سۆفییزم له‌به‌رده‌م دوالیزمێكی ڕه‌قدا….4-2
كاتێك كه‌سانی ڕواڵه‌تبین و ده‌قگه‌را و ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند وابه‌سته‌ن به مانای ڕووكه‌ش و زوو هه‌ستپێكراوی ده‌قه ئایینییه‌كانه‌وه، ئه‌و بیر و بۆچوون و وتانه‌ی گه‌وره سۆفییه‌كان و ئه‌وانه‌ی به ئه‌ولیا ناسراون به كوفر و گوناه و ده‌رچوون له شه‌ریعه‌ت و هاوبه‌شیدانان بۆ خودا داده‌نێن، نه‌ك هێنده بگره زۆر جار چه‌ندان تۆمه‌تی وه‌ك ئه‌فسوون و سیحر و جادوو، یان وته‌یه‌ك كه شه‌یتان ده‌یخاته سه‌ر زاریان ده‌خه‌نه پاڵیان و هه‌ندێ جاری تریش به شێت و بێ عه‌قڵا و وڕێنه‌چی لێیان ڕوانیوه و حسابیان كردوون، له وه‌ڵامی ئه‌م تۆمه‌ته جۆراوجۆرانه و له به‌رامبه‌ر ئه‌م به كوفردانانه‌ی وته‌ی گه‌وره پیاوانی سۆفییاندا كه وتمان هه‌ندێكیان خۆیان به زاتی حه‌ق داناوه یان خۆیان به خودا داناوه یان ده‌بینین باسیان له توانه‌وه و یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ زاتی حه‌قدا كردوه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌شانه و له مانای سه‌رپێیییاندا له‌گه‌ڵا شه‌رع و یاسا و ڕێسا ئایینییه‌كاندا وێك نایه‌نه‌وه، به‌ڵام شاعیره سۆفییه‌كان له شیعره‌كانیاندا زۆر جار به ئاشكرا ده‌ریان بڕیوه یاخود له دانراو و نووسراوه‌كانیاندا تۆماریان كردوون و له‌دوای خۆیان به‌جێ ماون یاخود به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی لێیان بیستراون و كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان و دواتر خه‌ڵكانی تر به‌هۆی كرده‌ی گێڕانه‌وه و ده‌ماوده‌مه‌وه گواستوویانه‌ته‌وه، به كورتی له وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌مانه‌دا له سه‌رچاوه و نووسینه‌كانی ده‌سته‌ی ته‌بابوونه‌وه ئه‌وه هاتوه كه له سۆفییزمدا كۆمه‌ڵێك چه‌مك و زاراوه و بارودۆخ و حاڵه‌تی تایبه‌تی هه‌ن، كه به‌بێ ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌مانه و تێگه‌ییشتنی قووڵا لێیان زۆر زه‌حمه‌ته له‌و وتانه یان له‌و جیهانبینی و بۆچوونانه‌ی سۆفییه مه‌زن و به‌ناوبانگه‌كان تێ بگه‌ین، كارێكی ئێجگار ئه‌سته‌مه به‌بێ ڕووناكی خستنه‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌و چه‌مك و زاراوانه ڕاڤه و شیكردنه‌وه بۆ وته و ئایدیا و بیركردنه‌وه‌كانی كه‌سانی وه‌ك (بایه‌زیدی بوستامی و مه‌نسووری حه‌للاج و ئیبن سه‌بعین و ئیبن فاریز و عه‌فیفی ته‌له‌مسانی و ئه‌بولحه‌سه‌نی شازلی و سه‌هره‌وه‌ردی و ئیبن عه‌ره‌بی و ڕابیعه‌ی عه‌ده‌ویه و مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی ڕۆمی و شه‌مسی ته‌برێزی و ئه‌بوسه‌هلی توسته‌ری و ئه‌بوبه‌كری شیبلی و زوننونی میسری… هتد) بكه‌ین و بتوانین بۆ كه‌مێكیش بێت له مه‌به‌سته نائاشكرا و جه‌نجاڵا و ته‌مومژاوییه‌كانیان حاڵی بین. پێویسته ئه‌و وته و ئایدیا و بیر و بۆچوونانه‌ی ناودارانی سۆفییزم دوای تێگه‌ییشتن و په‌ی بردن به لایه‌نه په‌نهان و ناڕوونه‌كانی هه‌ر یه‌ك له‌و چه‌مك و زاراوه و بارودۆخ و حاڵه‌ته تایبه‌تییانه، ئینجا هه‌ڵ بسه‌نگێنرێن و له مه‌حه‌ك بدرێن و دڵنیابین ئه‌وجا ئه‌و جورئه‌ته هه‌بێت مانا یاخود ماناكانیان لێك بدرێنه‌وه و به‌یان بكرێن، ئه‌و كات كه ئه‌مه كرا زۆر مه‌حاڵه به‌م وتانه بوترێت كوفر یان به گوناه و وته‌ی ناشاییسته دابنرێن و بخرێنه خانه‌یه‌كه‌وه كه وا ته‌ماشا بكرێن، له‌گه‌ڵا یاسا و ڕێسا ئایینییه‌كاندا دژ و ناته‌با و ناساز بن.
بێگومان هه‌ندێ له‌م گه‌وره سۆفییانه كاتێك له نووسراوه‌كانیاندا باسی چه‌مك و زاراوه و وشه‌گه‌لێكی وه‌ك (خودا و پێغه‌مبه‌ر و فریشته و شه‌یتان و جیهان و دۆزه‌خ و به‌هه‌شت و به‌نده و باوه‌ڕ و گومڕایی و عه‌شق و ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستی و ئه‌گریجه و زوڵف و گۆنای یار و بت و مه‌ی و مه‌یخانه و ساقی و شه‌راب و مه‌ستی و پیری خه‌رابات و مه‌كری شۆخ و عاشق و مه‌عشوق و غه‌مزه و نازی دولبه‌ر و…هتد) یان كردوه و گومان ده‌كرێت كه به‌كارهێنان و باسكردنه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه له شه‌رع و ئایین لای دابێت، هه‌روه‌ها به كوفر و گوناه له لایه‌ن نه‌یار و خه‌ڵكانی ڕواڵه‌تبین و ده‌قگه‌را و ئه‌و ئاییندارانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند په‌یوه‌ستن به مانای ڕووكه‌ش و بێ چه‌ندوچوونی ده‌قه ئایینییه‌كانه‌وه دانراون و داده‌نرێن، به لای ئه‌وانه‌ی پێیان وایه به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تییانه و دوور له گرژی و ده‌مارگیری شته‌كان هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنن و گیانی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕه‌ها و به‌لاوه‌نانی كوێرانه و ناعاقڵانه‌یان له خۆیاندا ده‌ركردوه، یان به بۆچوونی ده‌سته و گرووپگه‌لێك كه شوێنكه‌وته‌ی سۆفییه‌كانن یاخود به‌و ڕێباز ئایدیا و بۆچوونانه‌ی ئه‌وان سه‌رسامن و به كه‌لتوورێكی مه‌زن و به ئه‌رزشی وێنا ده‌كه‌ن، ئه‌م وتانه‌ی سۆفییه‌كان، كه ده‌ڵێن كوفرن و له مانای ڕووكه‌شیاندا ده‌رچوونن له ئایین و به هاوبه‌شیدان بۆ خودا و گومڕابوون له دین دێنه هه‌ژمار، ئه‌مانه هیچی ڕاست نیین و هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئه‌م وتانه ئه‌و مانایه ناگه‌یه‌نن كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕواڵه‌تی و له مانای سه‌رپێیییاندا هه‌ستیان پێ ده‌كه‌ین، ئه‌م تۆمه‌تانه به غه‌در و زوڵم و به بڕیاری كه‌سانی ناشاره‌زا بێ ئه‌زموون داده‌نێن و پێیان وایه ئه‌م بڕیار و هه‌ڵوێسته پێشوه‌خت و به‌په‌لانه له چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سك و وشكی ئایدیۆلۆژیدا دروستبوون، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌ڵكو ئه‌مانه وته و ئایدیای گه‌وره سۆفییه‌كانیان زۆر به لاوه گرینگه‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ی له هه‌گبه‌ی سۆفییه‌كاندا هه‌یه كه‌لتووری فه‌رهه‌نگیی مرۆڤایه‌تییان جوان و ده‌وڵه‌مه‌ند كردوه، بۆیه هه‌میشه له بڵندیدا نیگایان كردوه و له‌به‌رده‌م ته‌وژمی سڕینه‌وه و به‌لاوه‌نان و له‌ناوبردنیاندا هه‌ڵوێستی پاراستن و به‌رگریكردن و گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لتووره‌یان نواندوه. به‌لای ئه‌مانه‌وه ئه‌م وشانه‌ی كه وا هه‌ست ده‌كه‌ین كوفر بن یان باس لێ‌كردن و به‌یانكردنی ئه‌و بیر و بۆچوونانه مه‌ترسیبن بۆ سه‌ر بیری خوداپه‌رستی و له‌گه‌ڵا شه‌ریعه‌تدا یه‌ك نه‌گرنه‌وه، بگره پێچه‌وانه و دژیش بوه‌سته‌وه، ئه‌وا ئه‌م بیر و ئایدیایانه ئه‌گه‌ر له مانای ده‌ره‌وه و ڕووكه‌شییانه‌شیاندا وا بكه‌نه‌وه و ئه‌م مه‌به‌ستانه بگه‌یه‌نن، ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك مانای دوور و قووڵیان به‌و شێوه‌یه نیین و ناكرێت بڕیاری وه‌هاشیان له باره‌یانه‌وه بدرێت، ئه‌م چه‌مك و زاراوه و وشه‌گه‌له‌ی سۆفییه‌كان به‌كاریان بردوون، سه‌رجه‌میان كۆمه‌ڵێك ڕه‌مزن به‌كارهێنراون و به مه‌به‌ستی تایبه‌تی یان له‌به‌ر هۆی جوداجودا ده‌مامكیان به‌سه‌ردا دراوه و ماناكانیان له تاریكی‌دا هێڵراوه‌ته‌وه. ئه‌وان پێیان وایه زمانی سۆفییه‌كان هه‌مووی له كۆمه‌ڵێك سیمبول و میتافۆڕ پێكهاتوه، كه له ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی مانا یان ماناكانی ئه‌م سیمبول و میتافۆڕانه‌وه ده‌توانرێت یاخود ده‌شێت بتوانرێت ڕازی ئه‌و وتانه‌ی سۆفییه‌كان ئاشكرا بكرێت و له مه‌به‌ستیان تاڕاده‌یه‌ك حاڵی بین. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش لای سۆفییه‌كان، چ به لای سۆفییه‌كان خۆیانه‌وه چ به بۆچوونی ئه‌وانه‌ی وای نیشان ده‌ده‌ن شوێنكه‌وته و دڵخوازی ڕێبازی سۆفییه‌كان، یا چ به لای ئه‌وانه‌شه‌وه كه پێیان وایه به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تی و زانستی و دوور له گیانی تۆمه‌تباركردن و زوو بڕیاردان و لایه‌نگیریی و ئایدیۆلۆژی له‌م دۆخه ده‌ڕوانن، به‌پێی ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌كانی په‌یامبه‌ر ڕێگه‌پێدراون و هیچ دژایه‌تی و ناته‌بایییه‌كیان له‌گه‌ڵا تێكسته پیرۆزه‌كان خۆیاندا نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هانیان ده‌دات ئه‌م زمانه به‌كار بهێنن و نووسراو و دانراوه‌كانیان پڕ بكه‌ن له ڕه‌مز و سمبولی قورس و داپۆشراو به ته‌مومژ و ئه‌وه‌ی پشتیان پێ به‌ستوه به دڵنیایییه‌وه هه‌ر ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌كانی په‌یامبه‌ری ئیسلام خۆیانن.
