Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
شـــــــــاری یاری…. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

شـــــــــاری یاری…. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Closed

 

 

به‌ دڵخۆشی و به‌ختیاری

ده‌چین بۆ شـــــاری یاری

دوور له‌ په‌ستی وبێزاری

شـــــــاری یاری منداڵان

ڕازاوه‌ به‌ شــــێوه‌ی جوان

پڕ له‌ یاری خۆش خۆشه‌

بۆ ئێمه‌ی جـــــگه‌رگۆشه‌

كام یاری یه‌ خۆشــتر بوو

بۆ ئه‌وه‌یان ده‌چــــین زوو

هه‌تا به‌ ئــــاره‌زووی دڵ

یاری بكـــه‌ین ئێمه‌ی گوڵ

كـــه‌ بۆ یاری یه‌ك ده‌ڕۆین

په‌له‌ ناكه‌ین له‌سه‌رخۆین

تا تـــــووشی ئازار نه‌بین

خۆشی یــــــــاری بچێژین 

 

13/6/2002

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.