سیكۆلاریزم(عه‌لمانیه‌ت)…. دیڤان موزه‌فه‌ر
پێش ئه‌وه‌ی باس له سیكۆلاریزم بكه‌م پێویسته بزانین ئه‌مه سیسته‌مێكه ده‌كرێ جێ به‌جێ بكرێ یاخود نا چونكه نه‌بۆته مه‌نهه‌ج و بخوێندرێت,هه‌روه‌ها به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو جۆر سیكۆلاریزمان هه‌یه سیكۆلاریزمی سیاسی و سیكۆلاریزمی فه‌لسه‌فی,من لێره‌دا ته‌نها باس له سیكۆلاریزمی سیاسی ده‌كه‌م.
له زمانی لاتینیدا وشه‌ی سیكۆلاریزم به واتای (دینیایی) یاخود (گێتیانه) به‌و مانایه‌یی پێچه‌وانه‌ی ئاینی و رۆحانیه,(جۆرج یاكوب هالی ئۆك)ی ئینگلیزی كه وشه‌ی سیكۆلاریزمی داهێنا له ساڵی 1846 كه وشه‌ی سیكۆلاریزم له عه‌ره‌بی پێی ده‌وتری (عه‌لمانیه‌ت).
جۆرج خۆی وا پێناسه‌ی سیكۆلاریزمی كرد (بیر‌و باوهڕیًك كه ته‌نها كاتی خۆی بۆ ئه‌و پرسیار و باسانه ته‌رخان ده‌كات كه تایبه‌ته به ژیان له‌م سه‌ر زه‌مینه).
جۆرج پێی وابوو كه ده‌وڵه‌ت ده‌بێت كار بۆ پێداویستیه‌كانی چینی كرێكاران و هه‌ژارن بكات,نه‌وه‌ك پێویستیه‌كانی ژیانی كۆتایی ئه‌مه‌ش بۆیه هۆی درووست بوونی ئه‌و سیسته‌مه یان ئه‌و ئایدۆلۆژیایه,سیكۆلاریزم له سه‌ره‌تا وه‌ك سیسته‌مێك نا ئاینی راگه‌ینرا نه‌ك دژی دین واتا بهرێوهردنی وڵات بێ گه‌رانه‌وه بۆ ده‌قه ئاینیه‌كان یان نا ئاین بوون له هه‌موو شته‌كان.
زۆر به ساده‌یی سیكۆلاریزم ته‌نها جیاكردنه‌وه‌ی ئاین نیه له ده‌وڵه‌ت,رێگه‌ش له ده‌وڵه‌ت ده‌گرێت كه ئاین به كاربهێنرێت بۆ به‌هێز كردنی ده‌سه‌لات,ئینجا هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی بێت,سیكۆلاریزم دژی ده‌وڵه‌تی ئاینیه و هه‌م دژی هه‌موو جۆره ده‌وڵه‌تێكه كه ئاین پاریزی بكاته به‌رنامه‌ی مانه‌وه‌ی خۆی .
هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵادانی ئه‌م سیسته‌مه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌كار هێنانی ده‌سه‌لات به خراپی به تایبه‌ت له لایه‌ن پیاوانی ئاینی مه‌سیحی,كه ئاشكرایه خه‌ڵكی ئه‌و كاته كۆیله‌بوون و كهلهپچهبوون له ده‌ست حوكمرانی كلێسا و پاپاكان گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته كه به‌هه‌شت و جه‌هه‌نم لای ئه‌م پیاوانه كرین و فرۆشتنی پێ ده‌كرا,جگه له‌و كاره‌ساته‌ی كه له‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵكیان كردبوو به دوو چین چینی پله یه‌ك و چینی كۆیله و بێ پله و پایه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین پێشێلكردنی مافی مرۆڤه,كه ئێستا له جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ یه‌كیك له خاله‌كان ئه‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ مرۆڤ كۆیله بێت.
ده‌توانین بڵێین هۆكاری سه‌ره‌كی درووست بوونی ئه‌م سیسته‌مه ئه‌و ده‌سه‌لاته بوو كه خه‌ڵكی دهچاوساندهوه به ناوی ئاینی كه ئاینی مه‌سیحی بوو,وه‌ك باسمان كرد به كۆیله كردنی مرۆڤ و به‌كار هێنانی ده‌سه‌لات به‌و ڕێره‌وه‌ی كه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ده‌یان ویست.