پێشتر باسمان له‌وه كرد كه به لای سۆفییان و په‌یڕه‌وكه‌ران و شوێنكه‌وته و ئه‌وانه‌ی خستمانه خانه‌ی ده‌سته‌ی ته‌بابوونه‌وه ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌كانی په‌یامبه‌ر و هه‌ڵسوكه‌وت و ژیانی یارانی پێغه‌مبه‌ر چاوگی سه‌ره‌كیی سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوونی سۆفییزمی ئیسلامی بوه، پاساو و به‌ڵگه‌ی به‌هێزیشیان بۆ ئه‌مه ئه‌وه بوه، كه وه‌ك به‌ڵگه‌نه‌ویستێك و ڕاستییه‌كی هه‌رگیز نكوڵی لێ نه‌كراو هه‌م له قورئاندا هه‌م له فه‌رمووده‌كانی په‌یامبه‌ر و هه‌ڵسوكه‌وتی یارانیدا زۆربه‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌ی له سۆفییزمدا هه‌ن به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ هاتوون و به لێكدانه‌وه‌ی مانای نهێنی و قووڵی ئه‌و چه‌مكانه ده‌رده‌كه‌وێت كه سۆفیگه‌ری هه‌م له ڕووی تیۆری و هه‌م له ڕووی پراكتیكییه‌وه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ده‌قی قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانان و هه‌ڵسوكه‌وتی یارانی، واته ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی سۆفی گرتوویه‌تیه به‌ر و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌ینێت به چرای تێكسته پیرۆزه‌كانی ئایینی موسوڵمانان ڕۆشن كراونه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه ده‌كات (به‌و پێیه‌ی كه قورئان كتێبی پیرۆزی موسوڵمانه‌كانه و ده‌قه‌كانی خۆی و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هانی موسوڵمانان ده‌ده‌ن كه بیخوێنن و تێڕامان له نیشانه (أیه) كانی بكه‌ن و په‌یڕه‌وی بكه‌ن، لێره‌شه‌وه سۆفییه‌كان وه‌ك كۆمه‌ڵێك له موسوڵمانه‌كان بایه‌خیان به تێڕامان و خوێندنه‌وه‌ی قورئان داوه و سۆفییه‌كان یه‌كێك بوون له‌و كۆمه‌ڵانه‌ی به تێڕامانه‌وه قورئانیان خوێندۆته‌وه و بایه‌خیان به واتای نزیكی ده‌قه‌كان (راڤه= ته‌فسیر) و واتای قووڵی ده‌قه‌كان (تأویل) داوه. س15، ل46) شتێكی ڕوون و ئاشكرایه خوێندنه‌وه‌ی قورئان و ده‌قی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر، ته‌نها كۆمه‌ڵێك مانای ڕووكه‌شی دیار و ئاشكرای لـێ به‌رهه‌م ناهێنرێت، یان به واتایه‌كی ڕاستتر و گونجاوتر ته‌نها لای كه‌سانێكی ڕووكه‌شگه‌را و ڕواڵه‌تبین و ئه‌وانه‌ی هیچ خۆیان به قووڵبوونه‌وه و ڕۆچوون به ناو ناخی تێكسته‌كان و هه‌ڵهێنجانی مانا شاراوه‌كان خه‌ریك ناكه‌ن و زوو به زوو هه‌ندێ مانای سه‌رپێیی تێ ده‌گه‌ن و ته‌نها و ته‌نها واتای نزیكی ده‌قه‌كان وه‌رده‌گرن و دواتر له سێبه‌ری ئه‌و ته‌فسیره نه‌فه‌سكورتانه و ئه‌و تێگه‌ییشتنه خێرایانه‌دا بڕیار ده‌ده‌ن و بیر و بۆچوونی خۆیان ده‌رده‌بڕن و هه‌ندێ جاریش به‌شێوه‌ی زۆر توند ئایدیا و بیركردنه‌وه‌كانی خۆیان ده‌سه‌پێنن و ده‌یكه‌نه كه‌ره‌سته‌ی هێرشبردن و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه و زۆر كاری نابه‌جێ و ده‌ره‌نجامی ناخۆشی تر، ئه‌مانه‌ش كار و پیشه‌ی ئه‌وانه‌ن كه خۆیان به دڵسۆز و گیانفیدا و جێبه‌جێكه‌ری شه‌ریعه‌ت ده‌زانن و به‌شێوه‌یه‌كی توند و ده‌مارگیرانه خۆیان به تێكسته پیرۆزه‌كانه‌وه به‌ستۆته‌وه، ئه‌مه‌ش وا نیشان ده‌دات كه ئه‌وانه ده‌قگه‌ران (ده‌قگه‌رایی یاخود پێشینه‌گه‌رایی ئاراسته‌یه‌كه له ئایینداریدا كه مرۆڤی ئاییندار پابه‌نده به ڕواڵه‌ت و تێگه‌ییشتنی ده‌قاوده‌قی ده‌قه ئایینییه‌كان، له‌سه‌ر سروت و دابونه‌ریتی شێوه‌یی و ڕواڵه‌تی پێداگری ده‌كات و خۆی به نوێنه‌ر و به‌جێهێنه‌ری ڕاسته‌وخۆ و ئه‌میندار و ڕاسته‌قینه‌ی ئایینه‌كه ده‌زانێت و شێوازی لێكدانه‌وه و جێبه‌جێكردنی چه‌مكه ئایینییه‌كانی بۆ خۆی قۆرخ ده‌كات، هه‌روه‌ها پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر ڕه‌سه‌نایه‌تی له ئاییندا و دژایه‌تیی هه‌ر گونجاندنێكی بنه‌ما و جێبه‌جێكردنی ئایین ده‌كات له‌گه‌ڵا ئایین و كه‌لتووری ناوچه‌ییدا. س16، ل81) ترسناكی و ئه‌نجامی تراژیدی له‌م شێوه بیركردنه‌وه‌یه‌ی ئایینداره ده‌قگه‌راكان له‌وه‌دا خۆی ده‌ر ده‌خات، كه ده‌قگه‌را و ڕووكه‌شبینه‌كان به ته‌نها خۆیان به نوێنه‌ر و جێبه‌جێكه‌ری بنه‌ما و ده‌ستوور و ڕێساكانی ئایین ده‌زانن، ته‌نها خۆیان به شاییسته‌ی لێكدانه‌وه و تێگه‌ییشتن له چه‌مكه ئایینییه‌كان داده‌نێن و زۆر به توندیش پێداگریی له‌و بنه‌ما و ده‌ستوور و ڕێسایانه ده‌كه‌ن كه خۆیان له تێكسته پیرۆزه‌كاندا به لێكدانه‌وه و ته‌فسیری خۆیان به‌رهه‌میان هێناوه و ده‌ركه‌وته‌ی ئاستی هۆشیاریی خۆیانه. هه‌روه‌ها له‌م شێوه بیركردنه‌وه‌یه‌دا مه‌عریفه و هۆشیاریی به‌رهه‌مهاتوو هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ڕواڵه‌تبینانه له ڕووكه‌شی تێَكسته‌كانه‌وه وه‌ده‌ستی ده‌خه‌ن یان به‌هۆی كه‌لتووری گێڕانه‌وه و ده‌ماوده‌مه‌وه له پێشینان و یه‌كه‌مینه‌كانی له وێنه‌ی خۆیانه‌وه بۆیان گواستراوه‌ته‌وه، ئیتر بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵانی و گۆڕان و باهۆز و كه‌شوهه‌وای تر و كاریگه‌ریی كه‌لتووری نوێ هیچ ڕۆڵێكی له ژیان و بیركردنه‌وه‌ی ئاینیی ئه‌م باوه‌ڕدار و ئایینداره ڕووكه‌شگه‌رایانه‌دا نابینن و كاریان تـێ ناكات، خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌كی و دیاری ئه‌م جۆره بیركردنه‌یه‌وه‌ش له‌وه‌دا خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات كه ده‌مارگیر و توندوتیژه له چه‌سپاندن و جێبه‌جێكردنی فه‌رمان و ده‌ستوور و ڕێسا ئایینییه‌كاندا. وه‌كو وێنه‌ی ڕووكه‌شی خۆیان چۆنه و چۆنی تێگه‌ییشتوه، به ته‌نها و ته‌نها هه‌ر ئه‌وه ده‌بێته ستراتیژ و كار به‌وه ده‌كا و ده‌یكاته چه‌كی سڕینه‌وه‌ی ئه‌وانی تر و به هیچ جۆرێ ئه‌وه قبوڵا ناكات، كه فره ڕه‌هه‌ندییه‌ك له بۆچوون و لێكدانه‌وه و شێوازی ئایینداریدا بێته كایه‌وه و مانای تر و لێكدانه‌وه‌ی تر له تێكسته ئایینییه‌كانه‌وه هه‌ڵا بهێنجرێ و بۆچوونی جیاواز له‌وی ئه‌وان به‌رهه‌م بهێنرێت.
ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌ی ده‌قگه‌را و ڕواڵه‌تبینه‌كان بیر ناكه‌نه‌وه و له تێكسته ئایینییه‌كان ناڕوانن پێیان وایه تێكسته ئایینییه‌كان هه‌ڵگری مانای ده‌ره‌وه و مانای ناوه‌وه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌شێت له ڕووخساردا ئه‌مانه شتێك بن و له ناواخنیشدا شتێكی تر، ئه‌وه‌ی به ئاشكرا دیاره له ناوه‌وه‌ڕا بارگاوییه به مانایه‌ك یان كۆمه‌ڵێك مانای تر، له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه ده‌كرێت په‌یڕه‌وكه‌رانی مانای ده‌ره‌وه‌ش هه‌بن و په‌یڕه‌وكه‌رانی مانای ناوه‌وه‌ش به هه‌مان شێوه ئاماده‌بن، پارێزه‌رانی مانای ده‌ره‌وه هه‌بن و هۆگرانی مانای ناوه‌وه‌ش بژین. له یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی و جوان و دڵگیر باس له سۆفییزم ده‌كات هاتوه: (به په‌یڕه‌وی ڤاهیر ئه‌ڵێن شه‌ریعه‌ت و به‌می تریش واته به په‌یڕه‌وی ڤاهیر و باگینی شه‌رع ئه‌ڵێت حه‌قیقه‌ت. س13، ل70) واته ئه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وانی (ڤاهر)ن شه‌ریعه‌تپارێز و ئه‌وانه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی (ڤاهر و باگن)ی شه‌رع په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن حه‌قیقه‌ت دۆستن. مانای ناوه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كۆمه‌ڵێك ڕه‌مز و سومبول له تێكسته‌كاندا به‌دی ده‌كرێت و وامان لێ ده‌كه‌ن هه‌نگاو به‌سه‌ر مانای ڕووكه‌شیاندا بده‌ین، واته دیواری مانای ده‌ره‌وه‌یان ببڕین و خۆمان بگه‌یه‌نینه ئه‌و دیوی وشه‌كان و چه‌ند مه‌به‌ستێكی په‌نهان و حه‌شاردراو بخه‌ینه‌ڕوو، بێگومان به‌مه‌ش ده‌وترێت (تأویل). ته‌ئویل بریتییه له به‌ده‌ستهێنانی مانای دوور و قووڵی ده‌قێك ئه‌ویش به هۆشیارییه‌كی پێویست و گونجاو بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه و به‌رامبه‌ره به پرۆسه‌ی ( ڕاڤه-ته‌فسیر) كه ته‌نها مانای نزیك و ڕواڵه‌تی ده‌قه‌كه وه‌رده‌گرێت. مرۆڤ له پرۆسه‌ی ته‌فسیردا سێبه‌ری تۆخ و ئاشكرای وشه‌كان ده‌بینێت و جه‌ختێكی قورس له‌سه‌ر مانای زه‌ق و ڕووكه‌ش ده‌كاته‌وه. (سۆفییه‌كان له لێكدانه‌وه (تأویل- واتای دوور و قووڵی ده‌ق)دا زیاتر له‌وه‌ی پشت به توانای كه‌سی ببه‌ستن، به به‌هره و زانستێكی داده‌نێن، كه خوا ده‌یخاته دڵیانه‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له جیاوازییه سه‌ره‌كییه‌كانی لێكدانه‌وه (تأویل)ی سۆفییه‌كان له لێكدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵا و ڕێبازه ئاینی و هزرییه‌كانی تری نێو ئیسلام. سۆفییه‌كان ئه‌م به‌هره و زانسته‌ش به زانستی خوا پێ به‌خش (من لدنی) ناو ده‌به‌ن. س15، ل49) به‌لای سۆفییه‌كانه‌وه به‌هۆی گه‌ییشتن به‌و پله‌یه له خوداپه‌رستیدا و به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌یان له خواوه‌ند، خواوه‌ندیش زانستی ته‌ئویل و به‌هره‌ی فێربوونی واتای دوور و قووڵی تێكسته‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌كانی خستۆته دڵی ئه‌مانه‌وه و جیای كردوونه‌ته‌وه له خه‌ڵكانی ئاسایی و خاوه‌نی پله‌یه‌كی ساده و ساكار له خوداپه‌رستیدا، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی سۆفییه‌كان خودانی به‌هره‌ی ته‌ئویلن، واته ئه‌وان له ڕازی وته‌كان تێ ده‌گه‌ن و په‌ی به مانای پشتی وشه‌كان و ئه‌ودیوی ده‌سته‌واژه و ڕسته‌كان ده‌به‌ن، بۆیه خۆشیان له وته و دانراو و نووسراوه‌كانیاندا زمانی ڕه‌مز و به لێشاو ئاماژه‌ی ته‌مومژاوییان به‌كارهێناوه و به‌رهه‌مه‌كانیان پڕه له سیمبول و میتافۆڕی قورس و گران كه تێگه‌ییشتن و په‌یبردن به نهێنییه‌كانیان هێنده ئاسان نییه و مرۆڤی خاوه‌ن هۆشیارییه‌كی ساده و ساكار توانای هه‌ڵدانه‌وه‌ی ده‌مامكه‌كان و كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌مزانه‌ی نییه یان ڕاستتر وایه ڕاشكاوانه بڵێم ئه‌م كاره كاری مرۆڤی خاوه‌ن هۆشیاریی ساده و كه‌م نییه، خۆ ئه‌گه‌ر توخنی ئه‌م تێكستانه‌ش كه‌وت ئه‌وا بێشك تووشی هه‌ڵه و بڕیاردانی خێرا و ناڕاست و تووشی حاڵه‌تێكی وا ده‌بێت كه به هیچ پێودانگێك دروست نییه مامه‌ڵه‌كردن له ده‌قدا ئه‌م حاڵه‌تانه به‌رهه‌م بهێنێت.
به بۆچوونی ده‌سته‌ی ته‌بابوون وه‌ك له سه‌رچاوه‌یه‌كدا باس كراوه (نیازی سۆفییه‌كان له به‌كارهێنانی زمانی ڕه‌مزدا بریتییه له دامامكداركردنی بۆچوون و دیدگاكانیان، مه‌به‌ست له‌مه‌ش ئه‌وه‌یه تا خه‌ڵكانی بێگانه له‌م بۆچوون و دیدگایانه‌یان حاڵی نه‌بن و په‌ی به ڕازه‌كانیان نه‌به‌ن. س29، ل229) ئه‌گه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ش بكرێت كه بۆچی سۆفییه‌كان نایانه‌وێت خه‌ڵكانی تر له بیر و بۆچوونه‌كانیان تێ بگه‌ن و په‌ی به نهێنیی مه‌به‌سته‌كانیان ببه‌ن، له‌ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تره‌وه وه‌ڵامێك وه‌ر ده‌گرینه‌وه و لێره‌دا ده‌یهێنینه‌وه پێشه‌وه كه ئه‌ڵێت (به‌هۆی ئاماژه و زمانی سیمبول و میتافۆڕه‌وه سۆفییه‌كان، به چه‌شنێكی ڕازئامێز گوزارشت له حه‌قیقه‌تی سۆفییزم ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستیشیان له‌مه‌ش خۆپاراستنه له زمانی كه‌سانی ناحاڵی و توندوتیژ و ناڕۆشنبیر. س44، ل190) یان سه‌رچاوه‌یه‌كی تر وه‌ڵامه‌كه‌ی بریتییه له‌وه‌ی كه (ڕه‌مز ئه‌وه‌یه كه له‌ژێر گوته‌یه‌كی دیاردا واتایه‌كی نادیار خۆی حه‌شار دابێت، كه ته‌نها ئه‌هلی خۆی ده‌توانێت بیدۆزێته‌وه. س28، ل114) واته له لایه‌ك سۆفییه‌كان ده‌خوازن هه‌موو كه‌سێك له زمانیان تێ نه‌گات، چونكه ده‌رگیری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قورس له‌گه‌ڵا كه‌سانی ڕواڵه‌تگه‌را و ڕووكه‌شبین ده‌بن و له‌گه‌ڵا خه‌ڵكانی توندڕه‌و و ناتێگه‌ییشتوودا ده‌كه‌ونه كێشه و ململانێ و جه‌نگه‌وه و تووشی سه‌رئێشه و ته‌نانه‌ت به‌ڵا و ڕۆژ ڕه‌شیش ده‌بن، بۆیه تێگه‌ییشتن له‌م ڕه‌مزانه و كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕازانه له توانای كه‌سانی تایبه‌تمه‌ندایه و له ئاستێكی هۆشیاریی به‌رزدا ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست و دوور له كۆتاییی ناخۆش و تراژیدی به ئه‌نجام ده‌گات. له لایه‌كی تره‌وه به لای سۆفییه‌كان خۆیانه‌وه و به لای ئه‌وانه‌شه‌وه كه شوێنكه‌وته‌یانن و كه‌لتووری سۆفیگه‌ری به بایه‌خ و جوان و گرینگ وه‌سف ده‌كه‌ن، ئه‌و دۆخ و ئاسته‌ی سۆفییه‌كان پێی ده‌گه‌ن هێنده ساده نییه تا به زمانێكی ساده گوزارشتی لـێ بكرێت، هێنده ئاسان نییه تاوه‌كو به ئاسانی باس بكرێت، بێگومان هه‌روا به ئاسانیش پێی نه‌گه‌ییشتوون تا قسه‌كردن تیایدا ئاسان بێت، بۆیه ئه‌و دۆخ و ئاسته‌ی سۆفییه‌كان له‌ناویدا ده‌ژین، به سروشتی خۆی وا ده‌خوازێت، گوزارشتكردن لێی به زمانێكی پڕ ڕه‌مز و میتافۆڕ بێت و به ته‌مومژێكی چڕ داپۆشرابێت و نه‌توانێت به زمانێكی ساكار له خۆی بدوێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م زمانه له شیعر و هه‌ندێ بابه‌تی نووسینی تردا هونه‌ری خۆی هه‌یه و مه‌به‌ست و ئامانجی تر ده‌پێكێت و شاعیر خاوه‌نی جیهانبینیی تایبه‌تیی خۆیه‌تی، قسه‌كردنیش له‌سه‌ری هۆشیاریی خۆی و میتۆدی تایبه‌ت به خوێندنه‌وه‌ی گه‌ره‌كه، بۆیه وه‌ك چۆن ده‌بینین تێگه‌ییشتن له بابه‌تێكی پزیشكی ڕه‌نگه ته‌نها بۆ پزیشكه‌كان ئاسان بێت به تایبه‌تی كه پسپۆڕی ئه‌و بواره‌ن، هه‌روه‌ها تێگه‌ییشتن له بابه‌تێكی فیزیا یان كیمیا ده‌شێت ته‌نها بۆ فیزیاوییه‌كان یان كیمیاوییه‌كان و ئه‌وانه‌ی پسپۆڕ و شاره‌زان له‌و بواره‌دا ئاسان یان لانی كه‌م شتێكی ئاسایی بێت، به هه‌مان شێوه‌ش لای سۆفییه‌كان تێگه‌ییشتن له زمانی ڕه‌مز و په‌ی بردن به مانای دوور و قووڵی تێكسته‌كانی ناودارانی سۆفییزم ته‌نها له ده‌سه‌ڵات و قودره‌تی ئه‌هلی خۆیدایه و به هۆشیارییه‌كی تایبه‌ته‌وه ئه‌م كاره مه‌یسه‌ر ده‌بێت، به دڵنیایییه‌وه هه‌موو كه‌سێك به‌م ئه‌ركه ناوێرێت و ئه‌م كۆڵه‌ی پێ هه‌ڵ ناگیرێت، ئه‌وانه‌ش كه ئه‌هلی ئه‌م بابه‌ته نیین یان ئه‌م هۆشیارییه تایبه‌ته‌یان نییه، كه‌چی كۆڵ ناده‌ن و خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌م زمانه ده‌ده‌ن و بـێ گوێدان به هیچ پێوه‌رێك ده‌ست بۆ ئه‌م تێكستانه‌ی سۆفییه‌كان ده‌به‌ن، ئه‌وا هه‌ر زوو به مانای ڕووكه‌شه‌وه ده‌گیرسێنه‌وه و له ڕووخساردا چی ده‌بینن هه‌ر ئه‌وه تێ ده‌گه‌ن و ئه‌وه‌ی به ئاشكرا دیاره هه‌ر ئه‌و مانا یان مانایانه وه‌رده‌گرن و به هیچ جۆرێك ناتوانن به مانای دوور و قووڵی ده‌قه‌كان بگه‌ن، له‌م پرۆسه‌یه‌دا بۆیان ناكرێت ده‌مامكه‌كانی سه‌ر وشه و ده‌سته‌واژه و ڕسته‌كانی نووسراوه‌كانی سۆفیگه‌ری لاده‌ن و ڕازی سه‌ر ڕه‌مزه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن، جا كه پرۆسه‌كه‌ش به‌م جۆره بوو ئه‌و كات كۆتاییی نه‌خوازراو و ته‌نانه‌ت و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه و تاوانباركردن و بڕیاری ناڕه‌وا ده‌بێته ئه‌نجام و به‌رهه‌م، هه‌روه‌ك له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێ وته‌ی گه‌وره سۆفییاندا ڕووی دا و باسمان كردن ئه‌م وتانه به كوفر و گومڕابوون و ده‌رچوون له ئایین وه‌سف كراون و خاوه‌نه‌كانیشیان به كافر و زه‌ندیق و ساحیر و جادووگه‌ر و… هتد ناوزه‌د كراون و تووشی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه و ئازار و ئه‌شكه‌نجه و ته‌نانه‌ت له‌ناوبردنیش بوونه‌ته‌وه، نموونه‌ش بۆ ئه‌م قسانه كه‌م نین، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م ئه‌نجامه ترسناك و غه‌مباره به‌سه‌ر دوو گه‌وره سۆفی وه‌ك مه‌نسووری حه‌لاج و شه‌هابه‌دینی سه‌هره‌وه‌ریدا هاتوه و له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بیر و باوه‌ڕیان له‌ناوبراون، هه‌روه‌ها كه‌سانی وه‌ك ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م و زوننونی میسری و چه‌ندان سۆفی تر به زه‌ندیق و لاده‌ر له ئایین دانراون و زیندانی كراون و ئه‌شكه‌نجه‌دراون دوور خراونه‌ته‌وه.
