سالنجه‌ر به کوردی ….حه‌مه مه‌نتک
وه‌رگێڕان هونه‌ره. ئه‌م گوته‌یه نازانم له کوێ و کێ گوێم لێبووه، به‌ڵام ده‌زانم ڕێک وایه. هونه‌ره به واتای ده‌بێ وه‌رگێڕ خه‌ریکی کۆمه‌ڵێک ورده‌کاری و ته‌کنیک بێ له ساتی وه‌رگێڕاندا. چۆن ڕۆماننووسی به ئه‌زموون و شاره‌زا به وردی خه‌ریکی گرێچنی ڕووداو و به هونه‌ریکردنی سه‌رجه‌م توخمه‌کانی ڕۆمانه بۆ ئه‌وه‌ی واقیعێکی دیکه له‌نێو ڕۆماندا بخولقێنێ، به بۆچوونی من وه‌رگێڕان هه‌مان ماندووبوون و ته‌کنیک و هونه‌ری ده‌وێت. لای من وه‌رگێڕانی هه‌موو ژانره ئه‌ده‌بییه‌کان سه‌خته، ده‌بێ وه‌رگێڕ هێنده‌ی نووسه‌ری ده‌قه‌که شاره‌زابێت. ئاخر وه‌رگیڕانیش داهێنانی ده‌قه. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایییدا شه‌پۆلێکی وه‌رگێڕان ئه‌ده‌بی کوردی گرتۆته‌وه، ئه‌وه جێی خۆیه‌تی، به‌ڵام به بۆچوونی من ئه‌م شه‌پۆله هێنده‌ی کاریگه‌ری خه‌راپی هه‌بووه، هێنده لایه‌نی باشه‌ی نه‌بووه. ده‌زانم کاره‌کانی مارکیزمان به کوردی هه‌ن، به‌ڵام ئایا کاکی وه‌رگێڕ تا چه‌ند توانیویه‌تی هونه‌ر و ته‌کنیکی مارکیزمان بۆ به کوردی بکا؟ له‌م ماوه‌یه‌دا به‌و شڕه فارسیه‌ی ده‌یزانم، که دووکه‌ڵ ده‌کا و به یارمه‌تی فه‌رهه‌نگ، ڕۆمانی (تاعوون)ی (کامۆ)م ده‌خوێنده‌وه، ئه‌م ڕۆمانه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی، منیش له ساتی خوێنده‌وه‌دا به‌راوردم ده‌کردن، به‌و نیازه‌ی فارسییه‌که‌م باشتر بکه‌م، به‌ڵام له نزیک شه‌ش تا حه‌وت جێ وه‌رگێڕی کوردی ڕسته‌ی ته‌واوی فڕێدابوون و له کوردییه‌که‌دا نه‌بوون، ئاخر وه‌رگێڕی کوردی ده‌قه‌که‌ی هه‌ر له فارسیش به کوردی کردبوو. ئه‌گه‌ر جێیه‌ک و دووان بان، ده‌مگوت به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێوه.
بۆیه‌یش ده‌ڵێم ئه‌وه‌نده‌ی وه‌رگێڕانه کوردییه‌کان سه‌لیقه و چێژی خوێنه‌ری کوردیان کوشتووه، هێنده کاریگه‌ریان بۆ پێدانی چێژ و شاره‌زابوون له ته‌کنیک و هونه‌ری بیانی نه‌بووه. ئاخر وه‌رگێڕ ده‌بێ ته‌واوی شێوازی گێڕانه‌وه و ته‌کنیکی ئه‌و نووسه‌ر و ده‌قه‌مان بۆ به کوردی بکا، که له ده‌قه بنه‌ڕه‌تیه‌که‌دا هه‌یه. وه‌رگێڕان ته‌نێ گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆک و تێمه‌ی ده‌ق نییه. ئاخر وه‌رگێڕمان هه‌ن، ڕۆمانی چه‌ند نووسه‌رێکی جوداواز وه‌رده‌گێڕێ، به‌ڵام هه‌موو ڕۆمانه‌کان یه‌ک شێوازیان هه‌یه، مه‌به‌ستم له زمانی کوردییه‌که‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ده‌قی هه‌ریه‌ک له‌و ڕۆماننووسانه له زمانه‌که‌ی خۆیان بگه‌ڕێینه‌وه هه‌ریه‌که‌یان شێوازی تایبه‌ت به‌خۆیان له ڕۆماننووسین هه‌یه.
