Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
سێ کورتە چیرۆک بۆ منداڵان

سێ کورتە چیرۆک بۆ منداڵان

Closed

 

 

 

 

 

 

                   

                 ١ـ مێـروولە و کوللـە 

میروولەیەک لە هاوینەدا ، خەریکی کۆکردنەوەی دانەوێڵە بوو ..              دەیبردەوە بۆ شارەکەی .. دانەوێڵەیەکی باشی کۆکردەوە ..                  بۆیە غەمی هاتنی زستانی نەبوو . 

رۆژێکی زۆر ساردی پایز ، کوللـەیەک لە دەرگای ماڵی                  مێروولەکەی دا .. داوای خواردنی لە مێروولەکە کرد . 

مێروولەکە : ئەی هاوینی رابردوو چیت دەکرد .. ؟ 

کوللـەکە : بە درێژایی هاوینی رابردوو .. گۆرانیم دەوت .  

مێروولەکە : دەبـڕۆ بە درێژایی زستانی داهاتووش ..                                            هەر هەڵپەڕە . 

پێشی گوت : ” ئەوشت لە بیر نەچێت ، پێویستە هەموو کاتێک                                   مرۆڤ خۆی بۆ بەیانی ئامادە بکات .. ” 

 

                 ٢ ـ قازێکی هێلکەزێڕ 

جوتیارێک قازێکی هەبوو .. رۆژێک لە رۆژان ، قازەکەی هێلکەیەکی     سادە زێڕی کرد .. لەو رۆژەەوە بەدواوە ، قازەکە هەموو رۆژێک  هێلکەیەکی زێڕی تری دەکرد .. جوتیارەکە دەوڵەمەند .. بەڵام لەگەڵ   ئەوەشدا ، زۆر چاوچنۆک بوو . 

جوتیارەکە رۆژێکیان ، بیرۆکەیەکی خراپی بە بیردا هات و .. گوتی : 

” من بۆ هەموو رۆژێک ، چاوەڕێی ئەوەبم تا قازەکەم هێلکە زێڕەکەی  دەکات .. ئەی بۆ سەری نەبڕم و ، سکی هەڵنەدڕم .. بە جارێک هەموو هێلکە زێڕەکانی ناو سکی دەردەهێنم .. ” 

جوتیارەکە ئەم بیرۆکە خراپەی جێبەجێکرد .. قازەکەی سەربڕی و ..     سکی هەڵدڕی .. بەڵام هیچ هێلکەیەکی زێڕی ، لە سکی قازەکەدا   نەدۆزییەوە . 

 

                 ٣ ـ هەڵــــۆ و کۆتـــر

رۆژێک مێردمنداڵێک ، کوترێکی بینی ، کە هەردوو باڵیان کردبوو ..  کۆترەکە نەیدەتوانی هەڵبفڕێت .

مێردمنداڵەکە لەبەرخۆیەوە گوتی : ” ئەم کۆترە بەسزمانە ، چۆن     خواردنی دەست بکەوێت ، بۆ ئەوەی بژی ؟ “

زۆری پێ نەچوو ، هەڵۆیەک لە بەردەم کۆترەکەدا نیشتەوە ..         نێچیرێکی بە دەنووک هەڵگرتبوو ، نێچیرەکەی لە بەردەم کۆترەکەدا        دانا .. کۆترەکە دەستی بە خواردنی کرد و تێری خوارد . 

مێردمنداڵەکە .. بیری لەوە کردەوە ، کە خوا توانای هەموو شتێکی         هەیە .. خوارن بە هەموو گیانلەبەرێک دەدات .. بۆیە گوتی : 

” من بۆ دابمێنم و بیر لە بژێوی ژیانم بکەمەوە .. ؟ چیم بوێت خوا         پێمی دەبەخشێت .. ” 

مێردمنداڵەکە بڕیاری دا ، کە لە ماڵەوە دابنیشێت و ، هیچ نەکات ..       رۆژان هاتن و تێ پەڕین .. مێردمنداڵەکە هیچی بۆ نەهاتە ماڵەوە . 

پیاوێکی دانا هات بۆ لای و پێی گوت : ” رۆڵەی شیرینم ، تۆ دوو       باڵندەت بینی .. یەکێکیان کۆترێکی برینداری باڵکراوبوو ، ئەوی تریان هەڵۆیەک بوو .. بۆ حەزدەکەیت وەکو کۆترەکە بيت .. ؟ ئەی بۆ  بیرناکەیتەوە ، کە وەکو هەڵۆکە بيت .. ؟ کە تەنها خۆی تێرناکات ،       بەڵکو ئەوانەش تێردەکات کە پێویستیان بە یارمەتیدان هەیە .. “

 

(*) چیرۆکی یەکەم و دووەم لە ( نەرویجی ) یەوە گۆڕیومن بۆ سەر زمانی کوردی. 

     بەڵام چیرۆکی سێیەم لە ( عەرەبی ) یەوە گۆڕیومە بۆ کوردی .

 

      گۆڕینی : رەزا شوان

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.