Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
سێ پیاوی زۆڵ و فێلباز

سێ پیاوی زۆڵ و فێلباز

Closed
by June 28, 2013 چیرۆک

 

 


کریک ، کرۆک و هووک هاندل

CRICK , CROCK ,AND HOOKHANDLE

 

جارێکیان سێ کەسی زۆل و فێڵباز بەناوی کریک ، کرۆک و هووک هاندل گرەویان کرد لەسەر ئەوەی کامیان زیرەکترو فێلبازترە بۆ ئەم مەبەستە بەیەکەوە بەڕێکەوتن کریک وەپێش کەوت لەکاتی ڕێکردندا چاوی بە قوشــــــــــــقەر (قەلەباچکە) یەک کەوت لەسەر لقی درەختێکی بەرز لە هێلانەکەیا بەسەر هێلکەکانیەوە کڕ کەوتبو .. کریک گۆتی حەزدەکەن بە چاوی خۆتان ببینن چۆن هێلکەکانی ژێر ئەم بالەندەیە دەردێنم بێ ئەوەی هەستی پێ بکات ! هەڵبەت ناشهیلم هیچ شتێک ڕوبدات ! دوو هاوڕێکەی گۆتیان باشە بابت بینین ، لەوکاتەی کریک خەریک بوو بە ئەسپایی بە درەختەکە هەلدەگەڕا هەتا دەستی بگاتە هێلکەکان (کرۆک ) بە هێواشی پاژنەی هەردو تاکە پێلاوەکەی کریکی لێکردەوە لەناو شەبقەکەی خوی شاردییەوە ، بەلام بەرلەوەی کرۆک پێڕابگات شەبقەکەی بکاتەوە سەری ( هووک هاندل ) سوک هەردو پاژنەکەی لەناو شەبقە دەرهێناو لای خۆی هەلی گرت بێ ئەوەی کەس بیبینی !

کریک هەر لەسەر درەختەکە دابەزی گۆتی من لەهەر دوکتان زیرەکترم چونکە وەکو بینیتان توانیم هێلکەکانی ژێر قوشقەرەکە بدزم لەسەری هەلنیش تبوو! پێشێ نەزانی ! بەلام کرۆک گۆتی نەخێر من لەتۆ زیرەکترم چونکە توانیم پاژنەی پێلاوەکانت لێکەمەوە لەناو شەبقەکەمدا بیان شارمەوە بەلام نازانم چی یان لێهات! ! ئنجا نۆرەی هووک هاندل هات و گۆتی من لەهەر دوکتان زیرەکترم چونکە پاژنەکانم بەهێمنی لەناو شەپقەکەی کرۆک دەرهێنا و ئەوەتەن لای خۆمن ! بۆیە من لەئێوە دەست سوکترو چالاکترم.

ئەگەر ناشی سەلمێنن ئەوا ڕێک بەجێتان دێلم ، دەڕۆم بۆ ئەوەی بەتەنیا بۆ خۆم لە شوێنێک بژیم .

ملی ڕێگای گرت ڕۆیشت لەشارێک نیشتەجێ بوو کەس نەیدەناسی بەئیش و کارێکی باش خەریک بوو ، تێری خوارد زەنگین بوو لەوێ ژنی هێناو پاشان دوکانێکی فرۆتەنی پەنیر و ماسی و تورشی و باسترمە و پێویستەکانی تری کردەوە.

دوو فێڵبازەکەی تریش بۆ دزی و ساختەکاری لەو شوێن بۆ ئەو شوێن دەگەڕان ، هەتا ڕۆژێک ڕێگەیان کەوتە ئەو شارەی هووک هاندل کاسبی تیا دەکرد دوکانەکەیان دۆزیەوە کە لێواو لێو بوو لە خواردنی خۆش و بەتام بوو . گۆتیان با بچینە ناو بزانین شتێکی باش بۆخۆمان مسۆگەر ناکەین و وێکڕا چونە ژورەوە بینی یان ژنەکەی هووک هاندل بەتەنیا لە پشتی کاونتەر دانیشتووە . 

خانمێ بەڕیز زەحمەت نەبی بەلکو شتێکمان بدەیتی بیخۆین. 

خانم: حەزتان لە چی یە ؟

گۆتیان پارچە پەنێرێکی تووند ئەگەر هەبیت !

کاتێک ژنەکە خەریک بوو پارچەپەنیرێکی باشی بۆ دەبڕین هەردوو پیاوەکە چاویان بەناو دوکانەکە گێڕا بۆ دەست نیشانکردنی شتێکی باش بۆ ئەوەی پاشان بیدزن ، ئەوەبوو کەلەشە گۆشتێکی زل بەبنمیچی دوکانەکە هەلواسرابو ، ئیشارەتیان بۆ یەکتر کرد ڕێک کەوتن شەو بۆی بێنەوە بیدزن .

