سۆفییزم له‌به‌رده‌م دوالیزمێكی ڕه‌قدا …3-4
ئیتر هه‌تا زیاتر وردبینه‌وه، ده‌بینین زیاتر خه‌نجه‌ری ئه‌م شه‌ڕه تیژتر ده‌بێته‌وه و ده‌بریسكێته‌وه، تا پتر لێكی بده‌ینه‌وه و به ئارامی گوێمان هه‌ڵخه‌ین بۆ ڕێژنه‌ی تۆمه‌ت و فتوا و به ئاره‌زوو قسه‌كردنه‌كان له‌باره‌ی سۆفییزمه‌وه، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه سه‌دا و ده‌نگی ناسازگاری ئه‌م هه‌رایه ده‌یان و سه‌دان جار له‌وه كه‌ڕكه‌رتر و وێرانكه‌رتره كه ئێمه له دووره‌وه ده‌یبیستین، ئێمه هه‌ر هێنده‌مان بیستوه به‌ره‌یه‌كی ده‌سته‌كه (دژبوون) ده‌ڵێن (سۆفیگه‌رێتی ده‌رگای شه‌ڕێكی ترسناك به ڕووی زۆربه‌ی موسوڵماناندا ده‌خاته سه‌رپشت و گه‌وره‌ترینی ئه‌و شه‌ڕانه‌ش ئه‌وه‌یه كه گاڵته‌جاڕییان به یه‌كتاییی خودا كردوه و بنه‌ماكانی هه‌ڵته‌كاندوه و زۆربه‌ی موسوڵمانانیان خستۆته داوی كرداری گومڕایی و هاوتا بۆ خودا په‌یداكردن. س32، ل6) به‌ره‌كه‌ی تری ده‌سته‌كه‌ش (ته‌بابوون) ده‌ڵێن (هه‌موو سه‌روه‌رانی ڕێگه‌ی ته‌سه‌وف باوه‌ڕیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ته‌سه‌وف بریتییه له زانیاریی خواناسی واته حیكمه‌ت، زانیاریی خواناسی ئه‌و زانیارییه كه ئه‌بێته هۆی خۆشبه‌ختی له هه‌ردوو جیهاندا. س16، ل72) هه‌تا قووڵتر سه‌رنجمان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌ر زه‌مینه بكه‌ین كه ئه‌و ڕوانین و بیركردنه‌وه و هه‌ڵوێست و بڕیارانه‌ی كه‌سانێكی په‌ست و نه‌یار یان دڵخواز و دۆستی سۆفییزمی تێدا سه‌وز بوه، ده‌بینین كه به‌رداشی ئه‌م دوالیزمه سه‌خت و ڕه‌قه بێ ڕه‌حمانه‌تر هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كی لۆژیكییانه و هۆشیارییه‌كی ته‌ندروستانه‌ی وردوخاش كردوه. كاتێك شه‌ریعه‌تناسێكی وه‌ك ئیبن جه‌وزی كه به لای ئێمه‌وه یه‌كێكه له كه‌سانی ڕواڵه‌تبین و ده‌قگه‌را و له ڕیزی ئه‌وانه‌دایه كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند وابه‌سته‌ن به مانای ڕووكه‌ش و زوو هه‌ستپێكراوی ده‌قه ئایینییه‌كانه‌وه و به‌لای ئیماندار و شوێنكه‌وتوانیشیه‌وه زانایه‌كی گه‌وره و خاوه‌ن پایه‌ی ئایینییه، له‌باره‌ی سۆفییزمه‌وه ده‌ڵێت: (سۆفییه‌كان له خوێندنی قورئان دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و خه‌ریكی سه‌ما و گوێگرتنن له ئاره‌زوه‌كانیان و هاوڕێیه‌تیی منداڵی لووسكه و هه‌رزه‌كاری بێ موو ده‌كه‌ن. س27، ل72-73) كه‌چی له‌و لاوه (ئه‌بو سوله‌یمانی دارانی) كه‌وا باسی ده‌كه‌ن بۆ خۆشی سۆفی بووبێت به‌و شێوه‌یه گوزارشت له سۆفییزم ده‌كات، كه پێی وایه (سۆفی شتی وای به‌سه‌رددا دێت جگه له خوا نه‌بێت كه‌س سه‌ری لێ ده‌رناكات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵا خوای خۆ‌یا وا له حاڵێكا جگه له خوا نه‌بێت كه‌س نایزانێت. س16، ل82) یان وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان بۆ كرد له سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌سته‌ی دژبوونه‌وه هاتبوو ((سۆفیگه‌رێتی موسوڵمان له قورئانخوێندن و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر دوورده‌خاته‌وه و وای لێ ده‌كات قسه و زیكر و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و گومڕایانه‌ی له قورئان به لاوه په‌سه‌ندتر بێت، هه‌رگیز له فه‌رمووده ڕاست و ڕه‌وانه‌كاندا تاقه جارێكیش باسی وشه‌ی ناحه‌زی سۆفیگه‌رێتی نه‌كراوه. س32، ل16-17) كه‌چی له‌و لاشه‌وه (توێژه‌رانی كتێبی “التعریف المژهب أهل التصوف” ئه‌ڵێن: سۆفییه‌كان له كوره‌ی خۆشه‌ویستیی خواوه‌نددا سووتاون، خووخده‌یان بۆته خووخده‌ی ئه‌و، هه‌ڵسوكه‌وتیشیان به‌و جۆره‌یه كه خودا پێی خۆشه، له‌سه‌ر خوانی نیعمه‌تی په‌روه‌رده بوون، ژیانیان به یادی ئه‌و و ناوبردنی ئه‌و بردۆته‌سه‌ر، خودا‌ش ده‌روونی له هه‌موو ئالایشێك پاككردوونه‌ته‌وه و دایشۆریون له هه‌موو ناخاوێنییێك و هه‌ڵی بژاردوون بۆ خۆی، پایه‌ی به‌رزكردوون و ڕازی بوه لێیان، ده‌رگای نهێنییه‌كانی لـێ كردوونه‌ته‌وه، به به‌خشنده‌یی خۆی له هه‌موو زانیارییه‌كی چه‌شتن و زانین و بیستن و بینین به‌هره‌مه‌ندی كردوون. س16، ل78) یان وه‌ك په‌نجه‌مان بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا كه ((ئیبن بابوبیه و ئه‌حمه‌دی ئه‌رده‌بیلی و مه‌لا صه‌درا، سۆفی و سۆفیگه‌رێتییان به گومڕا و سه‌ركێش و نه‌فام و بێ عه‌قڵا و لاده‌ر له ئایین وه‌سفكردوه. س27، ل66) به‌ڵام له لاكه‌ی تره‌وه ئه‌و بۆچوونانه ته‌واو پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه و به جارێ ده‌رباره‌ی سۆفییزم ئه‌م سیفه‌تانه هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مان به‌كارده‌هێنرێت ئه‌وه‌یه، له جیاتی گومڕا، باوه‌ڕدارێكی ئێجگار قووڵ و، له‌بری سه‌ركێش، كه‌سێكی په‌یوه‌ست به كرۆكی حه‌قیقه‌تی ئایینه‌وه و له جێی نه‌فام و بێ عه‌قڵیش مرۆڤێك كه له زانستی دووربینی و قووڵبینیی تێكسته پیرۆزه‌كاندا قاڵبۆته‌وه و به‌هره‌مه‌نده له كردنه‌وه‌ی ڕه‌مزه‌كان و توانای تێگه‌ییشتنی له سه‌روو مرۆڤی ئاسایییه‌وه و له لای خودا‌ش هه‌ڵبژارده‌ی به‌شه‌ر و پله‌یه‌كی خوداناسیی گه‌وره‌ی هه‌یه.
هه‌تا چاوێك به‌و ئاكام و ده‌ركه‌وتانه‌دا بخشێنینه‌وه كه پێش ئێستا له‌مه‌ڕ سۆفییزمدا له‌سه‌ر ئاست و پله‌ی هه‌مه‌چه‌شن خوڵقاون و له سه‌رده‌می جیاجیادا و لای كه‌سانێكی خاوه‌ن عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی جۆراوجۆر سه‌ریان هه‌ڵداوه، یان لانی كه‌م ئه‌گه‌ر بێت و به‌خێرایی چاوێك به‌و ڕوانین و بیركردنه‌وه و هه‌ڵوێست و بڕیارانه‌دا بخشێنینه‌وه كه به‌رامبه‌ر سۆفییزم دروستبوون و كارده‌كه‌ن، ئه‌وا زیاتر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌مان له لا ده‌چه‌سپێنن كه سۆفییزم به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند و ڕه‌ق له‌به‌رده‌م دوالیزمێكی ناوهێنراو به دوالیزمی (دژبوون- ته‌بابوون) دا بوه. سه‌یركه‌ن لایه‌كیان ده‌ڵێن (ده‌بێت وریابین چه‌ند زه‌نگێكی ترسناك له‌ئارادایه كه شوێنی به بیر و باوه‌ڕی ڕاست له دڵ و ده‌روونی زۆربه‌ی موسوڵماناندا له‌ق كردوه، به ده‌نگی نازوڵاڵی جوانی و به‌رزیی ئه‌م ئایینه‌ی شێواندوه. س28، ل15) هه‌روه‌ها (ئیبن ته‌یمیه) كه باسمان كرد به زانایه‌كی ئیسلامی ده‌ناسرێت له‌باره‌ی سۆفییانه‌وه ده‌ڵێت (به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵبه‌زینه‌وه و ده‌هۆڵكوتانه‌یانه‌وه شه‌یتان ئاوێته‌یان بوه. هه‌ندێ وشه‌ی سه‌یر سه‌یر له ده‌میانه‌وه ده‌رده‌چێت كه شه‌یتان ده‌یخاته سه‌ر ده‌میان. س28، ل39) هه‌ر ئه‌م كه‌سه ناوی چه‌ندین سۆفیی ناودار و دیار ده‌با و به هه‌موو تۆمه‌تێكی قورس باریان ده‌كات، به (ته‌لمه‌سانی) ده‌ڵێت (به‌دڕه‌وشت و داوێنپیس. س27، ل78) له‌به‌رئه‌وه‌ی وتوویه‌تی (قورئان هه‌مووی هاوتا په‌یداكردنه بۆ خودا و یه‌كتایی له قسه‌ی ئێمه‌دایه.س32، ل197) سه‌هره‌وه‌ردیش به‌وه تاوانبار ده‌كات گوایه (لافی پێغه‌مبه‌رایه‌تی لێداوه. س30، ل116) هه‌روه‌ها وه‌ك ئاماژه‌مان بۆ كرد ناوی چه‌ندین سۆفی ترشی هێناوه و تۆمه‌تی جۆراوجۆری خستوونه‌ته پاڵ، كه‌چی له لاكه‌ی تره‌وه شتی ته‌واو پێچه‌وانه‌وه ده‌بیستی، جونه‌یدی به‌غدادی كه (ناوی جونه‌ید كوڕی مه‌مه‌ده، له بنه‌چه‌ده خه‌ڵكی نه‌هاوه‌نده، له به‌غدا له‌دایكبوه و پێگه‌ییشتوه، ساڵی 297 كۆچی مردوه. س37، ل31) ئه‌ڵێت: (سۆفی وای لێ دێت هه‌رچی جوڵانه‌وه‌یه‌كی ئه‌بێت به‌و جۆره بێت كه خوا پێی خۆشه، هه‌رگیز سه‌رپێچی له فه‌رمانی حه‌ق ناكات، به چه‌شنێك هه‌ستی لاڕێگری خۆی ئه‌كوژێت و هه‌تاهه‌تایه له‌ناو هه‌ستی فه‌رمانبه‌رداریدا ئه‌مێنێته‌وه. س16، ل77) یان ده‌ڵێت: (ته‌سه‌وف به‌وه ئه‌ڵێن كه له‌گه‌ڵ خودادا بیت و هیچی تر، واته جگه له خودا په‌یوه‌ندیت به هیچی تره‌وه نه‌بێت. س16، ل83) هه‌روه‌ها ئه‌بوبه‌كری شیبلی (816-945ز) كه یه‌كێكی تره له سۆفییه ناوداره‌كان له وه‌سفی سۆفییزمدا ده‌ڵێت: (ته‌سه‌وف بریتییه له دانیشتن له‌گه‌ڵا خودادا به‌بێ هه‌م، واته به‌بێ پێویستی هیچی تر. س16، ل83) هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت: (سۆفی ده‌ستی له خه‌ڵك به‌رداوه و به‌ستراوه به خوداوه. س16، ل82-83) یان ده‌ڵێت: (سۆفی ڕاسته‌قینه، به كه‌سێك ئه‌ڵێن كه به ئاشكرا و به ڕواڵه‌ت، به نهێنی و به په‌نامه‌كی، په‌یڕه‌وی قورئان و سونه‌ت بێت، كه‌واته ئه‌خلاقی سۆفی ئه‌بێته ئه‌خلاقی قورئانی، گوفتار و كرداری ئه‌بێته گوفتار و كرداری محه‌ممه‌د. س16، ل82-83)