ئه‌و سۆفییه مه‌زنه‌ی زۆر به ئه‌ده‌بیات ئێمه ئاشنایه و ئیلهام له جیهانبینی و كه‌سایه‌تی و شێوازی مه‌رگی وه‌رگیراوه (حه‌للاج)ه، ئه‌م سۆفییه ناوداره كه چه‌ندین ئه‌دیب و شاعیری كورد و ناوچه‌كه‌ش به‌شێوازی جۆراوجۆر كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌وه و چه‌ندین چه‌مك و زاراوه‌یان لـێ وه‌رگرتوه، ناوی ته‌واوی (حسێن مه‌نسوور كوڕی محه‌مه‌د حه‌للاج، له شاری شیراز له‌دایكبوه، وانه‌ی سۆفیگه‌ری لای (التستری و المكی) خوێندوه، دوا جار له به‌غدا لای شێخ (جونێد) ده‌ستی كردوه به خۆپه‌وه‌رده‌كردن، هیندستان گه‌ڕاوه و ڕێبازه‌كه‌ی له (الكتاب الگواسین) دا بڵاو كردۆته‌وه، له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی عه‌باسی (المقدر بالله) له دار دراوه. س18، ل106-107) هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی تریش زۆر هه‌ن كه باس له‌وه ده‌كه‌ن حه‌للاج زانایه‌كی لێهاتوو بوه و سه‌فه‌ری زۆر كردوه، ڕێبازه‌كه‌ی به‌ره‌و تێچوون (حلول) چوه و له ساڵی 309 كۆچی به شمشێری شه‌رع و له‌سه‌ر گوته‌ی (انا الحق) كوژراوه، له‌م سه‌رچاوانه‌وه ئه‌وه ده‌ر ده‌كه‌وێت، كه جگه له‌وه‌ی حه‌للاج سۆفییه‌كی مه‌زن و ناودار بوه، له هه‌مان كاتدا هه‌وڵی داوه زیاتر له‌م دۆخه‌ی خۆیدا قاڵبێته‌وه، بۆیه وانه‌ی سۆفیگه‌ری لای سۆفییه مه‌زنه‌كان خوێندوه و جه‌خت له‌وه ده‌كرێته‌وه كه حه‌للاج هه‌وڵی خۆپه‌روه‌رده‌كردنی ده‌روونیی زیاتری خۆی داوه و بۆ ئه‌مه‌ش به وڵاتاندا سه‌فه‌ری كردوه و ڕێبازی تایبه‌ت به خۆی هه‌بوه كه به (تێچوون- حلول) ناسراوه، قاڵبوونه‌وه‌ی له‌م ڕێبازه‌شدا وای لێ كردوه گوته‌ی (انا الحق) بدركێنێت، كه گوایه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م گوته هه‌ستیاره له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی موسوڵمان (المقدر باالله) كوژراوه. هه‌روه‌ها پێشتریش باسمان كرد كه سه‌رچاوه‌ی تریش هه‌ن پێیان وایه حه‌للاج له‌سه‌ر ئه‌وه له دار دراوه كه خیرقه‌تی سۆفێتی فڕێ داوه، واته وازی له سۆفێتی هێناوه و هاتۆته مه‌یدانی ململانێی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه و دژی نادادپه‌روه‌ری و زوڵم‌وزۆری خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان وه‌ستاوه‌ته‌وه، بۆیه سه‌ره‌نجام به‌و ده‌رده براوه و له‌ناو براوه (بڕوانه: س10، ل245-270).
ئێمه بۆیه لێره‌دا باس له حه‌للاج و چه‌ند سۆفییه‌كی تر ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌مانه نموونه‌ن بۆ خاوه‌نی ئه‌و وتانه‌ی كه له لایه‌ن كه‌سانێكی ڕووكه‌شگه‌را و شه‌ریعه‌تپارێزه‌وه به كوفر و لادان له ئایین له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، چونكه واتای ڕواڵه‌تی و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندێك له وته‌كانی حه‌للاج زۆر به زوویی ئازاری كه‌سانی ده‌قگه‌را و پێشینه‌گه‌راكان ده‌دات و وایان لـێ ده‌كات زۆر خێرا و بـێ بیركردنه‌وه بڕیاری خۆیان بده‌ن، حه‌للاج ده‌ڵێت (من ده‌توانم به وێنه‌ی ئه‌و قورئانه بدوێم و بنووسم. س26، ل209) ته‌نها بیستنی په‌یامی ئه‌م چه‌ند وشه كه‌مه، جا له شیعردا بێت یان له‌ڕێگه‌ی هه‌ر جۆره نووسینێكی تره‌وه بێت به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی ڕووكه‌شبین هه‌ست به برینداری بكه‌ن و به شێوه‌یه‌ك بیر بكه‌نه‌وه ئه‌م په‌یامه دژ به ئایدیا و بۆچوونی ئه‌مانه و به پێوه‌ری شه‌ریعه‌ت لادانه له ئایین و پێچه‌وانه‌ی بیری خوداپه‌رستی و یه‌كتاپه‌رستییه، هه‌روه‌ها حه‌للاج له شیعرێكدا ده‌ڵێت:
له دینی خوا گومڕابووم و
به لای منه‌وه گومڕایی
ئه‌ركی سه‌رشانمه و
له لای موسوڵمانانیش ڕیسوایی (س14، ل252)
یان له شیعرێكی دیكه‌ی حه‌للاجدا هاتوه:
ڕۆحت تێكه‌ڵی ڕۆحم كرد خودایه
وه‌ك چۆن مه‌ی و ئاو تێكه‌ڵاو ده‌بن
زیانێك بكه‌ی من زیان ده‌كه‌م
له گشت بارێكدا تۆ هه‌ر منی من (س14، ل252)
ئه‌وه‌ی له مانای ڕووكه‌شی ئه‌م شیعرانه‌دا هه‌ست پێ ده‌كرێت به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی كافربوون و ده‌رچوون و ئایین بدرێته پاڵا خاوه‌نی و هه‌وڵی سڕینه‌وه و سزادانی بدرێت.
با سه‌رنجێكی سه‌رپێییش له‌وه بده‌ین كه ئه‌وانه‌ی شیعر به میتۆدی شیعر خۆی ناخوێننه‌وه، یان وه‌ك هونه‌رێك ته‌ماشای شیعر ناكه‌ن، بێگومان ئه‌مه‌ش هاوكات ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وانه ڕه‌هه‌نده ئیستاتیكییه‌كانی شیعر ده‌خه‌نه ژێره‌وه و هه‌رگیز له‌كاتی سه‌وداكردن له‌گه‌ڵا شیعر و هه‌ر تێكستێكی ئه‌ده‌بیدا ڕێَبازه‌كانی تیۆری ئه‌ده‌بی له‌به‌رچاو نه‌گرن، به‌ڵكو ته‌نها كۆمه‌ڵێك په‌یامی ئایدیۆلۆژی له خوێندنه‌وه‌ی شیعر لـێ هه‌ڵده‌كڕێنن و به نه‌فه‌سی كۆمه‌ڵێك دوالیزمی وه‌ك (جوان-ناشرین) یان (په‌سه‌ند-ناپه‌سه‌ند) یان (حه‌ڵاڵا-حه‌رام) و… هتد له تێكستی ئه‌ده‌بی به‌گشتی و جیهانبینیی شیعر به تایبه‌تی ده‌ڕوانن و ده‌یكه‌نه هۆكارێك بۆ بڕیاردان و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌دیب و شاعیریش. ئه‌وانه‌ی وه‌ها سه‌ودا له‌گه‌ڵا شیعردا ده‌كه‌ن، ئه‌وانه كه‌سانێكن كه ته‌نها به ڕووكه‌شی ده‌قه‌وه ده‌گیرسێنه‌وه و له دیوی ده‌ره‌وه چی ده‌بینن هه‌ر ئه‌وه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه و هۆشیارییان، بێگومان هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌وێنی بیركردنه‌وه و بڕیار و ته‌نانه‌ت تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌شیان، بۆیه به‌م شێوه‌یه له حه‌للاجیان ڕوانیوه و به كافر و زه‌ندیق و لاده‌ر له ئایین و شه‌ریعه‌تیان داناوه كه وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌مه بۆته هۆی گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی و پاشان له‌ناوبردن و له‌داردانی.
له لایه‌كی تریشه‌وه زۆر هه‌ن كه حه‌للاجیان به سۆفییه‌كی مه‌زن و خوداناسێكی بێ وێنه هاتۆته سه‌ر زار و له لایه‌ن شوێنكه‌وته و ده‌سته‌ی ته‌بابوونه‌وه حه‌للاج به عاریفێكی پایه بڵند ناو هێنراوه و ڕێبازه‌كه‌شی، كه وتمان به تێچوون (الحلول) ناسراوه له‌گه‌ڵا وته به ناوبانگه‌كه‌ی واته (انا الحق) هه‌ر له ژێر تیشكی باوه‌ڕێكی پته‌و و گه‌وره به خودا و بۆچوونێكی قووڵی خوداپه‌رستیدا لێكدراوه‌ته‌وه و ڕوونكراوه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌وه‌ن حه‌للاج كافر و بێ باوه‌ڕ بێت و به خوداناسێكی قووڵی ده‌ناسێنن، سه‌ره‌تا باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌م ئایدیایانه‌ی ئه‌م سۆفییه له بارودۆخێكی تایبه‌تیدا له دایكبوون، كه به هیچ جۆرێك ناكرێت به پێوه‌رێك، كه ئه‌م باردۆخه ڕه‌چاو نه‌كات، هه‌ڵسه‌نگێنرێن. ئه‌م چه‌مك و زاراوانه‌ی كه حه‌للاج به‌كاری بردوون، وه‌ك باسمان كرد كۆمه‌ڵێك ڕه‌مز و میتافۆڕن كه هه‌ڵگری چه‌ندان مانای ناوه‌كی و داپۆشراون و به ته‌مومژ كه مرۆڤی ئاسایی و خاوه‌ن هۆشیارییه‌كی ساده نه‌توانێت به ئاسانی بیان بینێت و تێ‌یان بگات. حه‌للاج وه‌ك هه‌ر سۆفییه‌كی ناوداری تر به كۆمه‌ڵێك حاڵ و مه‌قامدا ڕۆیشتوه، ئه‌م حاڵا و مه‌قامانه‌ش به‌دڵنیایییه‌وه پێویست ده‌كات سه‌ره‌تا به ناسین و لێكدانه‌وه و به‌هه‌ندوه‌رگرتنیان ده‌ست پێ بكه‌ین ئینجا ده‌توانین له مه‌به‌ست یان مه‌به‌سته‌كانی حه‌للاج تێ بگه‌ین و شییان بكه‌ینه‌وه.
