سمۆره و منداڵ(2) ….عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
رۆژێك ســـــــمۆره‌ی وریا
بینی وا چـه‌ند منداڵێك
یاری به به‌فر ده‌كـــــه‌ن
له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵێك
@@@
ســـه‌رنجی دا وا هه‌موو
یه‌كه یه‌كه و به كۆمه‌ڵ
بۆ شێره به‌فرینه‌یه‌ك
به‌فر دێنن به تۆپه‌ڵ
@@@
وتی چه‌ند خۆشه زستان
وه‌رزی به‌فر و بـــارانه
زستانی كوردســتانیش
هه‌ر به به‌فره‌وه جوانه
@@@
گرد و چیا و دۆڵه‌كان
تارای سپی ده‌پۆشـــن
له‌گه‌ڵ پروشه‌ی به‌فرا
منداڵانیش دڵخۆشــن
@@@
خۆزگه منیش وه‌ك ئه‌وان
به‌شداریم بكـــــــردایه
جوان خۆم ده‌پێچایه‌وه
هه‌تا سه‌رمام نه‌بووایه
@@@
1/2/2011