شه‌ونمێک له په‌خشاننامه‌ی (نالی ) دا
ئه‌مشه‌و له گولدانه گولرهنگییهکان
له په‌نا ده‌شته مهحهبهتهکانی عه‌شق
(نالی) یه‌کی سیما شه‌ونمی و (حه‌بیبه)ییه‌کی تریفه‌یی
له ده‌روازه‌کانی زه‌ینی حه‌قیقه‌ت به یه‌که‌وه
له کۆشی خه‌وێکی هه‌ست شیعری
ئهنوارنه وشه نه‌نوستوه‌کانی پلیکانه‌ی به یه‌ک گه‌یشتن
گوێ له سه‌مفۆنیای کهمانجهژهنێک ئه‌گرن
له‌سه‌ر شۆسته‌کانی ماڵئاوایی پرسه‌ی شوشه رووته‌کان دائه‌نێن
به‌سه‌ر شه‌پۆله‌کانی خۆشه‌ویستی هه‌نگاو ئه‌نێن
سێبه‌ری دره‌ختێکی مه‌ستی موسافیره‌کانی خه‌م
به ئاوی پیته‌کانی نیگا ئه‌سوتێنن
ئه‌مشه‌و به‌سه‌ر هاته‌کانی پاله‌وانێکی نامۆ ئه‌مرێت
له سینه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌کی تاریکایی
ساته‌وه‌خته‌کانی جیهانێکی خامۆش ئه‌وه‌ستێت
حه‌رفێک
روخساری زامی نامیلکهییهکی هه‌ست شێواو
له سوچی باخێکی ئه‌رخه‌وانی ئه‌کوژێت
له ناکاو هه‌موو به‌هار له نێو ده‌سته‌کانی زه‌مانێکی خلیسکاو
خۆی ئه‌خاته
نێو گه‌رده‌لوله‌کانی فه‌زایه‌کی نه‌بینراو
له په‌نا دارسێوه‌کانی رووباری عه‌شق
شه‌رابێک دانیشتووه‌و خۆی ئه‌خواته‌وه
له ناو شینی ئاسمانه‌وه
به‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی تابلۆییه‌کی وه‌همی سه‌رسورمانه‌وه ئه‌ڕواته‌وه
ئه‌مشه‌و له فکری (نالی )
(حه‌بیبه) داستانێکی گه‌نم ره‌نگه‌و
له نێو سه‌مای ئه‌وینداری
به هێمنی لێوی عه‌شق ماچ ده‌کات
ئه‌ستێره‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک
مالئاوایی له مروارییه‌کان ئه‌که‌ن
له ترسی رۆشنایی
زولفه نهشمیلییهکانی
غه‌رقی روحی زه‌ریایێکی شێت ئه‌کات
مانگ به پۆڵێ خونچه‌وه
به تێنوێتی ئاقاره‌کانی تال ئه‌بڕێت
به رووی ته‌نیایدا
ده‌رگاکان ژه‌نگ ههلدههێنن
کتێبه تازه پیگهیشتووهکان
هاوار بۆ پیر بوون ئه‌که‌ن
قه‌فه‌زه‌کانی مه‌ست بوون
له سه‌ری سالی په‌یامێکی جه‌وهه‌ری
گه‌لاکانی خۆیان ئه‌شکێنن
هێدی گه‌لا زه‌رده‌کانی پایز
به بزه‌ییه‌کی سحری ئهوهرێنن
ئه‌مشه‌و له په‌نجه‌ره‌کانی ژیان
وێنه کێشه‌کان ده‌سته و ئه‌ژنۆ مات دانیشتوون
په‌یڤه مان گرتووه‌کان له قه‌له‌می شاعیرێکی گۆشه‌گیر
پرسه بۆ نامورادی خۆیان دائه‌نێن
بولبوله‌کان له زه‌ینی جه‌سته‌ییه‌کی شه‌که‌ت
هاوار بۆ چرکه بێ ده‌نگه‌کانی باخێک ئه‌به‌ن
هه‌ر له‌م شه‌و میوانی مالی دلی (نالی )(حه‌بیبه)ییه
له نێو بورجی دنیای
ئه‌وینداری (نالی)
له نیو تاڤگه‌ی مێرگوزاره سه‌وزه‌کانی (نالی)
(حه‌بیبه)ییه میوان
له نیو ره‌نگه مانا حه‌قیقه‌ته‌کانی ژیان
له نێو باخچه میهره‌بانه‌کان
له نێو شوێنه فیردهوسیهکان
بخوری نیرگزه هه‌میشه‌ییه‌کان داگیرساوه
له خانه‌قای دووچاوان له زکردایه
بۆ ئه‌و لێوانه‌ی
ئه‌و لێوانه‌ی
شۆخترن له خوناوی سه‌ر په‌لکه گیاییه‌ک
ئه‌و لێوانه‌ی که هه‌موو به‌یانیه‌ک
بۆت ئه‌دوێن و
حه‌بیبه‌ی فریشته‌ش به‌دوای ره‌نگه‌کانی نالی یا وێله
نالی یا وێله
سیروان واحد خۆشناو
شه‌قلاوه