سته مێكی تر له ژنان ….. نه‌جم محه‌مه‌د
له م بابه‌ته‌م دا ده مه وێت باس له دیارده یه ك بكه م كه له نێوه‌ندی ڕاگه یاندنی كوردیدا دروست بوه ئه ویش دیارده‌ی دروستكردنی چیرۆك و هه‌واڵ وڕیپۆرتاژ ی دروست كرا‌و و وه‌همی وخه یاڵی دوورله واقیع وراستیه له سه ر مه سه له‌ی ژنان له زۆرێك له گۆڤار‌و ڕۆژنامه كوردیه‌كاندا ئه مه ش له پێنا و پڕفرۆشی و زیادكردنی خوێنه رو كڕیار بۆ ئه و گۆڤار‌و ڕۆژنامانه وله پێنا و وه‌رگرتنی پاداشت و ناو ناوبانگ ده‌ركردندا دیاره ئه و چیرۆك و هه‌وال َو ڕیپۆرتاژانه به مانشێتی گه‌وره و ووروژێنه‌ر له به رگی یه كه‌می لاپه ڕه‌ی رۆژنامه و گۆڤاره كاندا دا ده‌به زرێنرێت دیاره له‌م فه‌وزا زۆر‌و بۆره‌ی میدیادا له لایه‌ن چه‌ن كه سێكه ه‌و ئیستغلالی ئه و فه وزایه كراوه چه‌ندین بابه‌تی بێ بنه‌ماو دوور له‌واقیع دروست ده‌كه‌ن بڵاوده‌كه‌نه‌وه له سه‌ر ژنان بۆ ئه و مه یه‌سته چه‌ند دیدار‌و چاوپێكه وتنی خه یاڵی و وه‌همی بڵاوده‌كه‌نه‌وه گوایه له گه‌ڵ ژناندا سازیان داوه چه‌ندین ناوی خوازراو بۆئه‌و ژنانه داده‌نێن گوایه چاوپێكه وتنیان له گه‌ڵیاندا ساز داوه گوایه نه یانویستوه له به‌ر باری ئه‌منی وكۆمه‌ڵایه‌تی ناوی ڕاسته قینه‌یان بڵاوكرێته‌وه كه ئه مه‌ش هیچ نیه جگه له سیناریۆیه‌كی هه لبه‌ستراو نه بێ كه ته‌نها له هزرو خه یاڵی نوسه‌ره‌كه‌یدا بوونی هه‌یه وله واقعدا بوونی نیه من پێم وایه ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه‌ی ئه و بابه‌ته خه یاڵیانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه له قه‌یرانێكی قوڵی بێ بابه‌تی دا ده‌ژین و بابه‌تی واقعی و زانستی و ته‌ندروستیان نیه بڵاویكه نه‌وه بۆ یه په‌نا ده به نه به‌ر ئه‌و بابه‌ته خه یاڵیانه لێره دا به پێویستی ده‌زانم چه‌ند نمونه‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بخه‌مه ڕوو كه به‌رده‌وام له زۆرێك له گۆڤار‌و ڕۆژنام ه‌كاندا بڵاوده‌كرێته‌وه كه هیچ بنه مایه‌كی ڕاستیان نیه و دروست كراون كه ئه مانه‌ش مشتێكن له خه‌رواری ئه وبابه‌تانه له وانه وه‌ك ( مه ی خواردنه‌وه ی ژنانُُُُ , ژنی له‌ش فرۆش و سۆزانی,خیانه تی هاوسه‌ری ..سكس كردن له ڕێگه‌ی مۆبایل و ئه نترنێته‌وه و دانس و سه‌ماكردنی ژنان وساردی سكس لای ژنان وچه‌ندین وچه‌ندین بابه‌تی تر كه مرۆڤ شه‌رم ده‌كات كه باسیان بكات وقیزی لێیان دێته‌وه ) بۆ ئه‌م مه به‌سته‌ش چه‌ند ناوێكی خوازراو دروست كراوی ژن دا ده‌به‌زێنن گوایه چاوپێكه‌وتننیان له گه ڵیاندا كردوه و ئه‌و ژنانه له زمانی خۆیانه‌وه باس له‌و بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كه‌ن یان له هه‌مووی سه‌یرتر زۆرجار له باره‌یه ڕاپرسی دروست كرا‌و داده‌به‌زێنن و به ناوی كۆمه لَِگاوه لێدوان ده‌ده‌ن كه له ڕاستیدا كۆمه‌ڵگا بێ ئاگا‌و بێ خه به‌ره له وڕاپرسیانه ئه وڕاپرسیانه ته‌نها له هزری نوسه‌ره‌كانیاندا بوونی هه‌یه ئه ونوسه‌رانه هه‌م له یری ژن هه م له بری كۆمه‌ڵگا بیرده‌كه‌نوه و قسه ده‌كه‌ن و لێدوان ده‌ده‌ن ڕاسته كۆمه‌ڵگای كوردی یه ده‌ر نیه له حاڵه‌تی نامۆ‌و دیارده‌ی دزێو به ڵام به و شێوه و ژماره و جۆره نیه كه ئه و به ناو نووسه‌رو ڕۆژنامه و گۆڤارانه بانگه شه‌ی بۆ ده‌كه