Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
سەربەخۆیى كوردستان خواستى خەڵكى كوردستانە لەپێناو ژیانێكى ئارامتردا نەك كارتى ساتوسەودا

سەربەخۆیى كوردستان خواستى خەڵكى كوردستانە لەپێناو ژیانێكى ئارامتردا نەك كارتى ساتوسەودا

Closed
by January 20, 2009 گشتی

 سەربەخۆیى كوردستان خواستى خەڵكى كوردستانە لەپێناو ژیانێكى ئارامتردا نەك كارتى ساتوسەودا
 
 هەمیشە ئەحزابى دەسەڵاتدار لەكوردستان هەر دەكەونە بەردەم ترسى كەمكردنەوەى بەشە
 دەسەڵاتەكەیان لەبەغداد خواست وئیرادەى خەڵكى كوردستان كەساڵەهایە لەلایەن
 خۆیانەوە سەركوت و پێشێل دەكرێت دەیكەنە كارتى فشار لەبەرانبە هاڕىَ و
 هاوپەیمانەكانیان لەبەغداد ،ئەمجارەیەن هەروەك سایتى ئاوێنە بڵاوى
 كردۆتەوە مەسعود بەرزانى لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەى لۆس ئەنجلس تیامزدا
 دیسانەوە باسى سەربەخۆیى كوردستان دەكات بەڵام ئەجارەیان لەبەرانبەر ئەگەرى
  گۆڕینى دەستورى عیراقدا . ئەم قسانەى قیادەى ئەحزابى كوردى و مەسعود بەرازانى                
 لەوێوە سەرچاوە دەگرێت كە بەردەوام ئەگەرى ئاڵوگۆڕ لە چۆنێتى بەشكردنى دەسەڵات لە عیراقدا هەیە و هەر جۆرە ئاڵوگۆڕێكیش بەدڵنیایەوە بەرەو كەمبونەوەى جێگەوڕێگەى ناسیۆنالزمى كورد دەڕوات ئەمەش بەلەبەرچاو گرتنى قیامتر بونى پێگەى ناسیۆنالزمى عەرەب لە دەسەڵاتدارێتى ئێستاى عیراقدا بە بەراورد لەگەڵ سەرەتاى پرۆسەى بەشكردنى دەسەڵات لەنێوان هێزە قەومى و دینى و عەشیرەتیەكانادا كە لە ئەنجامى پەرتەوازەیى ناسیۆنالزمى عەرەب ناسیۆنالزمى كورد ئەم بەشەى ئێستاى تێدا پچڕى .
 بەڵام باسى سەربەخۆیى كوردستان تەنها ئەوكارتەیە كە لەپێناوى بەرزونزمى باڵانسى دەسەڵاتدا بەكار دەهێنرێت ؟! ، یان خواستى زۆرینەى خەڵكى كوردستانە لەپێناو ژیانێكى ئارامتردا ؟.
 كە ئەگەر لەڕوانگەى دیفاع لە خواست و بەرژەوەندیەكانى خەڵكى كوردستانەوە سەیر بكرێت ئەوا بەدڵنیایى ئەوى دوهەمیانە كە سەربەخۆیى كوردستان بۆ بەرگرتن بە ئەنفال و ئیعدام و كیمیاباران و سڕینەوەى هەویەتى هاوڵاتى پلەدوو لەسەر ئەساسى قەومى و بۆ كۆتایهێنانى یەكجارەكى  بە زوڵمى قەومى و دركێشانى خەڵكى كوردستان لە ژێر باڵى ڕژێمێكى دڕەندە و ناسیۆنالستى وەكو بەعس ، لەئێستاشدا ئەم خواستە كە خواستى زۆرینەى هەرەزۆرى خەڵكى كوردستانە لە لایەكەوە بۆ دەركێشانى خەڵكى كوردستان لە لەو سیناریۆ ڕەشە و شەڕو كوشتار كاولكایەی دوچارى عیراق هاتوە و لەلایەكى دیكەوە بۆ بەرگرتنە بە ئەگەرى دوبارەبونەوەى ئەو نەهامەتیانەى پێشو لە سایەى حكومەتێكى ناسیۆنالستى و عەشیرەتى كە ناسیۆنالزمى عەرەب وەك ئێستا ناوەرۆكى ئەوحكومەتەپێك دەهێنێت و لەپێناو بەرژەوەندى و قایمكردنى پێگەى خۆى نەك چاوەڕوان نەكراونیە ژیان و گوزەرانى خەڵكى كوردستان بكاتە ئامانجى سەربازى و دوچارى ماڵوێرانیان بكات بەڵكوى لە چەند مانگى ڕابردودا لە قەرەتەپە و دەوربەرى سەرى كەڵبە و نمونەكەى پیشاندا .
