زه‌نگی سه‌عاتی بیستوپێنجه‌می ته‌مه‌نم
زه‌نگی سه‌عاتی بیستوپێنجه‌می ته‌مه‌نم
یان : گه‌ڕه‌کی شاعیرهکانسهرنجێك : پێشتر ئه‌م نووسینه‌م له ساڵی 2007 دا بڵاوکردۆته‌وه به‌ڵام لێره‌دا ده‌ستکاریم کردووه. هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه له گشت جۆره پلان و مه‌نهه‌جیه‌تێکی ئه‌ده‌بییه‌وه دوور بووه . نیازم وابوو شیعرێك بنووسم به‌ڵام هیچ ئامادهبوونێکم بۆ شیعر نووسین تیادا نه‌بوو . زۆرم له خۆم نه‌کرد ئیتر وا ئه‌م بابه‌ته‌ی لێ ده‌رچوو که جۆرێکه له وه‌رگێڕانی راسته‌وخۆی بیر و یاده تێکه‌ڵه جیا جیاکانی ناخ و داڕشتنه‌وه‌ی نووسینه کاڵبووه‌کانی سه‌ر ته‌خته‌ی هه‌ست و عه‌قڵ و خه‌یاڵ که هه‌ندێکیان هه‌ر نابینرێن و ناخوێنرێنه‌وه ، ئه‌وه‌کانی تریش ئه‌وه‌نده کاڵبوونه‌ته‌وه به حاڵ لێره‌و له‌وێ چه‌ند په‌ره‌گرافێکم به‌یه‌که‌وه گرێداوه و بابه‌ته‌که‌ی پچڕ پچڕ کردووه . ئه‌وه ته‌نها وه‌زیفه‌ی شیعره که ئه‌و دابه‌شبوونه یه‌ك ده‌خات و له قاڵبێکی یه‌کگرتوودا ده‌یخاته‌ڕوو به بێ ئه‌وه‌ی که هه‌ست به پارچه پارچه بوونی بکه‌ین . که‌واته ئه‌م نووسینه تا راده‌یه‌ك شیکردنه‌وه‌ی شیعرێکه هه‌وڵمداوه بینووسم و نه‌متوانیوه . پرۆسه‌ی شیعرێکه هێشتا نه‌منووسیوه و بۆم نایه‌ت .
بۆ درێژه‌ی بابه‌ت سه‌یری پاشکۆ بکه‌ن …………..