ڕۆمانی (پاسه‌وانێک له مه‌زرا)ی (جه‌ی.دی.سالنجه‌ر) وه‌رگێڕانی له زمانی ئینگلیسییه‌وه (ژوان جه‌لال)ه. ئه‌وه‌نده‌ی ئاگه‌دار بم یه‌که‌م کاری وه‌رگێڕانیه‌تی. وه‌کوو خوێنه‌رێک چێژێکی زۆرم لێوه‌رگرت. ئه‌م په‌یڤه‌شم هه‌روا سه‌رپێیی نییه، به‌ڵکه ده‌موێ به به‌ڵگه‌وه قسه بکه‌م. من ئینگلیسی نازانم، قسه‌کانی من زیاتر له‌باره‌ی کوردییه‌که‌وه‌یه. گرنگی ئه‌م وه‌رگێڕانه‌وه پیش هه‌موو شتێک له‌وه‌دایه له زمانی یه‌که‌مه‌وه وه‌رگێڕدراوه. له‌ده‌می خوێندنه‌وه‌دا چه‌ند شتێکم بۆ ده‌رکه‌وت:
یه‌که‌م: ئه‌م ڕۆمانه له ده‌قه بنه‌ڕه‌تییه‌که‌دا زمانی گێڕانه‌وه‌ی زمانێکی میللییانه‌ی ئاخاوتنی ڕۆژانه بووه. وه‌رگێڕ هه‌وڵیداوه له به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵێک ڕسته و ده‌سته‌واژه‌ی ڕۆژانه که له بازاڕ و کۆڵانه‌کانی نیۆڕکی ئه‌وسا به‌کارهاتوون، به‌رانبه‌ره‌که‌ی له زمانی ئاخاوتنی ڕۆژانه‌ی نێو شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی بدۆزێته‌وه. ئه‌مه له‌کن من خاڵێکی سه‌رکه‌وتنی وه‌رگێڕانه‌که‌یه. له‌م ڕێیه‌وه منی خوێنه‌ری کورد شاره‌زای شێوازی گێڕانه‌وه‌ی (سالنجه‌ر) لانی که‌م له‌م ڕۆمانه‌دا ده‌بم. ئه‌و جوێنانه‌ی له زمانی ئینگلیسی دا له‌م ڕۆمانه‌دا به‌کاربردراون، به‌رانبه‌ره‌که‌ی له کوردی‌دا بۆ دۆزیوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یش واتای ئه‌وه‌یه وه‌رگێڕ شێوازی گیڕانه‌وه‌ی ڕۆماننووسی پاراستووه. به‌ڵام زۆربه‌ی وه‌رگێڕانه کوردییه‌کان، ته‌نانه‌ت له دیالۆگی نێوان کاره‌کته‌ره‌کان، کاره‌کته‌ر به‌زمانێکی ته‌واو ڕۆژانه‌یی ده‌په‌یڤێ، وه‌رگێڕی کوردی به به‌بێ هیچ ڕه‌چاوکردنێک دێ ئه‌مه به زمانی کوردی نووسین ( نه‌ک ڕۆژانه‌یی) ئه‌مه وه‌رده‌گێڕیت، به‌مه‌یش یه‌که‌م غه‌درێک که ده‌یکا، له خوێنه‌ری کوردی ده‌کا، ئاخر ناکرێ خوێنه‌ری به‌سته‌زمان بۆ هه‌ر وه‌رگێڕانێک بچێته‌وه‌سه‌ر ده‌قه بنه‌ڕه‌تییه‌که بزانێت شێوازی گێڕانه‌وه و ته‌کنیکی ئه‌م ڕۆمانه چۆن به‌کارهاتووه.
