زیادكردنی ژماره‌ی ژنان، پیاوان قه‌ڵس ده‌كات. ….ستاره عارف
زیادكردنی ژماره‌ی ژنان، پیاوان قه‌ڵس ده‌كات.
ستاره عارف
له‌م قۆناغه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ڕۆین‌و له‌م كاته‌دا كه‌پڕۆژه‌كانی چاكسازی زۆربوون په‌رله‌مانی كوردستانیش چه‌ند گۆڕانێكی له‌ماده‌كانی یاسای په‌رله‌ماندا كرد، له‌وانه كاندیدكراو بڕوانامه‌ی له‌ئاماده‌یی كه‌متر نه‌بێت، ئه‌مه تازه نیه‌و له‌هه‌ڵبژاردنی ڕابردوشدا هه‌مان شت هه‌بوو كه‌پێویسته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌شه‌می ئاماده‌یی ته‌واو كردبێت.
هه‌ردوو ماده‌كه‌ی تر كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانتار بۆ 25ساڵ ئه‌م خاڵه ئه‌رێییه، وه‌لێ ماوه‌ی چوارساڵه هه‌ر له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی 2005وه ئه‌م ماده‌یه گرانی لای كه‌سانی چاودێری سیاسی‌و خه‌ڵك دروست كردبوو كه‌پێویستی گۆڕانیان نیشانده‌دا، له‌هه‌ولێر رێكخراوێك به‌ناوی په‌رله‌مانی گه‌نجه‌وه كۆمه‌ڵێك كار‌و چالاكی باشیان له‌سه‌ركرد‌و چه‌ند رێكخراوێكی تریش كه‌وایانكرد ببێته فشار به‌سه‌ر په‌رله‌مانه‌وه بۆ گۆڕین.
به‌ڵام تاچه‌ند رێگه به‌گه‌نجی به‌توانست‌و ناحیزبی ده‌درێت، له‌م پڕۆسه‌یه‌دا شوێن بگرێت ئه‌مه گرنگه پێویسته رێكخراوه‌كانی ناحیزبی كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵێك كه‌سی ناو حیزبه‌كان وه‌ك تاكتیك ئاماده‌كرابنه‌وه، هه‌ر وه‌ك ئه‌و ژماره‌ی زۆره‌ی رێكخراوه خوێندكاری‌و لاوانه‌كان كه ده‌ستكردی حیزبن‌و بێ لایه‌ن‌و مه‌ده‌نی نین، بۆیه ده‌بێت ئه‌م خاڵه باش شرۆڤه بكرێت.
له‌وانه گرنگتر رێژه‌ی ژنانه له25%وه بوو به30% كه به‌ڕای من هێشتا كه‌مه‌و ده‌بوو له40% بوایه، چونكه په‌رله‌مانی ئێستا له‌كۆی 111ئه‌ندام 29یان ژنن‌و 80یان پیاوه بۆیه راسته‌خۆ په‌رله‌مانێكی پیاوسالارانه یان راستتر بڵێین ژینگه‌یه‌كی پیاوانه ره‌نگده‌داته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی كوردی یان پیاوی كورد به‌و ئاسته نه‌گه‌یشتووه كه‌به‌و چاوه ته‌ماشای ژن بكات، كه‌پێش ئه‌وه‌ی ژن‌و پیاو بین مرۆڤین، مرۆڤیش له‌ماف‌و ئه‌ركدا یه‌كسانن، به‌پێی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ‌و گشت رێكه‌وتنه نیوده‌وڵه‌تی‌و مرۆی‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و پڕه‌نسیب‌و بنه‌ما كوردیانه‌ش كه له‌مێژوی كۆنی كوردیدا به‌نه‌نوسراوی ماونه‌ته‌وه.
