سه‌فه‌رو كۆتایی ڕێگا….. شوان حه‌سه‌ن
سه‌فه‌رو كۆتایی ڕێگا….. شوان حه‌سه‌ن
که ده‌ڕۆیشتین ڕێگام ده‌خوێنده‌وه
بۆنی باران و نانی لێده‌هات
هه‌زاران پێ كوتابوویان
گه‌ر باران نه‌بێ
هیچ لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕێگات پێ ههلنادرێتهوه
شوێن پێیه‌كان یه‌كتر بزردهكهن
***
ڕووناكی سێبه‌ری هه‌نگاوه‌كانمی ده‌كوژانده‌وه
به‌ر له‌وه‌ی تۆ ماچ بكه‌م
شوێنهوارم جێ نه‌ده‌هێشت
كه وێڵی
ڕێگای دۆزیه‌وه
هێنده هیلاك ببوو
قوچهكێكی كرد‌و خه‌وت
*****
دره‌ختێك بۆ قومێك ئاو ده‌چه‌مایه‌وه
سه‌ر ڕێگا
سێبه‌ریش كه‌سكایی ده‌دزی و
به شه‌ویش له سه‌ر گازه‌ره‌ی پشت
لێی ڕاده‌كشا
*****
هه‌موو به‌یانیه‌ك ڕێگا
پۆستی بۆ ئه‌و مالانه ده‌برد
كه ناونیشانیان به جێ هێشتبوو
ئه‌وانیش ده‌ستیان دهگرتوو
له جۆگه‌له‌كان ده‌یان په‌ڕانده‌وه
****
ئه‌وانه‌ی له سه‌ر ڕێگا
ده‌مرن
له دلۆپهكانی سهرابا ده‌بن به‌ناونیشان
له مرۆڤ بوونا ده‌بن به‌كرم
*****
١٠٣٥گوڵهبهڕۆژهی له په‌رچه‌می ڕێگادابوو
قاندرمه‌ی خستبووه ژێر تیشكی ڕۆژ
قریوهیی بۆ جوانی لێ ده‌دا
ده‌بینن چۆن بۆ یه‌ك دهچهمێنهوهو
تێك ده‌ئاڵێن
ئێستاتیكا به فێنكی گیرفانه‌كانی پڕ له گوڵه‌به‌ڕۆژه دهكردو
به‌ده‌م ئاوابوونا دهیقرتاند
****
له ساڵ یادی له دایك بوونی زه‌وی
ساماڵی زیوین
قژی ڕێگاكانی تاڵ تاڵ ڕه‌نگ ده‌كرد
*****
ڕێگا پڕ ده‌بوو
له‌گه‌نم و ئاو
كه قیڕ هات
قاچی چۆله‌كه‌كانی دا‌غ كرد
له‌و ڕۆژه‌وه
ڕێگا مرد
خۆر چیتر
ملوانكه‌و
بازنه‌ی وه‌ك دیاری
بۆ زه‌وی نه‌نارد