كاتێك له ئه‌ده‌بیاتی سۆفیگه‌ریدا، به‌تایبه‌ت و به‌گوێره‌ی ئاگاداریی سنوورداری ئێمه ئه‌ده‌بی سۆفیگه‌ریی فارسی و عه‌ره‌بی و كوردی زۆر وشه‌ی وه‌ك (یار و دولبه‌ر و عه‌شق و ئه‌ڤین و عاشق و مه‌ی و مه‌یخانه و ساقی و شه‌راب و مه‌ستی و پیری خه‌رابات و. هتد) به‌كارهاتوون و دێنه به‌رچاو، یه‌كسه‌ر لای ئه‌وانه‌ی نازانن ئه‌م وشانه بۆ چ مه‌به‌ستێك به‌كارهاتوون و چی ده‌گه‌یه‌نن، بوختانی له دین ده‌رچوون و قسه‌ی ناشاییسته و بێجێ و دوور له ده‌ستوور و ڕێسای شه‌رعی هه‌ڵبه‌ستراوه، لای ئه‌مان به‌كارهێنانی ئه‌م وشانه به هیچ جۆرێ به‌ئاسانی وه‌رنه‌گیراوه. یه‌كێك له سۆفییه ناوداره‌كان كه (ئیبن فاریز)ه له شیعرێكدا ده‌ڵێت:
به‌یادی ئازیز ئێمه پێكێكی وه‌هامان هه‌ڵدا
مه‌ست بووین به‌رله‌وه‌ی ڕه‌ز چرۆ بكا.(س17، ل256)
وه‌ختێ شاعیری به‌ناوبانگ و ناسراوی ئێرانی (حافیزی شیرازی) له یه‌كێك شیعره‌كانیدا یه‌كێ له‌م وشانه‌ی به زاردا هاتوه، وه‌ك له شیعرێكدا هاتوه:
خوایه گه‌ر ڕۆژی مردنم ویستیان بمبه‌ن
بمخه‌نه ژێر خاك ڕێ نه‌ده‌ی
لێیان گه‌ڕێ با له‌پێشدا بمبه‌ن
بۆ مه‌یخانه‌یه‌ك بمشۆرن به مه‌ی (س17، ل251)
یان له غه‌زه‌لێكی تردا حافیزی شیرازی ده‌ڵێت:
كنون به ێ‌ب می لعل خرقه می شویم
نصیبه‌و ازل از خود نمی توان انداخت
واته (ئێستا به ئاوی سووری مه‌ی خرقه‌ی زوهدی خۆم ده‌شۆم، ناتوانرێت نسیبی ئه‌زه‌لی له خۆ داماڵرێت. س25، ل109) ئیتر ناوهێنانی مه‌ی و مه‌یخانه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شیعرانه لای زۆر كه‌س به گوناه دابنرێن و له هه‌موو به‌ها و بایه‌خێك به‌تاڵ بكرێنه‌وه، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی هه‌ر له بناغه‌وه دانان و وتنی شیعر له لای هه‌ندێ كه‌سی په‌ڕگیر و وشكی ڕووكه‌شگه‌را و ڕواڵه‌تبینه‌وه یه‌كێكه له گوناهه گه‌وره‌كان و قه‌ده‌غه‌كراوه، بۆ ئه‌مه‌ش زۆر شتیان كردۆته به‌ڵگه، بۆ نموونه ده‌ڵێن له سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاس بیستراوه، كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وتوویه‌تی (لان یمتلتئ جوف احدكم قیحا یریه خیر من ان یمتلئ شیعرا، واته ئه‌گه‌ر ناو سكی یه‌كێك له ئێوه پڕببێت له كێم هه‌تا داده‌ڕزێت، باشتره له‌وه‌ی پڕببێت له شیعر. س23، ل732) سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاس كه ئه‌م وته‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانانی لێ بیستراوه یه‌كێك بووه له هاوه‌ڵان و كه‌سه زۆر نزیكه‌كانی په‌یامبه‌ر، ئه‌و (له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا موسوڵمان بوو، موسوڵمانبوونه‌كه‌شی زۆر زوو بوو، ئه‌و سێیه‌مین كه‌سی سه‌ره‌تا بوو كه به‌ره‌و ئیسلام هاتن. س26، ل114) هه‌روه‌ها به‌شداری و ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تیی زۆربه‌ی ئه‌و جه‌نگانه‌ی كردوه، كه له‌پێناو چه‌سپاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینی ئیسلامدا به‌رپاكراون بۆیه پێی وتراوه (شێره له هه‌ڵمه‌ت بردندا. س26، ل114)
له لایه‌كی تریشه‌وه به پشت به‌ستن به چه‌ندان ده‌قی ئایینی له قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه ئه‌مان هه‌موو جۆره مه‌ستی و مه‌یخوادنه‌وه‌ك به گوناه و حه‌رام ده‌زانن و ڕووكردنه مه‌یخانه و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ساقی و مه‌ی و شه‌راب و. هتد ڕێگه پێ نه‌دراوه، وه‌ك له ئایه‌تی (91) له سوره‌تی (المائده) دا هاتوه: ( یاایها الژین ێ‌منوا انما الخمر والنیسر ولانصاب ولازلام رجس من عمل الشیگان فاجتنبوه لعلكم تفلحون. انما یرید الشیگان ان یوقع بینكم العداوه والبعچا‌و فی الخمر والمیسر ویصدكم عن ژكر الله وعن الصلاه فهل انتم منتهون، واته، ئه‌ی باوه‌ڕداران، ئاره‌قخواردنه‌وه و قوماركردن و بتپه‌رستی و فاڵگرتنه‌وه هه‌موویان گوناهن و شتێكی پیسن و له جوانكردنی شه‌یتانن، بۆیه مه‌چن به لایاندا، به هیوای ئه‌وه‌ی له به‌هه‌شتییه‌كان بن، به‌ڕاستی شه‌یتان ئه‌یه‌وێ به‌هۆی ئاره‌ق و قوماره‌وه دوژمنایه‌تی و ڕق و كینه بخاته نێوانتانه‌وه و له‌یادی خوا و نوێژكردن دوورتان بخاته‌وه، جا ئایا ئێوه دوای ئه‌مانه وازیان لێ ناهێنن.) هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ردا هاتوه: (كل شراب اسكر فهو حرام، واته هه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌ك مرۆڤ سه‌رخۆش بكات حه‌رامه. س23، ل636) ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی ئه‌م تێكستانه و چه‌ندان تێكستی تر بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی چه‌ندان فتوا و بڕیاری توند و لای مه‌زهه‌به ئایینییه‌كان و وته‌ی پێشه‌وایانی ئه‌و ڕێبازه جیاجیا ئایینییانه‌ش دیسانه‌وه ئه‌م بڕیار و جۆره تێڕوانینانه‌ی بۆ مه‌ستی و مه‌یخواردنه‌وه و هه‌ر چه‌شنه ڕووكردنه مه‌یخانه و ئاشنایه‌تییه‌ك له‌گه‌ڵ ساقی و مه‌ی و شه‌راب و. هتد، تۆختر و قورس‌تر و توندتر كردۆته‌وه.
ئێمه پێشتر باسی ئه‌وه‌مان كرد كه ئه‌م وشانه له شیعردا و به‌تایبه‌ت له ئه‌ده‌بی سۆفیگه‌ریدا به‌كارهاتوون، هه‌ر بۆیه پێویسته ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌ین بیرمانه كه لای زۆر كه‌س ئه‌م جۆره شیعرانه به گه‌وهه‌رێكی ده‌گمه‌ن و دانسقه‌ی مرۆڤ ناودێر ده‌كرێن، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و وشانه‌ی كه به گوناه و ڕێگه پێ نه‌دراو داده‌نران، به مانایه‌ك یان ماناگه‌لێكی ئایینی بارگاوی كراون و به ته‌فسیرێكی ڕۆحانی و خوداناسانه گه‌مارۆدراون، یان له فه‌رهه‌نگی سۆفییه‌كاندا لێكدانه‌وه‌ی دوور و ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ی مانای ڕووكه‌شیان بۆ كراون. هه‌روه‌ها وه‌ك وتیشمان له ئه‌ده‌بی كوردیشدا ئه‌م جۆره به‌كارهێنانه‌ی ئه‌و وشانه زۆر ده‌كه‌ونه به‌رچاو، ئه‌ویش به‌تایبه‌ت له شیعری كلاسیكیی كوردیدا و به‌تایبه‌تتر ئه‌و به‌شه‌ی به ئه‌ده‌بی سۆفیگه‌ری حساب ده‌كرێت. ئه‌م وشانه ڕووبه‌رێكی ئێجگار زۆریان داگیركردوه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو به‌كارهێنراون و وێنه‌ی هونه‌ری و شیعریی زۆر زۆر جوانیان خوڵقاندوه و مانای قووڵ و ورد و ئاڵۆز له پشتیانه‌وه په‌نهانه و حه‌شاردراوه، كه به سۆراغێكی زۆر و نه‌فه‌سدرێژی و به سه‌لیقه‌یه‌كی ورد و هۆشیارییه‌كی به‌رزه‌وه ده‌توانرێت هه‌موو یان به‌شێكی ئه‌م مانایانه كه‌شف بكرێن و لێك بدرێنه‌وه و بكرێنه بابه‌تی توێژینه‌وه و گفتوگۆ. له‌م باسه‌دا زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ناوه‌ستین و به هێنانه پێش چاوی چه‌ند نموونه‌یه‌ك خۆمان كه‌نارگیر ده‌كه‌ین له چوونه‌ناوه‌وه‌یه‌كی جیدییانه‌ی ئه‌ده‌بی سۆفیگه‌ری و ئه‌و تێكستانه‌ی هه‌ندێ جار له لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه ئه‌ده‌بییه‌كاندا به شیعری ئایینی گوزارشتیان لێكراوه. سه‌رپێیییانه چه‌ند نموونه‌یه‌كی شیعری له ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌هێنینه‌وه بۆ ئه‌و باسه‌ی، كه وتمان كۆمه‌ڵێك وشه كه لای زۆر كه‌س به گوناه و نه‌شیاو و ناشه‌رعی داده‌نرێن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌پێشدا نموونه‌ی شیعریی له دیوانی (مه‌لای جزیری)یه‌وه ده‌رده‌هێنین. ئه‌م شاعیره (شێخ ئه‌حمه‌د كوڕی شێخ محه‌مه‌د، ساڵی 1407ز له شاری جزیره له كوردستانی باكوور هاتۆته دونیاوه، خوێندنی له لای باوكی ده‌ستپێكردوه، دواجار هه‌ر بۆ خوێندن هه‌موو ناوچه‌ی جزیره و هه‌كاری و دیاربه‌كر و ئامێدی گه‌ڕاوه، ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتوه، به مه‌لایه‌تی چه‌ند شوێنێك گه‌ڕاوه، پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جزیره و ئیتر ڕووده‌كاته سۆفیگه‌ری و واز له ده‌رسگوتنه‌وه ده‌هێنێت، هه‌ر له‌وێ ساڵی 1481 كۆچی دوایی كردوه. س21، ل328). لێره‌دا كورته‌ی ژیانی ئه‌م شاعیره بۆ ئه‌وه هاتۆته پێشه‌وه تا بیرمان بێت چ پله‌كی ئایینی هه‌بوه و نێوانی له‌گه‌ڵ سۆفیگه‌ریدا هه‌بوه یان نا، ئه‌م دێڕه شیعره‌ی (مه‌لای جزیری) وه‌ك نموونه‌یه‌ك بۆ بابه‌ته‌كه‌مان ده‌هێنینه‌وه كه تێیدا وشه‌ی (خه‌رابات) هاتوه:
گوناه و زوهد و گامات، هیلنا گرت خه‌رابات
كه‌سی بڤێ ده‌رێ ڕه‌ت، دڤێ بكت ڕیعایه‌ت (س6، ل138)
