ساته‌كانی داگیرسان و..ستار ئه‌حمه‌دی شاعیر
شوهره‌تی (با)له‌ره‌شه‌بایه،ده‌ریا له‌هه‌ڵچوون و به‌فر له‌گڕگرتن و شه‌و له‌یه‌ڵدایی ..ئه‌م ناونیشانانه‌ی سروشت بۆ قه‌سیده‌كانی مرۆڤ له‌مه‌ڕ دونیاوه،رسكاندنی ئه‌و وێنانه‌ن كه‌ده‌مانبه‌نه‌وه ماڵێكی رووت و رووته‌ن.له‌راز-ئومێد-له‌چاوه‌ڕوانی ..به‌دیدێكی تر ده‌بینه‌وه موسافیر له‌ته‌نهایی و فاڵگره‌وه له‌رابردوو ..ئێمه له(با)ده‌چووینه‌وه لای شنه‌با.به‌عیشوه‌وه دونیامان ئه‌زبه‌ر ده‌كرد.له‌هه‌ڵه‌شه‌یی (با)ش خۆمان به‌كه‌شتییه‌كانی دونیاوه ده‌گرت….كه‌زریان ده‌كه‌وته سه‌رچۆك ئێمه گۆرانیمان بۆ سه‌رفرازی ده‌ووته‌وه.
به‌فر كڕێوه‌ی لێ ده‌ناین ..گڕمان به‌به‌سته‌ڵه‌كه‌كانه‌وه ده‌ووت،وه‌لێ له‌شه‌وێكی سه‌ری ساڵدا سیحری به‌فرمان له‌زمانی كۆنسێرتێكه‌وه ده‌گرت..به‌هه‌موو چوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و دیوی په‌نجه‌ره‌كان كلوكلو خه‌یاڵمان به‌شتێكه‌وه گرتبوو،چاوه‌ڕوانیه‌كانمان ببێته مه‌راز.شه‌و نه‌بوو له‌ته‌ك داڵغه‌كانمان دونیا به‌عیشقه‌وه نه‌ڕسكێنین..شه‌و نه‌بوو نه‌بینه‌وه مه‌ته‌ڵه‌كانی رابردوو،له‌زمانی داپیره‌ی ژیان ،ئه‌وه‌نده نه‌ترسین كه‌په‌توویه‌ك گشتمان نه‌گرێته‌خۆی ..زۆرجار به‌و حاڵه‌ته فیكریانه‌دا ره‌تده‌بین،خۆمان له‌واقیع نه‌دزینه‌وه و خه‌یاڵ مه‌ته‌ڵه خورافیه‌كانمان دابهێنن ، بۆ هێوربوونه‌وه..زۆرجا ده‌بینه چیرۆكی نابه‌ڵه‌د له‌هۆنینه‌وه ..هیچمان بۆ نانوسرێت .سه‌ركێشانه فه‌توای هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵایه‌ك ده‌ده‌ین .ژوانێك نادوێنین وه‌ك كه‌سێكی فره عاشق ..له‌پڕ گڕده‌گرین بۆ سوتماكی قه‌قنه‌س و ژیانه‌وه‌ی نویً ..رابردوومان وه‌ك جووتێ پێڵاوی كۆن له‌تاو ناعیلاجی هه‌ر خۆمان له‌پێ ی ده‌كه‌ینه‌وه ..ئێدی هه‌روا دیارین ده‌ڵێ ی لكاوینه‌ته دنیاوه..بۆیه شیعر سه‌ر هه‌ڵده‌دات و هه‌موو شتێكمان پێ ده‌ڵێ .
