شه‌ڕ و ئاشتی … مواسیر سكلیه‌ر
ده‌مویست بچم بۆ شه‌ڕ، دره‌نگم كردبوو. ده‌بوو به تاكسی بڕۆشتمایه. دیسان خه‌رجییه‌كی تر. به‌م هه‌ڵكشانی كرێیانه كه هه‌ر تاوناتاوێ كه‌سێك ده‌گه‌یشته جێ، ده‌یخاته سه‌ری، خه‌رجی نه‌خوازراو و چاوه‌ڕوان نه‌كراو، ده‌بووه بارێك به‌سه‌ر شانی گیرفانی منه‌وه. گوێی شه‌یتان كه‌ڕ! له كاتی خۆیدا گه‌شتم تا كاتژمێره‌كه‌ی خۆم ته‌واو بكه‌م و خۆم له ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی دواتر نه‌جات بده‌م. له پێش شوێنی كارت بڕینه‌كه ریزێكی درێژیان دروست كردبوو. به‌خته‌وه‌رانه من تاقه كه‌سێك نه‌بووم خه‌به‌رم نه‌بووبێته‌وه. (ڤاڵته‌ر)ی هاوسهنگهریشم له ریزه‌كه‌دا وه‌ستابوو و بۆڵه‌بۆڵی بوو. ئه‌و نه‌گبه‌ته‌یش به تاكسی هاتبوو. ئاخر مه‌گه‌ر ئێمه له‌سه‌ر خه‌زێنه دانیشتووین؟! به‌م چه‌ند فلسه سووره مووچه و گرانی كه ئیتر شتێكی نامێنێته‌وه.
هاوسێ بووین و تا راده‌یه‌ك پێكه‌وه چووبووینه شه‌ڕ. له دووه‌مین پێنج شه‌ممه‌ی هه‌موو مانگێكدا، سواری ئۆتۆبووسهكهی سه‌ر كۆڵانه‌كه ده‌بووین و خۆمان بۆ به‌شداری له شه‌ڕدا ئاماده ده‌كرد.
ڤاڵته‌ر وتی: (ئاخر ئه‌مه‌یش بووه كار؟ دوای بڕێ.)
وتم: (منیش هیچ دڵخۆش نیم. وه‌ڕز بووم!)
به ئاهوناڵه‌وه كارهتهكهمان بڕی و به‌ره‌و به‌شی كارگێڕی چووین، كه به شێوه‌یه‌كی كاتی شوێنی خۆگۆڕینیان له‌وێ دامه‌زراندبوو. به ناو كاتی بوو، كه‌چی پازده ساڵ به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌یدا تێده‌په‌ڕی.
ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌رپرسی ژووری خۆگۆڕین بوو، وتی: (دره‌نگه.)
گوێمان پێنه‌دا. كلیلی كۆمهدییهكانمان وه‌رگرت و خێرا جله‌كانمان گۆڕی. جلی شه‌ڕمان له‌به‌ركرد. تفه‌نگ و فیشه‌ك و كه‌لوپه‌لمان به هێنده‌ی بیست شانه هه‌ڵگرت و به‌ره‌و هێڵی پێشه‌وه به‌ڕێكه‌وتین.
شانۆی پێكداههڵپژانهكه ده‌شتێكی هه‌راو بوو له ده‌ورووبه‌ری شار. ته‌لی دڕكاویان به چوارده‌وری به‌ره‌ی جه‌نگه‌كه‌دا دانابوو و تابلۆیه‌كیان پێدا هه‌ڵواسیبوو: (نزیك نه‌بییه‌وه، ناوچه‌ی شه‌ڕ.) له‌م كارانه‌و شتی پڕوپووچ. كه‌متر كه‌سێك ده‌هاته ئه‌م شوێنه دووره‌ده‌سته.
ئێمه، واتا سه‌ربازان تهپۆڵكهیهكان له به‌رده‌ستدابوو به درێژایی دوو كیلۆمه‌تر. دوژمنیش، كه هه‌رگیز نه‌مان بینی بوو و ئه‌سڵه‌ن نه‌مانده‌زانی شێوه‌ی چۆنه، كیلۆمه‌ترێك له ئێمه‌وه دوور بوو و له پشت ته‌پۆڵكه‌و سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه ئێشكی ده‌گرت. له ده‌شتی نێوان دوو تهپۆڵكهكهدا، ئۆتۆمبیلی چكۆله‌ی وه‌ڕگه‌ڕاو، قه‌ڵغانی رزیو و كاڵه‌وه بوو، تانكی سووتاو و ئێسك و پروسكی ئه‌سپی تۆپیو لێره‌و له‌وێ به‌رچاو ده‌كه‌وت و حیكایه‌تی له زهمانیێك ده‌كرد كه شه‌ڕه‌كه‌مان دۆڕاندبێت. ئێستا شه‌ڕ گه‌یشتبووه تۆمارێكی رێژه‌یی. به گۆته‌ی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كه‌مان (پرۆسه‌ی بزمارڕێژ و پارێزگاری) ئیتر پێكدادانێكی ئه‌وتۆ رووی نه‌ده‌دا، ته‌نها پێیان ده‌وتین له سه‌نگه‌ره‌كه نه‌یه‌ینه ده‌رێ. ئه‌م فه‌رمانی پارێزگارییه‌ش بۆ من بووبووه ده‌رده‌سه‌ری. كوڕه چكۆله‌كه‌م داوای كردبوو قه‌وانه تۆپێكی بۆ به‌رمه‌وه‌و به‌م دهستووراته توندوتیژه ئه‌منییه‌ش نه‌مده‌توانی داواكه‌ی جێبه‌جێ بكه‌م. كوڕه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بووه هۆی زه‌حمه‌ت.