حاڵا ئه‌و دۆخه‌یه كه سۆفی به ئیلهاموه‌رگرتن له تێكسته پیرۆزه‌كان و تێگه‌ییشنی قووڵا و ته‌ئویلكردنی چه‌مك و زاراوه ئایینییه‌كان تێی ده‌كه‌وێت هه‌روه‌ها چه‌ند به‌شێكی هه‌یه، حاڵه‌كان یه‌ك یه‌ك به‌دوای یه‌كدا سۆفی پیایدا ده‌ڕوات و به‌رده‌وام تیایاندا یادی خودا ده‌كا و زیاتر قاڵ ده‌بێته‌وه و له پله‌یه‌كه‌وه ده‌چێته پله‌یه‌كی تره‌وه، واته له حاڵه‌كاندا جێگیر نین و كه‌مخایه‌نیشن و سۆفی به زوویی له حاڵێكه‌وه به‌ره‌و حاڵێكی ڕه‌ت ده‌بێت، یان وه‌ك له سه‌رچاوه‌یه‌كدا هاتوه (حاڵا به‌خششێكی خوایییه و په‌یوه‌ندیی جه‌سته و وه‌رزشی ڕۆحیی قورسه‌وه نییه و خێراخێرا ده‌ڕوا و نامێنێت. س30، ل66) هه‌روه‌ها مه‌قامیش وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ده‌كات (ئه‌و پله و پایه‌یه كه سۆفی به‌هۆی وه‌رزشی له‌ش و وه‌رزشیی گیانیی سه‌خته‌وه پێی ده‌گات له حاڵا زیاتر ده‌خایه‌نێت. س30، ل65) مه‌قامه‌كانیش به هه‌مان شێوه‌یه چه‌ند ئاست و پله‌ی جیاجیایان هه‌یه و هه‌ر مه‌قامێكیش كۆمه‌ڵێك خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له‌م به‌شانه‌دا چڕ ده‌بێته‌وه: (ته‌وبه، ئینابه، زوهد، قه‌ناعه‌ت، وه‌رع، سه‌بر، شوكر، ته‌وه‌كول، ته‌سلیم، ڕه‌زا، مه‌حاسه‌به، خه‌وف و ڕه‌جا، فه‌قر، صیدق، موراقه‌به، ئیحسان، قورب، ئیخلاس، فه‌نا، به‌قا، ته‌وحید، ته‌جرید، ته‌فرید، ته‌نزیه، عبودیه‌ت. س13، ل200) ئه‌م به‌شانه‌ش هه‌ر یه‌كه‌یان شوناس و تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان هه‌یه و هه‌ر یه‌كه‌یان به‌دوا یه‌كدای په‌روه‌رده‌كردنی ده‌روونی و ڕۆحیی قووڵتر و سه‌ختتریان گه‌ره‌كه، كه به بڕوای سۆفییه‌كان و به بڕوای زۆر كه‌سیش ته‌نها به ئه‌زموونكردن و چه‌شتنی ئه‌و ڕێبازه ده‌توانرێت له‌و دۆخه تایبه‌ته‌ی سۆفی تێ بگه‌ییت و بزانیت چییه و چۆنه و ناتوانی له دووره‌وه به تێگه‌ییشتنی خۆت یان به‌وه‌ی كه‌سێك له‌باره‌یه‌وه دوابێت، قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌یت و وه‌سفی بكه‌یت.
وه‌ك بینیمان له یه‌كێك له‌و مه‌قامانه‌ی سۆفی پیایدا ڕه‌ت ده‌بێت دۆخێكی تایبه‌تییه و پێی ده‌وترێت (فه‌نا). (مه‌قامی فه‌نا ئه‌و مه‌قامه‌یه كه بایه‌زیدی بوستامی دایمه‌زراند و به‌رجه‌سته‌ی كرد له ئه‌زموونی سۆفیگه‌ریی خۆیدا. فه‌نا فه‌نابوونی ده‌روون (خود)ه له هه‌بووی گشتی (خوا)دا، ئه‌مه‌شی كرده كرۆكی ئه‌زموونی و به (شگح) ئه‌مه‌شی ده‌ربڕیوه. س15، ل69) شه‌ته‌ح به هه‌موو ئه‌و وتانه‌ی سۆفییه‌كان ده‌وترێت كه له مانای ڕواڵه‌تییاندا وا ده‌رده‌كه‌ون پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تن، وه‌ك ئه‌وه‌ی بایه‌زیدی بوستامی له هه‌ندێك وته و شیعریدا خۆی به خودا داناوه و داوای كردوه بیپه‌رستن، له كاتێكدا له‌سه‌ر ئه‌م وتانه بایه‌زیدی بوستامی به كافر و زه‌ندیق ناوی هاتوه و ئایدیاكانی به كۆمه‌ڵێك بیری دژ به باوه‌ڕی ئایینی و یه‌كتاپه‌رستی لێكدراوه‌ته‌وه، كه‌چی له لایه‌ن ئه‌و به‌ره‌یه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی و په‌سه‌ند له سۆفییزم دواون و ڕێباز و بیركردنه‌وه‌ی ناودارانیان له ژێر تیشكی قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانان لێكداوه‌ته‌وه و ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی به‌ره‌ی ئه‌و لا، كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی سۆفییزمیان به كه‌سانی خوداناس و ئایینپه‌روه‌ر و دڵسۆز و په‌یڕه‌وكه‌ری بیری یه‌كتاپه‌رستی ناساندوه، له‌ناویشیاندا بایه‌زیدی بوستامی یه‌كێكه له‌وان، بۆ نموونه له یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كاندا قسه‌یه‌كی سۆفی ئاماژه بۆ كرا‌و ده‌خوێنینه‌وه كه ئه‌ڵێت (سۆفییه‌كان وه‌ك منداڵێك وه‌هان كه خودا خۆی په‌روه‌رده‌كردنیانی گرتۆته خۆی “وان له په‌نای خودا”. س13، ل82) هه‌روه‌ها له‌مه‌ڕ بوستامییه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی تر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات (بایه‌زیدی بوستامی: ناوی بایه‌زید ته‌یفوور كوڕی عیسا بوستامییه و له ساڵ 188 كۆچی له دایكبوه، جارێك لێیان پرسیوه چۆن گه‌ییشتوویته ئه‌م پله‌یه له ناسین؟ گوتی: به زگی برسی و له‌شی ڕووت، ئه‌م سۆفییه ساڵی 261 كۆچی وه‌فاتی كردوه. س29، ل23)
ئه‌و وتانه‌ی بایه‌زیدی بوستامی و سۆفییه‌كانی تر له مه‌قامی فه‌نابووندا زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانیان دروست ده‌بوو، پێشتر باسمان كرد كه به شه‌ته‌ح ناوده‌برێن، (مه‌به‌ست له شه‌ته‌ح ئه‌وه‌یه كه سالك (ئه‌زمووندار) پاش گه‌ییشتنی به مه‌قامه مه‌عنه‌وییه بڵنده‌كان و بینینی ڕاز و جیلوه‌ی نهێنییه‌كانی خوا، ئیتر به‌هۆی سه‌رسامی و مه‌ست (سكر) بوونه‌وه هه‌ندێ وته ده‌رده‌بڕێت، كه نامۆ و نه‌زانراوه، یان زانراوه و پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ته یان وا ده‌رده‌كه‌وێت. س15، ل200) له فه‌رهه‌نگی سۆفییاندا فه‌نابوون (بریتییه له‌ناوچوون و نه‌مانی به‌نده له‌ناو بوونی خودا و پاكبوونه‌وه له هه‌موو سیفه‌تێكی به‌د و وه‌رگرتنی هه‌موو سیفه‌تێكی چاك. س41، ل366) واته ئه‌و دۆخه‌ی سۆفی تێی ده‌كه‌وێت، كه به فه‌نابوون ناسراوه، له هه‌موو سیفه‌ته خراپ و به‌ده‌كانی مرۆڤ شۆراوه‌ته‌وه و ئاكاره مرۆییه خراپ و پیسه‌كان مردوون و له‌ناوچوون و له‌جێیدا سۆفی بۆته خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك سیفاتی خودایی، كه مرۆڤی ئاسایی ناتوانێت پێی بگات و ته‌نانه‌ت زه‌حمه‌تیشه تێی بگات، له‌م دۆخه‌شدا مرۆڤ كه له هه‌موو سیفه‌ته مرۆییه به‌ده‌كان داده‌ماڵرێت و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن سه‌یفه‌تگه‌لێكی خودایی وه‌رده‌گرێت، ئیتر گۆڕان به‌سه‌ر مانا یان ماناكانی چه‌ندان چه‌مك و زاراوه‌ی وه‌ك (خودا و پێغه‌مبه‌ر و فریشته و شه‌یتان و جیهان و دۆزه‌خ و به‌هه‌شت و به‌نده و باوه‌ڕ و گومڕایی و عه‌شق و ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستی و ئه‌گریجه و زوڵف و گۆنای یار و بت و مه‌ی و مه‌یخانه و ساقی و شه‌راب و مه‌ستی و پیری خه‌رابات و مه‌كری شۆخ و عاشق و مه‌عشوق و غه‌مزه و نازی دولبه‌ر و…هتد) دا دێت و هیچ یه‌ك له‌مانه مانای ئاسایی‌یان له شوێنی خۆیاندا نامێنێت و ده‌بنه كۆمه‌ڵێك ڕه‌مز و میتافۆڕ كه پێویستییان به ته‌ئویلكردن و په‌ی بردن به مانای دوور و قوڵیان هه‌یه. پێویسته بزانرێت مانا یان ماناكانی ئه‌م چه‌مك و زاراوانه له سیاقی ده‌قه‌كه و ئه‌و دۆخه‌ی تیایدا به‌رهه‌م هاتوه چییه و چۆن و بۆچی به‌كار هاتوون، نه‌ك دیسانه‌وه جارێكی تر ئه‌و مانایانه‌یان به‌سه‌ردا بده‌ینه‌وه و كه پێشتر له زه‌ینی هه‌ر یه‌كه‌ماندا هه‌بوه و به شێوه‌یه‌كی ساكار هه‌موومان فێریان بووین، یان هه‌ر به بینین و بیستنیان یه‌كسه‌ر به شوناس و مه‌به‌سته دێرینه‌كان ئه‌م چه‌مك و زاراوانه بارگاوی بكه‌ینه‌وه. هه‌ندێ جاریش ئه‌و دۆخه‌ی سۆفی تێی ده‌كه‌وێ و تیایدا شه‌ته‌ح ده‌دركێنێت، به كه‌وتنه ناو حاڵه‌تی مه‌ستی ناو ده‌به‌ن و ده‌ڵێن له‌م باره‌دا سۆفی ئاگای له خۆی نییه چی ده‌ڵێت و بۆچی وا ده‌ڵێت، كه ڕه‌نگه ئه‌م پاساوه‌یان ته‌نها مرۆڤی ساكار بۆ به‌رگری و پاكانه‌یه‌كی دڵسۆزانه له سۆفی و له ده‌ره‌نجامی تێنه‌گه‌ییشنی خۆشییه‌وه له ئایدیا و جیهانبینیی سۆفییه‌وه سه‌ری هه‌ڵدابیـَت. هه‌ندێكیان له‌وه‌ش زیاتر پێداگیریی له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونانه‌یان ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌كه‌ن به پارێزه‌ری سۆفییه ناوداره‌كانی خاوه‌نی ئه‌م وتانه و ده‌ڵێن، دوای ئه‌وه‌ی سۆفییه‌كان له حاڵه‌تی مه‌ستی دێنه ده‌ره‌وه و نه‌جاتیان ده‌بێت، ئه‌و كات ده‌زانن چی‌یان وتوه، كه تێشگه‌ییشتن ئه‌وجا هه‌ست ده‌كه‌ن وته‌كانیان دڵخوازی خۆشیان نییه، بۆیه ده‌موده‌ست په‌شیمان ده‌بنه‌وه، كه بێگومان ئه‌مانه ته‌نها كۆمه‌ڵێك قسه و بۆچوونی ساده‌ن و هۆشیاریی و لۆژیك و به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز و سه‌لماندنێكی جێی بڕوایان له پشته‌وه نییه، یان ڕه‌نگه بێ ویژدانی نه‌بێت گه‌ر بڵێین ئه‌م بۆچوونانه بۆ ئه‌وه نابن و ناشێن به جیدییان وه‌ر بگرین.