یان له یه‌كێكی تر له‌و شیعرانه‌ی ئه‌م شاعیره‌دا، كه خراونه‌ته خانه‌ی ئه‌ده‌بی سۆفییگه‌رییه‌وه، وشه‌ی (دولبه‌ر، مه‌حبوب، شیرین، به‌ڵقیس) دێته به‌رچاو و ده‌ڵێت:
من دلبه‌ره‌ك وه‌ك دوڕ هه‌یه، مه‌حبوبی شیرین سوڕ هه‌یه
حوسن و جه‌ماله‌ك پوڕ هه‌یه، به‌ڵقیس سیفه‌ت مه‌سكین سه‌با (س6، ل27)
یان مه‌حویی شاعیریش به‌شێكی زۆری شیعره‌كانی به سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی سۆفیگه‌ری داده‌نرێت، هه‌رچه‌ند پێشتر نموونه‌یه‌كمان له شیعره‌كانی خواست، بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی كه گاڵته به زۆر ڕه‌وشتی سۆفییانه یان به‌ناو سۆفییانه كراوه، مه‌حوی له شیعره‌كانیدا به لێشاو وشه‌گه‌لی وه‌ك (یار و دولبه‌ر و عه‌شق و ئه‌ڤین و عاشق و مه‌ی و مه‌یخانه و ساقی و شه‌راب و مه‌ستی و پیری خه‌رابات و. هتد) به‌كارهێناوه، به‌شێوه‌یه‌ك وا هه‌ست ده‌كه‌ین سه‌دای ئه‌م وشانه له هه‌موو شوێنێكی شیعره‌كانیدا ده‌نگ ده‌داته‌وه، هه‌موو شیعره‌كانی بۆن و به‌رامی مانا حه‌قیقی و مه‌جازییه‌كانی ئه‌م وشانه‌ی لێوه دێت. بێگومان ڕۆشنبیریی ئه‌م شاعیره‌ش هه‌ر له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئایینییه‌وه هه‌ڵقوڵاوه، مه‌حوی (ساڵی 1245ك له شاری سلێمانی له دایكبوه، له لای باوكی ده‌ستی كردوه به خوێندنی قورئانی پیرۆز و له‌پاشان چۆته حوجره‌ی فه‌قێیان و خه‌ریكی خوێندن بوه، ماوه‌یه‌ك له سابڵاخ بوه و له لای مه‌لا عه‌بدوڵڵای پیره‌باب خوێندوێتی، ماوه‌یه‌كی زۆریش له شنۆ ماوه‌ته‌وه و پاشان له به‌غدا لای موفتی زه‌هاوی خوێندنه‌كه‌ی ته‌واوكردوه و ودمی مه‌لایه‌تی لێ وه‌رگرته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی گه‌لێ ودمی به فه‌قێیان داوه و له‌و ماوه‌یه‌شدا چوه بۆ حه‌ج ، ساڵی 1324 كۆچی دوایی كردوه و له خانه‌قاكه‌ی خۆی له سلێمانی نێژراوه. س24، ل551) مه‌حویی شاعیر له‌م دێڕه شیعره‌یدا وشه‌كانی (دڵدار و دولبه‌ر) به‌كارده‌هینێ و ده‌ڵێت:
ئه‌وی دڵدار و دولبه‌رمه ئه‌وا ده‌ڕوا له‌به‌رچاوم
به‌دوویا بۆچی دڵ نه‌توێته‌وه نه‌ڕوا له‌به‌ر چاوم (س2، ل222)
یان له‌م دێڕه شیعره‌ی تری مه‌حویدا وشه‌كانی (شۆخ و عاشق) دێنه پێش چاو:
زوو ئه‌و شۆخه له عاشق وه‌رده‌چه‌رخێ
له‌گه‌ڵ كه‌س، چه‌رخه ئه‌و، ناكا مودارا (س2، ل10)
هه‌روه‌ها وشه‌كانی (مه‌ی و مه‌یخانه و ساقی و شه‌راب و مه‌ستی و پیری خه‌رابات و. هتد) شوێنێكی زۆریان له دیوانه‌كه‌ی نالی‌دا پڕكردۆته‌وه، هه‌ر بۆ نموونه با سه‌رنج له‌م دێڕه شیعره بده‌ین:
مرواریی ئه‌شكم وه‌كو یاقووتی ڕه‌وانه
ساقی بده له‌و له‌عله شه‌رابێكی عه‌قیقی (س5، ل656)
ڕه‌نگه زۆر شت له ژیانی نالی‌دا تا ئێستا جێگه‌ی مشت‌ومڕ بێت و بۆچوونی جیاوازی زۆری له‌سه‌ر درابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك له ژیانی نالی‌دا ڕوون و ساغبووبێته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌یسه‌لمێنێت، ئه‌م شاعیره مه‌زنه‌ی كورد له هه‌مان كاتدا پیاوێكی خوداناسی ئایینداری گه‌وره‌ش بێت، (نالی ناوی خدره و كوڕی ئه‌حمه‌دی شاوه‌یسی ئالی به‌گی مكایه‌ڵییه. له گوندی خاك و خۆڵ له ده‌شتی شاره‌زوور هاتۆته دونیاوه، به‌پێی ڕێبازی خوێندنی ئه‌و سه‌رده‌مه له سه‌ره‌تاوه قورئانی پیرۆز و ورده كتێبی فارسی خوێندوه و چوه بۆ فه‌قێیه‌تی و له پێناوی وه‌رگرتنی زانسته ئایینییه‌كاندا شار و دێهاته قوتابخانه‌داره‌كانی به‌شێكی كوردستان گه‌ڕاوه و دوا پله‌ی ئه‌و خوێندنه‌ی بڕیوه و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتوه. س5، ل23-24) جارێكی تر ده‌یڵێینه‌وه، بیرخسته‌وه‌ی ئه‌م شیعرانه له ئه‌ده‌بی سۆفیگه‌رییه‌وه، لێره‌دا بۆ ئه‌وه نییه شه‌رحیان بكه‌ین و وێنه‌ی شیعری له‌ناویاندا بدۆزینه‌وه و خۆمان به لێكدانه‌وه‌ی زمان و بابه‌تی شیعره‌كانه‌وه خه‌ریك بكه‌ین، یان بۆچوون و ڕه‌خنه له‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌كانی پێشتر بخه‌ینه‌ڕوو، به‌ڵكو ئه‌م نموونه هێنانه‌وانه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ن مه‌به‌سته‌كه له‌وه‌دان كه بیری بخه‌ینه‌وه به‌رچاوكه‌وتنی ئه‌و وشانه‌ی باسمان كرد به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی به‌م ئه‌ده‌به و به‌و شته‌ی پێی ده‌وترێت سۆفیگه‌ریی لای زۆر كه‌س گومڕایی و كوفر و كاری نادروست بن و تۆمه‌تی قورسیشیان ئاراسته بكرێت. لای زۆر كه‌س ئه‌ده‌بی سۆفیگه‌ری له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌م وشانه و ئه‌و كه‌شوهه‌وا و سیاقه‌ی وشه‌كانی تێدا ده‌ركه‌وتوون، ئیتر ئه‌م ئه‌ده‌به بێ نرخ بێ به‌ها سه‌یركراون و به كوفر و گوناه و له ئایین ده‌رچوون باس كراون، كه‌چی له‌و لاشه‌وه ناودارانی سۆفییزم له ڕیزی پێشی پێشه‌وه‌ی خواناسان و خۆشه‌ویستانی خودا و دۆستانی ئایین و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی دانراون.
ئه‌وه‌تا سۆفییه‌كی به‌ناوبانگی وه‌ك (سه‌هل كوڕی عه‌بدوڵڵای ئه‌لتوسته‌ری) ناسراو به ئه‌لتوسته‌ری له شوێنێكدا ده‌ڵێت (من عه‌رشی خوام. س17، ل260) ئه‌مه‌شی له‌سه‌ر به كوفر و گومڕایی حسابكراوه و به شتێكی ئاسایی و یان وه‌ك بابه‌تێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و گفتوگۆ و شیكاری زمانی لای زۆر كه‌س و ئه‌وانه‌ی خۆشییان له ئه‌ده‌بی سۆفیگه‌ری نایه‌ت قبوڵ نه‌كراوه، كه‌چی سه‌رچاوه‌یه‌كی تر ده‌یگێڕێته‌وه كه هه‌ر ئه‌م سۆفییه، واته ئه‌لتوسته‌ری وتوویه‌تی: (سۆفی ماڵی دونیای به لاوه گرنگ نییه هه‌موو له‌پێناو خودادا به‌خت ده‌كات. س37، ل218) هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌رباره‌ی هه‌مان سۆفی نووسیویه‌تی: (ئه‌لتوسته‌ری یه‌كێكه له گه‌وره سۆفییه‌كان و له سه‌رده‌می خۆیدا بێ هاوتا بوه له هه‌ڵسوكه‌وت و خواپه‌رستیدا، ساڵی 283 ك كۆچی دوایی كردوه. س37، ل24)
ئه‌وانه‌ی ڕقیان له سۆفییزمه، كه ببیستن شاعیرێكی گه‌وره‌ی وه‌ك مه‌ولانا جه‌لاله‌ددینی ڕۆمی ده‌ڵێت:
ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه وێڵی دوای خوای
پێویست ناكا به‌دوای خودا بگه‌ڕێی
له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ خۆت خوای(س17، ل254)
یان ئه‌بوبه‌كری شیبلی وتوویه‌تی: (خوا به‌نده‌گه‌لێكی هه‌ن جه‌هه‌نم ده‌كوژێننه‌وه گه‌ر تف له جه‌هه‌نه‌م بكه‌ن. س17، ل258) هه‌روه‌ها سۆفییه‌كی گه‌وره‌ی تری وه‌ك (فه‌ریده‌دینی عه‌تار) خاوه‌نی كتێبی (تژكره الاولیا) كه باس له ژیان و به‌سه‌رهاتی سۆفییه ناوداره‌كان ده‌كات، وتوویه‌تی:
من خوام و من خوام و من خوام
نه ڕق و ته‌وه‌زلیم تیایه نه به فیز و نه بوغرام (س17، ل260)
ئیتر به دڵنیایییه‌وه لای كه‌سانێك به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لێكدانه‌وه‌ی شیعر و وته‌كان و به بێ هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده جیاجیاكانی چه‌مك و زاراوه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی ده‌لاله‌ت و مانای دوور و قووڵی ده‌قه‌كان، یان بێ ئه‌وه‌ی بزانرێ ئه‌م وشانه له فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی سۆفییاندا به چ ماناگه‌لێك بارگاوی ده‌كرێن، كه‌چی یه‌كسه‌ر وتراوه كه ئه‌مانه گاڵته‌یان به یه‌كتاییی خودای مه‌زن كردوه و بیر و باوه‌ڕی ترسناك و دژ به ئایینیان بڵاوكردۆته‌وه، له كاتێكدا له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رامبه‌ره‌وه جگه له‌وه‌ی ئه‌م جۆره تێگه‌ییشته بۆ ئه‌م شیعر و وتانه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و به سته‌می ده‌زانن وا به‌و سۆفییانه بوترێ و به‌م شتانه تۆمه‌تبار و تاوانبار بكرێن، له هه‌مان كاتدا نموونه‌ی تریان له‌سه‌ر سۆفییه‌كان لایه، كه پێیان وایه به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز و گه‌شاوه‌ی ناو مێژوون بۆ خوداناسی و خزمه‌تی زۆر و دیار به ئایینی ئیسلام، ئه‌وان باس له ئیمامی غه‌زالی ده‌كه‌ن و به سۆفییه‌كی خوداناس و خزمه‌تكارێكی گه‌وره‌ی ئایینی ئیسلامی ناودێر ده‌كه‌ن، كه جێده‌ستی هه‌میشه و به گه‌وره‌یی به مێژووی بیری ئیسلامییه‌وه دیاره. غه‌زالی (ئه‌بو حامد محه‌مه‌د كوڕی محه‌مه‌ده “1059-1111” زانایه‌كی ناودار و فه‌قێ و فه‌یله‌سووفێكی سۆفیی كارخاسی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌رده‌می سه‌لجوقییه‌كانه، له شاری “توس” له خۆراسان له دایك بوه، زانستی فیقه و حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی خوێندوه، ڕووی كردۆته خواناسی و ڕێگه‌ی