سیناریۆی مانگ و نیوێك
1…کۆلانێکی شاره … ده‌ره‌وه‌یه … ڕۆژه .
کارزانی ته‌مه‌ن (12) ساڵ جانتای له کۆڵه‌و دیاره بۆ قوتابخانه ده‌چێت، له‌وسه‌ری کۆڵانه که کارزان هه‌نگاو ده‌نێت به‌ناوه‌ڕاستی کۆڵانه‌که‌دا ده‌په‌ڕێته‌وه له‌ناکاو ئۆتۆمۆبیلێك به‌خێرایی دێت‌و ده‌گاته سه‌ر کارزان، ده‌نگی ئیستۆپی ئۆتۆمۆبیله‌که سه‌رنجی رێبواران راده‌کێشێت . کارزان ده‌که‌وێته ژێر ئۆتۆمۆبیله‌که .
2… ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه … رۆژه .
ماڵی نه‌به‌ز و ناسکه یه . ناسکه‌ی ته‌مه‌ن (38)ساڵ له‌چێشتخانه‌یه ده‌ست ده‌بات له‌سه‌لاجه‌که هه‌ندیك حه‌ب ده‌رده‌هێنێ و به‌په‌رداخێك ئاوه‌وه ده‌ی خواته‌وه ، نه‌به‌زی ته‌مه‌ن (40) ساڵ به‌توڕه‌یی دێته ژوورێ‌و ڕوو ده‌کاته ناسکه‌ی خێزانی .
نه‌به‌ز /
پێویست به خۆ نه خۆ‌شکردن ناکات
من ئه‌و ئافره‌ته هه‌رده‌هێنم خۆشتبێ و
ترشتبێ به‌م زووانه‌ش ماره‌ی ده‌که‌م .
ناسك /
باله‌وه‌زیاتر له‌سه‌ری نه‌ڕۆین.. من بیرم
لێکردۆته‌وه و ڕازیم به‌ڵام مه‌رجێکم هه یه.
نه‌به‌ز /
مه‌رج ….. ده‌ی بڵێ بزانم چییه ؟
ناسك /
به‌هیچ جۆرێك ده‌مه ده‌مو قسه‌ی ڕه‌ق
به‌رانبه‌ری یه‌کتری ناکه‌ین و ده‌بێت
بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ونیو ئه‌و
خۆشه‌ویستییه‌ی جارانم بۆ بگه‌ڕێنیته‌وه
گرنگیم پێبده‌یت و زۆر جارماچمکه‌یتو له
ئامێزم گریت دواتر .
نه‌به‌زپێکه‌نینی به‌قسه‌کانی ناسکی خێزانی دێت … بۆیه نه‌به‌ز به‌قاقا وه‌لامی ده‌داته‌وه .
بروات بێت زۆر به‌راستمه خاوه‌نی
قسه‌ی خۆشمده‌بم ، خۆ که‌س نه‌مناسێ
خۆت باش ده‌مناسی که په‌یمانێکم دا
ده‌یبه‌مه سه‌ر، ته‌نها یه‌ك مانگ ونیو
دوایخه .
نه‌به‌ز /
باشه مه‌به‌ستت چییه له‌م مه‌رجانه؟
ناسك/
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که‌کارازن له‌مانگی
داهاتوودا تاقیکردنه‌وه‌کانی
ده‌ستپێده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر
ژیانی ئێمه کاریگه‌ری باشی نه‌بوو
ئه‌وا گاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ری نه‌بێتو
له تاقیکردنه‌وه‌کانیدا سه‌رکه‌وتو بێت…
له‌م کاته‌دا ده‌نگی زه‌نگی ده‌رگای حه‌وشه دێت له سه‌ر یه‌ك… نه‌جارێك و نه‌دوو ، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له ده‌رگا ده‌درێت ، هه‌ر بۆیه ناسك و نه‌به‌ز به په له به‌ره‌و ده‌رگای حه‌وشه هه‌نگاو ده‌نێن .
3… خه‌سته‌خانه‌یه …. ناوه‌وه‌یه … ڕۆژه .
