سلێمانی … ته‌ها ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ
سلێمانی
وه‌خته تۆم بیربچێته‌وه
وێنه‌كانت كاڵ ببنه‌وه و ره‌نگه‌كانت هه‌ڵبزڕكێن
دیمه‌نه‌كان ببنه هه‌ڵم و چوارچێوه‌كانت تێك بشكێن!
سلێمانی
ئه‌ی هه‌تاوی منداڵی من
ئه‌ی سێبه‌ری گه‌وره‌بوون و هه‌ناسه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نم
ئه‌ی ره‌شه‌بای پایزان و به‌فر و بارانی زستانم
له‌ئێستادا وه‌خته تۆم بیرده‌چێته‌وه
ته‌نها ناوت له‌نێو یادما ده‌ژێته‌وه
ئه‌لبومه‌كه‌ت كۆن كۆن بووه..
سه‌دا و ئاوازت كزبووه و به‌نوساوی بۆم دێته‌وه!
سلێمانی
ئه‌ی ئه‌و شاخه‌ی له خه‌ونه‌كانی دایكما بوویت
وه‌ك به‌هارێ ده‌رده‌كه‌وتی و
ده‌چوویته‌وه سه‌ر رێی جارانی پیرمه‌سوور
ده‌بوویته‌وه ئێواران و ده‌نگی بانگ و
سنه‌وبه‌ری ئومێده‌كان!
سلێمانی
ته‌قوهوڕی تفه‌نگه‌كان
پێپلیكانه‌ی قوتابخانه نسرمه‌كان
ئه‌ی گوێسوانه‌ی چۆله‌كه‌كان
من وه‌خته تۆ له‌بیرده‌كه‌م
وه‌ك هه‌ڵوه‌رینی گوڵه‌كان
وه‌كو نه‌مانی باخچه‌كان
یان هه‌روه‌كو كوژانه‌وه‌ی گشت مۆمه‌كان!
سلێمانی
ئاسمانی پڕ له هه‌وره‌كان
پۆل پۆل ڕیشۆڵه‌ی ره‌شپۆش و
په‌ڕه‌سێلكه بێ ئۆقره‌كان
شاری پڕ له نه‌داران و هه‌ژاره‌كان
وه‌خته هه‌موو ئه‌و شتانه‌م بیرده‌چنه‌وه
كه ده‌بنه‌وه ڕابردووت و تێده‌په‌ڕن وه‌ك چركه‌كان!
سلێمانی
ئه‌ی شه‌قامی پیره‌مێرد و سه‌هۆڵه‌كه
سه‌رچنار و قلیاسان و كارێزه‌كه‌ی وه‌ستا شه‌ریف
( جاده چۆڵ )ی هه‌موو ساتێ
ته‌نها له خه‌یاڵما ماویت
چه‌شنی لافاو ڕێت كردووه و ڕاماڵراویت!
سلێمانی
ئه‌ی تارمایی مرۆڤه‌كانی هاوده‌م و
ئه‌ی سه‌رابی داهاتووه‌كان
ئه‌وه ته‌نها شتێك نییه كه تۆی له‌بیربردوومه‌وه
هه‌ستێك نییه دایپۆشیبم..
یان روانینێك تژی بووبێ له مه‌ینه‌تی،
ئه‌وه هه‌ر تۆیت خۆت گۆڕیووه و
لێت ده‌چۆڕێ بۆنه و به‌رامه‌ی دڵته‌نگی
ڕۆچوویته نێو سرووتی شه‌و،
به‌ره‌و خه‌ڵوه‌تگه‌ی خه‌مۆكی!!