له‌پێشدا وره‌و تینیان دایه‌وه به‌چاوه‌كانم، كه ئه‌وكاته وه‌كو دوو مۆمی كوژاوه سیس هه‌ڵاتبوون.
له‌ده‌وروبه‌ری خۆم روانی، هیچی نوێم به‌دی نه‌كرد، وه‌كو جاران پاسه‌وانه‌كه، كه كۆنه هاوڕێی خۆم بوو، له‌ودیو په‌نجه‌ره به‌نده‌كه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه، یان راستر بڵێم زیندانه‌كه‌وه، ده‌هات و ده‌چوو.
هه‌ڵۆیه‌ك كهنهمزانی له‌كوێوه په‌یدابوو له‌سه‌ر تاوێره رهقهنهكهی به‌رامبه‌رمانه‌وه هه‌ڵنیشت، قاچه‌كانی له‌ناو به‌فره‌كه‌دا، كه‌ده‌تگوت په‌شمه‌كه نقومبوون، هه‌ڵۆكه تاوێك له‌ده‌وروبه‌ری خۆی روانی، پاشان هه‌ڵبه‌زی و جێپێی خۆی له‌سه‌ر تاوێره‌كه باشتر قایمكرد، به‌قاچه‌كانی به‌فره‌كه‌ی به‌ملاولادا په‌خشكردو ههڵكوڕما، ئه‌مه‌یان بۆمن سهبوورییهكی باش بوو، چاوم له‌چاوی هه‌ڵۆكه بڕی و نهمدهتروكاند، ئه‌گه‌رچی له‌نێوان من و ههڵۆكهدا جگه له‌په‌نجه‌ره به‌نده‌كه، ته‌مێكی سپی هه‌بوو نه‌یده‌هێشت به‌ڕوونی روخساری ببینم، به‌ڵام جارجاره تهمهكه دهڕهوییهوهو جلكێكی تهنكتری ده‌پۆشی، ئیدی له‌وكاته‌دا، چۆن له‌ئاوی كانییه‌ك ده‌ڕوانم، ئاوها له‌چاوانی زه‌لالی ههڵۆكهم ده‌ڕوانی، بێده‌ربه‌ستانه له‌گۆمی چاویدا كه‌وتمه مه‌له‌كردن، به‌م گه‌مه‌یه جه‌سته‌ی ته‌زیوم خاو بووه‌وه‌و گوڕوتینێكی باشی پێدا هاته‌وه.
له‌م كاته‌دا حه‌زمده‌كرد ببمه دڵۆپێك ئاو‌و له‌چاوی ههڵۆكهدا بتوێمهوهو بۆ هه‌تا هه‌تایه نه‌یه‌مه ده‌رێ.
به‌ڵام هه‌ی هوو، من له‌كوێ و هه‌ڵۆكه له‌كوێ؟
من له‌مدیو په‌نجه‌ره به‌ندی ئه‌شكه‌وته‌وه، بۆ ئاو خواردنه‌وه‌و چوونه پێشاوێك ده‌بوو مۆڵه‌ت لهپاسهوانهكه بخوازم بمباته ده‌رێ، به‌مه‌رجێ زۆر به‌په‌له ته‌داره‌كی خۆم ببینم و له‌گه‌ڕانه‌وه دوانهكهوم، نه‌بادا ئه‌ویش تووشی گێچه‌ڵێك بێت، پاشان وه‌كو كوێر ده‌ستم بگرێت و بمهێنێته‌وه ژووره‌وه‌و ده‌رگاكه‌م له‌سه‌ر قفڵ بكاته‌وه.
وه‌لێ هه‌ڵۆ هه‌ر كاتێ بخوازێت ده‌توانێت بفڕێت، ژێر‌و ژوور‌و چه‌پ و راستی ئاسمان ته‌یده‌كات، كێ ده‌توانێت رێگری بێت؟
(مرۆڤ هه‌تا یه‌خسیر نه‌بێت، به‌ته‌واوی له‌نرخ و به‌های ئازادی ناگات).