سۆفیگه‌رێتی گرتۆته به‌ر، چونكه لای وا بوو، تاكی ڕێگایه‌كه له خوای نزیك ده‌كاته‌وه و باوه‌ڕی به خوای خۆی قایمتر ده‌كات، كارێكی گه‌وره‌ی كردۆته سه‌ر بیر و باوه‌ڕی ئیسلامی و به بڕوایه‌كی پته‌وه پشتگیرییه‌كی به‌هێزی له ئیسلام كردوه، ته‌ریقه‌تی سۆفیگه‌رێتی كردوه به ڕێگای زانیاریی ڕاستی و به‌خته‌وه‌ریی ئاینی. س21، ل579-580). هه‌روه‌ها باس له سیراجه‌ددینی توسی ده‌كه‌ن (ئه‌بو نه‌سری سیراجی توسی سۆفییه‌كی گه‌وره‌یه و خاوه‌نی كتێبی (اللمع) له سۆفیگه‌ریدا، له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سونه‌ته و تاوسی هه‌ژاره‌كان ناوبراوه، له ساڵی 988 ز وه‌فاتی كردوه. س38، ل12) یان به‌شێوه‌یه‌ك باس له شاعیری به‌ناوبانگی سۆفی (رابیعه‌ی عه‌ده‌ویه) ده‌كه‌ن كه له خوداناسیدا بێ هاوتا بوه و نموونه‌یه‌كی به‌و شێوه‌یه ده‌گمه‌ن بێت. سه‌رچاوه‌ك باس له‌وه ده‌كات، (ڕابیعه‌ی عه‌ده‌ویه ناوی “ئوم لخه‌یر كچی ئیسماعیل ئه‌لبه‌سریه” یه ئافره‌تێكی له خواترسی سه‌رده‌می خۆی بوه، له‌ناو خه‌ڵكیدا به‌ناوبانگ بوه، له شاری قودس له ساڵی 135 كۆچی مردوه له ڕۆژهه‌لاتی كێوی توور نێژراوه. س48، ل408) وه‌ك ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تێك كه ده‌درێته پاڵ سۆفیییه‌كان به‌وه‌ی به گێل و نه‌فام و كارنه‌كه‌ر و نه‌زان له قه‌ڵه‌م دراون، هه‌مان سه‌رچاوه باس له موحاسیبی ده‌كات وه‌ك نموونه‌ك له سۆفییه‌كان كه له ڕیزی زانایان دێته حساب و ده‌ڵێت: موحاسیبی ناوی (حارپ بن اسد المحاسبی البصری)یه، هۆی ئه‌وه‌ی كه ناوی لێنراوه موحاسیبی ئه‌وه‌یه هه‌میشه حسابی له‌گه‌ڵ نه‌فسی خۆی كردوه، یه‌كێك بوو له‌و زانا دیارانه‌ی كه زانستی دیار و نادیاری په‌ره‌پێداوه و ڕێكخستبوو، ساڵی 243 كۆچی وه‌فاتی كردوه. س48، ل175) هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی به خۆشه‌ویستییه‌وه باس له سۆفییزم ده‌كه‌ن و په‌نجه‌ی ڕێز و پایه‌یه‌كی بڵندی بۆ ڕائه‌كشێن قسه له‌باره‌ی زۆر سۆفی تره‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ڕاستی له خه‌ڵوه‌تدا هه‌ر خه‌ریكی خوداپه‌رستی بوون و له زوهددا قاڵبوونه‌ته‌وه و ژیانیان سه‌رتاپا به ته‌قوا به‌سه‌ر بردوه، نموونه‌ی ئه‌مه‌شیان داودی تائی (ئه‌بو سلێمان داود كوڕی نه‌سیر ئه‌لتائی) له كتێبێكی سۆفییه‌كاندا به‌و جۆره باس له داودی تائی كراوه، كه (مرۆڤێكی پایه‌به‌رز و زاهیدێكی خواناس و به قه‌ناعه‌ت بوه، وای باس ده‌كه‌ن كه ئه‌م مرۆڤه بیست دیناری هه‌بوه و به بیست ساڵ خه‌رجی كردوه، تائی ساڵی 165 ك، كۆچی دوایی كردوه. س37، ل21) هه‌ر له‌م كتێبه‌ی سۆفییه‌كاندا باس له شه‌قیقی به‌ڵخی كراوه كه یه‌كێكی تره له سۆفییه‌كان، (شه‌قیقی به‌ڵخی ناوی ئه‌بو عه‌لی شه‌قیق كوڕی ئیبراهیم ئه‌لبه‌ڵخییه له شێخه‌كانی خوراسانه و له‌باره‌ی ته‌وه‌كله‌وه قسه‌ی كردوه، مامۆستای حاته‌می ئه‌سه‌م بوه، ساڵی 194 وه‌فاتی كردوه. س37، ل22)
ئه‌وه‌شمان گێڕایه‌وه كه ده‌سته‌ی ته‌بابوون زۆر به‌توندی به‌رپه‌رچی هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه ده‌ده‌نه‌وه كه گوایه سۆفییزم له‌سه‌ر زه‌مینی تره‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، سه‌ری هه‌ڵداوه و گه‌شه‌ی كردوه و هاتۆته ناو ئایینی ئیسلامه‌وه، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌م سۆفیگه‌رییه‌ی ئێمه سۆفیگه‌ریی ئیسلامییه و هیچ په‌یوه‌ندیی و نزیكییه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و سۆفیگه‌رییه‌دا نییه كه لای مه‌سیحییه‌كان هه‌یه، ئه‌وه‌ی جوله‌كه‌كان به ته‌سه‌وفی داده‌نێن هه‌موو ئادابێكی به هه‌موو پێودانگێك دووره له ئادابی ته‌سه‌وفی ئیسلامییه‌وه، هیندییه‌كان جۆرێك له نه‌ریت و ڕێوڕه‌سم له ته‌سه‌وفیاندا به‌دی ده‌كرێت كه له ته‌سه‌وفی ئیسلامی‌دا نابینرێت، سۆفیگه‌ریی ئایینی بووزییش له سۆفیگه‌ریی ئیسلامی ناچێت، سۆفییزم له ئایینی هیندۆسی و ئایینی چینی و مه‌زده‌كیه‌ت و مانیه‌ت و ئایینه‌كانی دیكه كه له ئێرانی كۆندا هه‌بوون، هیچیان نابنه سه‌رچاوه بۆ سۆفییزمی ئیسلامی و سیمای سۆفیگه‌ریی ئه‌و ئایینانه له سۆفیگه‌ریی ئیسلامی‌دا نابینینه‌وه، لای یۆنانییه‌كان كه سۆفیگه‌ری هه‌بوه، دوور و نزیك ئاكاری ناچێته‌وه سه‌ر ئاكاری سۆفیگه‌ریی ئیسلامی و په‌یڕه‌و و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان له یه‌كتری جودان، به كورتی هه‌موو ئه‌و ئینكاریی و حاشا لێ كردن و ڕه‌تكردنه‌وانه‌ی شه‌یدایانی سۆفییزمی ئیسلامی ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌یه و بۆ ئه‌وه‌یه بیڵێن و دووباره‌ی بكه‌نه‌وه و بیسه‌لمێننه‌وه كه ته‌نها سه‌رچاوه‌ی سۆفیگه‌ریی ئیسلامی بریتییه له تێكسته‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و وته و كرده‌وه‌ی یاران و هاوه‌ڵانی، بێ له‌م سێ چاوگه‌ش هه‌موو چاوگێكی تر به درۆ و دروستكراو ده‌زانن و به قسه‌ی كه‌سانی ناتێگه‌ییشتووی داده‌نێن، به‌ڵام هه‌ر له لایه‌ن دوژمنانیانه‌وه كه هه‌ر سه‌ر به‌و ئایینه‌ن و به توندی به شه‌ریعه‌ته‌وه و نووساون و ده‌قاوده‌ق ده‌ستووره‌كانی ئایین به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌سه‌پێنن و دژی هه‌ر شتێكن و كه به زه‌قی و به ئاشكرا ئایینی ئیسلام ڕێگه‌ی پێ نه‌دابێت و زۆر جاریش به بیدعه و هاوبه‌شیدانان بۆ خودای داده‌نێن، ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سۆفییزم به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بێ به‌ریی بوه له ڕه‌وشت و ئاكاره‌كانی پێغه‌مبه‌ر و له وته‌كانی و به ده‌قی قورئانی نامۆ ده‌كه‌ن، وه‌ك باسمان كرد له سه‌رچاوه‌كه‌دا ئه‌وه هاتبوو (له دووتوێی نووسراوه سۆفیگه‌رییه‌كاندا نه‌خش و سێبه‌ر و ئاماژه و داب و ڕێوڕه‌سمی مه‌سیحییانه و جوله‌كانه و فه‌لسه‌فه‌ی ئیفلاتوونی نوێ و بیری بووزاگه‌رایی و زه‌رده‌شتی و هیندۆسی و كۆنفۆشیۆسی و جینیه‌ت و غه‌نووسیه‌ت به‌دی ده‌كه‌ین. س34، ل125) ئێستا ده‌پرسین، بۆچی ده‌سته‌ی ته‌بابوون و سۆفییان و عاشقانیان به‌توندی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سۆفییزم سه‌د ده‌ر سه‌د له‌گه‌ڵ ده‌قی قورئان و وته‌كانی پێغه‌مبه‌ردا ته‌بایه و هیچ وێك نه‌چوون و لادانێكی تێدا نییه، به‌ڵێ تێیدا نییه و پێیان وایه كه سۆفیگه‌ریی ئیسلامی به‌روبوومی هه‌لومه‌رجێكی گرینگ و ناوێزه‌یه له دۆزینه‌وه و بینینی (الكشف والشهود)ی یارانی خوداوه‌ند به چاوی دڵ، واته خودا ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵبژاردوه و به نووری پیرۆزی خۆی دڵیانی ڕووناك كردۆته‌وه، خودا هه‌موو چارشێوێكی له‌سه‌ر دڵی ئه‌وانی لاداوه بۆ بینینی حه‌قیقه‌ت. (چاوی دڵ) زاراوه‌یه‌كی نێو فه‌رهه‌نگی سۆفییه‌كانه و مه‌به‌ست لێی (هێزی دڵه كه به نووری پیرۆزی خودا ڕۆشن بۆته‌وه، له‌سه‌ر چاوی ئه‌م دڵه به ڕێنوێنیی حه‌ق په‌رده هه‌ڵده‌ماڵرێ و ڕاستی شته‌كان و لایه‌نی نادیاری شته‌كانیان ده‌بینرێت. س36، ل35) له ئه‌ده‌بیاتی ده‌سته‌ی ته‌بابوون و دۆستانی سۆفیگه‌ریدا، به كه‌سێك ده‌وترا سۆفی كه له یه‌ك كاتدا زاهید و عابید و عاریف بێت، ئێمه پێشتر بۆ هه‌ر یه‌ك له‌م چه‌مكانه، پێناسه و ڕوونكردنه‌وه‌مان خسته‌ڕوو، فه‌یله‌سووف و زانا و پزیشكی گه‌وره و ناسراو، ئیبن سینا (ئه‌بو عه‌لی ئه‌لحوسه‌ین، كوڕی عه‌بدوڵڵای سینا) كه نێوان ساڵانی (980-1037)ز ژیاوه له كتێبی (الاشارات والتبیهات) دا ئه‌ڵێت: (زاهید به‌و كه‌سه ئه‌ڵێن كه ده‌ستی هه‌ڵگرتبێت له سه‌رمایه و سامانی دونیایی و پشتی له ڕابواردن كردبێت. عابید به‌و كه‌سه ئه‌ڵێن، ته‌مه‌نی خۆی ته‌رخان كردبێت بۆ نوێژ و هه‌موو جۆره فه‌رمانبه‌ردارییه‌كی تری خوداوه‌ند، به‌ڵام عاریف به كه‌سێك ئه‌ڵێن، كه به‌رده‌وام هه‌ست و بیر و سه‌رنجی خۆی كردۆته لای عه‌زه‌مه‌تی خوداوه‌ند و ئه‌یه‌وێت خوداوه‌ند به لوتفی خۆی دڵ و ده‌روونی ڕوون بكاته‌وه و نووری خودا له ده‌روونیدا بدره‌وشێته‌وه، جا بڕێ جار وا ڕێ ئه‌كه‌وێت كه هه‌موو ئه‌م ناوانه له جارێكا بۆ یه‌ك كه‌س كه خاوه‌نی هه‌موو ئه‌م سیفه‌تانه‌یه به كارئه‌برێت، واته ئه‌كرێت كه یه‌ك كه‌س هه‌م زاهید و هه‌م عابید و هه‌م عارف بێت. س16، ل67) ئیبن سینا كه فه‌لسه‌فه له فارابییه‌وه فێر بوه له زانسته‌كانی ئه‌ستێره‌ناسی و پزیشكی و بیركاریدا جێ په‌نجه‌ی دیاره و دانراوه‌كانی له شارستانیه‌تی ئیسلامی و سۆفیگه‌ریدا جێگه‌ی بایه‌خن، به‌م شێوه‌یه له‌م چه‌مكانه‌ی سۆفییزم ده‌دوێت.