ژورێکی خه‌سته‌خانه‌یه . کارزان له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ك پاڵکه‌وتووه ده‌ستی چه‌پی به‌له‌فاف پێچراوه …ناسکه به‌لای سه‌ری کوڕه‌که‌وه‌یه‌تی ماچی ده‌کات ، نه‌به‌زی باوکیشی به‌رامبه‌ریانه .
ناسك /
جا به‌سنه‌بوو سه‌لامه‌ت بووی ئه‌گه‌ر
شتێکت لێبهاتایه چیمبکردایه خۆ …
نه‌به‌ز /
ئێستا سه‌لامه‌ته‌و هیچی نییه و پێویست
به‌و قسانه ناکات … ته‌نها ده‌ستی ئازاری
پێگه‌یشتووه ته‌واو.
ناسك /
نه‌به‌ز تکات لێده‌که‌م …….
ناسك سه‌یرێکی نه‌به‌ز ده‌کات و وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێ له ماڵه‌وه‌چیم له‌گه‌ڵتا ووتی
نه‌به‌ز به‌م سه‌یرکردنه بیر ده‌که‌وێته‌وه زۆر به‌خێرای شێوازه‌که‌ی ده‌گۆڕێ .
نه‌به‌ز/
راسته ناسك گیان تۆ راست ده‌که‌ی
به قوربان…. سوپاس بۆ خوا که کاکه
کاره سه‌لامه‌ته و له‌مانگی داهاتووشدا
ده‌توانێ تاقیکردنه‌وه‌کانی زۆر به‌سه‌رکه‌وتویی
بدات .
4… شه‌وه … شه‌قامێکه …. ده‌ره‌وه‌یه .
نه‌به‌ز له‌شه‌قامێك ده‌بینرێ به‌پێ ده‌ڕواتو به‌ته‌له‌فوون سه‌رقاڵی گفتووگۆیه .
نه‌به‌ز /
بڕوات بێت رازی بوو به‌شێوه‌یه‌ی
باسمکرد بۆت ، ته‌نها مانگ ونیوێك…ئا..
خۆگاڵته‌ت له‌گه‌ڵ ناکه‌م ئازیزه‌که م
…. چۆن ..به‌ڵێ ئه‌ره‌وه‌ڵا بێکێشه‌ش
به‌سه‌ری تۆی ئازیزم .
5…شه‌وه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
ماڵی شه‌رمنی ته‌مه‌ن (30) ساڵه‌و له‌ژووری نوستن دانیشتووه‌و خه‌ریکی گفتوگۆیه به‌ته‌له‌فوون .
شه‌رمن /
ئاخر سه‌ری من به‌درۆ بخۆی زۆر
ده‌که‌وێت له‌سه‌رت .. گرنگ ئه‌وه یه
من حه‌زم له‌مه‌شاکیل نییه …. زۆر
چاکه … منیش ڕازیم
6… شه‌وه … شه‌قامێکه … ده‌روه‌یه .
له‌م کاته‌دا نه‌به‌ز ده‌گاته لای ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی و به‌ده‌ستێکی ده‌رگای ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی ده‌کاته‌وه‌و به‌ده‌سته‌که‌ی تری ته له‌فوونه‌که‌ی به‌گوێیه‌وه گرتووه سه‌رقاڵی گفتووگۆیه واته ته‌واکه‌ری دیمه‌نی (4 و 5) .
نه‌به‌ز/
مانگ ونیوێک پێچی مێزه‌رێکه
هه‌رئه‌وه‌نده‌ی بڵێی یه‌ک و دوو
ته‌واو ده‌بێت ..ئا ..ئا…
7… ئێواره‌یه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه ..
ناسك و نه‌به‌زو کارزان هه‌موو پێکه‌وه له‌سه‌ر مێزی نان خواردن خه‌ریکی نانخواردنن . ناسك که‌وچێکێك شۆربا ده‌کات به‌ده‌م کارزانه‌وه پاشان به‌ده‌م نه‌به‌زه‌وه ..
ناسك /
ها.. ووتان چی ئه‌م شۆربایه خۆش نییه ؟
نه‌به‌ز /
به‌راستی زۆر خۆشوبه‌تام کردوته ناسکه‌که‌م .