ژنەکەی هووک هاندل هیچی نەگۆت بەلام لە مەبەستیان گەیشت هەستی کرد چ لەمێشکیاندایە !

کاتێ هووک هاندلی مێردی هاتەوە هەلس و کەوتو سەرو سیمای دوو پیاوەکەی بۆ باس کرد . هووک هاندل یەکسەر دەرکی پێکرد گۆتی هەبی و نەبی کریک و کرۆک هاتونەتە ئەم شارە دوور نیە شتێکی باشمان لێ بدزن . زۆر چاکە دەبی چارەیان بکەم خێرا ڕۆیشت کەلەشە گۆشتەکەی لە قنارە کردەوە و لەناو فڕنی شاردی یەوە ، وەکو جاران ئاسایی چووە ناو پێخەف و لێی نووست !

لە نیوە شەوا کریک و کرۆک بەپارێز هاتنەوە بۆ دزینی کەلەشەکە ! تەماشای سەرو خواری دوکانەکەیان کرد نەخێر دیار نەبوو ، پاشان کرۆک چی کرد ؟ بێ ئەوەی خشپەیەک بکات بەئەسپایی چووە سەرەوە لە ژووری نوستن خۆی نزیک کردەوە ، لەولایەی ژنەکەی کووک هاندل پالی دابۆوە گۆتی من گۆشتەکە نابینمەوە نازانم لە کوێت داناوە ؟ ژنە وای زانی دەنگی مێردەکەی خۆیەتی وەلامی داوە لەبیرت نەماوە! ئەی خۆت لەناو فڕنەکەت دانەنا. گیر نەبی زوو وەرەوە بخەوە! 

هەردوو سێبەندیەکە چوون کەلەشە گۆشتەکەیان لەتەندور دەرهێنا و فڕاندیان کرۆک لەپێشەوە دەڕۆیی و کریکیش کەلەشە گۆشتەکەی بەشانی داداو بەدوای کەوت لەوکاتەی بە ناو باغچەی پشتی دوکانەکە ڕەت دەبون کریک سەزەو تەماتەو پیازی بینی کە گەیشتە کرۆک پێی گۆت خێرا بگەڕێوە هەندێک تەماتەو سەوزەو پیاز هەلکەنەو بیان هینە بۆ ئەوەی لەمال بەم گۆشتە شۆربای پێ بکەین.

کرۆک گەڕاوەو کریکیش بەردەوام لەسەر ڕۆیشتنەکەی خۆی. لەو سەرو بەندەدا هووک هاندل وەخەبەر هات و یەکسەر چووە لای تەنورەکە زانی کەلەشەکە دزراوە تەماشای ناو باغچەکەی کرد کرۆکی دیت سەوزەو تەماتە ئەدزیت .

هووک هاندل لەدلی خۆی گۆتی دەبی ئەم دوو سپلەیە تەمبێ بکەم . خێرا دوو سێ دەسکە تەرە پیازو سەوزەی لە موبەق هەلگرت و بی ئەوەی کرۆک هەستی پێبکات لەمال دەرچوو ، لەڕێگەکەدا کریکی بینی لەژێر قوڕسایی کەلەشە گۆشتەکە نوشتاوەتەوە ، کە هوک هاندل پێی گەیشت هیچی نەگۆت دیار بوو کریکیش ماندی بوو وای زانی کریکە حەزدەکات بە نۆرە کەلەشەکەی لەگەل هەلگریت ، هوک هاندل بەئەسپایی کەلەشەکەی لێوەرگرت و سەوزەکەی دایەدەست و خێرا خۆی لاداو بەرەو مالی خۆی گەڕاوە دوواوە.

هەر کەمێک پاشتر کرۆک گەیشتەوە کریک و بینی پڕی دەستی سەوزەیە و پێی گۆت ئەی کەلەشەکە چی بەسەر هات ، لە کوێت دانا؟ 

کرۆک هیکێکی لەخۆی زانی و وا قیووڕ ما ! گۆتی لای من نیە مەگەر کەلەشەکەم بەتۆ نەدا کاتێ ئەم دەسکە سەوزانەم لێوەر گرتی ! ، ئەی خۆت منت نەناردەوە بۆ ئەوەی هەندێک سەوزە لەباخەکە بینم بۆ شۆربا ؟

دووا جار هەردوکیان دەرکیان بەوە کرد کە هووک هاندلی کۆنە هاوڕێ یان ئۆینێکی باشی لێکردون و هیچ گومانیشی تیا نەهێشتەوە کە لەهەردوکیان تەلەکە بازترو زۆلترە

 

 

 

نوسینی: ڕۆمان نوسی ئیتالی : ئیتالۆ کالڤین

وەرگێری لەئینگلیزیەوە : مستەفا رابەر

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.