ئه‌مه قسه‌ی كۆنه هاوڕێ و مامۆستاكه‌م بوو، كه ده‌ساڵ له‌پێش ئێستا له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵی نهێنیدا پێی گوتم.
حه‌زمده‌كرد به‌رایه‌ڵه‌ی ئه‌و یادانه‌دا بچمه‌وه‌و روپهڕێكیان لێههڵدهمهوه، وه‌لێ سه‌رما نه‌یهێشت به‌ڕوونی ئه‌و رۆژانه بهێنمه‌وه پێشچاوی خۆم.
هه‌تا ئه‌م كاته پاسه‌وانه‌كه بێ‌ئاگا بوو لهدیقهت و ههڵكوڕمانی هه‌ڵۆكه، هه‌ڵۆكه قه‌ده‌رێك بوو وه‌كو وێنه‌گرێكی به‌ئه‌زموون، به‌چاوه تیژ‌و زهلالهكانی زۆر لێزانانه وێنه‌ی من و زیندانه‌كه‌و هه‌نگاوی پاسه‌وانه‌كه‌ی ده‌گرت.
پاسه‌وانه‌كه هه‌ركه چاوی بهههڵۆكه كه‌وت، كه له‌خاڵێكی ره‌ش ده‌چوو له‌ناو به‌فره‌كه‌دا، له‌جێی خۆی راوه‌ستاو هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی كرد، پاشه‌وپاش دووهه‌نگاو كشایه دواوه، له‌گه‌ڵیدا تفه‌نگه‌كه‌ی له‌شانی هێنایه خواره‌وه، فیشه‌كێكی لێخوڕی، لاونیو بۆی دانیشت، ئه‌ژنۆی چه‌پی خسته سه‌ر به‌فره‌كه، تفه‌نگه‌كه‌ی له‌سه‌ر قاچی راستی دانا، قۆناغه‌كه‌ی له‌شانی راستی گیركرد، ملی به‌لای راستیدا خواركردهوه، چاوی چه‌پی نوقاند، چاوی راستی خسته سه‌ر جێنیشانهكه، سیره‌ی لهههڵۆكه گرت، پێش ئه‌وه‌ی تفه‌نگه‌كه بته‌قێنێت، هه‌ڵۆكه دووجار باڵه درێژه‌كانی بهیهكداداو به‌ره‌و قوڵایی ئاسمان هه‌ڵفڕی.
له‌م كاته‌دا من ئه‌گه‌رچی له‌مدیو په‌نجه‌ره به‌نده‌كه‌وه زیندانیكرابووم و هه‌موو جه‌سته‌شم ته‌زیبوو، به‌ڵام هه‌رچی خه‌ون و خه‌یاڵ و خولیا‌و خۆزگه‌ی كۆن و نوێم هه‌بوو له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵفڕین، هه‌ڵۆكه بوو بهپهیكی ئه‌ندێشه‌كانم و بۆ رۆژگاره‌كانی ده ساڵ له‌پێش ئێستای گه‌ڕاندمه‌وه.
ئه‌وكاته من ته‌مه‌نم چوارده ساڵ بوو، كچه‌كانی هاوڕێم كه‌وه‌كو خۆم تازه فه‌ریك بوون، به‌دزی دایك و باك و براكانیانهوه، گه‌نده‌مووی ده‌م و چاوو ده‌ست و مه‌چه‌ك و قاچه‌كانیان كردبوو، برۆشیان قه‌یتانی، تازه هه‌ڵگرتبوو، بۆ ئه‌مه‌ی دواییان هه‌ندێكیان كه‌وتنه به‌ر نه‌فره‌تی باوك و براكانیان، به‌ڵام ئه‌وان بێده‌ربه‌ست بوون، زۆر له‌وه سركتر بوون به‌و هه‌ڕه‌شانه رام بن و بێنه ژێر باری ترس و ئامۆژگارییهكانیانهوه، بهعیشوهوه له‌به‌رده‌م كوڕه لاوه‌كانی شاردا خۆیان باده‌داو ده‌هاتن و ده‌چوون.
