سه‌رۆكایه‌تی له رۆزفڵته‌وه بۆ به‌رزانی
ئه‌مریكیه‌كان له یه‌كه‌مین سه‌رۆكیانه‌وه(جۆرج واشنتۆن1789تا باراك ئۆباما 2009)44 سه‌رۆكیان گۆڕیوه به هه‌ڵبژاردن، ته‌نانه‌ت له به‌ر بار‌و دۆخی قه‌یراناوی جه‌نگه‌كانی جیهانی یه‌كه‌م و دوهه‌میش ،ئه‌و كلتوره‌یان نه كردۆته پیشه كه‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌بڕیاریكی ئه‌نجومه‌نی باڵا و ،سازاندنی پارته‌سیاسیه‌كان ته‌مه‌نی فه‌رمان ڕه‌وایی سه‌رۆكێك درێژ بكرێته‌وه،كه‌چی گوێمان لێده‌بێت ،له پارتیه عه‌یاره 24كان به‌بێ هیچ زانیاریه‌كی سه‌ره‌تایش ده‌م له‌وه‌وه ئه‌ده‌ن كه گوایه (خۆ له ئه‌مه‌ریكاش سه‌رۆكایه‌تی بۆ 3خول و 4 خول درێژكراوه‌ته‌وه،(ئێمه لێره‌دا ته‌نها زانیاری ئه‌و سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌ی پێشوی)پارتی ڕاست ده‌كه‌ینه‌وه و پێشی ئه‌ڵین سه‌رۆك په‌رله‌مانی ته‌نها ئه‌وه‌نیه كه‌جه‌نابتان بڵێن (كێ له‌گه‌لێتی و كێ له‌گه‌لی نیه) به ڵكو شكستی عه‌قڵیتی خێڵه‌كی له بێمه‌علوماتی كه‌سان نه‌خوێنه‌واری وه‌كو جه‌نابته‌وه ده‌ستی پێكردوه كه وشه‌ی حه‌سیرمه‌یان (فه‌لسه‌فه‌ی حوكمتان بوه)فه‌رمو بۆزانیاریتان ،سه‌یرێكی ئه‌م پانۆرامایه‌ی سه‌رۆكێ 32 هه‌مینی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و ته‌نها تۆزێك بیربكه‌نه‌وه و به‌راوردی بكه‌ن به م سه‌رۆكه‌ی خۆتان
فرانكلین ڕۆزفلت له دایك بوی ساڵی 1882ی ناوچه‌ی(هاید بارك)ی شاری نیویورك بوو
*ساڵی 1904 زانكۆی (هارد فۆڕدی) ته‌واكرد و پاشان چۆته زانكۆی كۆڵۆمبیاو كۆلێژی یاسا له ساڵی 1907 ته‌واو ده‌كات
*ئه‌م كه‌سایه‌تیه له ئه‌سڵدا(فه‌ره‌نسی – هۆڵه‌ندیه) باوكی پارێزه‌ر و پسپۆڕی دارایش بووه ، باپیری(عومده‌ی)ی نیۆ یۆرك بوو
*رۆزفلت ساڵانی 1911تا1913 بۆ ماوه‌ی دوو خول سیناتۆری ئه‌نجومه‌نی پیرانی نیۆیۆرك بوه،
*ساڵی1913تا1920 یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكایه‌تی ده‌ریایی ده‌بێت و گه‌شه‌یه‌كی بێوێنه به‌و هێزه ئه‌دات، له جه‌نگه‌كانی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی جیهانی یه‌كه‌م سه‌رپه‌رشته (مین ڕێژكردنی ژێرده‌ریای كردوه)
*ساڵی 1920 كاتێك (جیمس كۆكس) له‌لایه‌ن پارتی دیموكراته‌كانه‌وه پاڵێورا بۆ سه‌رۆكی وڵات و ،سه‌ركه‌وت داوای له ڕۆزفڵت كرد واز له كاری هێزی ده‌ریایی بهێنێ و ببێته جێگری و ئه‌ویش قبوڵی كرد،
*ئه‌م كه‌سایه‌تیه هوشیاره به پلانه، له له كاتێكدا پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بوو ، له4ی مارتی 1933تا12نیسانی 1944كه ده‌كاته 12ساڵ سه‌رۆك بوو…..بۆچی؟؟؟
*تائه‌وكاته كه رۆزفلت 32هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بو ،له ده‌ستوردا نه‌هاتبو ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی چه‌نده و زیاتر ئه‌وان چاویان له لێهاتوی و ژماره‌ی ده‌گه‌كانی سه‌ر سندوقه‌كانیان ده‌كرد ، ئه‌وه‌ش ده‌بوه ڕاپرسیه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری كه ئه‌و سه‌رۆكه چه‌ند خزمه‌تی كردوه و و گه‌شه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنان و جێگیربونی ئارامی و نه‌هێشتن و كه‌م كردنه‌وه‌ی بێكاری و به‌رز بونه‌وه‌ی ئاستی بژێوی ڕێزگرتن له ئازادیه‌كان و گه‌شه‌كردنی چه‌مكی دیموكراسی و عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی وشه‌فاف بون ده‌بوه پێوه‌ری سه‌ركه‌وتنی پاڵێوراوی ئه‌و دو پارته فه‌رمان ڕه‌واو ئۆپۆزسیۆنه .