دێینه‌وه سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه‌كی كه وتمان سۆفی گرتوویه‌تییه به‌ر و به‌هۆیه‌وه گه‌ییشتۆته پله‌ی فه‌نابوون. وه‌ك له سه‌رچاوه‌كانی تایبه‌ت به سۆفییزمدا هاتوه، فه‌نابوونیش چه‌ند به‌شێكی هه‌یه له‌وانه: تێچوون (الحلول)، یه‌كێتیی بوون (الوحده الوجود)، یه‌كێتی (الاتحاد). وه‌ك دیاره باسمان كرد كه ئه‌و ڕێگایه‌ی سۆفییه‌كی وه‌ك حه‌للاج گرتبوویه به‌ر و باوه‌ڕی پێی هه‌بوو خۆی له تێچوون (الحلول)دا ده‌نواند، تێچوونیش وه‌ك لێره‌دا بۆمان ڕووون بوه‌وه، جۆرێكی فه‌نابوونه و له پێناسه‌ی فه‌نابوونیش ئه‌وه‌مان پیشاندا سیفاتی مرۆیی له‌ناو سیفاتی خوداییدا ده‌توێته‌وه و تیایدا سۆفی شه‌ته‌ح به‌رهه‌م ده‌هێنێت، باسی شه‌ته‌حیشمان كرد كه به هه‌موو ئه‌و وته نامۆیانه ده‌وترێت، كه به ڕواڵه‌ت و له مانای ده‌ره‌وه‌یاندا وا ده‌رده‌كه‌ون دژ و پێچه‌وانه‌ی شه‌رعن و له‌گه‌ڵا یاسا و ده‌ستووره ئایینییه‌كان ته‌با نایه‌نه‌وه، كه‌واته ئه‌م وتانه‌ی حه‌للاج به وته پرشنگداره‌كه‌شییه‌وه كه (انا الحق)بوو به‌ری حاڵه‌تێكی مه‌ستیین و پاش گه‌ییشتنی ئه‌م سۆفییه به مه‌قامه مه‌عنه‌وییه‌كانی وه‌ك فه‌نابوون خوڵقاون، یان با به‌شێوه‌یه‌كی پوخت و ڕوونتر مه‌به‌ستی خۆمان بگه‌یه‌نین، ئه‌و ڕێبازه‌ی حه‌للاج په‌یڕه‌وی ده‌كرد، تێچوون (الحلول)بوو، له یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كاندا هاتوه (تێچوون لای حه‌للاج بریتییه له نه‌مانی ئه‌و سیفه‌ته ئاده‌مییانه‌ی كه كۆسپن له‌ڕێگه‌ی گه‌یشتنه خودا و هاتنه شوێنی سیفه‌ته خواییه‌كانه له شوێنی ئه‌واندا. س17، ل54) له‌مه‌شه‌وه ئه‌وه حاڵی ده‌بین كه ئه‌و مه‌قامه‌ی حه‌للاج پێی گه‌ییشتوه، بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سیفه‌ته ئاده‌مییه‌كانی مرۆڤ له‌پێناو گه‌ییشتن به خودادا له‌ناوی سیفه‌ته خوداییه‌كاندا بتوێنه‌وه و ئه‌م ئایدیا و بیركردنه‌وه و وته نامۆیاندا سه‌رهه‌ڵ بده‌ن. هه‌روه‌ها له هه‌مان سه‌رچاوه‌دا لایه‌نی زیاتر ده‌رباره‌ی فه‌نابوون و به‌شه‌كانی تری ڕوونكراوه‌ته‌وه، به‌شی دوه‌می فه‌نابوون كه یه‌كێتیی بوونه و كۆمه‌ڵێك سۆفیی ناوداری تری له وێنه‌ی (ئیبن عه‌ره‌بی) پێوه‌ی په‌یوه‌ست بوون، وه‌ها ده‌ناسرێته‌وه (یه‌كێتیی بوون به‌گشتی دێتـه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بوونی خودا بوونێكی ڕه‌هایه و هه‌موو بوونه‌وه‌ران ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌ون، خودا خود و سیفه‌ت و ناو و كرده‌وه‌كانی له وێنه‌ی ماته‌ریالی هه‌ستی یا زه‌ینیدا به‌ده‌رده‌خات، به باوه‌ڕی ئیبن عه‌ره‌بی خودا و بوونه‌وه‌ران یه‌كن. س17، ل55) محه‌یدین ئیبن عه‌ره‌بی كه ساڵی (1164ز) له‌دایكبوه، له ساڵی (1240ز) وه‌فاتی كرده، له ژیاندا سه‌فه‌ری زۆری كردوه و چۆته ڕۆم و شام و به‌غدا، به قسه‌ی هه‌ندێ كه‌س ئیبن عه‌ره‌بی دونیانه‌ویست بوه هه‌میشه خه‌ریكی گۆشه‌گیری و سۆفیگه‌ری بوه، ئه‌و خاوه‌نی ڕێبازی یه‌كێتیی بوون بوه له سۆفیگه‌ریدا. ئه‌و سۆفییانه‌ی كه په‌یڕه‌ویان له ڕێبازی یه‌كێتیبوون (وحده الوجود) ده‌كرد، واته ئه‌و سۆفییانه‌ی بڕوایان وا بوو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌م گه‌ردوونه‌دا هه‌ن له ڕاستیدا له یه‌ك جیا ناكرێنه‌وه و هه‌موویان یه‌كن و به‌شێكن له بوونی خودا، بۆئه‌وه‌ی ڕێبازه‌كه‌یان به ڕێبازێكی بێ هه‌ڵه و بێ لادان له ئایین بسه‌لمێنن په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر ئایه‌تێكی وه‌ك (اینما كنتم فهو معكم) له‌به‌ر ڕۆشناییی ته‌ئویلكردنی ئه‌م ئایه‌ته، كاتێك خودا ده‌ڵێ (ئێوه له هه‌ر جێگه‌یه‌كدا بن، خودا له‌گه‌ڵتان دایه) مانا و لێكدانه‌وه‌یه‌كی وه‌ها هه‌ڵ هێنجراوه به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واو بێت بۆ ته‌باییی ڕێبازی (یه‌كێتیی بوون)ه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئایینی ئیسلامدا، وه‌ك ئاماژه‌مان بۆ كرد له سۆفییه ناوداره‌كانی ئه‌م ڕێبازه‌ش (ئیبن عه‌ره‌بی) له پارچه شیعرێكدا بۆ گوزارشتكردن له بیر و باوه‌ڕه یه‌كێتیی بوونه‌كه‌ی خۆی، ده‌ڵێت.
العبد رب، والرب عبد – یا لیت شعری من الكلف
ان قلت عبد فژاك حق- او قلت ربی انی یكلف (س20، ل18)
ئیبن عه‌ره‌بی كه به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێت (هه‌موو شتێك خودایه. س20، ل26) له‌م شیعره‌شیدا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه به گومانه له‌وه‌ی خودا بپه‌رستێ، یان عه‌بد، نازانێت كامیان بپه‌رستێت، چونكه پێی وایه هیچ جیاوازییه‌كیان له‌نێواندا نییه، به لایه‌وه هیچیان جیاوازییان نییه و هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌ویتریانه، یاخود ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌م شاعیره سۆفییه له شوێنێكی تردا ده‌ڵێ (هه‌موو كافر و بتپه‌رسته‌كان له‌سه‌ر هه‌قن، چونكه خودا هه‌موو شتێكه، بۆیه هه‌ر كه‌سێ ئه‌گه‌ر بێت و بتێ یان به‌ردێ، دارێك، مرۆڤێك یان ئه‌ستێره‌یه‌ك بپه‌رستێ خودای په‌رستوه. س20، ل27). ئیبن عه‌ره‌بی له‌م مه‌قامه‌دا چه‌ند وته و بیركردنه‌وه‌ی نامۆ به شه‌ریعه‌تی لێ ده‌بیسترێت و به شیعر زۆربه‌شیانی ده‌ربڕیوه له‌وانه:
خودا به‌نده‌یه و به‌نده خودایه
خودا له‌ژێر جبه‌ی مندایه (س14، ل252)
یان ده‌ڵێت:
دڵم جێگای گشت وێنه‌یه‌كی تیا هه‌یه
له‌وه‌ڕگای ئاسكۆڵه و كڵێسای قه‌شه
بتخانه‌ی بت و كه‌عبه‌ی ته‌وافكارانه
به‌رده‌نووسی ته‌ورات و جزووبه‌ندی قورئانه
ڕووی كاروانی ئاینی عه‌شق له كوێ بێ
ئایینمه خۆشه‌ویستی هه‌م باوه‌ڕمه و هه‌م دینمه (س14، ل257)
هه‌روه‌ها له‌م چه‌ند دێڕه شیعره‌شدا ئیبن عه‌ره‌بی ده‌ڵێت:
خوا سوپاسی من ده‌كات و
منیش سوپاسی خوا ده‌كه‌م
خوا من ده‌په‌رستێت و
منیش سوژده بۆ خودا ده‌به‌م (س14، ل262)
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له مانای ڕووكه‌شی ئه‌م تێكستانه بده‌ین و دوور له ڕه‌چاوكردنی هونه‌ری شیعر و به‌ها ئیستاتیكییه‌كان، هه‌روه‌ها دوور له به‌هه‌ندوه‌رگرتنی پره‌سیپه‌كانی ڕێباز و میتۆد و قوتابخانه هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌كان، به‌دڵنیایییه‌وه ڕه‌نگه هه‌موومان بكه‌وینه دۆخێكی وه‌هاوه كه بڵێین ئه‌و مانایانه‌ی ئه‌م تێكستانه له ڕووكاری ده‌ره‌وه‌یاندا ده‌یده‌ن و ده‌یگه‌یه‌نن پێچه‌وانه‌ی به‌هاكانی شه‌ریعه‌تن و له‌گه‌ڵ یاسا و ڕێسا ئایینییه یاكتایییه‌كاندا یه‌ك ناگرنه‌وه و به پێوه‌ری ئه‌وان به كه‌وتنه ناو كوفر و گومڕایی له قه‌ڵه‌م ده‌درێن، هه‌رچه‌نده به لای كه‌سانێكی زۆره‌وه ئیبن عه‌ره‌بی جگه‌له‌وه‌ی به سۆفییه‌كی خوداناسی مه‌زن باسكراوه، له هه‌مان كاتدا به شاعیر و فه‌یله‌سووفێكی گه‌وره‌ش دانراوه، كه‌چی له‌ولاشه‌وه كه‌م نیین ئه‌وانه‌ی ئه‌م سۆفییه‌یان به بێ دین و كافر له قه‌ڵه‌م داوه، بۆ نموونه كه‌سێكی وه‌ك (ئیبن ته‌یمییه) كه به زانایه‌كی شه‌ریعه‌تناس و ئاییندارێكی زۆر توند داده‌نرێ و ده‌ناسرێ له زۆر شوێندا باسی سۆفیگه‌ری كردوه و به ڕه‌قی و به ڕقه‌وه ده‌رباره‌یان دواوه و به‌تایبه‌تیش ناوی ئه‌م سۆفییه (ئیبن عه‌ره‌بی) ی هێناوه.