منیش زۆرم حهزدهكرد وه‌كو ئه‌وان بكه‌م، وه‌لێ جگه له‌شه‌رم، ئامۆژگاری مامۆستاكه‌شم، كه‌دواجار بوو به‌هاوڕێی دژوارترین رێگه‌م، لێم نهگهڕت.
مامۆستاكه‌شم زۆر سه‌رزه‌نشتی كچه هاوڕێكانی كردم، پێی ده‌گوتم: (زه‌لال نه‌كه‌ی تۆ وه‌كو ئه‌وان بێشه‌رم بیت، ده‌بێت بزانین جوانی روخسار‌و سیما، وزه‌و رۆحێكی درۆزنانه‌یان هه‌یه، هه‌رچی زووتره ده‌بێت ئه‌و رۆحه بكێشیت، چونكه ئه‌و نازو عیشوه‌و خۆبادانانه جگه له‌فریودان و خه‌ڵه‌تانی چاوه برسییه‌كان هیچی تریان پێناكرێت، خۆشت باش ده‌زانیت كه‌ئێمه له‌تۆكمه‌كردنی ریزه‌كانماندا چه‌ند جاویدانانه كارده‌كه‌ین و بیرده‌كه‌ینه‌وه، (زه‌لال) وریابه نه‌كه‌ی به‌قسه‌و ره‌فتاری ئه‌هریمه‌نانه‌ی ئه‌و هه‌وه‌سبازانه بخه‌ڵه‌تێیت…).
قسه‌كانی مامۆستاكه‌م ته‌واو سڕیكردم، له‌و رۆژه‌وه قژهكهشم، كهههتا خوار ناوشانم هاتبوو، وه‌كو پێویست دانه‌ده‌هێنا، هه‌ردوو گۆی مه‌مكه‌كانم كه له‌دوو گێلاسی نه‌گه‌یوو ده‌چوون، ده‌بوو زۆر به‌وریاییه‌وه بیانشارمه‌وه، نه‌بادا ده‌ستی نه‌گریس و چاوی برسی بیانگاتێ، له‌شوێنێكی هێنده قایم ههڵیانم گرتبوو، مه‌گه‌ر هه‌ر خۆم، ئه‌ویش له‌كاتی خۆشتن و زۆر به‌شه‌رمه‌وه لێیانم بڕوانیایه.
مه‌مكه‌كانم وه‌كو ئێستام دیل و یه‌خسیر بوون.
من ئه‌وكاته كهباڵام لهخڵفه چنارێكی یه‌ك ساڵه به‌رزتر نه‌بوو، تفه‌نگێكیان دایه ده‌ستم، فه‌رمانده‌كه‌مان پیاوێكی به‌ویقارو سامدار بوو، منی به‌هاوڕێكانم ناساند:
(ئه‌مه زه‌لاله، به‌وه‌نییه كه‌منداڵه، ئه‌و ده‌مێ ساڵه لهڕیزهكاندا له‌گه‌ڵماندایه، وره‌و تواناشی له‌ته‌مه‌ن و باڵای مه‌زنتره).
هاوڕێكانم كه وه‌كو خۆم هه‌موو چه‌كداربوون له‌پایانی دۆڵه‌كه‌دا زۆر نیزامیانه راوه‌ستابوون، فه‌رمانده‌كه‌مان به‌منی گوت:
(زه‌لال بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت دوو شتت له‌خۆت خۆشتر بوێت، چونكه مانه‌وه‌و كه‌رامه‌تی تۆ‌و هه‌موومان به‌م دووه‌وه په‌یوه‌سته, یه‌كه‌م: ده‌ستی دایه ئاڵاكه‌ی لای ده‌ستی راستی و دووجار به‌لای راست و چه‌پدا رایوه‌شاند…).
