سێ شیعری مارگرێت ئاتوود
ئه‌مه وێنه‌یه‌کی منه
ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا گیراوه
سه‌ره‌تا وا ده‌رده‌که‌وێ
پیس بووبێ
پرنته‌که‌ی: هێڵی لێڵ و په‌ڵه‌ی ڕه‌ساسی
له‌گه‌ڵ كاخه‌زه‌که‌دا پێکدا تواونه‌ته‌وه.
دواتر، که چاوی پێدا ده‌گێڕی
شتێک له سووچی ده‌سته‌چه‌پدا ده‌بینیت
شتێک وه‌ک لقوپۆپێک: به‌شێکی دره‌ختێکه
له (داری گوڵه‌خه‌نه یان دارسنه‌وبه‌ر) ده‌چێت
ئینجا له‌لای ڕاست له نیوه‌دا
ده‌بێ
خانوویه‌کی ته‌خته‌یی چکۆله‌ی ئارام و لێژ بێ.
باگراونده‌که ده‌ریاچه‌یه‌که،
له پشتی ئه‌ویشه‌وه، چه‌ند گردۆڵکه‌یه‌ک.
(ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی من نقووم بووم
وێنه‌که گیراوه.
من له ده‌ریاچه‌که‌دام،
له ناوه‌ڕاستی وێنه‌که‌دا،
هه‌ر له ژێر ڕووکاره‌که‌یدا.
سه‌خته بڵێم له کوێیدا
به ته‌واوی، یان بڵێم
چه‌ند گه‌وره، یان چه‌ند بچووکم من:
کاریگه‌ری ئاو
له‌سه‌ر ڕووناکی تێکده‌ره.
به‌ڵام گه‌ر هێنده‌ی پێویست بڕوانیت
دواجار
ده‌مبینیت.)
فڕین له‌نێو جه‌سته‌ی خۆتدا
سییه‌کانت پڕ ده‌بن & خۆیانی لێ ده‌که‌نه‌وه
دوو باڵ له خوێنی په‌مه‌یی، ئێسکه‌کانیشت
خۆ خاڵی ده‌که‌نه‌وه و ده‌پوکێنه‌وه.
که هه‌ناسه هه‌ڵده‌مژی، وه‌ک باڵۆن به‌رز ده‌بیته‌وه
دڵیشت هه‌روا سوکه‌ڵه & گه‌وره‌یه
به که‌یفێکی بێ خه‌وش، هیلیۆمێکی بێ خه‌وش لێ ده‌دا.
با سپییه‌کانی خۆر به ناوتدا هه‌ڵده‌که‌ن،
هیچ شتێک له‌سه‌رووی تۆوه نییه،
زه‌وی ئێستا وه‌ک گه‌وهه‌رێکی هێلکه‌یی ده‌بینی،
شینێکی ده‌ریایی & ده‌ره‌وشاوه به خۆشه‌ویستی.
ته‌نیا له خه‌وندا، تۆ ده‌توانی ئه‌مه بکه‌یت.
خه‌به‌ر ده‌بییه‌وه، دڵت مشتێکی له‌رزیوه
تۆزێکی نه‌رم، به‌ر له‌و هه‌وایه ده‌گرێ تۆ هه‌ڵیده‌مژی؛
خۆر، قورسایییه‌کی گه‌رمی مسیینه، ڕاسته‌وڕاست
توێکڵه په‌مه‌یییه‌که‌ی خه‌یاڵی کاسه‌ی سه‌رت بۆ خوار پاڵده‌نێ.
هه‌میشه ئه‌و ساته‌ی به‌ر له ته‌قینی گولله‌یه.
هه‌وڵده‌ده‌ی & هه‌وڵده‌ده‌ی هه‌ڵسی و نا‌توانیت.
تۆ به منه‌وه ده‌چیت
تۆ به منه‌وه ده‌چیت
وه‌ک چوونی قولاپێک به چاوێکدا
قولاپی ماسییه‌ک
چاوێکی کراوه
له ئینگلیزییه‌وه: ژوان جه‌لال