سه‌ته‌لایتی شاریی … سه‌لام ناوخۆش
ده‌روازه
ئه‌زموونی سه‌ته‌لایت له نێو كۆمه‌ڵگای كوردیه‌وه نوێیه .له‌م توێژینه‌وه دا باسی باش و خراپی سه‌ته‌لایت ناكه‌م كه ژێده‌ری گواستنه‌وه‌ی كه‌لتوری جودان بۆ نێو كۆمه‌ڵگای كوردی. ئه‌م سه‌ته‌لایتانه كه‌نالی داگیركردنی مه‌عریفین و ده‌بنه شێواندنی شوناسی كوردی.
تێرمی سه‌ته‌لایت ده‌لاله‌ت له سه‌ر جیهانیبوون , عه‌وله‌مه‌ی مه‌عریفی ده‌كات , كه‌واته كه مرۆڤ وتی سه‌ته‌لایت واتا كه‌ناله‌كه , بۆ نموونه له سنووری كوردستان ده‌رده‌چێت و كێشوه‌ربڕه.هه‌رچی كه‌نالی لۆكه‌لیه له سنووری كوردستان ده‌رناچێت .جا كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو دژه : سه‌ته‌لایت + ته‌له‌فزیۆنی لۆكه‌لی , هه‌ڵه‌یه‌كی زمانه‌وانی گه‌وره‌یه!
له‌م ده‌روازه‌یه‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم كه هه‌ندێ سه‌ته‌لایت هه‌ر خودی ناویان ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ته‌لایتی شارین , هه‌ندێكیش به مه‌وقیعی بوونیان له شارێك زیاتر كه‌لتوری شاره‌كه ده‌گوازنه‌وه .ئه‌و سه‌ته‌لایته‌ی به نموونه وه‌رگیراون , په‌یوه‌ستن به ڕاده‌ی ته‌ماشاكردنی توێژه‌ر به به‌رنامه‌كانیان.
بواری سه‌ته‌لایته كوردیه‌كان
له‌م توێژینه‌وه‌یه چه‌ند سه‌ته‌لایتێك به نموونه وه‌رگیراون , كه ده‌مانه‌وێ بسه‌لمێنین كه ئه‌و سه‌ته‌لایتانه , سه‌ته‌لایتی شارین .ئه‌و دوو ناوه‌ش هه‌ڤدژی یه‌كترین , په‌یڤی ” سه‌ته‌لایت یان تێلستار یان كه‌ناڵی ئاسمانی ” مه‌دای په‌خشه‌كه‌ی , نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی شاره , به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ی كێشوه‌ره هه‌رچی په‌یڤی شاریی , ناوخۆیی به واتای كه‌نالی لۆكالی یان چوارچێوه‌ی پارێزگا دێت.
ئه‌و ته‌له‌فزیۆنانه‌ی هه‌ر به‌ناوه‌كه‌یان شاریین
1. كه‌نالی ئاسمانی هه‌ولێر , كه‌ركوك
ئه‌م جۆره كه‌ناله له ناوه‌كه‌ی دیاره كه ڕاسته له ڕووی په‌خشه‌وه ئاسمانییه , به‌ڵام له به‌رنامه‌كانی و پێشكه‌شكه‌رانی یان مێوانه‌كانی شاریین, به زۆری تایبه‌ت به شاری هه‌ولێر , كه‌ركوكن.له ڕووی زمانه‌وه‌ش زیاتر شێوه‌زاری هه‌ولێری , كه‌ركوكی به‌كاردێ,نه‌ك زمانی ستانده‌ری كوردی.
2. كه‌نالی ئاسمانی بادینان
ئه‌م كه‌ناله‌ش كه‌نالێكی ناوخۆییه ,تایبه‌ته به ده‌ڤه‌رێك به تایبه‌تی ده‌ڤه‌ری بادینان هه‌روه‌ها تایبه‌تی تر شاری دهۆك و زاخۆ.شێوه‌زاری بادینیش زمانی ئاخاوتنی بێژه‌ر و خاوه‌ن به‌رنامه‌كانه.
