Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
سوپاس و ماڵئاوایی … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

سوپاس و ماڵئاوایی … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Closed

 

 

 

 

 

ســــــــوپاسێكی بێ‌ پایــــــــان

بۆ داده‌ و مـامۆســــــتا گیــــــان

كــــارمه‌ندانی باخچــــــــه‌كه‌م

ســــوپاسی ئێــوه‌ش ئه‌كـــــــه‌م

***

ئه‌و دوو ســـاڵه‌ی لێره‌ بــــــووم

له‌ باخچه‌ی ئه‌ســــــــتێره‌ بووم

ماڵی ســـــــۆز و ئه‌وین بـــــــوو

شــــــــاری یاری ڕه‌نگین بـــــوو

***

بۆیه‌ ده‌ڵێم باخــــچــــــــه‌كه‌م

هـــــــــــه‌رگیز له‌ یادت ناكه‌م

باخچه‌ی خونچه‌ی جــوان جوانی

نیشــــــــــــــــــتمانی گوڵانی

***

بۆ پـــه‌روه‌رده‌ و زانیــــــــــاری

وه‌كــــو ئه‌ســـــــــتێره‌ دیــاری

وا ئه‌مساڵیش ته‌واو بـــــــــوو

پۆلێك خونچه‌ی تر ده‌رچــــوو

***

له‌ قــــۆناغی كــــــــــۆتایی

بــــه‌ خــــــۆشی و دڵنیـــایی

ده‌ڕۆن بۆ قوتابخــــــــــــانه‌

دڵیان زۆر شـــــــــــــــادمانه‌

**

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.