شتێك هه‌یه نابی بیرمان بچێت وه‌ك ئه‌و په‌نده كوردیه‌ی ده‌ڵێت(په‌نجه‌كانی ده‌ست وه‌ك یه‌ك نیه ) ئاواش ئاینی مه‌سیحی,جوله‌كه,زه‌رده‌شتی,ئێزیدی,ئیسلام,وه‌ك یه‌ك نین چۆن ده‌كرێ به یه‌ك چاو سه‌یر بكرێت بۆیه ئه‌و سیسته‌مه ته‌نها له دژی ئاینی مه‌سیحی درووست بووه ناكرێ و لۆژیكی نیه دژایه‌تی ئاینه‌كانی تر بكات به تایبه‌ت ئیسلام كه مێژوویه‌كی حوكمرانی جوانی هه‌یه.
باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه وه‌ك نوسه‌رێك ده‌ڵێت,ئه‌گه‌ر من خۆم له كهسَكی سیكۆلاریست بپرسم شوعی و فاشیزم و سۆسیالیزم و …….هتد وه‌ك یه‌كن !
به دڵنیایه‌وه ده‌ڵین نه‌خێر هه‌ر یه‌كه‌یان سیسته‌مێكی جیاوازی هه‌یه و بیركردنه‌وه و تێروانینی بۆ شته‌كان جیایه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ڕۆڵی ئاین چۆن ده‌بێ له كۆمه‌ڵگای سیكۆلاردا,من ته‌نها دوو بۆچوونی سیكۆلاریسته‌كان ده‌خه‌مه روو,به‌شێك له په‌یره‌وانی سیكۆلاریزم بروایان وایه كه ئاین زیانی له قازانج زۆرتره ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه هیوادارن كه ئاین ڕۆڵی لاواز بێت كه پیاوانی مه‌سیحیش له هه‌وڵی به‌رز بوونه‌وه‌ی رۆڵی ئاینن له ئه‌وروپا,هه‌روه‌ها به‌شێكی تری په‌یڕه‌وانی سیكۆلاریزم به رۆڵی ئاین له كۆمه‌ڵگادا خۆشحاڵن هه‌ندێكیشیان پشتگیری كۆمه‌ڵه رێكخراوێكی ئاینی ده‌كه‌ن كه كاری خۆبه‌خشی ده‌كه‌ن بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژاری.
ئه‌و ره‌خنانه‌ی له سیكۆلاریزم دگیرێت له لایه‌ن ره‌خنه‌گرانی سیكۆلاریزم به‌شێكیان سیكۆلاریزم به پێویست دانانێن,بهشێكیتر ئه‌و سیسته‌مه به سه‌رچاوه‌ی درووست بوونی هه‌موو نه‌خۆشیه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌زانن,دوو ره‌خنه‌ی دیار كه له سیكۆلاریزم ده‌گیرێت:
یه‌كه‌میان ئه‌و ره‌خنه‌یه‌یه كه له سیكۆلاریزم ده‌گیرێت وه‌ك فه‌لسه‌فه له‌سه‌ر پێداگیری كاركردن ته‌نها بۆ ئه‌م ژیانه له‌وه‌ی كار بۆ ژیانی كۆتایی بكه‌ین ده‌ڵێن گریمان ژیانێكی تر بوونی هه‌بێت ئه‌وكات چی ! ئه‌مه دیارترین ره‌خنه‌یه له سیكۆلاریزم ده‌گیرێت ,قسه و باسی زۆری له‌سه‌ر كراوه هه‌ڵبه‌ته ده‌رفه‌ت نیه له‌م نوسینه باسی بكیه‌ن هه‌وڵده‌ده‌م نوسینێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌م بابه‌ته دابنێم ئه‌گه‌ر كرا.
دووه‌میان ئه‌و ره‌خنه‌یه ده‌ڵێت سیكۆلاریزم ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له ریشه‌ی ئاین و كه‌لتور و كه‌له‌پوری نه‌ته‌وه‌یی دووربكه‌ونه‌وه ئه‌م ره‌خنه‌یه له لایه‌ن مه‌سیحیه موحافیزهكان ده‌گیرا,موسولمانهكانیش ئه‌م ره‌خنه‌یه‌یان ده‌گرت بروای ئه‌و ره‌خنه‌گرانه وابوو كه لاوازكردن و كۆنترۆڵكردنی ئاین له كۆمه‌ڵگا وایكردوه كه خه‌ڵكی كاتی ئه‌وه‌یان نه‌بێت كه خه‌ریكی ئاین و زانیاری ده‌رباره‌ی كه‌له‌پوری نه‌ته‌ویان بن,وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكیه مه‌سیحیه‌كانی ئێستا زۆر كه‌متر له ئه‌مه‌ریكیه مه‌سیحیه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ده‌رباره‌ی مه‌سیحیه‌ت ده‌زانن,هه‌روه‌ها خه‌ڵكی له شارستانی یۆنان وسیاسه‌ت و كه‌له‌پور كه‌متر له جاران ده‌زانن هۆكاره‌كه‌شی بۆ سیكۆلاریزم ده‌گه‌رێنه‌وه كه نه‌ك به‌س ته‌نها له‌م دوو وڵاته‌ی باسمان كرد به‌لكو به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یره‌وی له‌م سیسته‌مه ده‌كه‌ن.