گوتی: (ئه‌م ئاڵایه، یان ده‌بێت هه‌ر شه‌كاوه بێت، یان ده‌بێت ببێت به‌كفنت)…
له‌م كاته‌دا تهزێكی ناوه‌خت، كه‌پڕبوو له‌ترس و سڵه‌مینه‌وه به‌له‌شمدا تێپه‌ڕی، به‌ڵام له‌خۆمم بارنهكرد، له‌جێی خۆم نه‌جوڵام، فه‌رمانده‌كه‌مان گوتی: (دووه‌مین شت چهكهكهته، كه‌هه‌موو مه‌زنی و پێگه‌ی تۆ له‌ئه‌ودا چڕ بوونه‌ته‌وه‌و…).
من كه تائه‌وكاته گوێیه‌كانم ئاشنای ئه‌م ته‌رزه باسانه نه‌ببوو، خه‌یاڵم رۆیشتبوو به‌ته‌واوی ئاگام لهفهرمایشتهكانی تری فه‌رمانده نه‌ما، به‌ڵام له‌پڕ كاتێك بۆ جارێكی تر ناوی منی هێنایه‌وه، به‌ئاگاهاتمه‌وه.
به‌ده‌نگێكی به‌رز گوتییه‌وه:
(زه‌لال له‌هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر، ده‌بێت بزانیت كه‌نه‌ك هه‌رتۆ، بگره هه‌موومان له‌ئاستی فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكدا زۆر منداڵ و نه‌فامین، وریابه سه‌رۆك هه‌رچی فه‌رموو، نه‌ك هه‌ر راسته، دڵنیابه بێ فهندو حیكمه‌ت نییه، چونكه…).
ئیدی نازانم فه‌رمانده چیتریشی گوت.. به‌ڵام له‌وڕۆژه به‌دواوه من كه‌جگه له‌خۆشه‌ویستی هیچی دیم شك نه‌ده‌برد، ده‌بوو رقم له‌هه‌موو ئه‌وكه‌سانه، ئه‌و شتانه بێت، كه‌سه‌رۆك و فه‌رمانده رقیان لێیه.
نازانم چیم كرد‌و چیم كوشت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی رۆژو هه‌فته‌و مانگ و ساڵدا، من له‌ناو هاوڕێكانمدا مه‌زنتر ده‌بووم، چونكه تا ئه‌وكاته توانیبووم ئاڵاكه به‌رز رابگرم و لووله‌ی تفهنگهكهشم هه‌میشه گه‌رم بوو، فه‌رمایشته‌كانی سه‌رۆكم كردبووه رۆشنكه‌ره‌وه‌ی رێم.
به‌ڵام له‌ناخمدا، ئاخ كه‌ئه‌سته‌مه بتوانم وه‌كو خۆی باسیبكهم، ده‌عبایه‌ك، كه‌نازانم ناوی چی لێبنێم، هه‌میشه لێم راست ده‌بووه‌و دهیكوتام، نه‌یده‌هێشت ئاسوده‌بم، له‌دوای هه‌ر كارێك كهئهنجاممدهدا ده‌كه‌وته سه‌رزه‌نشتم، من سه‌ره‌تا ئه‌و دهعبایهم به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت و له‌خۆمم بارنهكرد، چونكه نه‌نكم زۆرجار پێی گوتبووم:
(هه‌رچی ده‌كه‌ن بیكه‌ن، به‌ڵام زۆر وریابن خێڵی جنۆكان نه‌چێته لهشتانهوه، ئه‌وان هێنده سركن، بۆ خۆشتان نازانن كه‌ی و چۆن زه‌فه‌رتان پێده‌به‌ن…).
من سه‌ره‌تا ئه‌مه‌م هه‌ر به‌شتێكی واده‌زانی، وه‌لێ مه‌سه‌له‌كه له‌وه گه‌وره‌تر بوو، كه‌من به‌و ساویلكه‌ییه لێم ده‌ڕوانی.