من له‌گه‌ڵ به‌ته‌نها زیادكردنی ژماره‌دا نیم، وه‌ك چه‌ندایه‌تی به‌ڵكو ده‌بێت چۆنایه‌تی كاركردن به‌گه‌وهه‌رێكی ژنانه‌و ئیراده‌ی مێینه بێت‌و ژن به‌هه‌وڵ‌و ده‌نگ‌و ئیراده‌ی خۆی بڕیار بدات، واتا زیادكردنی ژماره‌ش پێویسته چونكه ره‌نگی ژینگه‌كه ده‌گۆڕێت‌و له‌مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی‌و ژناندا هاوده‌نگی‌و هاوسۆزی ژنان زیادترن، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئێستا بۆته مژاری گفتوگۆی شه‌قام‌و زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
به‌لایه‌نه ئه‌رێنیه‌كه‌ی نا به‌ڵكو له‌و لایه‌نه‌وه كه‌پیاوان زیاد له29ژنیان به‌لاوه گرانه‌و به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی ژماره گرنگ نیه، قسه‌و ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سانی به‌ناو رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوس‌و سیاسیه‌وه هه‌یه، واز له‌خه‌ڵكه ئاساییه‌كه بهێنه كه‌مافی خۆیانه گه‌ر قسه‌ش بكه‌ن، چونكه ئه‌مه حاڵی به‌ناو هه‌ندێك له رۆشنبیره‌كانمانه.
پیاو ده‌توانێت جوانترین وشه‌و تیۆری‌و هه‌تا ناسكترین هه‌ڵبه‌ست‌و وێژه‌ش بهۆنێته‌وه به‌مه‌به‌ستی خۆ رۆشنبیر‌و ستاتیكاناس پیشاندان، وه‌لێ له‌كاته هه‌ستیاره‌كان‌و له‌بچوكترین كرداریدا راستی ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر له60%ی كۆمه‌ڵگای كوردی ژنه، به‌ڵام ژنێكی ناهوشیار‌و ناسیاسی تاوانی ژنانی تێدایه، وه‌لێ زۆرترین كۆسپی ئایینی‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی وایكردوه ژن له‌دواوه بمێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده زۆرترین هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی جیدیش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ژنان خۆیان كه‌گرنگی هزری به‌خۆیان ناده‌ن‌و چالاك نین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن توانایه‌كی شاراوه‌ن‌و هه‌موو گۆڕانه‌كانیش پێكه‌وه رووناده‌ن، له‌وانه‌یه زۆرێك له‌و ژنانه‌ی ئێستا په‌رله‌مانتارن پێشتر توانا‌و شاره‌زاییان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتبێت، چونكه موماره‌سه‌ی تواناكانیان نه‌كردوه، به‌تێكه‌ڵ بوون به‌ژینگه‌یه‌كی سیاسی‌و هه‌ستیار شێوه‌یه‌كی تازه وه‌رده‌گرن‌و توانایان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه بۆ گه‌نجانیش راسته.
لیستی كراوه باشتر ده‌رفه‌ت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت، واته ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌ژنان‌و هه‌ڵبژاردن به‌لیستی كراوه گۆڕانێكی تاراده‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر بوترێت هه‌ر بڕیاری حیزب كاراتره له‌سه‌ر په‌رله‌مان له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتودا گۆڕانی رێژه‌ی رووده‌دات، چونكه ده‌نگه ناڕازییه‌كانی نوخبه‌و خه‌ڵكیش سه‌ریان ده‌رهێناوه، بۆ هاوسه‌نگكردنی پێكهاته‌ی تازه‌ی په‌رله‌مان رێژه‌ی ژن له‌رووی ژماره‌وه پێویستی به‌زیاد بونه، ئه‌مه به‌واتای گۆڕانێكی زۆر جیدی‌و بنه‌ڕه‌تی نا، پێویسته هێنده‌ش خۆشبین نه‌بین، خه‌ڵكیش پێویسته ره‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن‌و بزانن ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن، نابێت وا بیر بكرێته‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو حیزبه هه‌ر لیستێك بێته پێشه‌وه جیاواز ببینرێت، به‌ڵكو ناڕه‌زایی زۆر‌و بێزاركردنی خه‌ڵك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌بێته هۆیه‌ك كه‌سۆزدارانه ده‌نگ بده‌ین، به‌ڵكو لایه‌نی كاندیدكراو به‌باشی‌و به‌حیساب هه‌ڵبژێردرێت به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی ژنان پێویسته گرنگی پێبدرێت.
هه‌روه‌ها پێویست به‌كردنه‌وه‌ی خول ده‌كات، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان كاندید ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی كاری په‌رله‌مان‌و ئامانج‌و شێوازی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان‌و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی پڕۆسه‌ی په‌رله‌مانی له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوو.
Stare-arif@hotmail.com