*فرانكلین ڕۆزفڵت له هه‌مان ساڵی ده‌ست به‌كاربونی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ده‌كه‌وێته به‌ر گولله‌ی تیرۆری گه‌نجیكی به ڕه‌گه‌ز ئیتالی و به سه‌ختی بریندارده‌بێت ، ئیتر دواڕۆژه‌كانی فه‌رمان ڕوایی له‌سه‌ر كوسی ده‌بێت ناتوانێت به پێیه‌كانی خۆی بجوڵێ و ئیفلیجی ده‌كات
* پارته‌كه‌ی ڕۆزفڵت و ئه‌مه‌ریكیه‌كان گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاویان له ماوه‌ی خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م كه‌سایه‌تیه بینی ، به گه‌شه‌ی ئابوری ، كه‌له‌و كاته‌دا ئه‌مریكا هێنده ئابوری لاواز ببو خه‌ڵكی له برسا ده‌مرن ئه‌مه‌ش بۆ ڕۆزفڵت كارێكی گران و فرسه‌تێكی دڵسۆزی و كارامه‌یش بو تا له‌و قه‌یرانانه ڕزگاریان بكات.
* پارتی دیموكرات به شیاوی زانی بۆ دوهه‌مجار بیكاته‌وه كاندیدی خۆی و سێهه‌م جاریش كه كاندیدیان كرده‌وه 60%ده‌نگه‌كانی هانی ، بۆ چواره‌م جاریش ده‌رچوو كه ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانه53% بو به‌هۆی باو دۆخی ته‌ندروستیه‌وه ئیتر جوڵه‌و چالاكی كه‌متر بو بۆوه ، ته‌نها بۆ ماوه 83 ڕۆژ له خولی چواره‌م سه‌رۆك بو ،كه له‌كاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی له وولایه‌تی جۆرجیا توشی خوێن به‌ربونی مێشك بو و پاش 2 كاتژمێر ماڵئاوای كرد.
كاره‌گرنگه‌كانی
1-هه‌ڵكشانی بار‌و دۆخی ئابوری و بژێوی هاوڵاتیان ،كه‌تا ئه‌وكاته ئه‌مریكا به‌خۆه‌ی نه‌دیبوو ئه‌و ئاسته به‌رزه.
2-(سه‌رده‌می نوێ )ناوی ئه‌و پڕۆژه‌یه بوو كه یه‌كه‌م جار هاته‌سه‌ر كار ، ڕایگه‌یاند بۆ یارمه‌تی لێقه‌وماوان و په‌كه‌وته‌كانی وڵات .
3- هاندان و پشیگیری پڕۆژه‌ی مارشاڵ ، بۆ بوژندنه‌وه‌و بنیات نانه‌وه‌ی ئه‌و وێرانكاریانه به‌سه‌ر ئه‌وروپای خۆرئاوادا هاتبوو كه بڕی ئه‌و هاریكاریه 13 ملیار دۆلار بووبه ناوی (ڕیكخراوی هاریكاری ئابوری ئه‌وروپا) ته‌نانه‌ت ئه‌م هاریكاریه ئه‌ڵه‌مان و یابانیشی گرته‌وه كه به ته‌وایوی وێران و خاپور بو بون.