دووه‌م: شاره‌زابوونی وه‌رگێڕ له شێوازی ئاخاوتنی ڕۆژانه‌یی شاره‌کان، من ده‌زانم وه‌رگێڕ خه‌ڵکی سلێمانییه و ماوه‌یه‌کی زۆریشه له ده‌ره‌وه ده‌ژی، به‌ڵام له زۆر شوێن به‌ر شێوازی ئاخاوتنی ڕۆژانه‌یی هه‌ولێر ده‌که‌وتم. گرنگی ئه‌مه له‌وه‌دایه له ڕۆمانگه‌لی وه‌هادا وه‌رگێڕ بۆ ده‌سته‌واژه و وشه دانامێنێت. لێره‌وه دیاره وه‌رگێڕ ئاگه‌داری شێوه ئاخاوتنی ڕۆژانه‌یی ئینگلیسه‌کانه، چونکوو کۆمه‌ڵیک جوێن و قسه و ئیدیۆم هه‌ن ده‌بێ له کوردی‌دا به‌رانبه‌ره‌که‌یان بۆ بدۆزیه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆخترکردنی هه‌ندێ وشه له نێو ڕۆمانه‌که، ئاماژه‌ی ئه‌وه به خوێنه‌ر ده‌دا ئه‌م وشانه گرنگی و قورسایی خۆیان هه‌یه. ئێمه ده‌زانین له شیعردا هه‌ندێک فۆنیم، وشه یان ڕسته له ڕووی ڕیتمه‌وه قورسایی خۆیان هه‌یه، بۆیه له ده‌می وه‌رگێڕاندا ده‌بی ئه‌و ڕیتم و ئاوازه‌یه پارێزگاری لێبکرێت. لێره‌شدا ئه‌و وشانه‌ی ڕه‌نگی تۆختریان هه‌یه، ئه‌وه به خوێنه‌ر ده‌ڵێن ئه‌م وشانه واتایه‌ک و گرنگییه‌کیان له دیالۆگی کاره‌کته‌ره‌کان هه‌یه. بۆ نموونه زۆربه‌ی ناوی کاره‌کته‌ره‌کان، که‌سه‌کان، شوێنه‌کان، ژماره‌کان…تاد تۆختره، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه گرنگی خۆیان له نێو ڕۆمانه‌که نه‌بووایه، وه‌رگێڕ هه‌موو ناوه‌کانی تۆختر ده‌کرد.
سێیه‌م: ئه‌وه‌ی جێی سرنج بوو له‌کنه من، نه‌نووسینی ناوی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ڕۆمانه‌که‌ی لێوه‌رگێڕدراوه. ئه‌مه دیارده‌یه‌که له هه‌موو وه‌رگێڕانه کوردییه‌کان وه‌به‌رچاوان ده‌که‌وێ (تاکوته‌را نه‌بێ). نووسینی ناوی سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگێڕدراو بایه‌خی خۆی هه‌یه. منی خوێنه‌ر به‌چی بزانم ئه‌مه له ده‌قه‌که بنه‌ڕه‌تییه‌که‌وه وه‌رگیڕدراوه. بۆ ئه‌وانه‌ی له زمانی فارسییه‌وه وه‌رده‌گێڕن، که ده‌کاته زمانی دووه‌م (به‌و مه‌رجه‌ی ده‌قه فارسیه‌که‌یش له زمانی یه‌که‌مه‌وه وه‌ریگێڕابێت.) تاکوو ئێستا مه‌گه‌ر چۆنها، ئه‌گه‌رنا وه‌رگیڕانێکم وه‌به‌رچاو نه‌که‌تووه ناوی سه‌رچاوه فارسیه‌که‌ی نووسیبێ. هه‌ر بۆ نموونه له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند ڕۆمانێکم کڕی له‌وانه: بیناییی ساراماگۆ، مه‌دام بۆڤاریی فلۆبێر، کافکا له که‌نار ده‌ریادای هاروکی موراکامی) هه‌موویان نووسراوه وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه:………، ئاخر وه‌رگێڕه‌کان بیرێک له خوێنه‌ر ناکه‌نه‌وه. ئه‌مه به‌ڕاستی بێحورمه‌تییه به خوێنه‌ر، واتا منی خوێنه‌ر هیچ به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگ نیم هه‌رچی و چۆنم بۆ وه‌رگێڕن ده‌یخوێنمه‌وه. ئاخر منی خوێنه‌ر چۆن بزانم جه‌نابت له وه‌رگێڕێکی چاکی فارست وه‌رگێڕاوه، ئاخر له فارسی ڕه‌نگه چه‌ند وه‌رگێڕانێکی یه‌ک ڕۆمان هه‌بن، یان ڕۆمان ده‌قه فارسییه‌که‌ی چه‌ندجارێک چاپ ده‌کرێته‌وه، بێزه‌حمه‌ت تۆی وه‌رگێڕ کامه وه‌رگێڕان و کامه نۆره‌ی چاپت وه‌کوو سه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕان پشت پێبه‌ستووه؟ کێ ده‌ڵێ تۆی وه‌رگێڕ ئه‌مانه‌تی وه‌رگێڕانت پاراستووه؟ مه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه نموونه‌یه‌کم له‌وباره‌یه‌وه نه‌هێنایه‌وه. ئایا کاکی فارسیزان تۆ گرێنتی ئه‌وه ده‌که‌ی وه‌رگێڕه فارسییه‌که ئه‌مانه‌تی وه‌رگێرانی پاراستبێ؟ بۆیه‌یش لیره‌دا ده‌ڵێم ئه‌و ده‌قانه بۆ خوێنه‌ر جێی باوه‌ڕترن که له زمانی یه‌که‌مه‌وه وه‌رده‌گیڕدرێن. ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ی (سالنجه‌ر) هه‌مان کێشه‌ی هه‌یه. ئه‌مه متمانه‌ی خوێنه‌ر به وه‌رگێڕانه‌که که‌م ده‌کاته‌وه. ئاخر نموونه له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا زۆرن، وه‌رگیڕێک له فارسییه‌وه ده‌قی به کوردی ده‌کرد، له‌سه‌ر به‌رگ ده‌ینووسی له سوێدییه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی سه‌رچاوه سوێدییکه بنووسێ.
چواره‌م: ئه‌و کوردییه‌ی بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌م ڕۆمانه به‌کارهاتووه، له کاتی خوێندنه‌وه‌دا تووشی هیچ تاسه و گرفتێکی زمانه‌وانی نه‌بووم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زمانی ڕۆژانه زیاتر بۆ وه‌رگێڕانه‌که پشتی پێبه‌ستراوه، به‌ڵام له ڕووی وشه‌سازی و ڕسته‌سازی و یاساکانی ڕێزمانه‌وه گرفتێکی ئه‌وتۆی نه‌بوو. ئێمه ده‌زانین زمانی ڕۆژانه زۆر ناکه‌وێته ژێرباری یاساکانی ڕێزمانه‌وه، به‌ڵکه له‌وێدا زۆرترین تێکشکانی زمان له‌ڕووی ڕێزمانییه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ڕسته‌سازی ده‌بینرێت. من زمانه‌وان نیم، به‌ڵام خوێنه‌ر له زۆر وه‌رگێڕانه‌کانی دیکه تووشی گرفت ده‌بێ. ڕۆمانی ( کێ پالۆمینۆ مۆلڕۆی کوشت؟)ی (ماریۆ ڤارگاس یۆسا)، که (عه‌بدولخالق یه‌عقووبی) له فارسییه‌وه بۆ زمانی کوردی وه‌رگێڕاوه. هه‌ڵه‌ی وشه‌سازی و ڕسته‌سازی وه‌های تیدایه، خوێنه‌ر وه‌های لێدێت کتێبه‌که فڕێ بدات. من ئاگه‌داری ئه‌وه‌م (یه‌عقووبی) کوردییه‌کی چاکی هه‌یه، به‌ڵام له‌م ڕۆمانه‌دا هه‌ڵه‌ی زۆری تیدایه، به ڕێژه‌یه‌ک هیچ لاپه‌ڕه‌یه‌ک نییه چه‌ندین هه‌ڵه‌ی تێدا نه‌بێت. لێره‌دا جێی نموونه هێنانه‌وه نییه، چونکوو باسه‌که‌ی ئێمه وه‌رگێڕانێکی دیکه‌یه. له‌وه‌ی سالنجه‌ر جوانییه‌که‌ی لێره‌دایه به‌کاربردنی زمانی ڕۆژانه‌ی ئاخاوتن له ژێر چه‌تری یاساکانی ڕیزمان جوانییه‌ک و خۆشییه‌ک به خوێندنه‌وه ده‌به‌خشێ.