سه‌مای مه‌رگ… ستار ئەحمەد عەبدولرەحمان
به‌ژنت له تۆڕی نیگاما
سه‌مای مردنی باڵداره
دڵ ئاواتی بووه ره‌ژووی
ژووری ته‌ریكی مه‌یخانه
ووشه له كاسه‌ی شیعری تاڵ
نه‌رمه وه‌نه‌وزی نه‌مانه
شه‌و تاریكه.. په‌نجه‌ره‌كان داخراون
به‌فری شه‌رابی په‌رچه‌می داره‌كان ماچده‌كا
ته‌مه‌نێكه ئه‌شكی ئاسمان بۆ گۆشه‌ی بێلانه‌م
داخی زریان له دیده‌ی خاكا گل ناداته‌وه
بولبولێك له سنگما جریوه‌ی ساماڵی ئه‌ڤینه
حه‌ز ده‌كا درزێك له ده‌روونی په‌نجه‌ره‌كه‌م بكاته‌وه
له باخچه‌ی به‌هاری ئه‌ستێره چن دابڕاوه
خۆزگه‌ی دڵه‌ی مه‌لوولم ئاوێزانی به‌فر
به‌رامه‌ی گوڵ
جه‌رگی خاك‌و هه‌وا ده‌بێ
له‌گه‌ڵ فڕینی تاسه‌و بولبولی خوناوما
خۆر چاویلكه‌ی
ته‌م.. هه‌ور..
ئه‌م به‌فرو شێ یه داناكهنێ
زریانێك ناتوانێ
په‌نجه‌ره‌ی ژووره تاساوهكهم هه‌ڵبكه‌نێ
به ته‌نهایی دانیشتوومو خه‌می دونیا به با ده‌كه‌م
بۆشاییه‌ك ده‌روونمی داگیر كردووه
ژووری نه‌فره‌تیم بووه به مۆته‌كه‌ی نێو خوێنم
له‌گه‌ڵ گیانما تێكه‌ڵ بووه
ته‌رمی هه‌ور ردێنی سپی سروشته
له نێو خه‌رمانی برسێتی
شیعرم بووه به فریشته
كه گه‌واڵه له‌به‌ر فریشته داكه‌نن
به ژنت له تۆڕی نیگاما
ده‌ست ده‌كاته سه‌مای مردن
خه‌و به باڵای داگیرساوی
گه‌ڵای سۆزه‌وه ده‌بینم
باڵداره‌كان له گۆشه‌ی سایه‌ی گومه‌زی
ماڵه‌كانا ههڵتووتاون
چرۆی داره لاسك سپیه‌كان
كاسه‌ی شیعری خه‌می به‌فرو
ئه‌شكه‌نجه‌ی ژانی ژههراون
خۆر دزراوه..
مانگ زامداره..
شیعری گزنگ..
په‌نجه‌ی ساردی به‌فرو بایه
كروزانهوهی به‌ربه‌سته
گه‌رووی ووشكی..
سارای هزری بیر‌و رایه
سه‌مای به‌ژن..
تۆڕی نیگا‌و
به‌های مه‌رگێگی باڵایه