ناسك /
نۆشی گیانت بێت نه‌به‌ز گیان . ئه‌ی کاره
گیان تۆ هیچت نه‌ووت ؟
کارزان /
دایه من حه‌زم لێینییه ، من حه‌زم له‌شۆربای
نیسکه .
ناسك /
هه‌ی به‌سه‌رچاو ئیتر شۆربای نسکتان
بۆ ده‌که‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌ش حه‌زی لێیه‌تی .
نه‌به‌ز/
پێشه‌کی ده‌ستت خۆش بێت ناسکه‌که‌م .
8- رۆژه … قوتابخانه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
کارزان له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێك قووتابیدا له‌پۆلدایه‌و سه‌رقاڵی تاقیکردنه‌وه‌ن و مامۆستایه‌ك به‌دیاریانه‌وه وه‌ستاوه‌و چاودێریان ده‌کات .
9… شه‌وه …ماڵه‌وه .. ناوه‌وه‌یه .
ناسك له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی ژووری دانیشتن خه‌وی لێکه‌وتووه ، له‌م کاته‌دا ده‌نگی ده‌رگا داخستندێت کارزان دێته ژورێ .ناسک به‌ئاگادێت.
ناسك /
چییه کاره نه‌خه‌وتوی … ئه‌چییه
بابه نه‌هاته‌وه ؟
کارزان /
با ئێستا هاته‌وه ده‌نگی ئه‌و ده‌رگایه
هی ئه‌و بوو .
له کاته‌دا نه‌به‌ز دێته ژووری دانیشتن ده‌بینێ چاوه‌کانی ناسک خه‌واڵووه .
نه‌به‌ز/
چییه خه‌وتبووی ؟
ناسك /
به‌ڵێ نه‌به‌ز گیان به‌ئه‌رکی نه‌زانی بمکه‌ره
باوه‌شو هه‌ڵمگره‌و بمبه‌ره جێگه‌ی نووستن .
نه‌به‌ز /
باشه به‌سه‌رچاوان.. .ئه‌وه کاره نه‌خه‌وتوی؟
کارزان /
نه‌بابه خه‌ریکی سه‌عیکردنبووم. ئه‌ی من بابه ؟
نه‌به‌ز /
به‌سه‌رچاو ی بابه .. هه‌ر ئێستا هه‌ردووکتان
به‌باوش ده‌به‌م .
نه‌به‌ز له‌سه‌ره‌تادا باوه‌ش به ناسکدا ده‌کات وهه‌ڵیده‌گرێ و ده‌یبات بۆ ژوری نوستن . کازان به‌دواوه‌یانه .
نه‌به‌ز /
خه‌ریکه به‌ته‌واوی به‌قورسییه‌که‌ت
رادێم ناسکه گیان .
9…ڕۆژه … نه‌خۆشخانه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
ناسک به‌ده‌موچاویه‌وه دیاره که‌نه‌خۆشه‌و له‌لای دکتۆره وپاشان ڕه‌چه‌ته‌یه‌کی لێوه‌رده‌گرێ وهه‌لده‌سێت و ده‌ڕوات ده‌مووچاوی بێتاقه‌تییه‌کی زۆری پێوه دیاره.
10-…ڕۆژه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
ژووری دانیشتنه‌و ناسك کۆکه‌یه‌کی زۆریه‌تی کارزان په‌رداخێك ئاو زه‌رفێك حه‌ب بۆ دایکی ده‌هێنێت ، پاشان دایکی چه‌ند ده‌نکێك حه‌ب ده‌رده‌کات و به‌په‌رداخه ئاوه‌وه‌که‌وه ده‌یخواته ..
ناسك /
کاره گیان ده‌ستت خۆش به‌قوربان
ئه‌ی باشه که‌ی کارتان ده‌ده‌نێ
گوڵه‌که‌م .
کارزان /
هه‌فته‌ی داهاتوو دووشه‌مه .دایکه
شۆرباکه‌ی خۆتت بۆ بێنم ؟
ناسك /
ده‌ی ئینشائه‌ڵا به‌دڵخۆشی وسه‌رکه‌وتووی
ده‌تبینم .. به‌قوربان هیچم بۆ ناخورێت
دڵم هیج نابات.
