سه‌مای به‌له‌مه‌كان … دڵشاد عەبدوڵڵا
له‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریابووین كه‌زه‌نگی كڵێسای قه‌شه‌مه‌رقۆس لێی دا
ده‌روازه رۆمانسییه‌كانی ، له‌دووره‌وه كاس بوون.
ژنێكی رووس له‌ته‌نیشتمه‌وه شتێكی ده‌چرپانده ، گوێی پیاوه‌كه‌ی به‌رده‌می ،
وه‌كو ئه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كی بێنێته‌وه یاد .
هێمای پێیه‌ك به‌سه‌ر ئاوه‌وه
ده‌نگی پێیه‌ك به‌سه‌ر ئاوه‌وه
چاومان بڕییه ئه‌و جێَ پێیه ئه‌و جێ ده‌نگه .
به‌ملوانكه‌ی ملییه‌وه دیاربوو ،ژنه ،عیساییه
به‌سنگ ومه‌مك ده‌ریایی .
هه‌بێ ونه‌بێ پێی مه‌سیحه پێشمان كه‌وتووه
به‌ره‌و مه‌له‌كوتی خودا .
به‌له‌مه‌كان كه‌وتنه سه‌ما
ده‌ریای ئه‌دریاتیك پڕ بوو له‌ئاواز هی كۆن ونوێ .
هه‌ندێك كوڕِوكاڵ به‌سه‌ر پاناوكی ده‌ریاوه ،
له‌ناو گه‌مێیه‌كی باریك ، ماندۆلینیان ده‌ژه‌ند
گۆرانییه‌كیان ده‌وت نه‌غمه رۆژهه‌ڵاتی .
پۆله سه‌ماكه‌رێك لێمان نزیك بوونه‌وه ،
په‌ڕه‌مووچه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگیان چه‌قاندبوو له‌سه‌ر گوێ ،
تاجه گوڵیان كردبووه ملیان ،
به‌وشێوه‌یه ده‌چوونه پێشوازیی زه‌ریاوه !
ئاو لێره نه‌ك هه‌ربراده‌ره ، باوانه و دایكیشه !
ده‌چینه‌وه به‌رمه‌مكان ،
له‌گه‌ڵ سه‌مای به‌له‌مه‌كان .
ده‌ریای ئه‌دریاتیك ره‌حه‌ت ده‌بوو ،
هێنده‌ی خۆی بسووێ له‌دارو دیواری لووسی فینیسیا .
پشتمان كرده كڵێسا و روو له “بیناڵه “
هونه‌رمه‌ندێكی كۆریایی مه‌سیحی دروستكردبوو به‌باوه‌شی مریه‌مه‌وه ،
هه‌ردووكیشیان بووكه‌ڵه بوون ، به‌جلوبه‌رگی كۆرییه‌وه .
ده‌توت له قودس دانیشتوون !
ئه‌و خه‌مه په‌ڕیوه‌ته‌وه گشت جێ ،
مه‌مله‌كه‌ت نه‌ماوه نه‌گه‌ڕێ .
هونه‌رمه‌ندێكی جووله‌كه به (ئینسلێشن) ،
جه‌نگی خۆیان وعه‌ره‌بی كۆكردبووه‌وه ،
له‌پارچه خاكێكی شه‌قار و چه‌ند شه‌پۆلێك .
هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵی ده‌دا ئه‌وخاكه بۆ خۆی دابڕێ ،
به‌شی زیاتر بۆ خۆی ببا .
شه‌پۆل ده‌هات و یارییه‌كه‌ی لێ تێكده‌دان ،
سه‌رله‌نوێ ده‌ستیان پێ ده‌كرده‌وه .
ئه‌و جۆره جه‌نگانه هه‌تا دێ بچووك ده‌بنه‌وه
ئه‌و جۆره یارییانه هه‌تا دێ له‌بیر ده‌چنه‌وه .
هونه‌ر نووساوه به‌ڕووداوه‌كانه‌وه ، لێیان جیا نه‌بۆته‌وه ،
گرفته‌كه لای بینه‌ره ،خاڵی هاوبه‌ش له‌لای ئه‌وان بزر بووه .
