شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی لینکۆلن گه‌یشته واشینگتۆن !!….ته‌حسین عوسمان
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی "لینکۆلن" گه‌یشته واشینگتۆن !!
ته‌حسین عوسمان
ده‌گه‌ڕیمه‌وه سه‌ر بابه‌تی دوورۆژ له‌وه پێشم که له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی " ده‌نگه‌کان" له 18ی ئه‌م مانگه‌دا له‌ژێر نێونیشانی " ئۆباما و ئه‌مریکا یه‌کیان ئه‌ویتر ده‌کوژێ " دا بڵاو بۆته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر دوو شتی زۆر گرینگ ده‌که‌مه‌وه که یه‌کیان یه‌که‌م هه‌نگاوی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئۆبامایه له‌و به‌ڵێنانه‌ی ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش ، بۆ مه‌رامی خۆی، خه‌ڵکه‌که‌ی پێدهخڵهتاند! ئۆباما وادیاره به‌ته‌واوی ده‌یه‌وێ جێی ئه‌براهام لینکۆلن بگرێته‌وه به‌تایبه‌تی له درۆکردن و خه‌ڵک هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندندا . مه‌به‌ستی لینکۆلن له ئازادکردنی کۆیله‌کان له‌نێوبردنی ویلایه‌ته‌کانی کۆنفیدڕاڵ بوو هیچیتر . چونکه سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه له دژی ره‌شه‌کانی ئه‌مریکا ، دوای ئازدبوونی کۆیله‌کانیش ، هه‌ر به‌رده‌وام بوو .
دوێنی بۆیه‌که‌مجار گوێم له به‌ڕێز ئۆباما بوو ده‌یگوت " ئوسامه بن لادن ، دوای ئه‌وه‌ی چوارده‌ور گرتنی ئه‌و شوێنه‌ی که خۆی تیا حه‌شارداوه ، هیچ ترسێکی ئه‌وتۆ بۆ ئه‌مریکا دروست ناکا. بۆیه گرتنی ، یان ، له‌نێوبردنی ئوسامه له لیستی کاره‌کانی داهاتووی مندا نابێ " . که‌چی هه‌ردوێنی بوو مسته‌ر ئۆباما ده‌یگوت من ئوسامه بن لادن ده‌گرم ؟! ئه‌وکاتی به‌ته‌واوی ترسی ئه‌وه‌م هه‌بوو ئۆباما بکوژن ، چونکه ئوسامه بن لادن له‌کاتێکی وه‌کو ئه‌مڕۆدا بۆ ئه‌مریکا لهههرشتێکیتر به‌نرختره . ئه‌مه سه‌دام حوسێن نیه بیخه‌نه تای ته‌رازووێک و هه‌رزانفرۆشی بکه‌ن . ئه‌گه‌ر بیرمان نه‌چووبێ ، به‌نازیر بۆتۆ به‌رله‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ پاکستان په‌یوه‌ندی به ئه‌مریکاوه کردبوو داوای یارمه‌تی لێکردبوون به‌ڵکو له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پاکستان سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست بێنێ . ئه‌ویش له‌بری ئه‌و چاکهیاندا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێده‌دان که ئوسامه بن لادن له‌نێو ده‌بات ! به‌پێویستی نازانم درێژی به‌و مه‌سه‌له‌یه بده‌م به‌ڵام زۆر به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم که کوشتنی به‌نازیر بۆتۆ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بوو . به‌نازیر بۆتۆ ئه‌گه‌ر سیاسی بوایه نه‌ده‌بایه ئه‌و نهێنییه بدرکێنێ به‌تایبه‌تی لای ئه‌مریکاییه‌کان . ده‌بایه ئه‌وکاره‌ی هه‌ڵگرتایه بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌که و بێ‌ئاگاداری ئه‌مریکا ئه‌نجامی بدابا .
