ستاتیكای گێڕانه‌وه، كتێبێكی نوێی ئارام سدیق
ستاتیكای گێڕانه‌وه، كتێبێكی نوێی "ئارام سدیق"ه، كه (16) لێكۆڵینه‌وه‌و وتاری ئه‌ده‌بی له‌خۆگرتووه له‌مه‌ڕ چیرۆك‌و رۆمانی كوردی و جیهانی و به‌شێكی زۆری ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه له گۆڤار‌و رۆژنامه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه. له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو، چه‌ند هه‌وڵێكی منه، له‌بواری نووسینی لێكۆڵینه‌وه‌و سه‌رنجی ئه‌ده‌بیدا، كه ڕه‌نگه له نووسینی ره‌خنه‌یی نزیك بووبێته‌وه، یان زیاتر خوێندنه‌وه‌ی شیكاری بن له ژێر چه‌تری چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی جیاجیادا، بۆیه من ناتوانم به‌ته‌واوی ناوێكی دیاریكراویان بۆ بدۆزمه‌وه، یان بڵێم په‌یڕه‌ویم له ته‌نها قوتابخانه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی، یان فیكریی كردووه له شیكردنه‌وه‌ی تێكسته‌كاندا. واته په‌نا بۆ چه‌ند میتۆد‌و ره‌گه‌زێك براوه، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كۆی تێكسته‌كان".
ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن یانه‌ی قه‌ڵه‌مه‌وه و له زنجیره (57)دا به‌چاپی دهگهیهنێتو به‌م نزیكانه ده‌كه‌وێت به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.