من و ڤاڵته‌ر خزاینه سه‌نگه‌ره‌كه‌وه. به‌ینی خۆمان بێت جێگه‌یه‌كی زۆر خراپیش نه‌بوو. دواجار جۆرێك بهڕیمان ده‌كرد. تاڕاده‌یه‌ك هه‌موو شتێكمان هه‌بوو، مێز و كورسیی، كوانوویه‌كی چكۆلهو خنجیلانه، كه‌ره‌سه‌ی چێشتلینان. ریكۆرده‌ر و ته‌له‌ڤزیۆنی كۆچه‌ریش جێگه‌ی خۆی هه‌بوو.
وتم: (وه‌ره دانیشه ده‌مه‌ته‌قێیه‌ك بكه‌ین.)
ڤاڵته‌ر وتی: (بیخه‌ره دوایی. خه‌ریكی پشنكنینی تفه‌نگه‌كه‌ی بوو. ناوچه‌وانی تێكنابوو، بارودۆخی باش نه‌بوو.)
وتی: (ئیتر ئه‌م ئامێره بێكهڵكهیش له كار كه‌وتووه.)
وتم: (پیاوی حسابی، چاوه‌ڕوانی چیت؟ تفه‌نگه‌كه هی ساڵی كفتهو شۆرباكهیه.) ته‌مه‌نی خۆی كردووه‌و تفه‌نگه‌كه‌ی خۆم دایه ده‌ست. كتوپڕ ده‌نگێك به‌رزبۆوه‌و گولله‌یه‌ك به فیشكه فیشك به بان سه‌رمانه‌وه تێپه‌ڕی.
وتم: (له‌م نزیكانهوه بوو.)
ڤاڵته‌ر به بۆڵه‌بۆڵ وتی: (ئه‌م وڵاخانه دواجار تووشمان ده‌كه‌ن و یه‌كێك شهلوشیت ده‌كه‌ن.) تفه‌نگه‌كه‌ی لێوه‌رگرتم و چووه پاسه‌وانی و یه‌ك له دوای یه‌ك دوو گولله‌ی به ئاسماندا كرد.
هاواری كرد: (ئه‌مه په‌ندێك بێت بۆ ئێوه‌ی مێرده‌زمه.) هێشتا له جێگه‌كه‌ی دانه‌نیشتبوو سه‌رو پۆتهڵاكی عه‌ریف په‌یدابوو. ته‌له‌فۆنی بێته‌لی هێناو و تی: (قوربان، هاوسه‌ره‌كه‌تان له‌سه‌ر هێڵه.)
ڤاڵته‌ر وتی: (ده‌ك دواتبڕێ! لێره‌یش ئارامم نییه له ده‌ستی.)
بیستهرهكهی له عه‌ریف وه‌رگرت.
(به‌ڵێ فه‌رموو. خۆمم. زۆرباشه. له‌مه باشتر نابێت. نا، هیچ شتێك رووی نه‌داوه. خۆ من وتم حاڵم باشه. دڵت نه‌هه‌ژێ، به‌ڵام پێویست ناكات نیگه‌ران بیت. هه‌موو شتێك رێكوپێكه. ته‌واو خۆم پێچاوه‌ته‌وه. نا، هه‌واڵێك له باران نییه. بیستت؟ من حاڵم باشه. پێویست ناكات داوای لێبوردن بكه‌یت. تێده‌گه‌م، خوات له‌گه‌ڵ ئازیزم.)
