سێكس و ژن و درۆكردن
Closed
مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ خۆی له وێنه و چه‌مك و ئایدۆلۆژیا و كۆمیدیا و تراژیدیا دووباره‌كان بدزێته‌وه ، زۆر جار هانا بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی گومان ده‌با ، كه‌چی گومان ده‌رگای لێناكاته‌وه و به گومانه له مرۆڤ .
به به‌رده‌وامی یه‌كێك له ستوونه‌كانی مه‌عریفه ( بیركردنه‌وه)یه . سرووشتی داخراوی كۆمه‌ڵگه ، رێگره له به‌رده‌م مانیفێست بوونی پڕۆسه‌ی بیركردنه‌وه وه‌كو خۆی . قسه له‌سه‌ر (فه‌لسه‌فه ،دین ، زانست ،كلتوور…هتد) ناكه‌م ، به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌كه‌م كه له نێوانیاندا هه‌یه ، بۆیه پێناسه‌ی ئه‌م چه‌مكانه له دیدی خۆمه‌وه ناخه‌مه روو ( له‌و شوێنه‌ی باسی ده‌نكه هه‌نار ده‌كرێ ناكرێ باسی چه‌قۆ بكرێ . )