هه‌ندێكی تر له سۆفییه‌كان بۆ سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سۆفییزم، تێكسته‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و وته و كرده‌وه‌ی یاران و هاوه‌ڵانی بۆته سه‌رچاوه‌ی، پێداده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌وه و ئه‌وه به‌یان ده‌كه‌ن كه ته‌نها به په‌یڕه‌وكردن و گرتنه‌به‌ری ڕێبازی سۆفێتی، خوداناس ده‌توانێ به ته‌واوی و به‌ڕاست و به قووڵی تۆبه بكا و به دڵ ببێته موسوڵمانی ته‌واو، موسوڵمانێكی ته‌واو كه له هاوتا بۆ خودا دانان ڕزگاری ببێت و شه‌یدایانه و عاشیقانه بكه‌وێته خولیای یه‌كتاپه‌رستییه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ندێكیان له‌وه‌ش به ته‌واوی دڵنیان و گومانیان له‌وه نییه كه سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ره‌كانی خودا سۆفی بوون یان ئاكار و كرده‌وه‌كانیان وه‌ك سۆفییه‌كان وا بوه. زۆر له سۆفییان به لوتكه‌ی قه‌ناعه‌تی خۆیانه‌وه، پێیان وایه ته‌سه‌وف له دنیادا هه‌ر ته‌سه‌وفی ئیسلامییه و په‌یڕه‌وكردنی، په‌یڕه‌و لێ كردنێكی بێ كه‌م و زیاده و جێبه‌جێكردنێكی بێ فه‌رامۆشكردن و بێ خستنه‌سه‌رییه له ئایینی ئیسلامدا، ئه‌و سۆفییانه ده‌ڵێن كه ئێمه‌ین به تا دوا ئه‌ندازه ملكه‌چی و به‌نده‌گیی خۆمانه‌وه ئه‌و ئه‌رك و فرمانانه‌ی كه په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌مان به‌سه‌ریدا سه‌پاندووین به دڵسۆزییه‌وه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین. ئه‌م پێڕه‌وكردنه‌یان له سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه به‌دڵنیایییه‌وه به په‌یڕه‌وكردنێكی ده‌روونی و ویژدانی ده‌زانن و به پیاده‌كردن و سه‌پاندنی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ملكه‌چی و به‌نده‌گی داده‌نێن بۆ خودا، چونكه به‌م ڕێگه‌یه ده‌توانن به ترۆپكی متمانه و به ده‌روونێكی بێ غه‌ش و به دڵێكی بێ هه‌وا و هه‌وه‌س و قوربانیبه‌خشه‌وه په‌یڕه‌وی له ده‌ستوور و ڕێسای ئیسلام بكه‌ن، په‌یڕه‌وی لێ بكه‌ن و بۆ ته‌نها ساتێكی ئێجگار كه‌میش بێت، ناوی خودا له یاد نه‌كه‌ن و ترسی ئه‌و زاته‌ی خه‌ڵقی كردوون هه‌وارگه‌ی دڵیان جێ نه‌هێڵێ. هه‌موو قوربانیدان و میحنه‌تێ له‌م ڕێگه‌ی به‌نده‌گی و خوداپه‌رستییه‌دا دێته ڕێیان، برسی ده‌بن، ماندوو ده‌بن، كوێره‌وه‌ری ده‌بینن، له خه‌ڵك و كه‌سوكار و خزم و خۆشه‌ویستان داده‌بڕێن، له خۆشی دونیا داده‌بڕێن و چاویان ڕابواردنی ژیان نابینێ و دڵیان بۆ سه‌روه‌ت و سامانی جیهان لێ نادات، تێكڕای ئه‌مانه‌ش له‌زه‌تێكی ئارامبه‌خش به سۆفییان ده‌دات، ئه‌وان ئه‌و ئازارانه وه‌ك تامێكی خۆش ده‌چێژن و شوێنی تێكڕای خۆشی و چێژه‌كانی ژیانی دنیایان بۆ گرتۆته‌وه، ئه‌و ئازارانه نه‌شوه‌ی ئارامبه‌خشیان پێده‌دات.
هه‌ندێكی تر له سۆفییه‌كان، هه‌موو ئه‌و سنوورانه‌یان تێپه‌ڕاندوه به‌بێ په‌روا كه‌وتوونه‌ته سه‌رزه‌نشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕه‌خنه له سۆفیگه‌رێتی ده‌گرن و به ڕێبازێكی چه‌وت و پێچه‌وانه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئان و حه‌دیسه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ده‌زانن. ئه‌وان پێیان وایه ئه‌و كه‌سانه به قووڵی له مانای ئایه‌ته‌كانی قورئان و حه‌دیسه‌كانی پێغه‌مبه‌ر نه‌گه‌ییشتوون، كه تێی نه‌گه‌ییشتوون سه‌رپێییانه و ساویلكانه باس له سۆفییزم ده‌كه‌ن، كاتێ ده‌ڵێن گوایه له قورئان و سونته‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه و له‌گه‌ڵیدا ناڕێك و ناته‌بان، ئه‌م سۆفییانه یان لایه‌نگرانه‌ی سۆفییزم مافی ئه‌وه‌یان به خۆیان ڕه‌وا بینیوه به پشتبه‌ستن به ده‌قی قورئان، سه‌ربه‌ستانه مانای ئایه‌ته‌كان لێك بده‌نه‌وه، به‌م كاره‌شیان نه‌ك هه‌ر توانیویانه به‌رگری له كار و كرده‌وه و بیر و بۆچوونی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵكو ئازایانه‌ش بۆ هه‌ر كارێ بیان كردایه و بۆ هه‌ر بۆچوونێ هه‌یان بوایه، ده‌قی قورئان یان وته‌ی پێغه‌مبه‌ر و ته‌فسیری زانایانیان به به‌ڵگه بۆ ڕه‌وایه‌تیی ئه‌و كار و بۆچوونانه‌یان ده‌هێنایه‌وه. سۆفییان بڕوایان وا بوو كه تێگه‌ییشتن له ده‌قه‌كانی قورئان و حه‌دیس به یارمه‌تیی وشه و زمان و ڕووخساری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌قانه تێگه‌ییشتنێكی ڕووكه‌شانه‌یه و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م جۆره‌ن له تێگه‌ییشتن و ئه‌م ڕێچكه‌یه‌یان گرتوه ئاستی بیركردنه‌وه‌یان لاوازه، لاوازه و تێگه‌ییشتنیان له‌به‌رده‌م ئه‌و تێكستانه‌دا كوله كه ده‌شێ زیاد له ته‌نها خوێندنه‌وه‌یه‌ك و زیاد له ته‌نها لێكدانه‌وه‌یه‌كی بۆ بكرێ و به چه‌ند جۆرێ لێی تێ بگه‌یین، بۆیه بۆئه‌وه‌ی ڕواڵه‌تییانه و سه‌رپێییانه له‌م ده‌قانه تێ نه‌گه‌یین، ده‌بێ به مانای ناوه‌وه و به كرۆكی مه‌به‌ستییانه‌وه خه‌ریك بین و به قووڵی تێیدا ڕابمێنین، ده‌بێت ئه‌ودیوی وشه‌كان و پشتی ڕسته‌كان و سه‌رووی ئایه‌ته‌كان بخوێنینه‌وه و به‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی بتوانین ماناكان به هۆشیارییه‌وه له تاریكی‌دا ده‌ربهێنین، هه‌ر بۆیه سۆفییه‌كان (مانای ڕووكه‌شی قورئانیان ناونا شه‌ریعه‌ت و مانای ناوه‌وه‌یان ناونا حه‌قیقه‌ت و وتیان كه حه‌قیقه‌ت ده‌ركه‌وت، شه‌ریعه‌ت هه‌ره‌س ده‌هێنێ. س12، ل204) ئه‌و مانایه‌ی زوو مرۆڤ وه‌ری ده‌گرێ و په‌یوه‌ست ده‌بێت به فه‌رمانه‌كانییه‌وه پێی ده‌وترێت شه‌ریعه‌ت، ئه‌و مانایه‌ش كه بۆ هه‌موان ڕوون نییه و، ته‌نها به هۆشیاریی ده‌سته‌یه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی خودا ده‌دۆزرێته‌وه به حه‌قیقه‌ت ناودێر ده‌كرێ و سۆفی به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌شه‌وه له خوداوه‌ند نزیك و نزیكتر ده‌بێته‌وه، شه‌ریعه‌ت له فه‌رهه‌نگی سۆفییاندا (فه‌رمانه به پابه‌ندبوون به به‌ندایه‌تی و حه‌قیقیه‌ت بینینی خوایه‌تییه، شه‌ریعه‌ت كاركردنه به فه‌رمووده‌كان و حه‌قیقیه‌ت بینینی ئه‌و شتانه‌یه كه خوا بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات.س7، ل113)
هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێدا، له پشت ئه‌م بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌یان چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانیان پێ بوو، كه وه‌ك به‌هانه‌یه‌ك به‌ده‌ستیانه‌وه بوو، یه‌كێ له‌و ئایه‌تانه‌ش ئایه‌تی ژماره (7)ه، له سووره‌تی (ێ‌ل عمران) كه ده‌ڵێ: (هو الژی انزل علیك الكتاب منه ایات محكمات هن ام الكتاب واخر متشبهات، فاما الژین فی قلوبهم ژیخ فیتبعون ماتشابه منه ابتغا و الفتنه وابتغا تأویله، ومایعلم تأویله الا الله والراسخون فی العلم یقولون امنا به، كل عند ربنا وما یژكرو الا اولوا الالباب) ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه‌ی تێدا به‌یان كراوه كه خودا به پێغه‌مبه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نێ، من قورئانم بۆ ناردوویته‌ته خواره‌وه، كه هه‌ندێ له ئایه‌ته‌كانی ڕوونن و ئاڵۆزی و ته‌مومژی تێدا نییه و ڕۆشن و كاربه‌جێن، ئه‌و ئایه‌تانه‌ش بنچینه و بنه‌ڕه‌تی قورئانن، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانیت كه هه‌ندێكی تر له ئایه‌ته‌كان واتاكانیان به‌ئاسانی نازانرێ چین و هه‌موو كه‌سێ ناتوانێ ڕاڤه‌یان بكات، ئه‌مانه‌ش به ئایه‌تی (متشابیهات) بناسه و بزانه هه‌ندێ كه‌س له دڵ و ده‌روونیا چه‌وتی و ناڕاستی هه‌یه، وریابه هه‌لێكی وه‌هایان ده‌ست نه‌كه‌وێ بۆ تێكدانی شیرازه و بیر و باوه‌ڕی موسوڵمانان، ئه‌م ئایه‌ته مته‌شابیهانه به ئاره‌زووی دڵی خۆیان و چۆنیان بوێ وه‌های لێك بده‌ده‌نه‌وه، دیسانه‌وه بزانه كه بێجگه له خودا و ئه‌وانه‌ی قاڵبوون له زانست‌دا (الراسخون فی العلم) هیچ كه‌سێكی تر ناتوانێ ئه‌م ئایه‌تانه ڕاڤه بكات و لێكیان بداته‌وه. بێگومان له به‌كوردی كردنی ئه‌م ئایه‌ته‌دا پشت به وه‌رگێڕانی ده‌قاوده‌ق و حه‌رفی نه‌به‌ستراوه، هه‌روه‌ها لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌وه بده‌م كه دوو جۆر خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م ئایه‌ته هه‌یه و ده‌كرێ، كه هه‌ر دوو خوێندنه‌وه‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن. ئه‌م دوو جۆر خوێندنه‌وه جیاوازه‌ش به‌هۆی وه‌ستان یاخود ڕۆیشتن و تێپه‌ڕین له‌دوای وشه‌ی (الله) وه دێت له‌م ئایه‌ته‌دا دروستده‌بێت. خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م به (وه‌قف) ناوده‌برێ، واته له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی وشه‌ی (الله) وه پێویسته بوه‌ستین، لێره‌شدا (والراسخون فی العلم) ده‌بێته ڕسته‌یه‌كی تر، كه جیاواز و سه‌ربه‌خۆیه له‌وی پێشوو، به‌م هۆیه‌شه‌وه مانای ئایه‌ته‌كه وای لێ دێ، كه ته‌نها خودا ته‌ئویلكردنی ئایه‌ته متشابیهه‌كان ده‌زانێ، ئه‌وانه‌ش كه له زانست‌دا ڕۆچوون، بڕوا به‌وه ده‌هێنن و ده‌ڵێن هه‌مووی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌یه‌وه. به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م به خوێندنه‌وه‌ی (عه‌تف) ناوده‌برێ، كه له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا دوای وشه‌ی (الله) هیچ ڕاناوه‌ستین و یه‌كسه‌ر ڕسته‌ی (والراسخون فی العلم) به‌م وشه‌یه‌وه ده‌به‌ستینه‌وه و مانای ئایه‌ته‌كه‌ش وای لێ دێ، كه جگه له خودا هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه له زانست‌دا ڕۆچوون ده‌زانن ته‌ئویلی ئایه‌ته موتشابیهه‌كان و ده‌توانن تێ‌یان بگه‌ن. من لێره‌دا به بڕوای خۆم یه‌كسه‌ر هاتوومه‌ته سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م، واته ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی كه (عه‌تف) ناوده‌برێت، من ئه‌میان به په‌سه‌ندتر ده‌زانم وه‌ك له خوێندنه‌وه‌ی وه‌قف، چونكه بێجگه له‌وه‌ی له چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی قورئاندا ئاماژه به‌وه كراوه كه خه‌ڵكانی زانا و گه‌وره شاره‌زایانیش ده‌توانن په‌ی به نهێنییه شاراوه‌كانی قورئان ببه‌ن وه‌ك له ئایه‌ته‌كانی (العنكبوت 49، نحل 43، انبیا‌و 7، نسا‌و 83) له هه‌مان كاتدا ده‌شێ جێگه‌ی خۆی بێت كه ئه‌و پرسیاره ساده‌یه‌ش بكرێ، ئێمه له‌كاتێكدا له قورئاندا ژماره‌یه‌كی زۆر و به‌رچاو ئایه‌تی موته‌شابیهمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایه‌تانه كه‌س نه‌زانێ ته‌ئویلیان بكات و ته‌نها خودا بزانێت و هیچ كه‌سی تر به پێغه‌مبه‌ریشه‌وه تێ‌یان نه‌گات، ئیتر هۆی ناردنه خواره‌وه‌یان ئه‌بێت چی بێت؟ له‌كاتێكدا قورئان بۆ ڕێنوێنیكردنی مرۆڤ داهاتبێ، په‌یامه‌كه‌ی بیه‌وێ ده‌ستی مرۆڤ بگرێ له‌نێو ئه‌م دنیایه‌دا، ئیتر كه‌ڵكی ئه‌و ئایه‌تانه له چیدایه وه‌ختێ، كه كه‌س بێجگه له خودا نه‌توانێ ته‌ئویلیان بكا و ماناكانیان لێك بداته‌وه، هه‌روه‌ها له لایه‌كی تره‌وه ئه‌م جۆره تێڕوانینه و ئه‌م جۆره خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كه خۆی له خۆیدا جۆرێكه له ته‌ئویلكردن بۆی، ئه‌م ته‌ئویلكردنه‌ش بۆ خۆی به‌ڵگه‌ی پێچه‌وانه‌ی هه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌یه كه له‌و خوێندنه‌وه‌یه‌دا ده‌ربڕاوه.
هه‌ر له ڕوانگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌وه سۆفییان زیاتر پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتوه كه كاری ته‌ئویلكردن و لێكدانه‌وه‌ی مانا قووڵه‌كانی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی به موته‌شابیهات داده‌نرێن، له توانا و وزه‌ی هه‌موو كه‌سێكی ساده و ئاسایی‌دا نییه، به‌ڵكو ئه‌م كارانه ته‌نها له‌و كه‌سانه ده‌وه‌شێته‌وه كه ڕووبه‌ری تێگه‌ییشتنیان فراوانه و تیشكی شاره‌زایی خۆیان ده‌خزێننه سه‌رجه‌م كون و قوژبنه‌كانی تێكسته پیرۆزه‌كان. سۆفییه‌كانیش ئه‌و كه‌سانه به شاییسته‌ی ئه‌و كارانه ده‌زانن كه پایه‌یان له مه‌قامی (وه‌لی) دا گیرساوه‌ته‌وه، (لێره‌دا سۆفییزم پایه‌ی وه‌لی له ئاستی پایه‌ی په‌یامبه‌ردا داده‌نێ و لای وایه ئه‌وانه ئه‌وه‌نده پیرۆزن، نزیكترین كه‌سن له خوداوه‌ند و ده‌توانن كاری وا ئه‌نجام بده‌ن كه له توانای خه‌ڵكی ئاسایی‌دا نییه. چه‌مكی وه‌لی له لای سۆفییزم ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ پایه‌یه‌كه سۆفی ده‌توانێ به‌هۆیه‌وه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به خوداوه‌نده‌وه بكات. س12، ل226). وه‌لی به‌لای سۆفییه‌كانه‌وه (ئه‌و كه‌سه‌یه كه خودا چاودێریی كاروباره‌كانی بكات، چركه‌یێ نایخاته به‌رده‌ست نه‌فسییه‌وه، یه‌كێ له مه‌رجه‌كان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت پارێزراو بێت، هه‌روه‌ك مه‌رجی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت بێ گوناه بێت. س36، ل266) ئه‌وان پێیان وایه له‌به‌ر ئه‌م مه‌جانه‌یه كه خودا به شاییسته‌ی زانیون و هه‌ڵی بژاردوون بۆ كاری ته‌ئویلكردن و لێكدانه‌وه‌ی مانا قووڵه‌كانی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی قورئان كه به موته‌شابیهات داده‌نرێن و مرۆڤ یان موسوڵمانی ئاسایی توانای وه‌ها كارێَكی نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م كه‌سانه جگه له ته‌ئویل لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته موته‌شابهات له هه‌مان كاتدا توانا ئه‌نجامدانی چه‌ندان كاری تریان هه‌یه، كه نه‌ك له توانای عه‌قڵیی، به‌ڵكو له توانای جه‌سته‌یی مرۆڤی ساده و ئاساییشدا نییه، ئه‌م كه‌سانه‌ی ناو سۆفییه‌كان به (ئه‌ولیا) ناسراون. ئه‌م چه‌مكه (ئه‌ولیا) له فه‌رهه‌نگی سۆفییاندا (به گه‌وره پیاوانی ئایینی و عیرفانیش ده‌وترێت، به لای عاریفه‌كانه‌وه ئه‌ولیاكان له‌دوای پێغه‌مبه‌ره‌كانه‌وه دێن، كه له‌لایه‌ن خوداوه لایه‌نگیرییان لێ ده‌كرێت و خاوه‌نی حاڵ و كه‌شفن و پێویسته ئه‌حواڵی ئه‌م گروپه له چاوی كورتبینیی نائه‌هلان بشاردرێته‌وه، چونكه ئه‌وانه ئه‌مینداری خودان و نابێت نادانان ئاگاداریی حاڵیان بن. س7، ل28) سۆفییه‌كان و شوێنكه‌وتوان و خه‌ڵكانێك كه له ده‌سته‌ی ته‌بابووندا دامان نان، پێیان وایه ئه‌و ئه‌ولیایه‌ی له قورئاندا باس ده‌كرێ له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌ولیای خۆیاندا هه‌ر یه‌ك شتن، هه‌ر وه‌ك له سوره‌تی (یونس) له ئایه‌ته‌كانی (62-63-64)دا هاتوه: (اَلا ان أولیا الله لا خوف علیهم و لاهم یحزنون* الژین امنوا وكانوا یتقون* له‌م البشری فی الحیوه الدنیا و فی الاخره لاتبدیل لكلمت الله ژلك هو الفوز العڤیم) واته: (با تێ بگه‌ن كه ئه‌وانه‌ی دۆستی خودان، هیچ ترسێكیان له‌سه‌ر نییه و خه‌میش ناخۆن* ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن باوه‌ڕن و خۆ له گوناه ده‌پارێزن* مژده بۆ وان كه له دنیا و له قیامه‌تێ گفتی خودا گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه، ئه‌مه‌یه ده‌ستكه‌وتی مه‌زن . س22، ل243 )
با لێره‌دا نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر جۆرێك له ته‌ئویلكردنی ئایه‌تێك له ئایه‌ته‌كانی قورئان له‌لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ولیاكان بهێنینه‌وه: ده‌ڵێن یه‌كێ له ئه‌ولیاكانی سۆفییان هه‌رگیز له ژیانیدا پێڵاوی له‌پێ نه‌ده‌كرد و هه‌میشه به پێخاوسی ده‌ڕۆیشت و ده‌سووڕایه‌وه، ده‌ڕۆیشت و دێهات و شاران ده‌گه‌ڕا، ئه‌م سۆفییه‌ش ناوی (بیشری حافی) بوه، پێش هه‌موو شتێك بیشری حافی ده‌رباره‌ی سۆفیگه‌ری ئه‌ڵێت: (سۆفی به كه‌سێك ئه‌ڵێن كه دڵ و ده‌روونی پاكبووبێته‌وه. س16، ل82) ئه‌م سۆفییه له ده‌ره‌نجامی جۆرێ له ته‌ئویلكردن و تێڕوانینی خۆی بۆ ئایه‌تی (الله الژی جعل لكم الارچ بساگا) به‌و باوه‌ڕه گه‌ییشتوه كه زه‌وی سفره‌ی خودایه. بیشری حافی ده‌یگوت (من ناتوانم به كه‌وشه‌وه پێ له عه‌رز، له سفره‌ی خودا بنێم. ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆی به پێخاوسی ده‌گه‌ڕا، هه‌ر بۆیه پێیان ده‌گوت بیشری حافی.س8، ل16.) سه‌باره‌ت به بیشری حافی كه له نێوان ساڵی (767-841)ز دا ژیاوه و له به‌غدا له‌دایك بوه، مه‌لا محه‌مه‌دی شه‌لماشی له كتێبه‌كه‌یدا (مه‌جلیسی ئه‌ولیا) ده‌ڵێ (له‌وانه‌یه كورد بووبێت. س14، ل58) هه‌روه‌ها مه‌لا محمه‌دی شه‌لماشی وه‌ختێ به ده‌ریایه‌ك سۆزه‌وه ئامێز بۆ چیرۆكی ژیانی ئه‌م و گه‌لێك له خوداناسان و ئه‌ولیاكان و پێغه‌مبه‌ران ده‌كاته‌وه، ده‌گات به حاڵه‌تێكی وه‌ها كه هێنده له مه‌وزوعیه‌ت دوور بكه‌وێته‌وه و به‌ئاسانی و بێ پرسیار باوه‌ڕ به‌و ڕاوییه بهێنێت كه ئه‌و سه‌رگوزشته‌یه‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه و تێیدا هاتوه (بیشری حافی له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه تۆبه‌ی كرد تا ئه‌و ڕۆژه‌ی وه‌فاتی كرد، له‌به‌ر شه‌رافه‌ت و كه‌رامه‌تی بیشری حافی وڵاغه به‌رزه له جاده و كۆڵان و شه‌قامه‌كانی شاری به‌غدادا ته‌رسیان نه‌ده‌كرد نه‌بادا بیشری حافی به‌سه‌ریدا بڕوا و قاچی پیس بێت. س14، ل58)