ده‌مه‌وێ به كورتی ئاماژه به‌وه بده‌م دوو جۆر سیكۆلاریزم (عه‌لمانی) هه‌ن ده‌توانم ناویان لێ بنێم توندڕه‌و و میانڕه‌و.
توندره‌و مه‌به‌ستمان ئه‌و عهلمانیهیه كه جگه له‌وه‌ی رێگه به ئاین نادا تێكه‌ڵی ده‌وڵه‌ت بێت رێگه‌شی لێ ده‌گرێت له‌وه‌ی به‌ژداری هه‌بێ له كۆمه‌ڵگا و رێگا نادا به جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ئاینیه‌كانیش واتا به شێوه‌یه‌كی گشتی به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاین قبوڵ ناكات,نموونه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی كه‌مال مسته‌فا ئه‌تا تورك دهكرَ ناوی لێ بنێین سیكۆلاریستێكی توندڕه‌و به‌وه‌ی رێگه‌ی له زۆر شت ده‌گرت له‌وانه بانگ,حیجاب,مه‌لاكان له‌وانه مامۆستا سه‌عیدی نورسی كه چه‌ندین جار گرتوویه‌تی و ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراوه و چه‌ندین سال له به‌ندیخانه بووه.
میانڕه‌ویش ئه‌و واتایه رێگه به ئاین نادا به‌ژدار بێت له ده‌وڵه‌ت به‌لام رێگه‌شی لێناگرێت له كۆمه‌ڵگا,هه‌ندێ كاتیش ئاین رۆڵ ده‌بینێ له ناو یه‌كێك له كایه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئاسایی ده‌بێ,له‌وانه ده‌توانم بڵێم كوردستان كه سیسته‌مێكی نیمچه سیكۆلاریزمه به‌وه‌ی سیكۆلاریسته كورده‌كان ده‌ڵین تا ئێستا سیسته‌می سیكۆلاریزم نیه به‌ته‌واوه‌تی ولاتانی تریش هه‌ن كه توندره‌و نین رێگه به ئاین ده‌ده‌ن رۆڵ ببینێت له كۆمه‌ڵگا.
دیارترین شۆرشی سیكۆلاریزم له فه‌رنسا روویدا له ساڵی(1789) شۆرشێك بوو دوای كێشه‌ی زۆر و هه‌ڵكشان و داكشانێكی زۆر توانی له ساڵی (1095) به دانانی یاسای (لائیسیته)كۆتای پێ بێت ,به یه‌كجاری ده‌وڵه‌ت و ئاین له‌یه‌كتر جیاكرانه‌وه تا ئه‌م كاته‌ش فه‌ره‌نسا سیستهمیهكهی سیكۆلاریزمه.
ئه‌و ولاّتانهی په‌یڕه‌وی ئه‌و سیسته‌مه ئه‌كه‌ن زۆرینه‌یان وڵاته ئه‌وروپیه‌كان له‌وانه‌ش:
(ئه‌ڵمانیا,پاراگوای,كامیڕۆن,ئه‌سیوبیا,مه‌كسیك,به‌رازیل,كه‌نه‌دا,ڤێتنام,بولگاریا,ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مه‌ریكا,فه‌ره‌نسا,جۆرجیا,ئیتاڵیا,فنله‌ندا,ئێرله‌ندا,پرتوگال,ئیسپانیه,سوید,سویسرا,ئوستورالیا,نیوزیله‌نده,كوبا…..هتد ) به نزیكه‌ی 95 ده‌وڵه‌ت ده‌بن.
سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان زۆر كه‌م ئه‌م سیسته‌مه گه‌یشتۆته ئه‌وێ بۆیه په‌یره‌وانی كه‌من ئه‌گه‌ر به نموونه بێنیه‌وه تونس له ئیٍَستانا پێش شۆرشی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌وڵه‌تێكی سیكۆلاریزم(عه‌لمانی) بوو ته‌نانه‌ت میسریش پێش شۆرش.