 لە ڕوانگەى ئەحزابى ناسیۆنالستى كوردیشەوە ئەوى یەكەمیانە چونكە نەك هە رڕۆژێك لەڕۆژان نەهاتونەتە پاڵ ئەم خواستەى خەڵكى كوردستا بەڵكو هەمیشە خەریكى سەركوتى لایەنگرانى ئەم خواستەبون و  لە زۆر جێگەش وە خەیاڵ و دڵڕەنجاندنى دەوڵتە كۆنەپەرستەكانى ناوچەكە باسیان لێوە كردوە ، بۆیە ئێستاش مەسعود بەرازانى ئەم خواستە لەبەرانبەر ئاڵوگۆڕ لە دەستورێكدا وەك كارتى فشار باس دەكات كە خودى دەستورەكە نەك جێگەى سەربەخۆیى كوردستان و مافى بڕیاردانى خەڵكەكەى لەسەر چارەنوسیان  تێدا نابێتەوە بەڵكو وەك خەتەرێك لەسەر یەكپارچەیى خاكى عیراق چاو لێدەكات لێرەشەوە خەڵك دەبنە سوتەمەنى "سەروەرى خاكێك " كە لە سایەى دەسەڵاتدارانى سەرئەو خاكەدا بوەتە دۆزەخێك و منجەنیق بۆیان ، ئیتر مانەوە وەك خۆیى یان ئاڵوگۆڕ لەو دەستورەدا چى بەرژەوەندیەكى خەڵكى كوردستانى تێدایە كە مەسعودبەرازانى زراوى چوە لە دەسكاریى كردنى ، ئەگەر لەپێناو بەرژەوەندى و مانەوەى پشكەكەیدا نەبێت لە بەغداد كە سەركوتى ئەم خواستەى خەڵكى كوردستان وەك كارتى ساتوسەودا لە كۆنەپەرسترین پرۆسەى بەشكردنى دەسەڵاتدا بەكار دەهێنێت ، لەوەش دڵنیابین كە بەرزانى ناڵێت ئەم خواستە ڕەوایە و بگەڕێتەوە بۆ ڕاى خەڵكى كوردستان ، بەڵكو بە شانازیەوە ناسیۆ نالزمى عەرەب دڵنیادەكاتەوە لەوڕاستیەى ئەگەر هەڕەشەو لولەى چەك و نانبڕینى خەڵكى كوردستان نەبێت لەلایەن ئەحزابى دەسەڵاتدار لەكوردستان وەك یەكێك لەڕێگریە بەرجەستەكان  ئەوە خەڵكى كوردستان بۆ ئەو خواستە ڕەوایەى خۆیان دێنە مەیدان  . بەكورتى بەگژاچونەوەى خواستى سەربەخۆیى لە بەرزانى و هێشتنەوەى بەشەدەسەڵات لە مالیكى ،كە بەبڕواى من لەئەگەرى ئاڵوگۆڕ هێنان بەسەر دەستورى عیراقیشدا بەرزاانى و ئەحزابى دەسەڵاتدار لەكوردستان پێچەوانەكەى پیشان نادەن و نایەنە پاى سەربەخۆیى كوردستان چونكە ئەمانە لەسەردەمێكیشدا كە بەعسى دڕندە حاكمیەتى عیراقى دەكرد و دەستورێكى لە ئێستا داڕزیوانەترى هەبوو بەرزانى و حیزبەكەى هەر سەربەخۆییان بە پیشێلكردنى سەروەرى یەكپارچەیى خاكى عیراق ناودەبرد و لەبەرانبەر ئۆتۆنۆمیەكى شەقوشڕدا بەردەوام سەریان لە كۆشى حكومەتى بەعسدابوو ،  كەئەمەش یەكێكى دیكە لەو دەلیلانەى ئەحزابى دەسەڵاتدار لەكوردستان هەمیشە لەپێناو بەرژەوەندیەكانى خۆیاندا بەرژەوەندیەكانى خەڵكى كوردستانیان كردۆتە بەردەباز .
 هەر بۆیە ئەوە زوڵمو زۆریى حاكمانى ناسیۆنالستى عەرەب بوە لە ڕابردودا كە سەربەخۆیى لاى خەڵكى كوردستان و بەرەى متەمەدنى كۆمەڵگا كردۆتە خۆاستێكى واقعى و هەنوكەییى و لەئێستاشدا ترسى دوبارەبونەوەى هەمان زۆڵموزۆر و لەهەمانكاتدا دوركەوتنەوە لە شەڕو ماڵوێرانى و سیناریۆى ڕەش و ئاگرى شەڕى قەومى نەك ئاڵوگۆڕ لە دەستورێكى دواكەوتوانەى سەپاوادا .
 
  
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.