ئه‌و كه‌نالانه‌ی به حوكمی بوونیان له شارێك بوونه‌ته شاریی
1.په‌یام
كه‌نالی په‌یام یه‌كه‌م كه‌نالی ئاسمانی ئیسلامیه .بوونی ستۆدیۆ له شاره‌كان نه‌ختێك شارێتی كه‌ناله‌كه‌ی كاڵكردۆته‌وه. په‌یام وه‌ك شوێن بیناكه‌ی ده‌كه‌وێته شاری سلێمانی , زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڤه‌ری سلێمانیین. له به‌كارهێنانی شێوه‌زاری سلێمانی بۆته هۆی گواستنه‌وه‌ی كه‌لتوری سلێمانی بۆ شاره‌كانی دی .
2.سپێده
خه‌ڵكی یه‌كگرتوو چاوه‌ڕێ بوو ئه‌و كه‌ناله ناوی ” قه‌ندیل ” بێ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆرانی( به خۆی سۆران و گه‌رمیان و بابانه) و بادینانی.سپێده له هه‌ولێره , زۆربه‌ی به‌رنامه و مێوانه‌كانی كه‌سانی خه‌ڵكی هه‌ولێرن ,به‌ڵام ستودیۆی سلێمانی و دهۆك ئه‌و ناوچه‌گه‌رییه‌ی كوشتووه.
3. كه‌نالی كه‌ی ئێن ئێن
كه‌نالی كه‌ی ئێن ئێن له شاری سلێمانییه .به‌رنامه‌كانی زیاتر گوزارشت له ده‌ڤه‌ری بابان ده‌كات .ستۆدیۆی له شاری هه‌ولێر و دهۆك نییه , بۆیه مۆركێكی شاریی به كه‌ناله‌كه داوه .نه‌بوونی ستۆدیۆ له هه‌ولێر و دهۆك جیای ده‌كاته‌وه له كه‌نالی په‌یام و سپێده.
4. كه‌نالی ئێن ئاڕ تی
كه‌نالی نالیا , كه‌نالێكی ئاسمانی كه‌رتی تایبه‌ته,به واتای وه‌ك په‌یام و سپێده و كه‌ی ئێن ئێن حیزبی نییه. یه‌كه‌م كه‌نالی ئاسمانی كه‌رتی تایبه‌ته , ئه‌مه ڕای گشتی خه‌ڵكه , به‌ڵام تۆمه‌تبار ده‌كرێ به‌وه‌ی به‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنێكی حیزبێكی دیاركراوه . هه‌رچه‌نده بێژه‌ره‌كانی به هه‌ردوو شێوه‌زاری سۆرانی و بادینانی هه‌واڵ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن , به‌ڵام بادینیه‌كانی كه‌سانی دانیشتووی سلێمانین.به هۆی ڕه‌وشی سیاسی نۆوه‌ده‌كان كه‌وتوونه‌ته سلێمانی !
سوودی ئه‌و كه‌نالانه
ئه‌و كه‌نالانه چه‌ند سوودێكیان هه‌یه به تایبه‌تی په‌یام و سپێده له ڕووی باوه‌ڕ و بانگه‌وازیه‌وه.له ڕووی زمانی نه‌ته‌وه‌وه , هه‌بوونی زۆربه‌ی كه‌ناله‌كان به قازانجی بونیاتی زمانی نه‌ته‌وه نیین هه‌روه‌ها له به‌رژه‌وه‌ندی بونیاتی نه‌ته‌وه نیین , ده‌بووه هۆیه‌ك بوونایه بۆ فۆرمه‌له‌كردنی نه‌ته‌وه و زمانی نه‌ته‌وه.
پوخته
نه‌بوونی بودجه‌یه‌كی تێر بۆ بواری ڕاگه‌یاندن بۆ داوه‌تكردنی ڕۆشنبیرانی كورد له شاره‌كانی دی هه‌روه‌ها كه‌می به‌رنامه به زمانی غه‌یره كوردی ( بێجگه له سپێده) هۆكارێكه بۆ نه‌گواستنه‌وه‌ی بیر و كه‌لتوری كوردی و چه‌قبه‌ستووی له كوردستان.
سه‌ته‌لایت یاخود كه‌نالی ئاسمانی خۆی ناوه‌ندێكی مه‌عریفیه بۆ ئه‌وه‌ی تاك له خێوی شارچیه‌تی ڕزگاری ببێت و ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی تاك ,نه‌ك ده‌ڤه‌ری شار ببڕێت , به‌ڵكو كێشوه‌ر بڕ بێت.