له‌م قه‌سیده‌یه‌ی (ساته‌كانی داگیرسان)ی شاعیر(ستار ئه‌حمه‌د)دا…
به‌ر له‌رۆچوونمان بۆ دنیا خه‌فه‌كراوه‌كان و به‌ر له ئاوێزانبوونی سرته‌و چرپه‌كانی ئه‌و سه‌فه‌ره تراژیدیایانه ..به‌ر له‌وه‌ی پێكی مه‌ستی خوێندنه‌وه ی خه‌یاڵمان بكات..قه‌سیده‌كه ..ته‌نها قه‌سیده‌یه‌كی شیعریه‌و هه‌ڵایه‌ك نانێته‌وه،ئه‌م دیوی هه‌ڵا بۆ كڵۆڵی ستار ناوێكه دونیای ریكلامی بۆ نه‌كراوه،حزووری شیعری ئه‌مڕۆ زیاتر په‌یوه‌سته به‌ریكلامه‌كانه‌وه.ئه‌و هه‌ڵا دنیایه‌كی تره به‌رجه‌سته له فه‌لسه‌فه‌و به‌رجه‌سته له داهێنان.له‌وێ ژیان ته‌فسیرێكی تری هه‌یه دوور له‌كوژانه‌وه‌ی رۆژمێر ..دوور له‌و فه‌لسه‌فه رۆتینه‌ی ژیان تینها نمایشی به‌سه‌ربردنی رۆژگاره‌كان بێ،له‌وێ كه‌ناڵه‌كانی تێگه‌یشتن ده‌چنه‌وه بن و بانی ئه‌و رێنمایانه‌ی هه‌ڵفڕینی هزرمان خۆشتتر ده‌كه‌ن ..بیركردنه‌وه‌مان موتاڵاتر ده‌كه‌ن به حیكمه‌ته‌كانی ژیان .له‌وێ شتێك شاعیر نایه‌وێ راسته‌وخۆ 2×2 بكات چوار،چوار ده‌كا به‌ده‌سپێكی قه‌سیده‌یه‌ك …نازانین چوار وه‌رزه..چوار مانگه..چوار دیواره..هتد..شه‌وێكی تاڵ..ئه‌و ده‌مه‌ی شه‌و له‌حیكمه‌تی حه‌سانه‌وه ده‌كه‌وێ ..ئه‌و ده‌مه‌ی ره‌مزی شه‌و له‌تاریكی رووته‌ن (مجرد)ده‌كرێ..چی له‌شه‌ودا ده‌مێنێته‌وه ..ئه‌و وێنایه‌ی به‌رجه‌سته كردووه ..كه‌مه‌رگه ..لویزا فانزه‌ویلای-رۆمان نووسی ئه‌رجه‌نتینی
..هه‌ر له‌یه‌كه‌م كورتیله چیرۆكیه‌وه سه‌رنجی نووسه‌ران بۆ لای خۆی راكێشا‌و له‌وه‌ڵامی پرسیاریكیدا له‌مه‌ڕ مه‌رگه‌وه كه‌كورتیله چیرۆكه‌كه‌ی تایبه‌ت بوو به‌و ناونیشانه وتی :ده‌مه‌وێ سه‌رنجی خه‌ڵكی راكێشم بۆ ئه‌و وشه‌یه‌ی هه‌موومان هه‌موو ژیانمان هه‌ر له چاوه‌ڕوانی ئه‌و وشه‌یه‌داین.مه‌رگ –ئه‌گه‌ر ئاواتی مرۆڤایه‌تیشمان نه‌بێت ،وه‌لێ‌حه‌ده‌سێكی جیانه‌كراوه‌یه له‌ژیانمان..ترسمان له‌مه‌رگ راكردن نیه له‌و حه‌ده‌سه ..هه‌ر وه‌ك ترسمان له شه‌و ترس نیه له‌واقیع ..ئێمه ئه‌و عیشقانه‌مان پێ جوانتره كه‌به‌ئه‌مه‌كه‌وه دێنه هزرمانه‌وه ..عیشقه له جووتبوونێكی رۆحیدا ،فه‌لسه‌فه‌یه له مه‌ڕ بوونه‌وه‌ری ..نه‌ك سێكس ..عیشقه دنیایه‌كی میهره‌بانیه به دنیایه‌كی خوداوه‌ندیدا ده‌مانگێڕێ..
تاڵ وه‌ك ئه‌و شه‌وانه‌ی
مردن له‌سه‌ر گه‌ڵای خه‌نده‌یه‌ك
خوێنی پژانه رۆحی ژوانه‌وه
ده‌سته‌كان تێكه‌ڵی سه‌مای موحیبه‌ت و
په‌نجه‌كانمان له‌سه‌ر ده‌فته‌ری عومر هه‌ڵوه‌رین
ئه‌م وێنا شیعریه‌ی شاعیر(ستار ئه‌حمه‌د عیبدولڕه‌حمان) ده‌توانم بڵێم زمانێكی حیكمه‌ت ئامێزانه‌یه وه‌ك هاوكێشه‌یه‌ك له‌نێوان هزری مرۆڤ و كه‌للتوره‌كانی رابردوو….ئه‌م سێ گۆشه‌ی به‌رمۆدایه‌ی نادیاریه‌كانی له نێو سێ حاڵه‌تی من و رابردوو مه‌رگدا..له‌سه‌ر گه‌ڵاكان ..كه‌نووسراوێكی ئه‌جه‌لی له‌سه‌ر نووسراوه یاخود ئاماژه‌یه‌كه بۆ وه‌رینی گه‌ڵا یان مه‌رگی كه‌سێك .
