Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
سەفەر …عیرفان ئەحمەد

سەفەر …عیرفان ئەحمەد

Closed
by November 23, 2012 ئەدەب

 

 

 

بم بەخشە گەر ئیوارەیەك

چرای دڵم لەسەر دڵی تۆ داگیرساند

سنەوبەری دێڕی عومرم، لە پایزی عومری تۆدا

وەراند

دایە سەفەر، سەفەر ، سەفەر

سەفەر لەگەڵ ئەو شیعرانەی لەگەڵای پرتەقاڵ

ئەچن

زستانان نایان وەرێنێ

سەفەر لەگەڵ دڵی ئەو کانیانەی، چاوی

تەڕی عاشقانن

تەمموزان نایان سوتێنێ

من و ئەم خەمە شیرینە، سێوکین و

چەقۆی رۆژگار لەتی کردوین

من و باڵی ئەم نەوڕەسە. فرینێکین

ڕاوچی یەکان فێری بەرزەفڕیان کردوین

بە ترسەوە، وەکو ترسی ئەو گوڵانەی لەسەر

لاڕێکانا دەڕوێن

بە خورپەوە لەگەڵ خورپەی ئەو مەلانەی،

لەناو قەفەسا بەند ئەکرێن

دایە سەفەر

……………………………………

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.