4 بۆیه‌كه‌مین جار له گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كه‌وته دیالۆگ و دیبلۆماس گۆڕنه‌وه و سه‌ردانی یه‌كتر، تا ئه‌نجام گیری ئه‌و ململانێیانه كارنه‌كاته سه‌ر ستراتیژی سیاسی هه‌ریه‌كه‌یان و، سه‌رده‌می ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی دۆستانه بگوزه‌رێنن.
-5-دامه‌زراندنی ده‌زگای چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی.
6-دارشتن و جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌یه‌كی زانستی تۆكمه، بۆ گه‌شه پێدانی كه‌رتی كشت‌و كاڵ، پێدانی قه‌رزی درێژخایه‌ن ، ئاماده‌كاری بۆ ئامێری پێشكه‌وتوو و ،كه‌م كردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر جوتیاره‌كان.
7-دامه‌زراندنیده‌زگای فریاكه‌تنی فیدراڵی،بۆ پێدانی قه‌رز به‌هه‌ر هاوڵاتیك بیخاته‌گه‌ڕ یان بۆ زیان لێكه‌وتوانی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ئه‌و به ڵگانه‌ی ده‌یهێنن.
8-ده‌ركردنی یاسای چاككردنی پیشه‌سازی، دانای ئیداره‌ی كاری گشتی ، له ژێر چاودێری وه‌زیری ناوخۆ (ئیكز) پێدانی قه‌رز به هه‌رێم و شاره‌گه‌وره‌كان و بۆژاندنه‌وه‌ی پیشه‌سازی ناوخۆ .
9-جێگیركردنی نرخی دراو ، به‌رزكردنه‌وی ئاستی به‌های كه له ساڵی 1929 شكستی گه‌وره‌ی خواردبوو.
10-پێكهێنانی ئیداره‌ی پێدانی كاره‌با به گونده‌كان به‌گشتی ، دانانی نرخێكی كه‌م له سه‌ری نه‌ك وه‌ك ئه‌و نرخه‌ی له شاره‌گه‌وره‌كاندا وه‌رئه‌گیرێ، ئه‌مانه مشتێكه له‌و خه‌رواره‌ی ئه‌و گه‌وره سه‌رۆكه بۆ نیشتمان و گه‌له‌كه‌ی كردی به ئیفلیجی.
ئایاسه‌رۆكی هه‌رێم چ پاساوێكی درێژ كردنه‌وی ویلایه‌ته‌كه‌ی هه‌یه؟، ئه‌م سه‌رۆكه‌ی ئێمه‌و ئه‌وی ئه‌مه‌ریكا چیان له‌یه‌ك ئه‌چێت؟ له كاتێكدا هه‌ردو پارتی فه‌رمان ڕه‌وهه‌رێمی كوردستان، ناشیرین‌ترین ئه‌زمونی حوكمڕانیان له م هه‌رێمه‌دا به دواكه‌وتوتریت ته‌شقی خێه‌ڵه‌و جێ به جێ كردوه؟ ئایا له خۆیان ناپرسن گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌دار كه خۆیانن له‌چ سه‌رچاوه‌یه‌كی شه‌رعیه‌وه ده‌ستیان كه‌وتوه.؟؟ ئه‌ی بۆ له خۆیان ناپرسن كێن چینی مشه خۆر‌و گه‌نده‌ڵ،؟ كێن ئه‌وانه‌ی سیخوڕی به‌سه‌ر بیره ئازاد‌و ڕۆشنیرو گه‌نج و نه‌یار و دلسۆزه ڕاسته‌قینه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن؟ئاخر درێژ كرنه‌وه بۆ سته‌مكاری؟. حه‌زكردن له ده‌سته‌ڵات مافێكی سروشتی مرۆڤه، به ڵام ئه‌و ده‌سته‌ڵاته پێویسته به یاسا دیسپلین بكرێ، نه‌كه ئه‌و كۆمیدیا قێزه‌ونه‌ی هه‌ر خۆیان داڕێژه‌ر و جێبه جێكارین پێكه‌وه، تا پاكتاوی یه‌كتریان كرد گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تی وتراژیدیا و قه‌یرانیان بۆ میلله‌ته‌كه‌مان هێناوو ئیستاش دڵداری سیاسی ده‌كه‌ن.
ڕه‌شاد حسین