جگه له‌و ده‌عبایه، جه‌سته‌م، كه تا ئه‌وكاته وه‌كو سێ‌و لوس و ساف بوو، ئاڵۆشێكی پێكه‌وتبوو، مه‌گه‌ر جارجاره به‌خه‌وی شه‌وانه، وه‌گه‌ر نابه هیچ دانه‌ده‌مركایه‌وه! ئه‌گه‌ر سه‌رۆك، یان فه‌رمانده به‌حاڵی ئاڵۆشی جه‌سته‌میان بزانیایه كاره‌ساتێك ده‌قه‌وما، ئه‌وان زۆرجار ده‌یانگوت:
(ئێمه زۆر باش دڵنیاین كه‌چه‌ك و جبه‌خانه‌ی دوژمن ناتوانن وره‌ی پۆڵایینی ئێوه بڕوخێنێت، به‌ڵام وریابن، ئاڵۆشی جه‌سته‌تان، كه‌نزیكترین دوژمنی ناختانه، له‌خشته‌تان نه‌بات، دواجار هه‌موو قارهمانێتییهكتان بۆ ده‌كات به‌خیانه‌ت، وریابن، پێویسته رۆژانه ره‌جمی ئه‌و ئاڵۆشی جه‌سته‌یه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر رۆژێك فه‌رامۆشی بكه‌ن، لێتان ده‌بێت بهههوشار، بهئهژدیهاو سه‌رتان ده‌خوات…).
قسه‌كانی سه‌رۆك و فه‌رمانده ته‌واو راست بوون، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ئاڵۆشی جه‌سته‌م تاساند بوو، من مه‌زن و قاره‌مان بووم.
وه‌لێ دواجار… ئاخ دواجار… ئه‌و ئاڵۆشه سه‌ری خۆم و كوڕه هاوسه‌نگه‌ره‌كه‌ی خواردم.
من كه تا ئه‌وكاته ره‌فتارو كرده‌وه‌م له‌لای سه‌رۆك و فه‌رمانده‌و هاوڕێكانم وه‌كو ناوه‌كه‌م (زه‌لال) بوو، كه‌ده‌مێك بوو وه‌كو ئه‌ڵقه له‌گوێمدا بوون.
من ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له‌لای كوڕه هاوسه‌نگه‌ره‌كه‌ی هاوڕێم گوڵێكی بۆنخۆش بووم، ئه‌ویش وه‌كو هه‌نگ له‌ده‌ورم ده‌گه‌ڕا.
تاریكه شه‌وێكی دره‌نگ بوو، كوڕه هاوسهنگهكهم ویستی هه‌ناوم هه‌ڵمژێ، منیش بۆ ئه‌م گه‌مه‌و راموسانه ته‌واو ساز‌و ئاماده‌بووم، له‌به‌رده‌میدا ده‌ساژۆ، جوڵه‌م له‌خۆم بڕی و نهبزوام، هه‌ر كهدهمی گه‌یشته ده‌مم، ئاسمان بروسكهیداو دنیا بوو به‌چراخان.
فه‌رمانده‌و هاوڕێ بێوهفاكانم گه‌یشتنه سه‌رمان، هه‌ر له‌جێدا چۆن مێشێك ده‌كوژی، ئاوها دهزگیرانهكهمیان كوشت، منیشیان باڵبهستكرد، له‌و رۆژه‌وه كه‌وتمه به‌ر نه‌فره‌تی فه‌رمانده‌و به‌فه‌رمانی سه‌رۆك خرامه زیندانه‌وه.
ئێستا جه‌سته‌م له‌م دیو په‌نجه‌ره به‌نده‌كه‌ی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه، رێك له‌پارچه سه‌هۆڵێك ده‌چێت، ته‌واو له‌جووڵه كه‌وتووه، پێستی له‌شم وه‌كو ده‌شتێكی وشكه ساڵ زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه، له‌ودیو پێستهكهشمهوه شه‌پۆلی خوێنه گه‌رمه‌كان كه‌ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هاژه‌و لرفه بوون، له‌خوڕه كه‌وتوون، هه‌ستمده‌كرد هه‌رچی جۆگه‌له‌و مولووله‌ی خوێنم هه‌یه هه‌موو وشكبوون.
