سه‌ركۆماره كورده‌كه‌ی ئێران
به‌درێژایی حوكمی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ددام حسێنی سه‌ركۆماری عێراق كه له‌لایه‌ن حزبی به‌عسی عێراقه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا، كوردێك جێگری سه‌رۆك بوو، به‌ڵام وه‌ك له مێژوودا تۆمار كراوه هه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ددام كه ته‌ها یاسن ڕه‌مه‌زانی بهڕهگهر كورد جێگری سه‌ركۆماری بوو ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی به‌سه‌ر كورددا هێنا.
كورد له سه‌رده‌می حكومه‌تی عێراقی ده‌ست بهسهراگیراوی سه‌ددامی دیكتاتۆردا كێشه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو، به‌ڵام كاری حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام نه‌ك هێشتنه‌وه‌ی كێشه‌كان، به‌ڵگو زه‌ق كردنه‌وه‌ی ته‌واوی كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان بوو دژ به كورد به ڕاده‌یه‌ك كار گه‌شته پاكتاوی ڕه‌گه‌زی كورد و هه‌وڵدان بۆ له‌نێو بردنی گه‌لێك له چوارچێوه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا، ئه‌و كات ئه‌گه‌رچی فه‌رمانداری ئه‌م حكومه‌ته عه‌ره‌بێكی ئه‌نتی كورد بوو، به‌ڵام جێگره‌كه‌ی له ڕه‌گه‌زی چنگ له ناخ نراوی بێ ده‌سه‌ڵاتی كورد بوو.
واته ئه‌م كورده پله باڵایه ته‌نها پڕكردنه‌وه‌ی بۆ شاییه‌ك بوو له حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ددامدا كه به‌ڕای من یه‌كێك له مه‌به‌سته‌كانی نیشاندانی نیاز پاكی سه‌دام بوو به دنیای ده‌ره‌وه‌و دراوسێكانی به‌وه‌ی كه جیاوازی له نێوان گه‌لانی عێراقدا ناكات، به‌مه‌ش ته‌ها ساین ڕه‌مه‌زان ڕۆڵی ده‌مامكی ده‌بینی.
ئێستاش له ئێران و له سیناریۆیه‌كی تری له‌و چوودا محه‌مه‌د ڕه‌زا ڕه‌حیم ده‌بێته جێگری سه‌ركۆماری ئێران.
ئه‌م پیاوه كه له ده‌یه‌مین خولی سه‌ركۆماری ئێران‌دا له‌لایه‌ن مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه وه‌كو جێگری سهركۆمار هه‌ڵبژێردرا، پێشتریش چه‌ندین پۆستی جیاجیای له حكومه‌ته‌كانی ئێران وه‌رگرتووه به تایبه‌ت له پارله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا.
هه‌ڵبژرادنی ڕه‌حیمی له كاتێكدایه به هه‌مان شێوه‌ی ڕابردووی كوردستانی باشوور، ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش دنیایه‌ك كێشه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و، زه‌قتر له هه‌مووی كێشه‌ی سیاسی هه‌یه، ئایا ئه‌م كه‌سه به هه‌مان شێوه‌ی جێگره كورده‌كه‌ی سه‌ركۆماری پێشووی عێراق ته‌نها له ڕۆڵی ئه‌و ده‌مامكه‌دا ده‌بێت كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تانی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ی پۆشێت یاخود كه‌سێك ده‌بێت وه‌كو نوێنه‌ری كورد كه گه‌لێكی خاوه‌ن كێشه‌یه‌و كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری گه‌له‌كه‌ی و كێشه‌كانیان ده‌كات؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌گه‌ر سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی ئێستای ئێران بێنینه پێش چاو پێ به بیرمدا ناچێت هه‌رگیز كوردێك له سه‌رۆكایه‌تی وڵاتێكدا بتوانێت باس له كێشه‌ی گه‌لێك بكات كه سه‌دان ڕۆڵه‌ی ئه‌و گه‌له به هۆی بیروڕای سیاسی و داواكاری سیاسی له زیندانه‌كاندا توند كراون و ئه‌شكه‌نجه‌و له سێداره‌ن به‌رامبه‌ر به لاوانی كورد و خوێندكاران و هه‌ڵسوڕاوانی بواری سیاسی و لاوان و ژنان و چالاكوانانی مافی مرۆڤی كورد پێڕه‌و ده‌كرێت بتوانێت بێته گۆ.
ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كی لێك بده‌مه‌وه من بۆ خۆن ئه‌و ڕایه‌م زێتر به‌سرا زاڵ بووه كه بوونی هه‌ر كوردێك له هه‌ر حكومه‌تێكی چه‌وسێنه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مدا خزمه‌تێكه به قوڵ كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و خزمهتكدرنێكی ئاشكرایه به دوژمنی كورد.
ئه‌گه‌ر ئێمه له هه‌زاران كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بگه‌ڕێین و ته‌نها به كێشه‌ی سیاسیه‌وه بیگرین. چ به وڵاتانێك بێژین سه‌باه‌رت به زه‌وتكردنی مافی سیاسیمان له‌لایه‌ن وڵاتێكه‌وه كه جێگری سه‌رۆكه‌كه‌ی كورد بێت؟
بێگومان زیاتر له‌و وه‌ڵامه‌مان ده‌ست ناكه‌وێت كه كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته له كێشه‌یه‌كی سیاسی دوو گه‌لی جیاوازه‌وه بچوك بكرێته‌وه بۆ كێشه‌یه‌كی نێو خۆیی وڵات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دان به‌و ڕاستییه تاڵه‌ی دابه‌ش بوونی حزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتدا بنێین و جیاوازی بۆچوون و ئه‌دای جیاوازی كار كردن و به‌لای خۆدا ڕاكێشنی هێزه سیاسییه‌كان له هه‌مبه‌ر دۆزینه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ دۆزی كورد له ڕۆژهه‌ڵات له‌به‌رچو بگرین.
كه‌وا بوو لێره‌دا ئه‌ركی نوسه‌ران و هه‌روه‌ها خه‌باتگێڕانی كورد‌و سیاسییه‌كان له كاتی هه‌ر حاڵتێكی وادا ڕووی ڕووداوه‌كان وه‌ك خۆی و خۆی و ئهوزهی هه‌یه بیگه‌یه‌نن و ئاشكرای بكه‌ین كه مه‌رامی دهواڵتهی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له هه‌ڵبژاردنی ڕه‌حیمی له‌به‌ر خلتری چاوی ڕه‌شی كورد نییه هێنده‌ی مه‌رامی بهجێگهیندنی سه‌دان ڕاز‌و پلان و به‌رنامه‌ی شاراوه‌ی ڕێپێنهبراوه.