ته‌قیه‌دین ئه‌بو عه‌باس ئه‌حمه‌د كوڕی ته‌یمییه ئه‌لحه‌ڕانی (1263-1328ز) ناسراو به (ئیبن ته‌یمییه) و له حه‌ڕڕان له نزیك دیمه‌شق له دایكبوه، ئه‌م باوه‌ڕداره به شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌شی و زۆر توند به ده‌قه ئاینییه‌كانه‌وه وابه‌سته‌بوو، ئه‌و كه‌سێكی شوێنكه‌وته و په‌ره‌پێده‌ر و گه‌شه‌پێده‌ری ڕێبازی ئایینی حه‌نبه‌لییه له ئیسلامدا، كه یه‌كێكه له‌و چوار ڕێبازه‌ی له زۆر شوێندا بیركردنه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ مه‌سه‌له ئایینییه‌كان و ده‌ستوور ڕێ‌و شوێنه ئایینییه‌كان هه‌یه كه ئه‌وانیش رێبازی ئیمامه‌كانی (حه‌نه‌فی، مالیكی، شافیعی، حه‌نبه‌ل)یه. ئیبن ته‌یمییه له‌سه‌ر بیركردنه‌وه و بیر و بۆچوونه ڕاشكاو و زبر و ڕه‌قه‌كانی دوژمن و ناحه‌زی زۆر و بێ شوماری هه‌بوه، ئه‌ویش زۆر بێ په‌روا ڕقی له سۆفییه‌كان و هه‌موو بیركردنه‌وه‌كانی تر بوه كه له‌گه‌ڵا شێوازی ڕواڵه‌تگه‌رایانه‌ی بیری حه‌نبه‌لیدا یه‌كی نه‌گرتایه‌ته‌وه و، به‌لای خۆی و شوێنه‌كه‌وته‌كانییه‌وه دژی ناهه‌قی بوه، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بیركردنه‌وانه‌ی له میسر ئازار دراوه، دواتر له دیمه‌شقیش زیندانی كراوه و هه‌ر له زینداندا كۆچی دوایی كردوه. ئه‌گه‌ر چاوێك به نووسراو و دانراوه‌كانی ئیبن ته‌یمییه‌دا بخشێنین ده‌بینین كه ئه‌م شه‌ریعه‌تناسه له زۆربه‌ی بواره ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كاندا نووسینی هه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌ند فتوایه‌كیشی داوه. ئیبن ته‌یمییه به‌شێكی زۆری بیركردنه‌وه و بیر و بۆچوونه‌كانی بۆ دژایه‌تی و به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی سۆفییزم ته‌رخانكردوه و به توندی دژی شێواز و بیر و باوه‌ڕی سۆفیگه‌ره‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی سۆفییه ناوداره‌كانی وه‌ك (ئه‌بولحه‌سه‌نی شازلی و عه‌فیفی ته‌له‌مسانی و ئیب فاریز و ئیبن سه‌بعین و سه‌هره‌وه‌ردی و ئیبن عه‌ره‌بی) له نووسراوه‌كانی ئیبن ته‌یمییه‌دا ناویان هاتوه و كراونه‌ته ئامانج. له یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كاندا ئیبن ته‌یمییه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌مه‌ڕ سۆفییزمه‌وه ده‌ڵێت (سۆفیگه‌ری خه‌ڵكی له خۆشه‌ویستیی خودا و په‌رستنی دوور ده‌خسته‌وه، له‌م كاره‌شدا زۆر زۆر له یه‌هودی و فه‌له‌كان زیاتر ڕۆیشتوون، هه‌ر بۆیه‌ش پتر له یه‌هود و فه‌له‌كان فه‌رامۆشكردنی په‌رستش و وێرد و زیكر و دوعایان لێ وه‌رده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیشیان ڕێگای خوداپه‌رستی بگرێته به‌ر، ئه‌وا هه‌ر خودا خۆی ڕێنوێنی ده‌كات بۆ حه‌قیقه‌تی ئایینی ئیسلام، ئه‌گه‌رنا دواجار ده‌بێته یه‌كێك له بێ باوه‌ڕه‌كانی وه‌ك ئیبن عه‌ره‌بی و ئیبن سه‌بعین و هاوشێوه‌كانیان. س36، ل77) هه‌روه‌ها له نووسراوه‌كانی تری‌دا به تایبه‌ت ناوی سۆفییه‌كان ده‌هێنێت و به شتی جۆراوجۆر تاوانباریان ده‌كات، وه‌ك له‌باره‌ی سۆفی ناودار (عه‌فیفی ته‌له‌مسانی)یه‌وه ده‌ڵێت: (ته‌له‌مسانی به قسه‌ی خۆیان ناودارترینیان بوه و له سۆفیگه‌ریدا قاڵ بوه، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ستاوه به به‌دڕه‌وشتی و له ڕێی ڕاست لای داوه و خراپه‌كار و ناله‌بار بوه، كوفر و فه‌ساد و له فه‌رمان ده‌رچوونی به حه‌رام نه‌ده‌زانی. س37، ل244) هه‌روه‌ها له باره‌ی هه‌ردوو سۆفی به‌ناوبانگ، ئیبن سه‌بعین و سه‌هره‌وه‌ردیشه‌وه ده‌ڵێت: (زۆرێكیان داوایان ده‌كرد ببنه په‌یامبه‌ر وه‌ك ئیبن سه‌بعین و سه‌هره‌وه‌ردی. س38، ل141) ئیبن سه‌بعین زۆر كه‌س به فه‌یله‌سوفێكی عه‌ره‌بی ناو ده‌هێنێت، ئه‌م سۆفییه (ابو محمد عبدالحق ابن ابراهیم الاشبیلی) له شاری (مه‌رسیه) له‌دایكبوه، ته‌ریقه‌تی (السبعین)ی له سۆفیگه‌ریدا داهێناوه و له شاری مه‌ككه له ساڵی (1269 ی ز) مردوه، ده‌رباره‌ی سه‌هره‌وه‌ردیش (شه‌هابه‌دین یه‌حیا كوڕی حه‌به‌ش)، ئه‌م سۆفییه لای هه‌ندێك به فه‌یله‌سوف و پزیشك و شاعیر دانراوه هه‌ندێكی تریش لایان وایه به ڕه‌گه‌ز كورد بوه، له سه‌هره‌وه‌رد كه شارێكه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن له ناوچه‌ی زنجان له‌دایكبوه، فه‌لسه‌فه‌ی سۆفیگه‌رییه‌كه‌ی بریتی بوو له (حكمه‌ت الاشراق). سه‌هره‌وه‌ردی (به زیندووكه‌ره‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئیشراق داده‌نرێت و فه‌لسه‌فه‌ی ئێرانی و یۆنانی تێكه‌ڵكردوه، ئه‌و باوه‌ڕی وایه كه هه‌موو شتێك تاریكه و به نووری خودا ڕووناك ده‌بێته‌وه. ئه‌م سۆفییه له ساڵی 587 كۆچی له شام كوژراوه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی كتێبی (حكمه الاشراق و هیاكل النور) .س39، ل319)
ئێمه پێشتر چه‌ند نموونه‌یه‌كمان له شیعره‌كانی شاعیری سۆفیگه‌ریی (ئیبن عه‌ره‌بی) خسته‌ڕوو، به‌هۆی ئه‌و مانایانه‌ی له ڕووكه‌شی ئه‌م شیعرانه‌دا ده‌رده‌كه‌ون دوژمنێكی زۆر بۆ ئه‌م شاعیره په‌یدا بوه، ئیبن ته‌یمییه به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی ئیبن عه‌ره‌بی ده‌ڵێت (ئیبن عه‌ره‌بی كه له پێڕی بێ باوه‌ڕه‌كانه، بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه دوایین ئه‌ولیا باشتره له دوایین په‌یامبه‌ر، هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كان له چرای دوایین ئه‌ولیاوه سوود وه‌رده‌گرن بۆ ناسینی خودا. س36، ل354-355) شاعیرێكی سۆفی تریش بۆچوونێكی له دێڕه شیعرێكدا به‌یان كردوه كه نزیكه له بۆچوونه‌كانی ئیبن عه‌ره‌بی، كه ئه‌ویش شاعیری فارس (شێخ مه‌حمودی شه‌بسته‌ری) یه (شه‌بسته‌ری له عارفه ناوداره‌كانی چه‌رخی هه‌شته‌مه و له شاعیره ناوبانگه‌كانی فارسی زمانه و له ساڵی 687ك له شبسته‌ر كه دێیه‌كی نزیك ته‌برێزه له‌دایك بوه.. شێخ له گه‌نجیدا و له ته‌مه‌نی 33ساڵیدا واته 720 كۆچی‌دا ماڵئاوایی كردوه، ئێستا ئارامگاكه‌ی له شه‌بسته‌ر له ته‌نیشت مامۆستا و موریدی خۆی شێخ به‌هائه‌دین یه‌عقوبه‌وه‌یه. س43، ل153) له‌م دێڕه شیعره‌شدا ده‌ڵێت:
اگر مومن بدانستی كه بت چیست؟!
یقین كردی كه دین در بت پرستیت!!(س6، ل68)
ئه‌م شاعیره لێره‌دا ئه‌وه به‌یان ده‌كات كه ئه‌گه‌ر بمان زانیایه بت چییه، ئه‌وا بێ دوودڵی و به یه‌قینه‌وه بتمان ده‌په‌رست. وه‌ك باسمان كرد به بۆچوونی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت سۆفییه‌كان له ژێر ڕێژنه‌ی تۆمه‌ت و گوناهباركردن و هێرشی توندی نه‌یار و دژه بۆچوونه‌كانیان ڕزگار بكه‌ن و نه‌هێڵن و حوكمی كوێرانه به‌سه‌ر ئایدیا و بیركردنه‌وه‌كانیاندا ده‌بارێت، لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ت و كه‌شه ده‌كه‌ن كه تیایدا سۆفییه‌كان گوزارشتیان له‌و ئایدیا و بیركردنانه‌وه‌یان كردوه یان ئه‌و تێكستانه‌یان به‌رهه‌م هێناوه، ئه‌و دۆخه‌شیان به مه‌قامێك وه‌سف كرد، كه فه‌نابوون، باسیشمان له فه‌نابوون كرد كه به فه‌وتان و له‌ناوچوونی خودی داده‌نێن له‌ناوی بوونی خودادا و وای پێناسه ده‌كه‌ن كه خود یان خودی سۆفی له سیفه‌ته به‌ده مرۆییه‌كان ئه‌شۆرێته‌وه و كۆمه‌ڵێك سیفه‌تی خودایی وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شمان بۆ هه‌ردوو به‌شی تێچوون (الحلول) و یه‌كێتیی بوون (الوحده الوجود) كرد له فه‌نابووندا، به‌شی سێیه‌می فه‌نابوون واته یه‌كێتی (الاتحاد) وا ده‌ناسرێت (بریتییه له یه‌كبوونێكی ته‌واو له‌نێوان خوا و خوددا، شۆڕه‌سواڕی ئه‌م گۆڕه‌پانه‌ش (ئیبن فاریز) كه خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی وای لێ‌كرد خودی خۆی خودی خوایه. س17، ل56) ئیبن فاریز (عمر بن ابی الحسن علی بن مرشد)ه له 576 ك به‌رامبه‌ر 1180 ز له شاری قاهیره له‌دایكبوه، شاعیریكی سۆفیی بوه، خۆشه‌ویستیی خوا و قووڵی په‌رستنی له شیعره‌كانی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆیه ڕێبازی یه‌كبوون (اتحاد) له شیعره‌كانیدا به‌دی ده‌كرێت. ئیبن فاریز له ساڵی (632 كۆچی به‌رامبه‌ر به ساڵی1234زایینی) مردوو.
