شاعیرێكی ناڕازی له سه‌رده‌می ستالین
«به‌ڵێ، من له‌م جیهانه خاكییه‌دا لێوه‌كانم ده‌بزوێنم و درۆ ده‌كه‌م
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ده‌یڵێم، ده‌بێ به وێردی سه‌ر زمانی منداڵانی قۆتابخانه.»
له شه‌وێك له شه‌وه‌كانی مانگی مه‌ی 1934 مه‌ئمورانی ئۆ.گ.پ.ی‌و بۆ به‌ر ماڵی ئۆسیپ ماندڵشتامی شاعیر رۆیشتن. چوونه ماڵی شاعیر و به دوای شیعرێكدا ده‌گه‌ڕان، به دوای به‌ندێك، نیوه شیعرێك.
شاعیر ده‌ستگیر كرا.
رۆژێك دوای ده‌ستگیركردنی لێپرسینه‌وه ده‌ستی پێكرد، ته‌واوی شه‌و درێژه‌ی كێشا‌و كه‌وته رۆژی دواتر.
پرسیار: پێت وایه بۆچی ده‌ستگیرمان كردوویت؟
ماندڵشتام هیچ شتێك ناڵێت.
لێپرسه‌ر داوای لێده‌كات هه‌ندێ له شیعره‌كانی كه له‌وانه‌یه بوبێتنه هۆی ده‌ستگیركرانی بخوێنێته‌وه.
بارودۆخی پێكه‌نیناوی و له هه‌مان كاتدا تراژیكی شاعیرێك كه شیعر بۆ لێپرسه‌ر ده‌خوێنێته‌وه بیرهێنه‌ره‌وه‌ی وته‌ی خودی شاعیر بوو له‌و شوێنه‌ی كه وتبووی:
شیعر له هیچ كوێی دونیادا به راده‌ی رووسیه گرینگی پێ نادرێت، چوونكه له رووسیه خه‌ڵك له به‌ر شیعر گولله باران ده‌كه‌ن.
پرسیاری سه‌ره‌كی لێره‌دا دێته ئاراوه. لاپه‌ڕه‌یه‌ك نیشانی شاعیر ده‌درێ. ئایا ئه‌م شیعره هی تۆیه؟
شاعیر په‌سه‌ندی ده‌كات.
پرسیار: ئایا خۆت به‌هۆی هۆنینه‌وه‌ی وه‌ها شیعرێك به خه‌سڵه‌تی دژه شۆڕشه‌وه به تاوانبار ده‌زانی؟
وه‌ڵام: من دانه‌ری ئه‌و شیعره‌ی خواره‌وه‌م به ناوه‌رۆكێكی دژه شۆڕشه‌وه.
“ده‌ژین بێ ئه‌وه‌ی له ئه‌ندێشه‌ی نیشتمانی ژێرپێماندا بین
ده‌نگمان له ده مه‌تری له ناو ده‌چێت و
كاتێك كه ده‌مانهه‌وێ ده‌ممان به نیوه‌یی بكه‌ینه‌وه
ئه‌و دانیشتووه‌ی سه‌ر “یاڵی” كرملین ناهێڵێت
ئه‌و جینایه‌تكاره جوتیاركوژه”
شاعیر به‌هۆی بێ خه‌وی، لێپرسینه‌وه‌ی ماوه درێژ، خواردنی خراپ و شكه‌نجه‌ی ده‌روونی تووشی كێشه‌ی ده‌روونی بوو و ده‌ستی دایه خۆكوژی. ئه‌و به تیغێك كه پێشتر له پۆتینه‌كه‌یدا شاردبوویه‌وه ره‌گه‌كانی مه‌چه‌كی بڕی به‌ڵام زیندانه‌وانه‌كان رزگاریان كرد.
هاوكات نووسه‌رانی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له دژی شاعیر ده‌نگۆیان بڵاو ده‌كرده‌وه.
