شۆڕشی عیشق: تراژیدیای مه‌م و زین
بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیی شۆڕشێکی رۆحی و کۆمه‌لایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی به‌رپا بکات!
شۆڕشی عیشق: شۆرشی هه‌موو مرۆڤێکی کورده بۆ ئازادیی خۆشه‌ویستی و دژی سته‌مگه‌ریی و بێدادیی و خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، شۆرشێکه بۆ جوانی، سۆزیی دڵ، مه‌زنیی عه‌قڵ، ئازادی ژن و پیاو به‌یه‌که‌وه، سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌و ژیاندنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیمان و به‌ده‌ستهێنانی نه‌مریی.
هه‌روه‌کو چۆن خانی نه‌مر مه‌م و زین – ی کرده به‌هانه بۆ ده‌ربرینی بیره نه‌ته‌وه‌یی و فه‌لسه‌فییه‌کانی خۆی، من به هه‌مان شێوه ئه‌و کاره مه‌زنه‌ی خانی – م کردۆته بنچینه بۆ ده‌ربرینی خولیای شیعریی و هه‌ستی ئینسانیی و بیری فه‌لسه‌فیی و پرۆژه‌ی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی خۆم، پرۆژه‌یه‌ک که نووسینی چه‌نده‌ها کتێب و به‌رنامه‌ی سیاسیی ناتوانێ هاوتای بێت.
کچی کورد، کوڕی کورد له هه‌ر شوێنێکدای، تکا ده‌که‌م هه‌رچۆنێ بێ ئه‌م کتێبه به ده‌ستخه‌و هه‌وڵ بده‌ن به تاک و به کۆمه‌ڵ بیخوێننه‌وه له هه‌ر هۆنراوه‌و رسته‌و وشه‌یه‌کی تێبگه‌ن. ئه‌وسا له‌و شۆڕشه ئینسانییه به‌هێزه به‌هره‌مه‌ند ده‌بن که له هه‌ست و ده‌روونتاندا به‌رپا ده‌بێت و یه‌کێتی رۆحی و نه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵه‌که‌مان و گه‌له‌که‌مان ده‌ژێنێته‌وه وهێزی سه‌رکه‌وتن و باوه‌ڕبوونتان به پیرۆزیی خۆشه‌ویستی ده‌گێڕێته‌وه.
به‌م زووانه له رێگای سایته‌کانه‌وه رێنماییه‌کی ئه‌کادیمی بۆ خوێدندنه‌وه‌و تێگه‌یشتنی به‌ش به به‌ش و دیمه‌ن به دیمه‌نی دراماکه بلاو ده‌که‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ربێ بۆ گه‌نجانمان بۆ تێگه‌یشتنی زمانه فه‌لسه‌فیی و هونه‌ریی و وه‌سف و بنیاته درامییه به‌هێزه‌کانی.
هه‌ر له‌و کاتدا، هیوادارم سینه‌ماسازه کورده‌کان هه‌وڵ بده‌ن به زووترین کات بیکه‌ن به فلیمیکی سینه‌مایی جیهانیی.
له کاتێکدا وه‌ک ده‌قێکی درامی ئه‌ده‌بیی کاره‌که بۆ خۆی بۆ خوێندنه‌وه‌و چێژلێوه‌رگرتن و تێگه‌یشتنی خوێنه‌ری تاک نووسراوه، وه‌ک نووسینی درامی شایانی ئه‌وه‌شه بکرێ به چه‌ند شانۆگه‌رییه‌ک، به ئۆپه‌رێت، به زنجیره‌ی درامیی ته‌له‌ڤزیۆنی و به فلیمی سینه‌مایی.
وه‌ک کاری شیعرییش پڕاوپڕه له دایه‌لۆگ و شیعری لیریکی و مۆنۆلۆگی دراماتیکی به‌هێزو کاریگه‌ر که له ناخی مرۆڤی عاشق و قووڵایی ئیستاتیکای زمانی کوردییه‌وه ده‌رده‌چن.
هیچ وشه‌و رسته‌یه‌کی نییه که زمانێکی کوردیی ساغ و ئه‌ده‌بیی یان فه‌لسه‌فی به‌هێز نه‌بێ و شایانی شیکردنه‌وه‌و به‌کارهێنان وه‌ک نموونه‌ی رێزمانیی و توانستی ده‌ربڕین و داڕشتنی به‌هێزی زمانی کوردیی نه‌بێ.
