(شار)* گوندی موتریفان نه‌بوو
شار خۆی بوو گه‌ردوونی به‌سه‌ر خۆیدا ڕووخاند
خۆی بوو خۆی له‌سه‌ر چیاوه هه‌ڵدایه خواره‌وه
كه‌وته ئابڵوقه‌ی دوژمنه‌وه‌و چاری نه‌ما خۆی كوشت
خۆی بوو خۆی ڕاوه‌شاند
بۆ پاڵاوتنی ئاو له ئازار
بۆ گرتنی ئازار له ئاو
بۆ شۆڕكردنه‌وه‌ی ئازاری ئاو
به‌ره‌و یه‌كه‌مین ئێشه‌ڵان له‌بن مێژوودا
بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی كانی
له‌ژێر داروپه‌ردووی مرۆڤی ڕووخاو و
شاخی ڕووخاو
خۆی بوو كێڵگه‌ی ژێره‌وژوور كرد
بۆ هه‌ڵڕشتنه‌وه‌ی
قارچكه گولانه‌كانی ناو گه‌ده‌ی
بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ده‌ستی دوژمن
له‌ژێر پێستیا
خۆی بوو ئاسمانی به‌ردایه خواره‌وه به به‌رد
له‌تاو ته‌راتێن‌و خۆبادانی ئاگری باڵدار
به‌ناو ساده‌یی‌و بێوه‌یی شیناییدا
* * *
خودایه ئیشی خۆت
به‌شارو وڵاتان
به دڕنده‌و ده‌یناسوران
مه‌سپێره
خۆت دابه‌زه
بۆ له‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قوربانی
بۆ ده‌مشكاندنی زۆردار
بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی كێڵگه
له‌ناو بێستانی لوغمدا
بۆ شێلاندنه‌وه‌و تۆپه‌ڵكردنه‌وه‌ی
قوڕی ناو سكی دایك
خۆت دابه‌زه
بۆ سه‌رله‌نوێ دابه‌شكردنه‌وه‌ی
ئاو و ئاگرو خوێ به‌سه‌ر قاڕه‌كاندا
بۆ دووباره شاردنه‌وه‌ی ده‌ستی خۆت
له‌ژێر گۆره‌وی‌و كڵاوی فه‌قێ‌یاندا
بۆ گۆڕینی پلانی خۆت
له هه‌ڵدانی زه‌ویدا بۆ ناو گۆڵ
خۆت دابه‌زه
بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌ردوون
بۆ جێكرنه‌وه‌ی وڵاتی ئێمه
له‌سه‌ر پشتی خۆت
بۆ راخستن‌و ره‌نگكردنه‌وه‌ی كاتی ئێمه به‌سه‌ر ئاوه‌وه
خودایه خۆت وه‌ره خواره‌وه
بۆ راهێنانه‌وه‌ی به‌رخه ترساوه‌كانت
له‌سه‌ر دووباره پێگرتنه‌وه‌و
باعه باع‌و
خۆ ته‌ماشاكردن له T.V دا
خۆت وه‌ره خواره‌وه
بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌و دڵدانه‌وه‌ی (شه‌ره‌فنامه)
به سه‌روگوێلاكی خوێناوییه‌وه
له ڕه‌فه‌ی خه‌سته‌خانه‌دا
بۆ چه‌پككردنه‌وه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی
خوشك‌و برا وردیله‌كان له ئینجانه‌دا
بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی نووزه
له‌ناو ئابڵۆقه‌ی ئاگردا
بۆ ده‌ستدانه باڵی چاو
له‌ژێر باری قورسی فرمێسكدا
خودایه خۆت وه‌ره خواره‌وه
بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ماڵی خۆت
به‌ته‌نیشتی ماڵمانه‌وه
بۆ شه‌تڵكردنه‌وه‌ی گوێچكه‌مان له خاكدا
به‌ته‌نیشتی گوێچكه‌ی بنه‌چه‌ی خۆته‌وه..
فه‌ره‌یدون پێنجوێنی