به كورتی و به پوختی له سۆفیگه‌ریدا مه‌قامی (فنا‌و فی الله) هه‌یه، كه پله‌یه‌كه تیایدا سۆفی له هه‌موو شتێك داده‌بڕێ و ته‌نها و ته‌نها زیكری خودای خۆی ده‌كات، زیكر ده‌كا و به ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته باری مه‌ستییه‌وه كه خۆیشی له بیر ده‌چێته‌وه، خۆی بیر ده‌چێته‌وه و ئاگای نه له خۆی و نه له دنیا نامێنێ، له‌م دۆخه‌دا سۆفییان هه‌ر شتێك بكه‌وێته سه‌ر زمانیان به خۆیان نازانن كه ده‌یڵێن و نازانن چی‌یان وتوه، ده‌یڵێن و هه‌ست ناكه‌ن ئه‌وه‌ی وتوویانه چی بوه و چ كاریگه‌ریی و كاردانه‌وه و ته‌نانه‌ت مه‌ترسییه‌كی بۆ سه‌ر ژیانیان ده‌بێت و چۆن به‌رپه‌چیان ده‌درێته‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی كه له‌م حاڵه‌ته‌ی ناویان ناوه مه‌قامی (فنا‌و فی الله) ده‌یڵێن چاك بێت یان خراپ، كوفر بێت یان كوفر نه‌بێت، په‌سه‌ند بێت یان ناپه‌سه‌ند، به‌ری ئه‌م حاڵه‌تی مه‌ستییه‌یه. سۆفی له‌به‌رئه‌وه‌ی هێنده زۆر یادی خودای كردوه و له زیكری ئه‌ودا بوه و به به‌رده‌وامی و بێ پچڕان ناوی ئه‌وی له‌سه‌ر زار بوه و نووری خودای له دڵدا بوه، ئیتر مادام ئه‌م هه‌موو خودا په‌رستییه‌ی كردوه گه‌یشتۆته زاتی حه‌ق و به چاوی دڵ دیده‌نی خودای كردوه، ئیتر ته‌واو تازه سۆفی قودره‌تی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆیدا نه‌ماوه و ناشزانێ زمان چی ده‌بێژێت، ئیتر ئاگای نه له خۆی و نه له جیهان و ڕاستییه شه‌رعییه‌كان نه‌ماوه، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێ و ئه‌وه‌ی ده‌یكات به‌رپرس نییه لێی و ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر زاری له بێئاگاییه‌وه ده‌یڵێت. ئیدی وته‌كانی ئه‌و ده‌كه‌ونه سه‌روو پێوه‌ره‌كانی كوفر و بڕوا و په‌سه‌ند و ناپه‌سه‌ندی و …هتد.
دڵنیام له‌وه‌ی كه هه‌ر پرۆسه‌ی تۆمه‌تباركردن به بێ بیركردنه‌وه وای كردوه ده‌سته‌ی دژبوون ئه‌م بڕیارانه بده‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی ڕواڵه‌تی سه‌یری ئه‌م دۆخه بكه‌ن و ئه‌م وتانه به كوفر دابنێن، هه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش بۆته هۆی تێ نه‌گه‌یشتن له گه‌وهه‌ری ئه‌م وتانه و د‌رك نه‌كردن به‌وه‌ی كه چ شتێك و چ نهێنییه‌ك له‌ژێر وشه‌ی ئه‌م وتانه‌دا خۆی حه‌شارداوه، ئه‌وانه‌ی ئه‌م بڕیارانه ده‌ده‌ن و پرۆسه‌ی تاوانباركردن ده‌خه‌نه گه‌ڕو به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، به د‌رك نه‌كردنیان به‌وه‌ی كه چ مانایه‌ك له‌ژێر ئه‌م ڕستانه‌دا خۆی په‌نهان كردوه، بڕیاری كوفربوونی ئه‌م وتانه‌یان ڕاگه‌یاند و بێ په‌روا خاوه‌نه‌كانیان به كافر له قه‌ڵه‌مدا، ڕاگه‌یاندنی ئه‌م بڕیارانه‌ش سه‌د هێنده‌ی تر پرۆسه‌ی تێگه‌یشتنیان قورس‌تر و سه‌ختتر كردوه و دۆزینه‌وه‌ی مانا قووڵ و ده‌لاله‌ته نه‌بینراوه‌كانیان له مه‌حاڵ نزیك و نزیكتر كردۆته‌وه. ئه‌و كاته‌ی ئه‌مان توانای ئاشنابوون به هیچ مانایه‌كی قووڵ و قورسیان نییه، كه له پشتی ئه‌م ڕستانه‌وه خۆی مه‌ڵاس داوه، وه‌ختێ هیچ مه‌دلولێكی گرانبه‌های ئه‌ودیو ئه‌م ده‌لاله‌تانه‌وه دیدی ئه‌مان نایبینێ و هیچ نهێنییه‌ك ئاوێزانی هێرمینۆتیكایان نابێت، كه نه‌شبوو ئیدی سه‌یر نییه ئه‌و ده‌مه پرۆسه‌ی تۆمه‌تباركردن چالاكانه ده‌كه‌وێته‌كار و به‌دحاڵیبوون و بڕیاری سه‌یر سه‌یر و ترسناك ده‌بێته ئاسانترین ده‌ستكه‌وتی كاری بیركردنه‌وه و په‌ی نه‌بردن به نهێنییه حه‌شاردراوه‌كانی ئه‌م وتانه.
***********
سه‌رچاوه‌كان
كوردییه‌كان:
1- بنه‌ما دینییه‌كانی ڕۆشنبیری كورد، مه‌ریوان وریا قانع، گۆڤاری یه‌كگرتن، ژماره (16) .
2- دیوانی مه‌حوی، لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس و محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، چاپی دوه‌م، به‌غدا.
3- دیوانی قانع، كۆكردنه‌وه‌ی بورهان قانع، ساڵی 1984.
4- دیوانی بێكه‌س، ڕێكخستنی محه‌مه‌دی مه‌لاكه‌ریم، چاپی به‌غدا.
5- فه‌رهه‌نگی سۆفییانه‌ی دیوانی جزیری و مه‌حوی، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شوان، هه‌ولێر 2010.
6- سۆفییایه‌تی، ئه‌حمه‌د كه‌سره‌وی، وه‌رگێڕانی: سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی، 1978.
7- نارسیسی كوژراو، به‌ختیار عه‌لی، گۆڤاری ئازادی، ژماره (3) ساڵی 1993.
8- سۆفیسته‌كان، ڕێبوار سیوه‌یلی، له ستایشی فه‌لسه‌فه‌ی كه‌مایه‌تیدا، ساڵی 1998.
9- شه‌ڕی ناوخۆ، خێڵ- حزب-سیاسه‌ت، مه‌ریوان وریا قانع، گۆڤاری ڕه‌هه‌ند، ژماره (1).
10- كۆمه‌ڵگا له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تدا، عه‌باس عه‌بدولكه‌ریم، ساڵی 1997.
11- مه‌جلیسی ئه‌ولیا، محه‌مه‌دی شه‌لماشی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دوه‌م، 1380 هه‌تاوی.
12- حه‌سه‌ن خالید ئه‌لموفتی- ته‌سه‌وف له بنچینه‌و ناوه‌ڕۆكدا، ل26، ساڵی 1996.
13- ته‌سه‌وف چییه؟ ئه‌مین شێخ عه‌لادین نه‌قشبه‌ندی، به‌غداد، ساڵی 1985.
14- سۆفی و سۆفیگه‌رێتی، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، چاپی دوه‌مـ له بڵاوكاوه‌كانی پاشكری ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر، ساَلی 2009.
15- ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كه‌سێتی و دنیابینی حه‌لللاج له شیعری كلاسیكیی كوردی و فارسی‌دا، سه‌بور عه‌بدولكه‌ریم (شكار)، به‌ڕێوه‌رایه‌تیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی 2009.
16- ڕیشه و بنچینه‌كانی توندوتیژیی ئایینی، سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان پێنجوێنی، چاپی دوه‌م، سلێمانی 2007.
17- سۆفیگه‌ری، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شوان، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی، هه‌ولێر چاپی یه‌كه‌م، ساڵی 2001 .
18- ئینسایكلۆپیدیای گشتی، یاسین سابیر ساڵح، به‌رگی دوه‌م، چاپی دوه‌م، سلێمانی 2009.
عه‌ره‌بییه‌كان:
19- تاریخ التصوف الاسلامی، عبدالرحمن بدوی، ترجمه مكتبه النهچه المصریه 1972.
20- حقیقه الصوفیه فی چو‌و الكتاب والسنه، د. محمد بن ربیع هادی المدخلی، گبعه الاولی.
21- شگحات الصوفیه، عبدالرحمن بدوی، الجز‌و الاول، وكاله مگبوعات الكویت.
22- شخصیات قلقه فی الاسلام، عبدالرحمن بدوی.
23- شخصیات الصوفیه، قاسم علی، ت: صادق نشأت.
24- موازین الصوفیه فی چو‌و الكتاب والسنه، ابو عبدالرحمن علی بن السید الوصیفی، دار الایمان، میصر ساڵی 2001 .
25- الگرف الصوفیه، ممدوح الزوبی، الگبعه الاولی، السنه 2004، دیمه‌شق.
26- حركه التصوف الاسلامی ، محمد یاسر شرف، وزراره الپقافه السوریه، 1984.
27- التصوف والمتصوفه، جان شو ڤلی، ترجمه: عبدالقادر قنینی.
28- معجم مصگلحات الصوفیه، گ1، عبدلمنعم الغنی، دار المسیره، بیروت 1980 .
29- الرساله القشیریه، ابو قاسم القشیری، دار التربیه للگباعه ولنشر ولتوزیع، بغداد ج1.
30- اللمع فی التصوف، السراج الگوسی، تحقیق: عبدلحلیم محمود. مصر .1960 .
31- مدخل الی التصوف الاسلامی، د. أبو الوفا الغنیمی، الگبعه الپانیه، 1976.
32- عوارف المصادف، ابی حفص عمر السهروردی.
33- التصوف الپوره الروحیه فی الاسلام، د. ابوالعلا عفیفی.
34- حقائق عن التصوف، شیخ عبدولقادر عیسا.
35- انوار الحقیقه، شیخ سعیدی نورسی.
36- در‌و التعارچ العقل والنقل، ابن تیمیه، تحقیق: محمد رشاد سالم، دار الكنوز الادبیه ج6، 1391ه.
37- الصفدیه، ابن تیمیه، تحقیق: د. محمد رشاد سالم، الگبعه الپانیه، 1406ه، ج1 .
38- شرح العقیده الاصفهانیه، ابن تیمیه، تحقیق: ابراهیم سعیدای، مكتبه الرشد، الریاچ، المگبعه الاولی ، 1415هـ،ج1.
39- المنجد، گبعه 22، دار المشرق البیروت.
فارسییه‌كان:
40- تژكره الاولیا‌و، شیخ فریدالدین العگار، تصحیح، محمد استعلامی، انتشارات زوار.
41- فرهنگ اصگلاحات تعبیرات عرفانی، د. سید جعفر سجادی، چاپ چهرام ، چاپ افست گلشن، 1378.
42- فرهنگ اصگلاحات عرفانی ابن عربی، د. گل باباسعیدی، چاپ دوم، انتشارات شفیعی، تهران، 1384.
43- د. ربیع الله صفا، تأریخ ادبیات ایران- جلد دوم-تهران.
44- حافڤ نامه، نوشته، بهاالدین خرمشاهی، چاپ سوم، شكرت انتشاران علمی و فه‌رهنگی سروشتـ 1368.