تۆمه‌تبار به نووسینی تۆبه نامه‌یه‌ك بۆ ستالین گیانی خۆی كڕییه‌وه‌و به سێ ساڵا دوورخستنه‌وه له ئۆراڵا مه‌حكووم كرا. به‌ڵام ئه‌وه كۆتایی ئه‌و رووداوه نه‌بوو، لێپرسه‌ر له لای نادێژدا_ هاوسه‌ری ماندڵشتام_ به ماندڵشتامی وتبوو:
“هه‌ست كردن به ترس بۆ شاعیرێك پێویسته. ترس ده‌بێته هۆی هۆنینه‌وه‌ی شیعر و ماندڵشتام زۆرییه‌ك له وه‌ها هه‌ستی توانایی به خۆیه‌وه ده‌بینێت.”
بڕیاری ستالین بوو كه ماندڵشتام “دووره په‌رێز، به‌ڵام ته‌ندرووست” رابگرن. ماندڵشتام نه‌خۆش كه‌وت، خه‌یاڵاوی بوو و رێگه‌یان پێدا كه جیا له لنینگراد و مۆسكۆ له شاره‌كانی دیكه‌ش ژیان به‌سه‌ر به‌رێت. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا نووسی:
به گیانێكی نه‌خۆشه‌وه دووباره چوومه‌وه سه‌ركار. به خۆمم وت ئه‌وانه‌ی كه مه‌حكوومیان كردم حه‌قیان بوو… یارمه‌تیم بده. ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه به دوورخستنه‌وه مه‌حكووم بكرێم ده‌مرم.”
له به‌هه‌شتی سپی‌دا…
له به‌هه‌شتی سپی‌دا پاڵه‌وانێك راكشاوه
گاواسنی جه‌نگه‌كان، پیاوێكی پیر
جیهانێكی به‌رین له چاوانێكی خۆڵه‌مێشیدا:
باڵه‌بانی ئیمپراتۆریای مه‌زنی رووسیه
ته‌نیا “مرۆڤه” پیرۆزه‌كان ده‌توانن
له تابووتی بۆن خۆشی وادا رابكشێن:
به دوو ده‌ستی ئازاده‌وه، هێماكانی به‌خته‌وه‌ری
سه‌ربه‌رزی و ئارامی ئه‌زموون بكه‌ن
ولادیمیر ستاوسكی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نووسه‌رانی سۆڤییه‌ت له نامه‌یه‌كدا به یۆژۆف وه‌های نووسی.
له لایه‌ن: سه‌رپه‌ره‌ستی یه‌كێتی نووسه‌رانی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی سۆسیالیست
بۆ: كۆمیسێری خه‌ڵك له كاروباری ناوخۆدا
هاوڕێ ن. ئی. یۆژۆف
هه‌ندێك له دونیای ئه‌ده‌بیاتدا به هه‌ستیارێتی ته‌واو له‌سه‌ر “ئۆسیپ ماندڵشتام” قسه‌و باسیان كردووه. هه‌ربه‌و جۆره‌ی كه هه‌مووان ده‌زانن ماندڵشتام سێ چوار ساڵا له‌مه‌وپێش به‌هۆی هۆنینه‌وه‌ی شیعری بوختان ئامێز‌و ناپه‌سه‌ندو پڕوپاگه‌نده‌ی دژه سۆڤییه‌ت بۆ ورۆنژ دوورخرایه‌وه… ماندڵشتام له زۆربه‌ی كاته‌كاندا سه‌ردانی دۆست و هاوڕێكانی ده‌كات له مۆسكۆ. ئه‌وان وێڕای پشتیوانی كردن له‌و، پاره‌ی بۆ كۆده‌كه‌نه‌وه و كه‌سایه‌تییه‌كی ئازار دیتوو و شاعیرێكی به‌نرخیان لێی درووست كردووه كه ده‌ڵێی هێشتا به‌و جۆره‌ی ده‌بوایه بناسرایه، نه‌ناسراوه. پشتیوانی لێده‌كه‌ن و باوه‌ڕی خۆیان به روونی ده‌رده‌بڕن. رووداوه‌كه به‌م ئاسانی و ساده‌ییه نییه قسه له‌سه‌ر خودی نووسه‌ره. كه‌سێك كه شیعری ناپه‌سه‌ند و بوختان ئامێزی سه‌باره‌ت به رێبه‌ر و هه‌موو خه‌ڵكی سۆڤییه‌ت هه‌ڵبه‌ستووه؟؟ ئه‌و نامه‌یه بۆ ئێوه ده‌نووسم چوونكه داوا ده‌كه‌م یارمه‌تیم بده‌ن.. له‌سه‌ر ئیزنی ئێوه جارێكی دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی “ئۆسیپ ماندڵشتام” داوای هاوكاری و یارمه‌تی له ئێوه ده‌كه‌م.
