سیناریۆی زۆر خۆشه بۆتۆ
1… ڕۆژه … شه‌قامێکی شاره … ده‌ره‌وه‌یه .
شه‌قامێکی قه‌ره‌باڵغی شاره و پیاوێکی ته‌مه ن(56) ساڵی ماندوی ئه‌سمه‌ر، له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌که به ئۆکۆدرۆنێکی کۆن سه‌رقاڵی لێدانی موزیکێکی ئارامه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر که‌سێك له‌م شاره‌دا و له‌سه‌ر شه قام موزیکی نه‌ژه‌ندووه، هه‌ر بۆیه ده‌بێته جێی سه‌رنجی ڕێبواران … به‌تایبه‌تی که‌سێکی وا غه‌ریب که خه‌ڵکی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته نییه ، که به‌ڕه‌نگ و ڕویه‌وه هیلاکی و مه‌ینه‌تی ژیان دیاره .تازیاتر موزیکی ده‌ژه‌نی ئه‌وه‌نده‌ی ترهه‌ست و سۆز و ناخی تێکه‌ڵاوی موزیکه‌که ده‌بوو .له‌نێو خه‌ڵکه‌که‌ی لێی کۆده‌بوونه‌وه گه‌نج ولا‌و منداڵی تێدایه ، هه‌ندێکیان سه‌رسامن به‌م کاره هه‌ندێکیان له‌به‌رخۆیانه‌وه بۆڵه‌یان دێ و هه‌ندیکیشیان به‌ده‌نگی به‌رز ناره‌زایی ده‌رده‌برن مارف ومحه‌مه‌د دێنه پێشه‌وه.
مه‌حه‌مه‌د /
وه‌ڵا بابه هه‌رئه‌مه‌مان نوقسان بوو
ئه‌م ته‌یره له کوێوه هاتووه .
مارف /
کوره‌بابه ئه‌وه جه‌ماعه‌تی خالید
شینکییه تادوێنێ سه‌ر جاده‌ی پاك
ده‌کرده‌وه ئێستا نۆره‌ی مۆزیقایه
پاره‌ی پێ په‌یابکات .
مه‌حه‌مه‌د /
ئه‌م ته‌یره لای خۆی خێر‌و به‌ره‌که‌تمان
بۆ بێنێ ……
گه‌نجێکی مه‌ست بوو به‌و موزیکه‌که‌ی که‌ناوی ئاکۆیه وته‌مه‌نی (23)ساڵه ، زۆری بۆدێ و قسه به محه‌مه‌د ده‌بڕێ .
ئاکۆ /
ئه‌رێ خاڵه عه‌یبه ئه‌و هه‌موو ناو ناتۆره‌یه
ئه‌وانه نه‌بوونی هێناونی بۆ ئێره‌و ، خزمه‌تی
ئێمه ده‌که‌ن .
محه‌مه‌د /
ئه‌وه عه‌یبه مۆزیقه‌مان بۆ لێده‌ن و کلتورمان
بشێوینن … له‌باتی ئه‌وه‌ی ده‌فی لێدایه و قورئانی
پیرۆزی بخوێندایه ، ئه‌و کاته سواڵه‌که‌ی پێڕه‌وا
بوو .
هه‌ندێک له‌خه‌ڵکه که ده‌نگی (راسته ) یان لێبه‌رز ده‌بێته‌وه وسه‌ری بۆ ده‌له‌قێنن …….
ئاکۆ /
خاڵۆ ئه‌وان شاره‌که‌مان بۆ پاك ده‌که‌نه‌وه
ئه‌وه‌تا ئه‌و پیاوه به موزیکه ئه‌فسوناویه‌که‌ی
دڵخۆش و به‌خته‌وه‌رمان ده‌کات و
مارف /
به‌راستتی گه‌نجێکی بی ئیحترامی. کاك
محه‌مه‌د به‌باوکت ده‌شێت تۆ ئه‌م هه‌موو
ده‌ده‌مه‌ت له‌چییه له گه‌ڵی .. …..
کابرا ده‌وه‌ستێت له ژه‌نینی ئۆکۆردێنه‌که‌ی چه‌ند که‌سێكی که‌م چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن ،چه‌ندکه‌سێکی تریش به‌پێچه‌وانه‌وه قسه‌ی ناشرین ده‌که‌ن و هه‌ندێکیان ده‌رۆن …منداڵێکی ته‌مه‌ن (5)ساڵ که‌له‌گه‌ڵ باوکیا له ڕیزی پێشه‌وه راوه‌ستاوه ، مه‌ساسه‌یه‌ك له ده‌میایه‌تی و هه‌نگاو ده‌نێت و ده‌رواته لای کابرای موزیك ژه‌ن و مه‌ساسه‌که‌ی ده‌می ده‌ر ده‌هێنی و ڕای ده‌گرێت بۆی .
منداڵ /
ها خاڵه گیان زۆر خۆشه بۆتۆ .
کابرای موزیك ژه‌نیش مه‌ساسه‌که‌ی لێوه‌رده‌گرێ و ده‌ستی منداڵه که ماچ ده‌کات … دووباره‌ئه‌وچه‌ند که‌سه که‌مه‌ی پێشوتر چه‌پڵه بۆ منداڵ و موزیك ژه‌نه‌که لێده‌ده‌ن و ده‌ست ده‌که‌ن به‌گیرفانیانا و هه‌رکه‌سه و شتێك پاره‌ی بۆ ده‌که‌نه سه‌ر جانتای ئۆکۆردێنه‌که‌ی .
ته‌واو
rbahir@hotmail.com
نووسینی
رزگار باهیر