سۆزێكی شاعیرانه ….ستار ئه‌حمه‌د
ده‌زانم ماندوویت‌و
سزای شه‌و وه‌ك چرا
له مێشكتا ده‌دره‌وشێ
به‌یانیان گڕ ده‌گریت
به یادی شیعری جوان
سۆز ده‌كه‌یت به وێنه‌ی ده‌روێشێ
په‌رده‌ی رۆژ
له رووی خه‌م داده‌دڕی
ئاواره بۆ ناڵه‌ی شاعیران
هه‌نگاوت گزنگی ئاسۆیه
دڕ ده‌دا به‌باران
بولبولی ته‌ریوی سه‌رچڵی ته‌مگرتوو
هه‌موو ئێواره‌یه‌ك
دڵی شار ته‌ی ده‌كه‌یت
به كۆڵێك كێشه‌وه
مه‌رگ ئاسا
بۆ دڵی جوانڕۆیان دێیته‌وه
به هێدی تارای سوور
له‌سه‌ر روومه‌تی به‌فری سۆز راده‌خه‌ی
كه دیده‌ی شیعرێكی په‌مه‌یی بدره‌وشێ
پڕ به دڵ ده‌ناڵی بۆ لانه‌ی ئۆخه‌ی
گه‌ڵای ته‌مه‌نت
لاپه‌ڕه‌ی دیوانی جگه‌ر بڕاوه
ده‌روازه‌ی ژیانت ده‌می برینه
خۆزگه‌ت پارسه‌نگی دیده‌ی هه‌تاوه
ده‌زانم نیوه‌شه‌و
ده‌روونت ئه‌سكڵی خانه‌قای بێداده
هه‌نگاوت مه‌شخه‌ڵی كێوی بێستوونه
خوێنی خۆت ده‌كه‌یته نێو دڵی باده
كه پێكی نازی گڵ هه‌ڵده‌ده‌یت
گۆش ده‌بیت به سۆزی هۆنراوه‌ی گوڵده‌م
دووباره گڕ ده‌گریت
ده‌سووتێی بێهاوده‌م