له‌گه‌ڵا سڵاوی كمۆنیستی
و. ستاوسكی
هه‌ندێ به‌ش له ده‌قی ره‌خنه‌ی پاشكۆ نامه:
كاتێك شیعره سه‌ره‌تاییه‌كانی ماندڵشتامم ده‌خوێنده‌وه، هه‌میشه به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌یشتم كه ئه‌و شاعیر نییه. به‌ڵكوو بۆچوون نووسه. كۆكه‌ره‌وه‌ی بێ‌رۆح و زیره‌كی ده‌قه‌كان… له بیركردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به ستالین ئه‌ده‌بیاتێكی باش هه‌یه. شیعر لێوان لێوه له هه‌ستی به‌هێز كه له‌گه‌ڵا شیعره‌كانی¬تر جیاوازه… ئه‌گه‌ر له‌من بپرسن كه ئه‌و شیعرانه ده‌بێ چاپ بكرێن یان نا، وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه كه نا، نابێ چاپ بكرێن.
پیوته‌ر پاولێنكۆ
سه‌رۆكی به‌شی نۆیه‌می ئیداره‌ی چواره‌می ئه‌منییه‌تی ده‌وڵه‌تی له دوای نامه‌ی ستاوسكی له راپۆرتێكدا ده‌نووسێ:
“… له دوای كۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی دوورخرانه‌وه‌كه‌ی ئه‌وه‌یكه له مۆسكۆ ده‌چێ بۆ ئه‌ملا و ئه‌ولا و هه‌وڵا ده‌دا به هه‌ستی ته‌واوه‌وه هه‌لومه‌رجی هه‌ژار لێدراوی و نه‌خۆشیی خۆی نیشان بدا… به پێی زانیارییه راست و درووسته‌كان ماندڵشتام هه‌روا بیروباوه‌ڕی دژه سۆڤییه‌تی خۆی پاراستووه، له‌وانه‌یه به‌هۆی كێشه‌ی ده‌روونی ده‌ست بداته هه‌ندێ كاری خراپ… به باوه‌ڕی من ده‌ستگیر كردن و دوورخستنه‌وه‌ی ماندڵشتام كارێكی پێویسته.”
ماندڵشتام ده‌ستگیر كرا. شاعیر هه‌ڵه‌یه‌كی نه‌كردبوو كه‌واته به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی دژه سۆڤییه‌تی، منداڵی بازرگان بوون و ئه‌ندامێتی له حیزبی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕ‌دا به پێنج ساڵا مانه‌وه له كه‌مپی كاری زۆره ملێ مه‌حكووم كرا.