بیستهرهكهی دایه‌وه ده‌ست عه‌ریف، وتی: (ئه‌م ژنه چ به‌ڵایه‌كه تووشم بووه! هیچم نه‌وت. راستییه‌ی خۆیشم نێوانێكی خۆشم له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌م نه‌بوو، به‌ڵام ئارێشهكهی من جیاواز بوو. ژنه‌كه‌م باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد ئێمه له حاڵی شه‌ڕدابین. گومانی هه‌بوو و پێیوابوو رۆژه‌كانم له موسافیرخانهو كه‌یف و رابواردندا به‌سه‌ر ده‌به‌م. حه‌زم ده‌كرد بۆ روون بكه‌مه‌وه چ جۆره شه‌ڕێكه، به‌ڵام خوا وه‌كیله خۆیشم نه‌مده‌زانی. واتا هیچ كه‌س نه‌یده‌زانی. بابه‌تێكی ئاڵۆز بوو. دواجار بۆ روونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ده‌سته‌یه‌ك بووه به‌رپرسی پشكنینی بارودۆخه‌كه. سه‌رۆكی ده‌سته‌كه جارجار ده‌هاته سه‌ردانمان. به ده‌ست ئه‌و ئۆتۆمبیله‌وه ده‌یناڵاند كه خستبوویانه خزمه‌تی. خۆی ناوی نابوو تڕتڕه. ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌وه به بیانووی ده‌ستپێوه‌گرتنه‌وه، خۆیان له گۆڕینی ده‌پاراست.)
به‌یانی ئه‌و رۆژه هه‌واڵێك له به‌ره‌ی جه‌نگ نه‌بوو. یه‌كێك له ئێمه فیشه‌كێكی ته‌قاند و دوژمنیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ته‌واو. نیوه‌ڕۆ نانیان هێنا. زه‌ڵاته‌ی كاهوو، گۆشتی سووره‌وه‌كراو و برنجی پڵاو و پۆدینگی بێتام. به نانی نیوه‌ڕۆ له قه‌ڵه‌م ده‌درا.
ڤاڵته‌ر به فسه‌فس ناڵاندی: (ئه‌م زه‌هره ماره‌یش له‌بری ئه‌وه‌ی باشتر بێت، رۆژ به رۆژ بۆگه‌ن ده‌بێت.)
عه‌ریف وتی: (نه‌كا پێتوابێت ئێره چێشتخانه‌یه؟ یا چ بڵێم…)
ڤاڵته‌ر زه‌حمه‌تی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به خۆی نه‌دا.
وه‌نه‌وزی دوانیوهڕۆشمان كرد و خه‌وێكی خۆشمان كرد. كاتێك خه‌به‌رمان بۆوه، شه‌و داهات بوو.
به ڤاڵتهرم وت: (ئیتر كاتی رۆیشتنه.)
نه‌یده‌توانی بێت. ده‌بوو ئه‌و شه‌وه ئیشكگر بێت. چوومه شوێنی خۆگۆڕینهكهو جله‌كانم گۆڕی.
گه‌نجێكی قۆز وتی: (شه‌ڕ چۆن بوو؟)
وتم: (هێند خۆش بوو. هه‌ر نه‌بێته‌وه.)
چوومه كن كاروباری كارگێڕی و له‌و كابرا ناوچاو تاڵه تونده فیشه‌ی مووچه‌كه‌م وه‌رگرت و سێ دانه رهسیدم دایه. به پێ تێمته‌قاند تا بگه‌مه وێستگه‌ی ئۆتۆبووسه‌كه. كه گه‌یشتمه‌وه ماڵێ، ژنه‌كه‌م خلی سپۆرتی له‌به‌ر كرد بوو و چاوه‌ڕێی من بوو. به بێحه‌وسه‌ڵه‌یی وتی: (من ئاماده‌م.)
چوومه ژووری نووستن و جله‌كانم له‌به‌ركرد. پێكه‌وه چووینه ژووری خوێندنه‌وه‌و سواری پایسكیلی وه‌رزشی بووین. لێم پرسی: (له كوێ بووین؟)
ژنه‌كه‌م وتی: (تۆیش كه به‌رده‌وام بیرت ده‌چێته‌وه.)
نه‌خشه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و پیایدا رووانی و وتی: (جێگه‌یه‌ك له ده‌ورووبه‌ری ده‌ریای ئه‌دریاتیك.)
له په‌سا پایدهرمان لێده‌دا. دوای دوو كاتژمێر كه له هه‌ناسه كه‌وتین، هێشتا له حه‌وزه‌ی ده‌ریای ئه‌دریاتیك دوورنهكهوتبووینهوه. ره‌نگه تا ساڵێكی تر بگه‌یشتینایه ئیتالیا. كوڕه به‌شكم ئه‌مه خوایه! دوای ئه‌وه‌یش ده‌بێت زیندو وه‌مێنین و ببینین. به‌م شه‌ڕه نامه‌رده‌وه بێگومان ناتوانم به‌رنامه‌ی دوور مه‌ودام هه‌بێت. سه‌رباری ئه‌مه‌یش مرۆڤ هه‌واڵی له داهاتوو نه‌بێت، ههیهجانهكهی زیاتر ده‌بێت.
سه‌رچاوه:
زن وسگی
ترجمه اسدالله امرایی
نشر افراز، چاپ دوم، 1386