شاعیرێک.. فلووت دەژەنێت!
( هیچ کاتێک به‌قه‌د ئێستا گریان شیرین نه‌بووه )
ئیسحاق لیب پێرێتز
ده‌وه‌ن
شیعر؛ هونه‌ری زمانە! خوڵقاندنی وێنە و دروستکردنی خەیاڵ و پرسیاره له دنیای (ئێستاتیکا،Statics ، هێرمۆنتیک، Hermeneutics،زمانLanguag ) که له‌یه‌که‌مین ده‌قی شیعری دنیاوه، ئه‌م پرسانه دروستبوون و هەر یەکەیان مانای جودایان لەتەک خۆیاندا، هێناوەتە بەر باس، ئه‌م پرسانه بەردەوام دیدی نوێ و گێڕانه‌وه‌ی دروست و مانادار لەناو دەقدا چێدەکەن، بە جۆرێک لە کاتی خوێندنەوەی دەقدا، خوێنەر پەلکێش دەکەن بۆ منه‌کردنی وه‌ڵامه‌کان، لێره‌شه‌وه ده‌مانخانه به‌رده‌می میتۆده گرنگەکانی دنیای ئه‌ده‌ب. وه‌کیدی کاتێک دێینه سه‌ر باسی شیعر، به مانای قسه‌کردن و خستنه‌ڕووی ئه‌و خەیاڵ و چیرۆکانەیە، که له‌هونه‌ری نووسینەوەی شیعردا بوونی هه‌یه ( سید فیلد Syd Field ) وته‌نی ( کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆکانه‌یه که به مێشکماندا دێن، یان دیمه‌نێکی ئه‌و خه‌یاڵانه‌ی خۆمانه ) واته قسه‌کردن له‌سه‌ر نیگاکانی شیعر، هه‌ڵگری به‌کارهێنانی میتۆدە جیاوازه‌کانە له‌ڕووی دنیابینی (هێرمۆنتیکا Hermeneutics ,میتافۆرMetaphor ، زمان Languag) که ئه‌م میتۆدانه هه‌ریه‌که‌یان ته‌فسیر و پێناسه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و گەلێک لەقوتابخانە ئەدەبییەکانیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ کردووە. لێره‌وه ئه‌ز حه‌سکرد ڕووی ئه‌و ستراکتووره ئاشکرا بکه‌م، که ده‌بێته هۆی تووڕدانی زمانی ڕ‌ق و قه‌ڵه‌می ڕ‌ق، له‌ئاست ده‌قه زیندووه‌کانی دنیای ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه‌ی قه‌ڵه‌م ڕه‌خنه‌سازانی هه‌نووکه‌ی زمانه زیندووه‌که‌ی زمانی کورد، پێم چاکه چیدی نه‌گه‌ڕێین لەدووی ئه‌و فه‌زا ناجۆرانه‌ی که ده‌بنه هۆی ڕه‌خسانی زمانی توند و له‌که‌دارکردنی ده‌قه زیندووه‌کان، پێویسته لێره به‌دوا کۆی هه‌موو ڕقه‌کانی دنیای ئه‌ده‌بی کورد، دوور خه‌ینه‌وه و له‌جێی ئه‌ودا جه‌نگه هزری و مه‌عرییفییه‌کان بخوڵقێنین، بۆ پێشخستن و داهێنانی ڕاسته‌قینه و قه‌ڵه‌مه‌کانی ئێستا و ئاینده‌ی زمانی کورد، بۆ زه‌نگینکردنی زمانی ڕه‌خنه به دید و دێباتی سه‌رده‌میانه‌ی نوێخواز له‌به‌رامبه‌ر جوانکردن و ئارایشکردنی ده‌قه زیندوه‌کانی وه‌ک ( ڕۆمان، چیرۆک، شیعر ) و گشت ژانره گرنگه‌کانی ئه‌ده‌ب و ماناکانی تری داهێنان. ئایا شیعر بۆ پرسیارە ؟ ئەوە دەقە خاوەنی پرسیارە یان خودی شاعیر؟ شیعر پرسیار لەچی و لەکێ دەکات ؟ بۆچی زووربەی جارەکان شیعر پرسیار دەخوڵقێنێ؟ هەر یەکێک لەم پرسانە وەڵامی خۆیان هەیە، کە دەکرێ لەناو بازنە ئەدەبی و فکریەکانەوە وەڵام بدرێنەوە ( هایدێگێرHeidegger) لەدوای (پلاتۆنەوە ،Platon ) ڕچەشکێنی ئەم میتۆدەیە. شیعری تەندروست، خاوه‌نی سیناریۆییه‌که له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا، که ده‌توانین له‌ڕێگه‌ی جوانی زمان و پێکهاته‌کانی ناوه‌وەی ده‌قدا بیاندۆزینه‌وه، ژبه‌ر هه‌ندێ پێویست ده‌کات، شیعر به ووردی بخوێنرێته‌وه و دێباتی ئاقڵانەی له‌سه‌ر بکرێ، خاڵی گونجاوی سه‌رنج ئه‌وه‌یه، که له‌ناو هه‌موو ده‌قێکی شیعردا، ده‌توانین ده‌قێکی نوێی شیعر بدۆزینه‌وه، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی جوانی زمان و واتای دروسته‌وه دەتوانین شیعر و دنیای شته‌کان، به‌دی بکه‌ین و تۆن و جووڵه هه‌نوکه‌یییه‌کان بدۆزینه‌وه! ئه‌و جوڵانه‌ی که زه‌مه‌نێک به‌ر له‌ئێستا ڕوویانداوه و سروشت له‌گه‌ڵ خۆیدا خوڵقاندوونی به جۆرێک که شاعیره هۆشیاره‌کان، له‌ڕاسته ڕێی شیعره‌وه نیشانمان ده‌ده‌ن..وەکیدی دەکرێ بڵێین ڕەنگ و خەیاڵ، زمانی شیعر دەنووسنەوە. قوبادی جەلیزادە، لەناوخنی ئەم باسەدا وەک نموونە. دیوانی ( باخچەکانی مەلەک تاووس ) شیعری ( فلووت ژەن) کە دەقێکە کارکردنە لەناو ڕۆح و جەستەی ژن، دەستگرتنی ژنە بۆ ناو جوانییەکانی ژیان. نەفرەتکردنی پیاوی ژنکوژە لەناو ژیاندا. لە ئەزەلەوە پیاو کائینێکە خاوەنی کوشتنی ڕۆحی مرۆڤەکانە، دیرۆکی مرۆڤایەتی لێوانلێوە لەپیاوە ژنکوژەکان. قوبادی جەلیزادە لە ڕێگەی فلووت ژەنێکەوە گوناهەکانی پیاوی ژنکوژ دەنووسێتەوە.
( پیاو دەمبات؛
بۆ دزی.
بۆ شەڕ.
بۆ خەرمان سووتان.
بۆ لووت بڕینی ژن.
دەست دەخەمە دەستی ژنەوە.
ژن دەمبات؛
بۆ قەراخ،
ڕووبارێکی گۆرانی بێژ.
بۆ ناو مەرسەمی،
پەپوولەیەکی شێوەکار،
بۆ بن کەپری،
سمۆرەیەکی ڕۆماننووس.
بۆ بەر سێبەری،
درەختێکی فلووت ژەن. )
شیعر؛ زمانێکی عەجول و لەهەمان کاتیش‌دا پڕ نهێنییە، هەندێ جاریش عال و سال وەک گەڕیدەیەکی قەلەندەر، هەنگاو دەنێت بەسەر شۆستە چۆڵ و بێدەنگەکانی خەیاڵی شیعر و ڕستە ڕەنگاو ڕەنگەکانی شیعرداا. گەر ڕۆژێک قوبادی جەلیزادە وون بوو، خوێنەری زیتەڵ دەتوانێ لەناو دێڕە ئاسمانییەکانی شیعردا بیاندۆزێتەوە، منەکردن و گەڕان بەدووی خەیاڵ و ئێستاتیکای شیعردا، داهێنانێکی دەگمەن کارە. شکلۆفسکی Shklovsky ووتەنی ( شاعیران ئاماژەکان ناخوڵقێنن، بەڵکو دەیان دۆزنەوە ) واتە لەڕێگەی زمانی شیعر و زمانی پێوەرەوە کۆیان دەکەنەوە، قوبادی جەلیزادە لەڕیگەی زمان و وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ و خەیاڵی سروشتەوە، دێرە جوانەکانی شیعر دەنووسێتەوە.!