له دوای چه‌ند مانگ بێ هه‌واڵی و بێ ئاگایی له كه‌مپه‌وه بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نووسی:
“بارودۆخم هیچ باش نییه. زۆر كز و لاواز بووم… جلی گه‌رمم نییه و له سه‌رمادا هه‌ڵده‌له‌رزم. كه‌واته له دوای ئه‌و هه‌مووه به‌ڵایه ئایا به‌ڕاستی هێشتا زیندووم، مه‌رگی راسته‌قینه كه‌ی به‌ره‌و لام دێت؟
ماندڵشتام مرد و له نووسراوه‌ی مه‌رگیدا هاتبوو: “ئۆسیپ ماندڵشتام له ته‌مه‌نی 47 ساڵیدا له 27ی مانگ له 1938 ماڵئاوایی له ژیان كردووه. له جێیه‌كی دیكه‌دا رێكه‌وتی مردنی مانگی مه‌ی 1940 تۆمار كراوه.
یۆری مۆینسكۆ مه‌رگی ماندڵشتام به‌وجۆره ده‌گێڕێته‌وه:
جله‌كانمان ده‌رهێناو به بیزمارێكدا هه‌ڵمانواسین. ناوه‌وه‌ش به ئه‌ندازه‌ی ده‌ره‌وه سارد بوو، هه‌موو هه‌ڵده‌له‌رزاین و ده‌نگی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئێسكه‌كانی “ئۆسیپ ماندڵشتام” ده‌بیسترا. هه‌ر ئێسك و پێست بوو و پێستی چرچ چرچ ببوو. ئێمه هاوارمان كرد: “په‌له بكه‌ن، ئێمه له سه‌رمادا ره‌ق هه‌ڵاتین” دوای چل خوله‌ك به ئێمه‌یان وت بڕۆن و جل له‌به‌ر بكه‌ن. كاتێك كه رۆیشتین جله‌كانمان وه‌ربگرین… بۆنی تووندی سولفور دایگرتین. كه‌مێك دواتر سولفور وڵاتی داگرت و چووه ناو چاوه‌كانمان و فرمێسكی چاومان هاته‌خوار… “ئۆسیپ ماندڵشتام” سێ یان چوار هه‌نگاو رۆیشت، پشتی كرده ژووری درا‌ڤ و به له‌خۆباییه‌وه سه‌ری به‌رز كرده‌وه، هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵكێشاو دواتر به‌لادا كه‌وت.
ئه‌وه چاره‌نووسی شاعیرێك بوو كه به‌هۆی شیعرێك كه به زه‌وقی ئیراده‌ی پۆڵایینی پرۆلتاریا نه‌بوو، تووشی هه‌ژاری و شێتی بوو و له‌و جێیه‌وه كه ئاڵۆزیی خه‌یاڵی و ده‌سته‌نگی ماڵی، مایه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی دژه سۆڤییه‌ت بوو، تووشی مه‌رگێكی ناوه‌خت و پڕئازار بوو.
من پێت ده‌ڵێم
به دوایین هه‌ناسه‌ی راستییه‌وه
هه‌موو شتێك وڕینه‌یه، وڕینه
فریشته‌كه‌م،
ئه‌و شوێنه‌ی هێلێنای نواند
جوانییه‌كه‌ی،
روو له من له خه‌ره‌نده ڕه‌شه‌كانه‌وه باوێشكیدا
شه‌رم،
یۆنانییه‌كان هێلێنایان ئازاد كرد
له شه‌پۆله‌كاندا،
كه‌فه سوێره‌كان
له‌سه‌ر لێوه‌كانی من،
ده‌یساوێته سه‌ر لێوه‌كانم
پووچه‌ڵی،
هه‌نجیر به پته‌وییه‌وه پیشانیدام
هه‌ژاری.
ئه‌م و ئه‌و، وه‌ها و ئاوا
قه‌یدی نییه.
فریشته‌ی شاره‌وان_ كۆكتێله‌كان بنێ_ به سه‌رته‌وه
شه‌راب تف كه‌ره‌وه!
من پێت ده‌ڵێم
به دوایین هه‌ناسه‌ی راستییه‌وه:
هه‌موو شتێك وڕینه‌یه، وڕینه،
فریشته‌كه‌م.
ئا: ئازاد به‌هین