سیرا لێئۆن وره پته‌وه‌كانی مرۆڤ له‌و خاكه سووتاوه
سیرا لێئۆن نیشتمانێكی ره‌شتاڵه‌یه. له كه‌ناره‌كانی زلزه‌ریای ئاتلانتیك، وه‌ڵاتێكی كۆمارییه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای ئافریقیاوه. پاش ده‌یان ساڵ له شه‌ڕی خوێناوی ناوخۆ، وه‌ڵاته‌كه له ساڵی 2000 به دواوه سه‌رقاڵی خۆبنیاتنانه‌وه و خۆدروست كردنه‌وه‌یه. وه‌ڵاته‌كه به یه‌كێك له هه‌ژارترین وه‌ڵاتانی جیهان داده‌نرێت. رووبه‌ری خاكه‌كه‌یان نزیكه‌ی 72 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه. ژماره‌ی دانیشتوانی نیزكه‌ی پێنج ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زارن. له كۆی 169 وه‌ڵات، ئه‌م ژماره 158 ی پێدراوه له لایه‌ن رێكخراوی “سندوقی گه‌شه‌ی مرۆڤانه”وه. رێكخراوی ناوبراو چاودێریی ته‌مه‌ن و په‌روه‌رده و نه‌خوێنده‌واری و ئاستی داهات ده‌كات له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. سه‌باره‌ت به یاریزانێكی كه‌مئه‌ندام له‌و وه‌ڵاته گۆڤارێكی ئه‌ڵه‌مانی راپۆرتێكی سه‌رنجڕاكێشی بڵاوكردۆته‌وه.
په‌یامنێری گۆڤاری به نێوبانگی “دێر شپیگل”ی ئه‌ڵه‌مانی “شتێپان ئۆرس” له شاری ئاكرا-ی ئه‌و وه‌ڵاته‌وه به ناوی “به‌ختی دووه‌می ماكسوێڵ” ده‌نووسێت:
كاتێك یاخیبوانن دایان به‌سه‌ر وه‌ڵاته‌كه‌یدا، گوله‌یه‌ك ده‌یپێكێت. ماكسوێڵ فۆرناه لاقی چه‌پی له شه‌ڕدا بزر ده‌كات. به‌ڵام ئێمڕۆ ئه‌و له وه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی، له سیرا لێئۆن ئه‌ستێره‌یه‌كه. تیپێكی نایابی تۆپی‌پێ رووبه‌ری ژیانێكی نوێی به‌و مرۆڤه به‌خشیوه.
ماكسوێڵ فۆرناه ئه‌و كه‌سه‌یه كه شه‌ڕ ده‌ناسێت و شه‌ڕ له بیر ناكات. بۆ ئه‌و مرۆڤه، رۆژی 6.1.1999 رۆژێكه له بیر ناكرێت. ماكسوێڵ له‌و رۆژه‌دا لاقێكی له ده‌ست ده‌دات و له‌و رۆژه‌وه ئیتر كه‌مئه‌ندامه. له‌و رۆژه‌دا چه‌كداران هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵێك. له باكوری پایته‌ختی وه‌ڵاته‌كه‌دا، ئه‌و چه‌كداره هێرشبه‌رانه ئاگر له ماڵێك به‌ر ده‌ده‌ن. ئه‌میش كه له ماڵه‌كه‌دا ده‌بێت، راده‌كاته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه، بۆ دواجار له ژیانیدا “وه‌كو لاوێكی شازده ساڵه‌ی پڕ وزه” راده‌كات. ئه‌و رۆژه ماكسوێڵ ته‌نها سێ هه‌فته بوو ته‌مه‌نی ببوو به شازده ساڵ. به‌ڵام گوله‌یه‌ك قاچی چه‌پی ده‌پێكێت و ده‌كه‌وێته سه‌ر خاك و خۆڵی ئه‌و ناوه. هاوار ده‌كات. ده‌بینێت چۆن دایكی به‌ره‌و لای راده‌كات، راكردنی دایكێك به‌مه‌به‌ستی كۆمه‌ككردنی جگه‌رگۆشه‌یه‌كی. به‌ڵام ئه‌و ساته، ساتێكه هه‌رگیز ماكسوێڵ هه‌رگیز له یادی ناكات، له‌و ساته تیژتێپه‌ڕه‌دا، ئه‌م قاچی له ده‌ست ده‌دات و دایكیشی ژیانی. چه‌كداره هێرشكاره‌كان به به‌رچاوی ماكسوێڵ-ه‌وه دایكی ده‌كوژن.
له ڤێستیڤاڵی گۆڵدا ئاكرۆپاتیك.