گشت ئه‌م هامرایی له‌فه‌لسه‌فه‌بوونی دنیای دروست،ه‌و میهره‌بانیه ده‌خاته‌ڕوو كه‌له ژواندا ده‌ڕسكێ .ئێمه ته‌فسیرێكی فیزیكیمان هه‌یه كه ژوان ده‌مانخاته حاڵه‌تێكی سۆفیگه‌رانه‌وه..عیشقه ده‌بێ به‌په‌یامێك ..دوو به‌دوو له‌میحرابی ئاڵشتكردنه‌وه‌ی رۆح تاحاڵ گرتن ده‌چینه‌وه.
ئه‌وه‌ی شاعیر ده‌یه‌وێ موعاده‌له‌یه‌كی هاوسه‌نگی له‌ته‌كا دابنێ..عیشقه‌و موحیبه‌ت و گه‌یشتنه به دنیای به‌ئه‌مه‌كبوون ،به‌دیوێكی ترساته‌كه ساتی خۆبه‌خشینه بۆ ئه‌و هه‌ڵوه‌ستانه..ساتی هه‌ڵوه‌رینی عومره كه دابڕانه ..ئیدی كوللتور له سمبولی قه‌ده‌ر هه‌موو بۆنده‌كان تێك ده‌شكێنێ..
نه‌وه‌كوو پیاسه‌یه‌كی خه‌مگین
یه‌خه‌ی سه‌رابه‌كانی یاده‌وه‌ریمان بژاكێنێ
چوون مه‌راق چۆن به‌ركی خۆزگه‌یه‌ك هه‌ڵده‌دڕێ
دوای جریوه‌ی جوانی كه‌وتووین
له‌نسێی سۆزێكی تروسكه‌دا هه‌ڵنشتین
ئه‌و شاعیرانه‌ی بێ لایه‌ن گرفته‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو ،حورمه‌تێكی بێ پایانیان هه‌یه له‌مه‌ڕ قه‌ڵمه‌كانیانه‌وه..ئه‌وان نابن به‌لایه‌نگری حاڵتێك و حاڵتێكی تر كوێركه‌نه‌وه.ئه‌وان كوللتور به‌نه‌خوێنه‌وارێكی زه‌ق نازانن،بۆیه هۆكاری تێنه‌گه‌یشتن وه‌ك ده‌لاله‌ت ده‌به‌نه‌وه حوجره‌كانی خوێندن.فه‌توای ناهه‌ق ناده‌ن ..ئه‌گه‌ر به‌خۆیان نه‌په‌ڕینه‌وه ئه‌وبه‌ری كاره‌سات ..به‌هه‌ر حاڵ عیشق له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتوو گوناهی تاك نییه..زیاتر كوللتوور له به‌ئاگابوونی دنیا خه‌به‌ردار نییه ..كاك ستار ئه‌حمه‌دی شاعیر ئه‌و حاڵه‌ته‌ی به‌وه چاره‌سه‌ر كردووه ..خه‌ڵكی له حوجره‌كانی رابردوو بێنه ده‌ره‌وه..گۆشه‌گیری نائومێدی نه‌بن..دڵمان به‌و وێنایانه سه‌بوور نه‌بێته‌وه له‌شكستی خه‌ڵكانی دی ئۆخه‌یمان به‌خۆمان بێته‌وه..شیعر كه‌نابه‌ینه‌وه ماڵی هزر گوناهێكی گه‌وره‌یه له ووشه ..شیعر كه‌جێ دێڵین له‌نسێ ی به‌ردێكدا تێنه‌گه‌یشتنمانه له ووشه..شیعر له‌كه‌ناڵی مرۆڤێكی ریكلام نه‌كراودا ،كوشتنی ئه‌ده‌به به‌ئه‌قڵیه‌تێكی له خۆبایی..
من خه‌ونێك هێنامی
له‌جه‌سته‌ی به‌ردێكا به كانی ناساندم
له‌نسێ ی گردێكا ..داری حورمه‌تی له‌دڵا رواندم
ئه‌مێستاش به‌شێكم به‌رزییه‌و
ئه‌وی دیم له گۆڕی سه‌ر دڵی خاك ده‌چێ