خاڵێكی زۆر گرینگ كه له ئاداب و هه‌ڵسوكه‌وتی سۆفییاندا به ڕۆشنی ده‌یبینین گرینگی نه‌دان و بێنرخڕاگرتنی ژیانی دنیا و ته‌وه‌لابوونه له گشت خۆشی و كامه‌رانییه‌ك له جیهاندا، ئه‌م خاسیه‌ته‌ی سۆفییانیش بۆته هۆی ڕه‌خنه لێ گرتنیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دژبوونه‌وه. هه‌ندێ جاریش له دیدێكی ئایینییه‌وه و به خاسیه‌تێكی نا ئایینییانه‌یان ناودێركردوه و به كوفر له‌قه‌ڵه‌میان داوه، به‌م هۆیه‌شه‌وه سۆفییان لێره‌شدا كه‌وتوونه‌ته ده‌ستوبرد و په‌نایان بردۆته به‌ر تێكستی قورئان و چه‌ندان ئایه‌تیان به به‌ڵگه ڕیزكردوه و بۆ جووتبوونی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان له‌گه‌ڵ ئایینی ئیسلامدا هێناویانه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و تێكستانه‌ش سوره‌تی (القصص)ه، ئایه‌تی (60) كه ده‌ڵێت: (وما اوتیتم من شئٍ فمتع الحیوه الدنیا وزینتها وما عندالله خیرو ابقی افلا تعقلون) كه مانای ئایه‌ته‌كه به كوردی ده‌ڵێت (ئه‌وه‌ی كه به ئێوه دراوه كاڵای دنیا و زینه‌تی ئه‌وه و ئه‌وه‌ی به‌لای خواوه‌یه باشتر و پایه‌دارتره، جا عه‌قڵتان ناخه‌نه‌كار؟ س13، ل393.). له سوره‌تی (ال عمران)یشدا له ئایه‌ته‌كانی (14-15)دا هاتوه (زین للناس حب الشهوات من النسا و والبنین والقناگیر والمقنگره من الژهب والفچه والخیل والمسومه واللانعام والحرپ ژلك متاع فی الحیاه الدنیا والله عنده حسن المأب* قل اونبئكم بغیر من ژلكم للژین اتقوا عند ڕبهم جنت تجری من تحتها الانهار، خالدون فیها وازواج المگهره ورچوان من الله والله بصیر بالعباد) كه واتای كوردی ئه‌م ئایه‌ته‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ (خۆشه‌ویستی و ئاره‌زوه‌كانی نه‌فسانی بۆ خه‌ڵك ڕازاوه‌ته‌وه كه بریتین له ژنان و زارۆڵه، كیسه‌ی زێڕو زیو، ئه‌سپی خۆشڕه‌نگ و نیشانه‌دار و پرخاڵ، مه‌ڕوماڵات، كشتوكاڵ. ئه‌مانه كاڵای ژیانی دنیان و سه‌ره‌نجامی چاك لای خوایه بڵێ ئایا ئه‌تانه‌وێ ئێوه له شتی چاكتر له ته‌واوی ئه‌م سه‌رمایه‌ی دنیایی ئاگادار بكه‌م؟ بۆ پارێزگاران لای په‌روه‌ردگاریان باغ و بێستان گه‌لێك هه‌یه كه چۆمه ئاو به‌بن داره‌كانیدا تێ ده‌په‌ڕێ ئه‌وانیش بۆ هه‌میشه له‌وێدا ده‌مێننه‌وه، ژنانی پاك و خاوێن و ڕه‌زامه‌ندییان لای خوا ده‌ست ده‌كه‌وێ، خودا به به‌نده‌كانی بینایه. س13، ل51) له سوره‌تی (فاگر) ئایه‌تی (5) خودا به خه‌ڵك ده‌ڵێت كه په‌یامی خودا ڕاسته و وریابن ژیانی دنیا و خۆشییه‌كانی ته‌فره‌تان نه‌دات، شه‌یتان هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ و مه‌غروور نه‌بن.
دیسان ده‌سته‌ی ته‌بابوون بۆ زیاتر به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌یارانه‌ی خۆیان كه سۆفییزمیان به پێچه‌وانه و دژ به ده‌ستووری ئیسلام داناوه، هه‌ر له‌ژێر چه‌تری ته‌ئویلكردن و شیكردنه‌وه‌ی قووڵی تێكست و ئایه‌ته‌كانی قورئان دانیان به‌وه‌دا ناوه، كه ڕاسته وشه‌ی ته‌سه‌وف له قورئاندا ئاماژه‌ی بۆ نه‌كراوه، به‌ڵام هه‌ندێ وشه و ده‌سته‌واژه‌ی تر هه‌یه كه به ته‌واوی گوزارشتی لێ ده‌كات، له‌وانه ده‌ربڕینی (تژكیه النفس) كه به واتای خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌روون دێت. وه‌ك له‌م دوو ئایه‌ته‌دا هاتوه (9-10) له سوره‌تی (االشمس) (قد افلح من زكاها* وقدخاب من دساها) واته (به حه‌قیقه‌ت هه‌ر كه‌سێ نه‌فسی پاككرده‌وه ڕزگاری ده‌بێت، هه‌ر كه‌سێ كه نه‌فسی خۆی به گوناه ئالووده كرد، بێ هیوا و بێ به‌ش بوه. س13، ل595) هه‌روه‌ها سوره‌تی (یونس) ئایه‌تی (57) ده‌ڵێ (یاأیها الناس قد جا وكم موعگه ربكم وشفا و لما من الصدر، وه‌دی ورحمه للمۆمنین) واتا (ئه‌ی خه‌ڵكینه په‌ند و ئامۆژگاری لای په‌روه‌ردگاره‌وه بۆتان هاتوه ده‌رمان و شیفایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو دڵ و ده‌روونتاندایه و ڕێنوینیی ڕه‌حمه‌ته بۆ بڕواداران. س13، ل215) سۆفییان بڕوایان وایه كه هه‌ریه‌ك له وشه‌كانی (ته‌ریقه‌ت و حه‌قیقه‌ت) دوو زاراوه‌ی ناسراوی ناو فه‌رهه‌نگی سۆفییزمن. پێشتر باسمان له حه‌قیقه‌ت كرد له فه‌رهه‌نگی سۆفییه‌كاندا و ئه‌وه‌مان پیشاندا كه ئه‌م چه‌مكه به‌رامبه‌ر شه‌ریعه‌ت چی ده‌گه‌یه‌نێت، ئێستاش پێویسته بزانین ته‌ریقه‌ت به‌رامبه‌ر شه‌ریعه‌ت چییه و چۆن لێیان ده‌ڕوانرێ جیاوازییان له چییدایه، به‌لای سۆفییه‌كانه‌وه (ته‌ریقه‌ت ڕێگایه‌كه به خودات ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ك شه‌ریعه‌ت به به‌هه‌شتت شاد ده‌كات. ته‌ریقه‌ت له شه‌ریعه‌ت تایبه‌تتره، چونكه ئه‌وه‌ی له شه‌ریعه‌تی دا هه‌یه تێیدایه، كه كاری چاكی جه‌سته‌یی و وازهێنان له حه‌رام و خراپه‌یه، سه‌ره‌ڕٍای چه‌ند حوكمێكی تایبه‌تی له كرده‌وه‌كانی دڵ و وه‌رزش و ئه‌و بیر و باوه‌ڕانه‌ی كه تایبه‌تن به ڕێبوارانی ڕێگه‌ی خودا. س36، ل168)
سه‌باره‌ت به حه‌دیسه‌كانی پێغه‌مبه‌ریش، سۆفییان ده‌ڵێن پێغه‌مبه‌ر (عیلمی ته‌سه‌وفی به عیلمی قه‌لب ناوبردوه، هه‌روه‌ها به پله‌ی ئیحسان ئیشاره‌ی فه‌رموه بۆ ته‌واوی پله‌كانی ته‌سه‌وف. س15، ل26) مه‌به‌ستیشیان له پله‌ی ئیحسان ئه‌وه‌یه (كه خودا بپه‌رستی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوت بێت، خۆ ئه‌گه‌ر تۆش نه‌تبینی خودا ده‌تبینێت. س36، ل11)
ده‌سته‌ی ته‌بابوون له ئاست ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی كه ده‌ڵێ ته‌سه‌وف له سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچی‌دا هاتۆته ناو ئیسلام و له سه‌رچاوه‌ی ده‌قی قورئانه‌وه هه‌ڵ نه‌قوڵاوه و خودی وشه‌كه‌ش هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا هاتۆته ئاراوه و له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا نه‌بوه، ئه‌وان به چه‌ند بیر و بۆچوونێكیان به‌رپه‌رچی ئه‌م ڕه‌خنانه ده‌ده‌نه‌وه و له سه‌ره‌تاوه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه (نه‌ك هه‌ر وشه‌ی سۆفی وه‌ك ناو و له‌قه‌ب له چه‌رخی محه‌مه‌ددا نه‌بوه، به‌ڵكو نه ئه‌و و نه (محدپ، مفسر، قارئ، اصولی، بلاغی، لغوی، فقهی، مۆرخ،…هتد، نه‌بوه.. پاش ئه‌وه‌ی كه له‌ناو موسوڵماناندا ئه‌هلی ئیختیصاص دروستبوو، هه‌ندێ ناوی ده‌ركرد به (الفقها‌و) هه‌ندێكی تر به (محدپین). هتد ئه‌وانه‌ش كه پشتیان كردبوه دنیا و ڕوویان كرد بوه حه‌قی ته‌عالا به‌تایبه‌ت ناویان ده‌ركرد به (الصوفیه) و پێیان وترا. س15، ل19)
ده‌سته‌ی ته‌بابوون چه‌ندین وه‌ڵام و بۆچوونی جیاوازیان خانه ڕیز كردوه به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی كه ده‌ڵێ وشه‌ی سۆفی له چییه‌وه هاتوه؟ بۆچی له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا نه‌بیستراوه؟ زۆربه‌ی ئه‌م وه‌ڵام و بۆچوونانه‌ش دیسان زیاتر ئه‌و باوه‌ڕه‌یان بارگاوی ده‌كاته‌وه و زیاتر له‌سه‌ر ته‌بابوونی سۆفییزم و ده‌ستووری ئایینی ئیسلام سووریا‌ن ده‌كاته‌وه، بۆ نموونه ئیمامی سه‌هروه‌ردی پێی وایه وشه‌ی سۆفی له ئه‌هلی سه‌فه‌وه هاتوه، كه ئه‌هلی سه‌فه بریتیبوون له كۆمه‌ڵێ له یارانی نزیكی پێغه‌مبه‌ر و له گۆشه‌یه‌كی مزگه‌وتی مه‌دینه‌دا خه‌ریكی یه‌كتاپه‌رستی بوون، ئه‌هلی سه‌فه ملكه‌چی و به‌نده‌گیی خودایان ده‌كرد و له گشت خۆشی و له‌زه‌تێكی دنیا خۆیان بێ به‌ش كردبوو، ئه‌وان ئاره‌زوو و ویسته‌كانی جه‌سته‌یان فه‌رامۆش كردبوو، واته به كورتی په‌یڕه‌وی زوهدیان ده‌كرد، له ئه‌و ئه‌سحابه نزیكانه‌ش (ئه‌بو هوڕه‌یره، سه‌لمانی فارسی، ئه‌بو زه‌ڕی غیفاری) بوون. ئه‌بو هوڕه‌یره یه‌كێكه له هاوه‌ڵان و كه‌سه نزیكه‌كانی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌و چه‌ندین فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانانی بیستوه و پاراستوویه‌تی و گێڕاویه‌تییه‌وه بۆیه به (خه‌یاڵگه‌ی سه‌رده‌می وه‌حی) ناسراوه، سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه ده‌كات، (ئه‌بو هوڕه‌یره به‌هۆی ئه‌و به‌هره و ئه‌و گه‌نجینه‌یه‌ی كه هه‌یبوو له زۆربه‌ی هاوه‌ڵانی به‌تواناتر بوو له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و هاوه‌ڵانی تێیدا ژیاون و پێی گه‌یاندن. س26، ل438) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: (ئه‌بوهوڕه‌یره له‌و كه‌سانه نه‌بوو كه ده‌یان نووسی، به‌ڵام زۆر زوو شتی له‌به‌ر ده‌كرد، مێشكێكی به‌هێزی هه‌بوو. ساڵی 59ی كۆچی له ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، س26، ل445) ده‌رباره‌ی (سه‌لمانی فارسی) یش كه به (گه‌ڕیده‌ی شوێن ڕاستی) ناسراوه، هه‌مان سه‌رچاوه ده‌نووسێت: (سه‌لمانی فارسی خه‌ڵكی ئه‌سبه‌هان بوو، له گوندێك پێیان ده‌وت (جی)، له‌سه‌ر ئایینی ئاگرپه‌رستی بوو، باوكی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌ركاری ناوچه‌كه بوو، چۆته سه‌ر ئایینی مه‌سیحی و پاشان ئیسلام. س26، ل48-49) سه‌رچاوه‌كه له به‌شێكی تری ژیاننامه‌ی سه‌لمانی فارسی‌دا باس له‌وه ده‌كات، كه (ئه‌م پیاوه ده‌وڵه‌مه‌ندی باوكی به‌جێهشتوه و تا وای لێهاتوه له بازاڕه كۆیله‌دا فرۆشراوه، دواجار بۆته موسوڵمان. س26، ل48-49). له باسی (ئه‌بو زه‌ری غیفاری)یشدا ئه‌و زانیارییه له سه‌رچاوه‌كه‌دا هاتوه كه ئه‌بو زه‌ری غیفاری (به سه‌رده‌سته‌ی نه‌یاران و دوژمنی سه‌روه‌ت و سامان ناسراوه. ڕیزبه‌ندی له‌نێو ئه‌وانه‌دا كه باوه‌ڕیان هێناوه پێنجه‌م یان شه‌شه‌م كه‌س بوو، كه‌واته موسوڵمانبوونی له ڕۆژانی یه‌كه‌م، به‌ڵكو له ساته‌كانی سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلامدا بوو. س26، ل62) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: (داوایان لێ‌كرد له عێراق ببێته ئه‌میر. وتی نا به‌خوا هه‌رگیز ناتوانن سه‌رنجم بۆ لای دونیاكه‌ی خۆتان ڕاكێشن. س26، ل75)
له لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئیمامی سه‌هروه‌ردی له بۆچوونێكی تردا له‌سه‌ر سۆفییان ده‌ڵێ (له‌به‌ر نزیكییانه‌وه له خوداوه له پۆل (صف) ی یه‌كه‌مدان. س40، ل47) كه به‌م پێیه‌ش بێت، وشه‌ی سۆفی له وشه‌ی (سه‌فه)ه‌وه هاتوه. هه‌ر له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وشه‌یه‌وه، ئیمامی قوشه‌یری بڕوای وایه كه وشه‌ی سۆفی (له وشه‌ی ئه‌لسه‌فاوه هاتوه، كه ئه‌م وشه‌یه واتای دڵ و ده‌روون پاكی ده‌گه‌یه‌نێ. س37، ل138) هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان خه‌ریك كردوه به دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وشه‌یه‌وه، بۆچوونێكی تریان هه‌یه كه ڕه‌نگه له هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌ی تر بڵاوتر بێت و به په‌سه‌ندتریش بزانرێـت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ له سۆفییان و زۆربه‌ی نه‌یارانیشیان و زۆربه‌ی شاره‌زایان و لێكۆڵه‌ره‌وانیش له‌گه‌ڵیدا ته‌بان، پێده‌چێ ئه‌م بۆچوونه له هه‌موو ئه‌وانی تر به‌هێزتریش بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه وشه‌ی سۆفی ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر وشه‌ی (صوف) ی عه‌ره‌بی كه مانای (خوری) ده‌گه‌یه‌نێ، هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی سۆفییان پۆشاكی خورییان له‌به‌ر ده‌كرد، بۆ زیاتر چه‌سپاندن و ڕاستی ئه‌م بۆچوونه‌یان دێننه‌وه، به لای خۆیان هۆیه‌كی تری به‌هێزی ئه‌م بۆچوونه له‌وه‌دایه كه (جگه له لایه‌نی واتاكه‌ی له لایه‌نی زمان (اشتقاق)ه‌وه وشه‌ی (صوف) له‌گه‌ڵ وشه‌ی (ته‌سه‌وفدا) ده‌گونجێ. س41، ل34)
كارا فاتیح
************
سه‌رچاوه‌كان
كوردییه‌كان:
1- بنه‌ما دینییه‌كانی ڕۆشنبیری كورد، مه‌ریوان وریا قانع، گۆڤاری یه‌كگرتن، ژماره (16) .
2- دیوانی مه‌حوی، لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس و محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، چاپی دوه‌م، به‌غدا.
3- دیوانی قانع، كۆكردنه‌وه‌ی بورهان قانع، ساڵی 1984.
4- دیوانی بێكه‌س، ڕێكخستنی محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، چاپی به‌غدا.
5- دیوانی نالی، لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕڕیس و فاتیح عه‌بدولكه‌ریم، بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردستان، سنه 1378.
6- العقد الجوهری فی شرح دیوان الجزیری، چاپی دوه‌م، زه‌ڤه‌نگی، چاپخانه‌ی سه‌باح، 1987.
7- فه‌رهه‌نگی سۆفییانه‌ی دیوانی جزیری و مه‌حوی، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شوان، هه‌ولێر 2010.
8- سۆفییایه‌تی، ئه‌حمه‌د كه‌سره‌وی، وه‌رگێڕانی: سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی، 1978.
9- نارسیسی كوژراو، به‌ختیار عه‌لی، گۆڤاری ئازادی، ژماره (3) ساڵی 1993.
10- سۆفیسته‌كان، ڕێبوار سیوه‌یلی، له ستایشی فه‌لسه‌فه‌ی كه‌مایه‌تیدا، ساڵی 1998.
11- شه‌ڕی ناوخۆ، خێڵ- حزب-سیاسه‌ت، مه‌ریوان وریا قانع، گۆڤاری ڕه‌هه‌ند، ژماره (1).
12- كۆمه‌ڵگا له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تدا، عه‌باس عه‌بدولكه‌ریم، ساڵی 1997.
13- القرا‌ن الكریم، و: م. محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیم و ده‌سته‌یه‌ك له لێكۆڵه‌ر و ڕاستكه‌ره‌وان.
14- مه‌جلیسی ئه‌ولیا، محه‌مه‌دی شه‌لماشی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دوه‌م، 1380 هه‌تاوی.
15- حه‌سه‌ن خالید ئه‌لموفتی- ته‌سه‌وف له بنچینه‌و ناوه‌ڕۆكدا، ل26، ساڵی 1996.
16- ته‌سه‌وف چییه؟ ئه‌مین شێخ عه‌لادین نه‌قشبه‌ندی، به‌غداد، ساڵی 1985.
17- سۆفی و سۆفیگه‌رێتی، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، چاپی دوه‌م، له بڵاوكاوه‌كانی پاشكری ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر، ساَلی 2009.
18- ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كه‌سێتی و دنیابینیی حه‌للاج له شیعری كلاسیكیی كوردی و فارسی‌دا، سه‌بوور عه‌بدولكه‌ریم (شكار)، به‌ڕێوه‌رایه‌تیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی 2009.
19- ڕیشه و بنچینه‌كانی توندوتیژیی ئایینی، سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان پێنجوێنی، چاپی دوه‌م، سلێمانی 2007.
20- سۆفیگه‌ری، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شوان، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی، هه‌ولێر چاپی یه‌كه‌م، ساڵی 2001 .
21- ئینسایكلۆپیدیای گشتی، یاسین سابیر ساڵح، به‌رگی دوه‌م، چاپی دوه‌م، سلێمانی 2009.
22- قورئانی پیرۆز، وه‌رگێڕاوی مامۆستا هه‌ژار.
23- پوخته‌ی صه‌حیحی مه‌سلیم، زه‌كیه‌دین عه‌بدولعه‌زیم بن عه‌بودلقه‌وی ئه‌لمونزری، وه‌رگێڕانی لیژنه‌یه‌ك، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، 2007.
24- مێژووی وێژه‌ی كوردی، به‌رگی دووه‌م، سدێق بۆره‌كه‌یی (صفی زاده) چاپی یه‌كه‌م بڵاوكراوه‌ی ناجی، بانه، كردستان 1370.
25- مه‌حره‌می ڕاز. شه‌رحی غه‌زه‌لیاتی حافز، ئه‌كره‌م عه‌نه‌بی، ده‌زگای توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی، هه‌ولێر، ساڵی 2008.
26- پیاوانێ له ده‌وری پێغه‌مبه‌ردا خالید محه‌مه‌د خالید، و: سوهام به‌رزنجی، چاپی دوه‌م، چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی ته‌فسیر، هه‌ولێر ساڵی 2008.
عه‌ره‌بییه‌كان:
27- تاریخ التصوف الاسلامی، عبدالرحمن بدوی، ترجمه: مكتبه النهچه المصریه 1972.
28- حقیقه الصوفیه فی چو‌و الكتاب والسنه، د. محمد بن ربیع هادی المدخلی، گبعه الاولی.
29- شگحات الصوفیه، عبدالرحمن بدوی، الجز‌و الاول، وكاله مگبوعات الكویت.
30- شخصیات قلقه فی الاسلام، عبدالرحمن بدوی.
31- شخصیات الصوفیه، قاسم علی، ت: صادق نشأت.
32- موازین الصوفیه فی چو‌و الكتاب والسنه، ابو عبدالرحمن علی بن السید الوصیفی، دار الایمان، میصر سنه2001 .
33- الگرف الصوفیه، ممدوح الزوبی، الگبعه الاولی، السنه 2004، دیمه‌شق.
34- حركه التصوف الاسلامی ، محمد یاسر شرف، وزراره الپقافه السوریه، 1984.
35- التصوف والمتصوفه، جان شو ڤلی، ترجمه: عبدالقادر قنینی.
36- معجم مصگلحات الصوفیه، گ1، عبدلمنعم الغنی، دار المسیره، بیروت 1980 .
37- الرساله القشیریه فی علم التصوف، ابی القاسم عبدالكریم بی هوزان القشیری، دار التربیه للگباعه ولنشر ولتوزیع، بغداد ج1.
38- اللمع فی التصوف، السراج الگوسی، تحقیق: عبدلحلیم محمود. مصر .1960 .
39- مدخل الی التصوف الاسلامی، د. أبو الوفا الغنیمی، الگبعه الپانیه، 1976.
40- عوارف المعارف، ابی حفص عمر السهروردی.
41- التصوف الپوره الروحیه فی الاسلام، د. ابوالعلا عفیفی.
42- حقائق عن التصوف، شیخ عبدولقادر عیسا.
43- انوار الحقیقه، شیخ سعیدی نورسی.
44- در‌و التعارچ العقل والنقل، ابن تیمیه، تحقیق: محمد رشاد سالم، دار الكنوز الادبیه ج6، 1391ه.
45- الصفدیه، ابن تیمیه، تحقیق: د. محمد رشاد سالم، الگبعه الپانیه، 1406ه، ج1 .
46- شرح العقیده الاصفهانیه، ابن تیمیه، تحقیق: ابراهیم سعیدای، مكتبه الرشد، الریاچ، المگبعه الاولی ، 1415هـ، ج1.
47- المنجد، گبعه 22، دار المشرق البیروت.
48- گبقات الصوفیه، الشیخ عبدالرحمن سلمی.
فارسییه‌كان:
49- تژكره الاولیا‌و، شیخ فریدالدین العگار، تصحیح، محمد استعلامی، انتشارات زوار.
50- فرهنگ اصگلاحات تعبیرات عرفانی، د. سید جعفر سجادی، چاپ چهرام ، چاپ افست گلشن، 1378.
51- فرهنگ اصگلاحات عرفانی ابن عربی، د. گل باباسعیدی، چاپ دوم، انتشارات شفیعی، تهران، 1384.
52- د. ربیع الله صفا، تأریخ ادبیات ایران، جلد دوم، تهران.
53- حافڤ نامه، نوشته، بهاالدین خرمشاهی، چاپ سوم، شكرت انتشاران علمی و فه‌رهنگی سروشت، 1368.