تیمی تۆپی پێی سیرالێئۆن كه تازه له شاری ئاكرا ده‌گه‌ڕانه‌وه به‌رانبه‌ر به تیمی نیگه‌ر یارییان كردبوو. یارییه‌كی تۆپی پێ كه 11به هیچ بردبوویانه‌وه. یارییه‌كه له فێستیڤاڵی گۆڵكردن ده‌چوو. له‌سه‌ر ئه‌و چیمه‌نه یاریزانانی تیپه‌كه له ژێر تیشكی رۆژدا ده‌بریسكانه‌وه و پێشانیان دا چه‌ند شاره‌زای یاری تۆپی پێین و چۆن ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی باش یاری بكه‌ن. ئه‌وان ده‌یانتوانی 20 گۆڵیش تۆمار بكه‌ن. پاش ته‌واو بوون باوه‌شیان له ئه‌ندامانی تیمی به‌رانبه‌ر دا. دڵیان ده‌دانه‌وه. پاشان پێكه‌وه له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كی كه‌سك گۆرانی سه‌ركه‌وتن و شادییان ده‌گوته‌وه. به‌رزاییه‌ك كه سه‌كۆی خوێندنگه‌یه‌كه له نزیك ئه‌و یاریگه‌یه.
شاری ئاكرا ئیمساڵ یارییه‌كانی “جامی ئافریقیای تۆپی پێ بۆ كه‌مئه‌ندامان”ی تێیدا ساز ده‌كرێت، له‌و شاره 15 یاریزانی كه‌مئه‌ندامی سیرا لێئۆن له راهێنان دان و ئاماده‌ی یاری كردنن. ئاماده‌بوون به مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتن.
ماكسوێڵ فۆرناه-ی ته‌مه‌ن 28 ساڵه، له هێڵی ناوه‌ڕاست یاری ده‌كات. كاپتنی تیپه‌كه‌یانه. له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌پی له بری په‌ڕۆی كاپتنی ئاڵای وه‌ڵاته‌كه‌ی گرێ داوه. ئه‌و ناوی یاریكردنی “كالۆن”ه. یاریزانێكی به نێوبانگی وه‌ڵاته‌كه‌یه‌تی. بێگومان له وه‌ڵاتێكی بیابانی رۆژئاوای ئافریقیای پێنج ملیۆنی هه‌ژاردا یاریزانی به‌نێوبانگ ده‌گمه‌نن.
“من ژیانی خۆمم خۆشده‌وێت”.
له وه‌ڵاته نزیكه‌ی هه‌موو كه‌سێك ده‌ستێكی یان لاقێكی له شه‌ڕی یانزه‌ساڵه‌ی ناوخۆدا بزر كردووه، شه‌ڕێك كه له 1991 – 2002 پایته‌ختی وه‌ڵاته‌كه‌ی كردبوو به رووبه‌رێكی ترسناك. سه‌رهه‌ڵدێرانی له‌شكری یه‌كێتی شۆڕشگێڕان، به زۆر مێردمنداڵانیان به‌ره‌و شه‌ڕ ره‌وانه ده‌كرد. له‌و یانزه ساڵه‌دا زۆرتر له په‌نجا هه‌زار كه‌س له شه‌ڕدا هاتنه كوشتن.
ماكسوێڵ فۆرناه ده‌ڵێت:
جاربه‌جار به سه‌ختی ده‌ست به گریان ده‌كه‌م. له‌به‌ر بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و یادگارییه تاڵه، بیره‌وه‌ری ئه‌و رۆژه‌ی كه دایكم ویستی فریای من بكه‌وێت و كوشتیان. به‌به‌رچاوی خۆمه‌وه كوشتیان. هه‌ندێ جار له‌پڕ ئه‌و كوشتنه دێته‌وه به‌رچاوم و ده‌ست به گریان ده‌كه‌م.
ماكسوێڵ فۆرناه كه له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه ده‌ستییه‌كه‌ی دیمه‌نی گۆڵێكی لیئۆنێل مێسی هه‌یه چۆن له دووری په‌نجا مه‌تره‌وه تۆپ ده‌بات و گۆڵ ده‌كات، سه‌رسامه به توانای ئه‌و یاریزانه.
ماكسوێڵ فۆرناه جگه له یاریكردن سه‌رقاڵی فێربوونی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ره و باس له په‌روه‌رده و پیشه‌فێربوون ده‌كات. ئه‌و ده‌ڵێت: ده‌بێت له‌م وه‌ڵاته‌دا په‌روه‌رده و پیشه‌فێربوون هه‌بێت و مرۆڤ واز له سواڵكردن بهێنێت.
سواڵكردنی به كۆمه‌ڵ له‌و وه‌ڵاته بێگومان ده‌رهاویشته‌ی شه‌ڕی ناوخۆیه.
ئه‌و یاریزانه كه‌مئه‌ندامه‌ی تۆپی پێ به‌رده‌وام له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی گوێ له گۆرانییه‌كی گۆرانبێژی جامایكایی “ده‌ماركۆ” ده‌گرێت به ناوی “من ژیانی خۆمم خۆشده‌وێت”..
سیروان ره‌حیم