Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
زینده‌به‌چاڵکردنی کچێکی ٢١ ساڵه به‌نێوی فێنک

زینده‌به‌چاڵکردنی کچێکی ٢١ ساڵه به‌نێوی فێنک

Closed
by February 17, 2009 ژنان

زینده‌به‌چاڵکردنی کچێکی ٢١ ساڵه به‌نێوی فێنک کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه‌ و نابێ له بیربکرێ.
نامه‌یه‌ک بۆ ڕای گشتی و بۆ هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ.

ئه‌و هه‌واڵه دڵته‌زێنه به‌و شێوه‌یه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.
"به‌ گومانی ئه‌وه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، به‌نێوی فێنک، دانیشتووی قه‌ڵادزێ، له ‌باشوری کوردستان.  په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێك هه‌بووه، به‌زۆر ده‌درێته‌ ئامۆزاکه‌ی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پیتی ناوی کوڕه‌که‌ی له‌‌ مل دا ده‌بینرێت، له‌لایه‌ن مامه‌کانییه‌وه‌ به‌‌ فیشه‌ک لێی ده‌درێ و پێش ئه‌وه‌ی گیانی ده‌ربچێت ده‌خرێته‌‌ ژێر گڵ، ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له دایكی ده‌کرێت"

له ڕۆژی ١٠ی ٢ی ٢٠٠٧ هه‌واڵی زینده‌به‌چاڵکردنی فێنک له ڕووداونێت (rudaw.net) بڵاو کرایه‌وه‌. کوشتنی فێنک به شێوازێکی سامناک بووه،  ئه‌مه‌ له کاتێکدا چه‌ندین ڕێکخراوی ژنان له کوردستان هه‌یه‌ و زۆربه‌ی مێدیاکانی کوردستانیش بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستن به‌رامبه‌ر به‌ زینده‌به‌چاڵکردنی فێنک.

ئێمه وه‌ک
١- ئه‌ندامانی ژووری (کوردستان چه‌پی سه‌ربه‌خۆKurdistan Chepy Serbexo ) له  (paltalk.com)
٢-  کورده‌ ئه‌تێئیسته‌کانی دواڕۆژ, هاوپشتی چه‌پی سه‌ربه‌خۆ، بێخوداکان. (diwaroj.com)
 ئه‌و نامه‌یه‌ بۆ ڕای گشتی ده‌نووسین، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ئه‌و کاره‌ دڕندانه‌یه ده‌که‌ین.  داواش له هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی پارێزگاری مافی‌ مرۆڤ ده‌که‌ن،  بۆ دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌، وه‌ستاندنی توندوتیژی دژی ژنان له ‌کوردستان، هه‌ڵوێستیان هه‌بێ.

 

١٤ی ٢ی ٢٠٠٩

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.