ن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه ئاخر من ده‌ڵێم چ ژنێك له م كۆمه‌ڵگای كوردیه‌دا ئاماده یه وا ئازادانه و ڕاشكاوانه دیدار له ته‌ك ڕۆژنامه نوسێكدا بكات و باس له چیرۆكی خۆی بكات له گه‌ڵ له ش فرۆشی دا یان له باره ی نا پاكی هاوسه‌ری یه‌وه باسی خۆی بكات بڵێ من به دزی هاوسه‌ره‌كه مه‌وه نا پاكی له هاوسه ره كه م ده‌كه‌م یان له باره‌ی سیكس كردن له گه‌ڵ پیاودا له ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنیت و مۆبایله‌وه یان باسی مه‌ی و جگه‌ره خواردنی خۆی بكات یان باسی سه‌ماو دانس كردنی خۆی بكات یان و یان و چه‌ندان یانی تر كه ئه و به‌ناو نووسه‌رانه یۆ ژنی هه ڵده بستن دیاره ئه مانه له درۆیه‌كی هه‌ڵبه ستراو به ولاوه هیچی تر نیه له هه مووی سه‌یر تر ئه وه یه ئه م به ناو نووسه‌ر و ڕۆژنامه و گۆڤارانه بۆ زیاتر ترش و خوێ كردن و ڕازانه‌وه ی درۆكانیان دێن له ڕیپۆرتاژه‌كانیاندا چه‌ند نموونه‌یه‌ك له ژنان له ناوه‌نده جیا جیا كانی ژیاندا به نمونه ده هێنه‌نه‌وه وه‌ك خوێنكاری زانكۆ وخوێنكاری ئاماده‌یی وخوێندكاری به شی ناوخۆی وبێوه ژن و فه رمانبه‌ر ژنی ماله‌َوه و هتد گوایه چاوپێكه‌و تنیان له ته‌كدا كردون و نه یانویستوه ناوی ڕاسته قینه یان ببه ین و بڵاوبكه ینه‌وه به ڕاستی ئه مه كاره ساته نه ك ڕیپۆرتاژه من پێم وایه ئه مه جۆرێكی تره له سته م و توندوتیژی به رامبه‌ر به ژنان و ئه مه ئه و په ڕی بێڕێزی و سوكایه‌تی بێحورمه‌تی كردنه به به به هاو كه سایه‌تی مرۆییانه ی ژن و شكاندنی شكۆی باڵای مرۆیانه ی ژنه وهه‌روه‌ها ئه مه دژی پرنسیبه كان و ئه خلاقیاتی ڕۆژنا مه گه ریه بۆ ڕاستی ودروستی وزیندوویه‌تی قسه كانی من تۆ بڕۆنه ئه و بازاڕه و ته ما شایه‌كی ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه بكه ن له سه رزه‌وی دانراون بۆ ته‌نیا ساتێك به خێرای مانشێته‌كانیان بخوێننه‌وه ئه‌وجا بزانن چ ده خوێننه‌وه چ ده بین وچه‌نده سته‌م له ژن ده‌كرێ‌كه یه‌ڕاستی مانشێت و بابه‌تی وا نوسراون كه مرۆڤ شه‌رم ده‌كات له نێو كۆمه‌ڵگادا باس له وشتانه بكات نه‌ك بیخاته سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه و گۆڤاره كان به‌كورتی به كوردی ئه‌و بابه‌تانه ڕوی مه جلیسیشیان نیه هه ربۆیه هه ق وایه وه زاره‌تی ڕِۆشنبیری و ڕێكخراوه‌كانی ژنان بێده نگ نه بن له ئاست ئه م دیارده یه و لێپرسینه‌وه و به دواچونی بۆ بكه ن من پێم وایه به پله‌ی یه كه م وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ڕێكخراوه‌كانی ژنان به رپرسن له وباره یه‌وه ده بێت هه ڵویستی جدی وه رگرن ونه یه ڵن به ناوی ئازادی و ئازادی ڕوژنامه گه‌ریه‌وه سته‌م له ژنان بكرێت نه یه‌ڵن له سه‌ر حسابی هه‌یبه‌ت و به های ژن ئه وڕۆژنامه و گۆڤارانه ڕیكلام و بانگه‌شه بۆ خۆیان بكه‌ن به داخه‌وه ئه مڕۆبه ناوی ئازادی یه‌و ه دونیایه‌ك پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به مرۆڤه‌كان ده‌كرێت له نێویشیاندا به تایبه‌تی ژنان به‌ناوی ئازادیه‌وه دونیایه‌ك سته‌م له خودی ئازادیش ده‌كرێت لێره‌دا وته به ناوبانگه كه‌ی (ڕۆمان رولان) م دێته‌و ه یاد كه ده‌ڵێ : – (ئای ئازادی چه‌ند تاوان ده‌كرێت به ناوته‌وه )