سوپاس بۆ كولتوری لێبوردن
سوپاس بۆ كولتوری لێبوردن.
ئیسماعیل حهمهئهمینداوای لێبوردن كردن كارێكی نامۆیه له كولتوری خێڵه‌كیدا. ئه‌م كه‌لتوره له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌قیقه‌ته ڕه‌هاكان ڕاوه‌ستاوه. له‌دوا جاردا داواكردنی لێبوردن له‌كۆمه‌ڵگه‌ی خێڵ كو‌لتوردا خه‌وشه نه‌ك هێز، نه‌نگیه نه‌ك فه‌زیله‌ت، تاوانه نه‌ك پاكبوونه‌وه..به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه لهئهنتیكهوه بیگره تاوه‌كو ده‌گاته كریستوم، له كریستومهوه بیگره تاوه‌كو ده‌گاته ڕۆشنگه‌ری، لهڕۆشنگهریهوه بیگره تاوه‌كو ده‌گاته بیریارانی پۆست مۆدێرن، لێبوردن به كرده‌ی مرۆڤه هۆشمه‌نده‌كان له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن.
( پلاتۆن) له كتێبی ده‌وڵه‌تدا ده‌ڵێت : بێ ئه‌ده‌بی و تۆنی ناشرین و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ چه‌نه‌بازی و كهلهپوتی و ههستمردوویدا بران. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، ئه‌وه ئازایه‌تی و بهئهدهبیه كه‌له‌گه‌ڵ ڕۆحێكی باڵا و هه‌ستیاردا هاوتایه….
.Platon, Der Statt, III,401 b-c / Eco, Die Geschichte der Häßlichkeit, S33
له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه داوای لێبوردن كردنی ( ڕابه‌ر فاریق) ئاماژه‌یه‌كی جوانی ڕۆحی خۆیه‌تی كه‌ده‌یه‌وێت دژی هه‌موو ناشرینیه‌ك بجه‌نگێت كهلهشیعر و بههاجوانیهكان دووری ده‌خاته‌وه.
ئامانجی من له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینه ئاگاداركردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر و نوسه‌ران بووه، له‌وه‌ی كه‌ئه‌و دیمانه‌یه،( به‌جیا له‌ناوه‌ڕۆكی)، به‌ئالیه‌تێكی هه‌ڵه ئه‌نجامدراوه. به‌پێویستم زانی چاو له‌و میكانزمه هه‌ڵه‌یه نهنوقێنم، هه‌رچه‌نده ئه‌و زمانه تونده یه‌كه‌م كه‌س ئازاری خۆم ده‌دات، به‌ڵام زۆر جار عه‌ره‌ب گوته‌نی پێویسته خاڵبه‌ندی وشه‌كان بكه‌ین. لێره‌وه سوپاسی زۆری خوێنه‌ران ده‌كه‌مه‌وه كهبێزاربوون له‌و زمانه، ئه‌مه ئه‌وه ئاشكراده‌كات كه‌خوێنه‌ری ئه‌ده‌ب چاوه‌ڕوانی ئه‌و زمانه ناكه‌ن لێمان، گه‌ر هاتوو له‌سه‌ر هه‌قیش بین، من سوپاسی میهره‌بانی هه‌موو یه‌كێك ده‌كه‌م كه‌به‌شداری ئه‌م گفتووگۆیه‌ی كرد.
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
نورنبێرگ 24. Januar 2009