Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
سه‌فه‌ر … جه‌لال عه‌بدوڵا سالح

سه‌فه‌ر … جه‌لال عه‌بدوڵا سالح

Closed
by April 13, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

1

که رۆیشتم

به شه وێکی پاییزم ئه ڵێم:

 بیرت  نه چێ 

 توخوا ئا گات 

له ئه ستێره ی نیشتمانی

 غوربه تم بێ  

نه ک سه رمای بێ

به لێفه ی هه ور  

 تا نا و قه دی دای بپۆشه

 با ده مو چاوی ده ر که وێ

نه ک بخنکێ!

که رۆیشتم

به ره به یانم را سپارد

له نیوه رۆیه کی تووڕه

که ی گه یی یه جێ

په له نه کا له رۆیشتن

تا ئه توانێ

له گه ڵ خۆی دا

به تانی گه رما بهێنێ

چه ند منا ڵێکی دارستان

 له سه ر مادا 

هه ڵئه له رزێ

که رۆیشم

 نیووه ڕۆیه کی گه ڕۆکم  

 ئه گا دار کرد

بچێ بۆ ماڵی ئیواره

ئامۆژگاری زه رده په ر کا

کاتێ له که ل ئا وا ئه بێ

خۆی مۆن نه کا

پی بکه نێ و

سه ما بکا

هه تا منا  ڵ و

په پوله و

گول و 

ماسیی

نیشتمانم

شیوه ن نه که ن

 به شوێنی دا

4

که رۆیشتم

به عه سرێکی  ره نگ زه ردم  ووت:

بیرت نه چێ

به ر ماڵی گه لا رابخه

بۆ باڵنده ی نیشتمانم

نه وه ک رۆژێ

نوێژی ئاوی

له بیر بچێ 

5

که رۆیشتیم

به عه سرێکی هاوینم ووت:  

هه ره شه که

له ره شه با

ئه وه ته ی که ون دروست بووه

رۆژێ نی یه به دارستانی نیشتمان

که تنێ نه کا

ئا زاری مه ل

با خ و

باخچه و

چیمه ن نه دا

6

که رۆیشتم

به عه سر یکی غمگینم ووت:

ئا مۆژگاری هه نگیش بکه

من ئه زانم 

ژه ری هه یه

ئا مان

توخوا

نه وه ک رۆژێ

به سه ریا بێ و

بدا به گوڵی 

 رۆحمه وه

7

که رۆیشتم

 به نیووه شه وی پیر ئه ڵێـم:

به سه ئیتر

هیلاک نه بووی

ئه وه ته ی هه یی

جلی تاریکی ئه پۆش

——————–

که رۆیشتم

به نیووه شه وی پیر ئه ڵێم:

به سه ئیتر

ئه وه ته ی هه ی

تۆفان هه ڵکا

هه ور هه ڵکا

مانگ بتۆرێ

زوقم بارێ

کڕێوه کا

په پووله و گوڵ شایی گێرێ

چیا

وه ک بلووری چرا

بته قێت و

نا ڵه بکا

خۆر وه ک ئیسفه نج

ئا وی روو با ر هه لمبژی و

وشکی بکا

له سه ر زه وی

هه ر چی بکرێ و

هه ر چی روبا

تۆ نا گۆررێی

تۆ هه ر ڕه شی و

هه ر ڕه شپۆشی

٩

که رۆیشتم

به لقی دار سێوێ ئه ڵێم:

توخوا هێنده دڵ ساف مه به

به ده ستی با

 به ده یان جار ده ستت شکا

که ی دارستان 

ته نها جارێ

ئا وڕی لێ داویته وه

١٠

که رۆیشتـم

به چه می نیشتمان ئه ڵێم: 

تۆفان چه ند جار ئا بروی بردی

له به ر چاوی دارستان دا

بۆ بێ ده نگ بووی؟

١١

که رۆیشتم

به با زی هه ڵه شه ئه ڵیم:

به سه گوناه

به سه هێرش

  بۆ سه ر ده ریای نیشتمانم

که مێکێش شه رم بتگرێ

من ئه زانم

هه ر جارێ باران ببارێ

ژێری سوخمه و

 ژێری ده رپێشت ته ر ئه بێ

به ڵام تۆ شه رم نات گرێ!

١٢

که رۆیشتم

رۆ حم وه ک چڵێ گییا ی ته زیوو 

فڕێ ئه ده مه روباری نیشتمانـم

——————————-

جه لال عه بدوڵا سالح

پێنجوێنی

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.