11… رۆژه … شه‌قامێك … ده‌روه‌ویه .
ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی نه‌به‌ز ده‌بینرێت له نێو شه‌قامێکی شاردا ، نه‌به‌ز له‌گه‌ڵ لێخورینی ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی له‌هه‌مان کاتدا سه‌رقاڵی گفتووگۆیه له‌گه‌ڵ شه‌رمندا که له‌پاڵیدا دانیشتووه.
12 … رۆژه … ماڵه … ناوه‌وه‌یه .
ناسک له‌ژووری نوستنه‌که‌ی خۆیه‌تی و ره‌نگ و شێوه‌ی هیلاکی پێوه دیاره‌و سه‌رقاڵی نووسینه .
13… شه‌وه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
ژووری دانیشتنه ناسک و نه‌به‌ز و کارزان دانیشتوون سه‌یری ته‌له‌فیزۆن ده‌که‌ن
ناسك /
نه‌به‌ز گیان تۆزێ گیانم دێشێت ،به‌ئه‌رکی
نه‌زانی هه‌ڵمگریت وبمبه‌ی بۆ جێگه‌که‌م .
نه‌به‌ز /
به‌سه‌رچاو خاتوونه‌که‌م ، ئه‌ی حه‌بت بۆ
نه‌هێنم ؟
ناسک /.
نا..نا .. تۆزی پێش ئێستا خواردم .
نه‌به‌ز هه‌ڵده‌سێت و باوه‌ش به ناسکدا ده‌کات و هه‌ڵی ده‌گرێت …..
نه‌به‌ز /
من به‌هێز بووم یان تۆ زه‌عیف بوویت
هه‌سته‌که‌م کێشی جارانت نه‌ماوه دیاره
ناساخیت ،به‌راستی هیچ کات وانه‌بووی.
کارازان /
باوکه دوای منیش هه‌ڵگره بزانه قه‌ڵه‌وم
یان وه‌ک دایکم زه‌عیف بووم .
14 … رۆژه … قوتابخانه‌یه … ده‌روه‌یه .
له حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌یه کۆمه‌ڵی قوتابی وه‌ستاون وکارزانیش له نێویاندایه و مامۆستایه‌کیش کۆمه‌ڵێ کارتی ره‌نگاو ڕه‌نگی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و دابه‌شی ده‌کات به‌سه‌ر قوتابییه‌کان به‌پێی ناوه‌کانیان
15 … ڕۆژه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه.
ژووری نوستنه ناسك له‌سه‌ر جێگاکه‌ی خۆی پاڵکه‌وتووه . نه‌به‌ز دێته ژووره‌و هاوار له‌ناسك ده‌کات .
نه‌به‌ز/
ناسکه گیان ئه‌وه چووم بیتاقه‌ی
لای دکتۆریشم بۆ بڕیت .. ناسکه
بزانم حه‌زت له‌چییه بۆت بێنم؟چییه
بۆوه‌ڵامم ناده‌یته‌وه؟
نه‌به‌ز ده‌چێته لای سه‌ری ناسك و ده‌ست ده‌بات به‌تانییه‌که‌ی لا ده‌بات ده‌بینێت نامه‌یه‌ك له ده‌ستی ناسکدایه‌و هیچ جووڵه‌ی نییه .. نه‌به‌ز ره‌نگی تێك ده‌چێ و شپرزه ده‌بێت و ده‌ست ده‌خاته‌سه‌ر ناوچه‌وانی و پاشان لێدانی دڵی ده‌گرێت و هاوار ده‌کات .
ناسکه .. ناسکه گیان………
16 … رۆژه … قوتابخانه‌یه … ده‌ره‌وه‌یه .
ته‌واوکه‌ری دیمه‌نی (14) یه هه‌ندێك له قوتابیان کارتیان وه‌رگرتووه‌و چه‌ند قوتابییه‌کی لێماوه کارزان یه‌کێکه له‌وقوتابیانه‌ی له‌وێیه.