له‌ودیو په‌نجه‌ره بهندهكهشهوه، وه‌كو جاران پاسه‌وانه‌كه هه‌رده‌هات و ده‌چوو، له‌قوڵایی خه‌یاڵی خۆیدا مهلهیدهكرد، ئاگای له‌من هه‌ر نه‌مابوو، له‌بیری چووبووه‌وه، كه‌ئه‌و پاسه‌وانی منه‌و ده‌بێت زۆر وریابێت نه‌بادا هه‌ڵبێم.
جه‌سته‌م كه به‌ته‌واوی مردبوو، به‌ڵام رۆحیانه‌تم، وه‌كو رۆحیانه‌تی پیرۆزی مه‌سیح هه‌ر زیندووبوو.
گیانه پیرۆزهكهم له‌كونی پهنجهرهكهوهو به‌به‌رچاوی پاسه‌وانه‌كه‌وه، كه‌كۆنه هاوڕێی خۆم بوو هاته‌ده‌رێ، ئه‌و ئاگای له‌م كه‌ین و بهینه نه‌بوو، بێهوده هه‌نگاوی ده‌ناو ده‌هات و ده‌چوو.
له‌م كاته‌دا چاوم بهههڵۆكه كه‌وته‌وه، كه‌ده‌مێك بوو په‌یكی ئه‌ندێشه‌كانم بوو، گیانی پاكیزه‌یی من چووه ناو جه‌سته‌ی ههڵۆكهوهو له‌ئه‌ودا به‌رجه‌سته بووم، ئیدی بووم به‌هه‌ڵۆ.
وای له‌و خۆشییه! له‌چاوتروكانێكدا هه‌موو شتێكم بینی، كه‌من ناتوانم بیانگێڕمه‌وه، به‌ڕاست و چه‌پدا شێتانه به‌ئاسماندا مهلهمدهكرد، له‌پاش گه‌شتێكی دوورودرێژ، بۆ پشوودان له‌سه‌ر تاوێره ره‌قه‌كه، كه له به‌فردا سپی ده‌چووه‌وه ههڵنیشتمهوه، له‌م كاته‌دا پاسه‌وانه‌كه به‌ئاگاهاته‌وه، له‌جێی خۆی راوه‌ستا، هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی كرد، پاشه‌وپاش دوو هه‌نگاو كشایه دواوه، له‌گه‌ڵیدا تفه‌نگه‌كه‌ی له‌شان هێنایه خواره‌وه‌و فیشه‌كێكی خسته‌به‌ر، لاونیو بۆی دانیشت، ئه‌ژنۆی چه‌پی خسته سه‌ر به‌فره‌كه، تفه‌نگه‌كه‌ی له‌سه‌ر قاچی راستی دانا، قۆناغه‌كه‌ی له‌شانی راستی گیركرد، ملی به‌لای راستدا خواركردهوه، چاوی چه‌پی نوقاند، چاوی راستی خسته سه‌ر جێنیشانهكه، سیره‌ی لێگرتم، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵفڕم، تفه‌نگه‌كه‌ی چركاند، له‌یه‌ك كاتدا، لهدیو په‌نجه‌ره به‌نده‌كه‌ی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه جه‌سته سههۆڵینییهكهم به‌لادا هات و كه‌وت، له‌م دیو په‌نجه‌ره بهندهكهشهوه، به‌فری سه‌ر تاوێره ره‌قه‌كه سوور بوو یه‌ك پارچه بوو به‌خوێن.
ئیدی نه‌مزانی پاسه‌وانه‌كه له‌پێشدا گه‌یشته سهركاممان.
• (زه‌لال) واتا ئاوی رون‌و پاك . ناوی مرۆڤه. زیاتر بۆ ناوی كچ ده‌شێت.