جۆزێڤ بایدنی چیگری سه‌رۆک ئۆباما هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌فگانستانی پێباشتره له‌وه‌ی خۆ به گرتنی ئوسامه بن لادنه‌وه خه‌ریک بکه‌ن ! جوانه ! ئه‌ی ، هه‌روه‌ک له‌بابه‌تی پێشتر هێمام بۆ کردبوو ، هه‌ربه بیانووی گرتنی ئوسامه بن لادنه‌وه نه‌بوو چوون بۆ ئه‌فگانستان ؟ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا گوایه پینه بۆ سیاسه‌ته ههڵزڕڕاوهکهی ئه‌مریکا ده‌کات و ده‌ڵێ : " ئه‌وجه‌نگه‌ی که ویلایه‌ته‌کانی ئه‌مریکای یه‌کگرتوو به‌رپایکرد له‌دژی تیڕۆڕدا ، نه‌ک هه‌ر تێڕۆڕیسته‌کانی پێ لاواز نه‌بوو ، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ، زێترو پتهوترو به‌هێزتری کردن! ئه‌ی جه‌نابی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆچی ده‌رباره‌ی ئه‌م هێرشه‌ی دوایی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و حه‌ماس هه‌ستی له‌خۆ بڕیوه و فه‌رمووده‌یه‌ک نافه‌رموێ که‌هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوانیاندا نیه . یاخود شه‌رمه به‌لایانه‌وه بڵێن ئیسڕئیل ، دوای دۆڕانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به حزب الله ، شهڕیکیتری خۆتڕێنی له‌دژی ژن و منداڵه فه‌ڵه‌ستینیه‌کان به‌رپاکرد و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌کات گوایه سه‌رکه‌وتووه . ئیسڕائیل له‌پێشدا ده‌بێ باش بزانێ که ژن و منداڵکوشتن سه‌رکه‌وتن نیه به‌ڵکو تاوانه . هه‌روا بێته‌وه حه‌ماسیش نه‌ک هه‌ر وه‌کو خۆیه‌ی ماوه‌ته‌وه به‌ڵکو چه‌ند هه‌نگاوێکیش به‌ره‌وپێشتر چووه ! ئه‌مه کاری ئێستای من نیه بۆیه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌که‌ی خۆمان .
جا ئه‌وه‌بوو دوێنێ ئۆباما خۆی و ژن و دوو منداڵه‌که‌ی به‌ره‌و واشینگتۆن سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ر بوون گوایه ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی لینکۆلن دووباره ده‌که‌نه‌وه که کاتی خۆی به‌شه‌مه‌نده‌فه‌ر و به‌نهێنی ، بۆ سوێندخواردن ، بردیان بۆ واشینگتۆن. ئۆباما ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی ده‌یویست رۆڵی لینکۆلنی ئه‌وکات ببینێ ده‌بایه ، خۆی و میشێلی خێزانی و هه‌ردوو کچه‌که‌ی ، به نهێنی و ، له‌شوێنی خه‌وتندا ، سواری ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره بوانه نه‌ک ئاوا به‌ئاشکرا و له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی هه‌موودنیادا ! هه‌روا وه‌ک رێزلێگرتنێکیش بۆ لینکۆلنی بکوژ ، خۆی بکردایه به برای پیره‌ژنێکی نه‌خۆش که، گوایه به‌ره‌و فێڵادێلفیا ده‌ڕوا .
وابزانم ئۆباما به‌و کارانه‌ی ، له‌پێشدا، که‌سایه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌داو زیاتر خۆی خۆیده‌خاته به‌ر مه‌ترسی و زووتر چاره‌نووسی لینکۆلن به‌چاوی خۆیه‌وه ده‌بینێ . تاوه‌کو ئێستا ئۆباما وه‌ک داشی دامه به‌کاریدێنن بۆیه به‌دووری نازانم ته‌مه‌نی درێژی ئه‌و به‌خت ره‌شه هه‌ر ئه‌مساڵ بێت .