مامۆستا /
ئالان جه‌مال حسێن ، ده‌رنه‌چووه .
کارزان نه‌به‌ز عارف ….
17 … رۆژه .. ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
ته‌واوکه‌ری دیمه‌نی (15)یه . نه‌به‌ز پاش گریان چاوه‌کانی ده‌سڕێ و نامه‌که له‌ده‌ستی ناسك ده‌رده‌هێنێ و ده‌ست ده‌کات به‌خوێندنه‌وه‌ی .
ده‌نگی ناسك/
من ده‌مزانی نه‌خۆشییه‌که‌م کوشنده‌یه‌و ده‌مرم.
نه‌به‌ز گیان ته‌نها ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ت پێ‌بڵێم
ئاگاداری کارازانی کوڕمانبه من ئه‌م هه‌موو
ئازار ونه‌خۆشییه‌ی خۆمم شارده‌وه و
پێشنیاری مانگ ونیوێك پێکه‌وه ژیانی پڕ
خۆشه‌ویستی وله‌باوه‌شکردنم لێکردی بۆ ئه‌وه‌ی
کارزان خۆشه‌ویستی بۆت هه‌بێت و هه‌ست
بکات تۆئێمه‌ت خۆشده‌وێو گرنگیمان پێده‌ده‌یت .
نه‌به‌ز گیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای مردنی من بزانێ باوکی
هه‌یه و خۆشی ده‌وێت و هه‌ست به‌ته‌نهای نه‌کات.
ئیتر تۆ ئازادی له‌وه‌ی که چی ده‌که‌یت له‌ژیانتا
ته‌نها کارزانت له‌بیر بێت و جێگه‌ی باوه‌شه‌کانی
منیشی بۆ بگریته‌وه نه‌به‌ز گیان.. ئیتر خۆشم ده‌وێن.
نه‌به‌ز ده‌داته پرمه‌ی گریان و ده‌می ده‌بات و نێو چه‌وانی لاشه سارد‌و سڕه‌که‌ی ناسکه ماچده‌کات
نه‌به‌ز/
ناسکه گیان تۆ له‌ناخما خۆشه‌ویستیت چانده‌وه
تۆ فێرتکردم خۆشه‌ویستی چی یه .
له‌م کاته‌دا ده‌نگی کارزان له‌ده‌روه ده‌بیسترێ و هاوار ده‌کات وده‌رگای ژووره‌کان ده‌کاته‌وه‌و تاده‌گاته ژووری نوستنه‌که‌ی دایک و باوکی.
کارزان /
ده‌رچوو م … ده‌رچووم .. ده‌رچووم.
باوکی یه‌کسه‌ر به‌ره‌و رووی ڕاده‌کات و باوه‌شی پێدا ده‌کات و ماچی ده‌کات ……………….
18.. شه‌وه … ماڵه‌وه‌یه … ناوه‌وه‌یه .
نه‌به‌ز له‌ژووری دانشتنه‌و کارزان پاڵکه‌وتووه‌و سه‌ری له‌سه‌ر رانیی باوکی داناوه‌و ئه‌ویش ده‌ست به‌سه‌ریا دێنی و به ته‌له‌فون له‌گه‌ل که‌سێکدا گفتووگۆ ده‌کات .
نه‌به‌ز /
ببوره شه‌رمن خان به‌راستی من ناتوانم پاش
ئه‌م خۆشه‌ویستییه له‌ناخما زیندوو بۆته‌وه
درۆت له‌گه‌ل بکه‌م …به‌راستی
ئێسته ده‌زانم ناسکه‌م خۆشده‌وێت ناتوانم
له‌بیری بکه‌م … به‌ڵێ .. بۆنی خۆشه‌ویستی
ئه‌ویش ده‌که‌م به کوره‌که‌مانه‌وه.ببوره.. ببوره
ته‌له‌فونه‌که داده‌خاته‌وه داده‌نه‌وێته‌وه‌و ماچی کارزان ده‌کات و هه‌ڵی ده‌گرێ به‌ره‌و ژووری نوستنی ده‌بات.
ته‌واو
rbahir@hotmail.com
نووسینی .
ڕزگار باهیر