بێهووده‌یی ده‌كه‌ن به‌بیانوو بۆ درێژه‌دان به‌جه‌نگه‌كان .
كه‌گه‌ڕاینه‌وه ،
به‌سه‌ر ته‌خته‌ی شێ‌دار په‌ڕینه‌وه كه‌نار
له‌لۆقنته‌یه‌ك لاماندا ،
چه‌ند بیره‌یه‌كمان خوارده‌وه به‌ده‌م پیتزای ئیتاڵییه‌وه .
چۆله‌كه له‌سه‌ر خوان ئاماده‌بوون ، دندوكیان ده‌دا له‌ڕۆخی پیتزاكه .
گیاییه‌ك له‌شێوه‌ی پوونگ له‌ناو قاپێكی په‌ل دانرابوو ،
ئه‌و گییایه بردمییه‌وه دوور ،
ئه‌و كاته‌ی یه‌كه‌مجار له (خه‌تێ ) ،گۆمی پوونگم دی ،
ساڵ نه‌سووڕاوه دیوانێكی شیعرم نووسی ، بوومه خاوه‌نی “گۆمی پوونگ”
چه‌ند دووره خه‌تێ له‌فینیسیا ؟
هه‌ندێك ئینجانه‌ی گوڵی زه‌رد له بالكۆنێكدا ده‌بریسكانه‌وه له‌به‌ر تیشكی خۆر ،
خه‌ریك بوو ده‌ست ببه‌م بۆ ده‌رگای ئه‌وماڵه ،
وامزانی ماڵی خۆمه !
ژنێكی شه‌پقه له‌سه‌ر هاته‌ده‌رێ .
سڵاو خانمی گوڵه زه‌رده‌كان !
ئه‌و ماڵه به‌چه‌ندی ؟
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ئه‌فسوونی نواند ،نرخه‌كه‌ی شارده‌وه .
ئه‌و ماڵه به‌و زه‌رده‌خه‌نه‌وه چه‌ندی پێ بده‌ی هه‌ر كه‌مه !
رێی هه‌زاروقسوور میلم بڕیوه ،
بۆ دیتنی جوانییه‌ك كه زه‌ریا ده‌شڵه‌ژێنێ .
به‌بیرم دێته‌وه ، ئاشنباخ لێره تادزیۆی دیوه ،
ناخی له‌بنوبۆتكه‌وه هه‌ڵته‌كیوه
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و جوانییه ئه‌به‌دییه
كه فه‌رقی نێر ومێی نییه .
ئه‌و شاره ئه‌وهایه ، ده‌ستی بتگاتێ مه‌حاڵ به‌رت بدا .
ماركۆپۆلۆ لێره‌وه خولیای دنیابوو …تاهه‌تا شه‌یدابوو .
سه‌وڵ لێده ئه‌ی كه‌شتیه‌وان ،سه‌وڵ لێده .
ژنه‌كه‌م له‌پشته‌وه تووند كه‌مه‌رم ده‌گرێ
ئه‌وه‌ند مه‌سته به‌جوانی ئه‌دریاتیك ،
ده‌ستی خۆی تێ ده‌هاوێ
چه‌ند جوانه ئه‌و ده‌سته له‌ناو ده‌ریا
خه‌ریكه ده‌گه‌م به جوای بێ كۆتا
به دڵی ده‌ریا !
سه‌وڵ لێده دڵشاد !
زه‌نگی كڵێسا دوور كه‌وتۆته‌وه
ژنه‌كه‌م نووساوه پێمه‌وه ،
نه‌بادا زه‌ریا بمبا .
به‌له‌مه‌كان مه‌ستن به‌سه‌ما
هه‌موو نووساون به‌یه‌كتره‌وه ،
ماڵ و گوڵه زه‌رده‌كان و ئاوازی ماندۆلین ،
هه‌موو ژنه‌كان و هه‌موو پیاوه‌كان ،
به‌كڵێسای مارمه‌رقۆسیشه‌وه .
ئای له‌به‌ر ئه‌و سه‌ماو مه‌ستییه
ئای له‌به‌ر جه‌ژنی باخۆس
له فینیسیا .
فلۆره‌نسه _2011