شانۆی خۆرگیران … ستار ئەحمەد
كه‌به‌یانیان
له‌پێشوازی ئاسۆی كێل و
پرشنگی خۆزگه‌ی شكاوا
له‌كه‌ناری لوتكه‌ی مه‌رگا
شه‌قامه‌كان ده‌كه‌مه‌كۆڵ
ده‌چم بوده‌روازه‌ی شارێك
ده‌رگا نییه به‌سه‌ر حه‌سره‌تی گه‌ڕه‌ك
به‌ناو نیگای سه‌رشه‌قام و
به‌سه‌ر به‌رگی داڕوشاوی
حه‌وشه‌و ژووری خۆیدا نه‌گری
گه‌ردێك له‌گڵ
چڵێك له‌باخ
گه‌ڵایه‌ك له‌هه‌راسانی
مه‌زرای دڵ و
دوو پێك له‌نمه‌ی بارانی
سه‌ر په‌ڕه‌ی جه‌رگ ده‌ژمێرم و
به‌نێو جه‌نگی من و بوونا ده‌كه‌ومه‌ڕێ
هه‌ر ژنێك له‌م شاره
باده‌ی سركی خه‌مێك قووڵ
كچێنی ژاكاوی دار‌و
بێوه‌ژنی باخچه‌یه‌كی نه‌ڕواوه
هه‌ر دڵێك له‌م شاره
كوانوویه‌كی پڕ له‌حه‌شره
جه‌سته‌یه‌كی به‌بێ ته‌رم و
لاشه‌یه‌كی سه‌ربڕاوه
هه‌ر كۆگایه‌ك له‌م شاره‌دا
بووكه‌شووشه‌ی مناڵی رووته‌ڵه‌و
ماڵه نه‌داری بێ مۆم و
بوخچه‌ی پیره‌ژنێكی داڕوشاوه
نیوه‌ڕوانیش كه‌دێمه‌وه
شار له‌گه‌ڵما دێته دواوه
بۆسبه‌ینێی ئاریشاوی
به‌فری شه‌وانی ته‌ماوی
یه‌كسه‌ر ئارامی بارده‌كات
خه‌و نیگاكان جێده‌هێڵێ
كوشتن سه‌رده‌كا به‌ژوورا
ماڵه‌كان ده‌بنه خێوه‌تگا
شار پڕده‌بێ له له‌رزوتا
له‌گه‌ڵ بزه‌ی هه‌ڵوه‌ریوو
گلێنه‌ی ژێر پێ و
سه‌رینی لوغم و بارووتا
ده‌ستله‌ملانی تاریكی ده‌بین
خه‌رمانێك له‌ئه‌شكه‌نجه
هه‌یوانێك له‌ته‌رم
شه‌قامێك له‌شۆسته‌ی بۆمبڕێژكراو
چاوه‌ڕوانی ئاهه‌نگی رۆژیكی ترن
گوڵ ده‌وه‌رێ
داری باخچه به‌لادادێ
خۆشه‌ویستی و وه‌فا ده‌مرن
كه‌چی شار هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی و
نیگای له‌ئاسمان بڕیوه‌و
قژی بۆنمه‌ی بارانێك داهێناوه
دڵی بۆهێلانه‌ی خۆزگه
چرۆی سه‌وزو نوێ ده‌رئه‌كا
جارێ بۆ مانگ ده‌بێ به‌چه‌تر
جارێ ده‌بێ به خۆرێكی گرینۆك
له‌سه‌ر بزه‌ی خه‌م دائه‌كا
به‌یانیان له‌پێشوازی ئاسۆی لێڵ و
پرشنگی خۆزگه‌ی شكاوا
له‌به‌ر ئاوێنه‌ی خوێناوی
له‌كه‌ناری لوتكه‌ی مه‌رگا
شه‌قامه‌كان ده‌كاته گۆڕه‌شاری
شانۆی كێبڕكێی خۆرئاوا