سیناریۆی بەماچ هاتوین و به‌ماچ دوورده‌که‌وینه‌وە
1… شه‌وه … باخێكه … ده‌ره‌وه‌یه .
کامه‌رانی ته‌مه‌ن (27)ساڵ و ئه‌میلای ته‌مه‌ن (28) ساڵ له‌نێو ئه‌و باخچه‌یه‌دا پیاسه‌ده‌که‌ن که‌ساڵانێك به‌ر له‌ئێستا جێ و بازگه‌ی به‌عسییه دڕنده‌کان بوو ، به‌ڵام ئێسائه‌م باخه‌و به‌شێکی ڕازاوه‌ی شاره‌و منداڵان و عاشقان و به‌ته‌مه‌نه‌کان بۆ به‌سه‌ر بردنی کاتێکی خۆش رووده‌که‌ن ئه‌م باخه که‌ڕازاوه‌ته‌وه به دره‌خت و سه‌وزی و چه‌ند په‌یکه‌رێك.
کامه‌ران و ئه‌میلا به‌ده‌م ڕۆیشتنوو گفتوگۆ‌و هه‌ست گۆڕینه‌وه ده‌گه‌نه به‌رده‌م یه‌کێك له‌په‌یکه‌ره‌کانی باخه‌که‌و سه‌رنجیان ڕاده‌کێشێت .
ئه‌میلا /
ئه م په‌یه‌که‌ره ئێمه‌ین سه‌یرکه
ئێستا ووشه‌کان هیچ ناڵێن
ته‌نها ماچ نه‌بێت وه‌ك ئه‌م په‌یکه‌ره
چه‌ند جوانه !.
کامه‌ران سه‌یرێکی چوارده‌ور خۆی ده‌کات خه‌ڵکی دێن و ده‌چن بۆیه سه‌یرێکی ئه‌میلا ده‌کات و ده‌یه‌وێت شتێکی پێ بڵێ به‌ڵام ئه‌میلا نایه‌ڵێ قسه بکات.
تێده‌گه‌م …هه‌ست به‌شه‌رم و عه‌یبه و
نابێ و حه‌رام و قه‌ده‌غه ده‌که‌ی !؟.
کامه‌ران /
سه‌ر داده‌خات و ته‌ریق ده‌بێته‌وه‌و ڕه‌نگی سوور هه‌ڵده‌گه‌رێت سه‌رێك بۆ ئه‌میلا ده‌له‌قێنێت.
2 … رۆژه … چایخانه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
کامه‌ران له‌سوچێکی چایخانه‌که‌دا دانیشتوه‌و ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به‌ده‌م چایی خواردنه‌وه خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وهه‌واڵه سه‌ر سورهێنه‌ره‌یه له‌سه‌ر په‌یکه‌ری خۆشه‌ویستی نووسراوه. له‌م کاته‌دا خاوه‌نی چایخانه که ده‌نگ ده‌دا به‌ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌ی که‌هه‌ڵواسراوه به‌لایه‌کی دیواری چایخانه‌که‌دا ، کامه‌ران و خه‌ڵکه‌که سه‌رنجایان بۆ ده‌نگی ته‌له‌فیزیۆنه‌که ده‌چێت و گوێ له‌هه‌واڵه به‌په‌له که ده‌گرن !.
بێژه‌رێك /
شه‌وی رابوردوو له پارکی ئازادی
ده‌ستێکی ڕه‌ش له‌شه‌وێکی تاریک‌دا
یه‌کێك له په‌یکه‌ره‌کانی سمبوڵی
خۆشه‌ویستی پارکی ئازادی سووتاند .
له‌نێو دانیشتواندا ده‌بێت به‌ده‌نگه ده‌نگ و باسکردن .کامه‌ران زۆر بێتاقه‌ت ده‌بێ یه‌کسه‌ر هه‌ڵده‌سێت پاره‌ی چاکه‌ی داده‌نێت و هه‌نگاو بۆ ده‌روه‌ی چایخانه که ده‌نێت .
3.. رۆژه … پارکی ئازادی … ده‌ره‌وه‌یه.
خه‌ڵکێکی زۆر له پارکی ئازادی له نزیك په‌یکه‌ری خۆشه‌ویستی سووتاو وه‌ستاون له‌به‌ر خۆیانه‌وه بۆڵه بۆڵیانه ، کامه‌ران و ئه‌میلا ده‌رده‌که‌ون زۆر به‌خێرای دێنه نزیکی په‌یه‌که‌ره‌که.
کامه‌ران/
ئێستا ده‌بێت به عه‌یبه‌و حه‌رام و
گوناهه‌وشه‌رمه‌و قه‌ده‌غه‌یه
با بڵێین .. نا .. نا .. ده‌ی ئه‌میلاکه‌م
باسه‌رکه‌وین بۆ جێگه‌ی په‌یکه‌ره‌که‌و
به‌ماچ سووتان و ره‌شی و زامه‌کانی
خۆشه‌ویستی بلاوێنینه‌وه ، ماچ وه‌ڵام
بێت بۆکینه‌و تێکدان خوێن ڕشتن ،
بیرمان بێته‌وه‌و نه‌یشارینه‌وه
به‌ماچ دێین و به‌ماچ ده‌ڕۆینه‌وه .
هه‌ردوو خۆشه‌ویست راده‌که‌نه سه‌ر جێگه‌ی په‌یکه‌ره سووتاوه‌که‌و باوه‌شبه‌یه‌کدا ده‌که‌نو ده‌م ده‌خه‌نه ناو ده‌می یه‌که‌وه ، خه‌ڵکه‌که بۆیان ده‌ده‌ن له چه‌پڵه و چه‌ند که‌سێکیشیان به مۆبایله‌کانیان ده‌که‌ونه وێنه گرتنیان .
کۆتایی .
rbahir@hotmail.com