له هه‌مان کاتدا زۆربه‌ی تێکستی مه‌م و زین م کردووه به ئینگلیزی له‌گه‌ڵ دیراسه‌یه‌کی ئاکادیمی فروان و تێر‌و ته‌سه‌ل که زیاتر له 500 لاپه‌ره‌یه‌و هیوادارم ئه‌ویش به‌م زووانه له رێگه‌ی په‌خشخانه‌یه‌کی جیهانیی ئه‌مریکییه‌وه بلاوببێته‌وه. ئه‌و کاته خوێنه‌ر ده‌توانێ بۆ به‌هیزکرنی ته‌رجه‌مه‌و زمانی ئه‌ده‌بیی و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئینگلیزیش سوودیان لێوه‌ربگرێ و هه‌ردوو کتێبه‌که وه‌ک بناغه‌یه‌ک بۆ دیراساتی خانی-ناسیی ( خانیلۆجی) به‌کاربێنێ.
هیوادارم ئه‌و خوێندکارانه‌ی له ده‌ره‌وه یان ناوه‌وه ده‌خوێنن بتوانن ئاوڕ له خانی بده‌نه‌وه‌و چه‌ندین پرۆژه‌ی باسی دکتۆرایی له سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2010 دا نووسینی درامای ‘شۆڕشی عیشق’ م ته‌واو کرد، که پشت به تێکستی مه‌م و زین – ی خانی ده‌به‌ستێ، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م نه‌بوو له‌م ماوه‌ه‌یه‌دا بلاوی بکه‌مه‌وه، کتێبه‌که ئێستا چاپ بووه‌و له لایه‌ن کتێبخانه‌ی ئه‌ندێشه – وه له سلێمانی بلاوده‌کرێته‌وه.
به‌م زووانه چاپێکی ئه‌له‌کترۆنی و جیهانیشی بلاو ده‌بێته‌وه هه‌موو کوردێک له رێگای په‌خشنامه جیهانییه‌کانه‌وه ده‌توانی داوای بکاو به شێوه‌ی کتێب یان به شێوه‌ی ئه‌له‌کترۆنی بیکڕێت.
کتێبه‌که درامایه‌کی تراژیدیی فه‌لسه‌فی و هونه‌رییه تێکه‌ڵه له دراما و مۆسیقا‌و شیعر‌و ئاخاوتنی فه‌لسه‌فی و که‌لتووریی نه‌ته‌وه‌یی، به زمانیكی شیعریی ره‌سه‌ن و ساغ و باڵا نووسراوه‌و ده‌شێ دوای ده‌قی پیرۆزی مه‌م و زین ی خانی خۆی، ئه‌مه به هێزترین و گرنگترین و داهێنه‌رانه‌ترین ده‌قی ئه‌ده‌بیی درامیی کوردی بێ که تا ئێستا نووسراوه. هیوادارم که نووسه‌ران و ره‌خنه‌گران و رووناکبیران و هه‌مو خوێندکاران و خوێنده‌وارانی کورد بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه بکه‌نه بۆنه‌یه‌ک بۆ به‌رپاکردنی دایه‌لۆگێکی نه‌ته‌وه‌یی فراوان ده‌رباره‌ی کێشه بوونیاریی و نه‌ته‌وه‌یی یه‌کانمان و ژیاندنه‌وه‌ی رۆحیی دروست و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ییمان بۆ زمان و که‌لتوورو نه‌ته‌وه‌و خاکی کوردستانی پیرۆز.
به بێ دوودڵی ده‌ڵێم (مه‌م و زین) ی خانی تا ئێستا به‌رزترین، گرنگترین و ده‌وله‌مه‌ندترین و مۆدێرنترین ده‌قی ئه‌ده‌بی کوردییه که هیچ تاکه کارێکی ئه‌ده‌بی له مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا نه‌یتوانیوه لاسایی بکاته‌وه یان بیگاتێ.
مه‌م و زین به هه‌ق، به ته‌نیا، قوتابخانه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی، هزریی و ئه‌ده‌بیی ونه‌ته‌وه‌یی یه گه‌ر مڵکی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر بایه له ئاستی کتێبه پیرۆزه‌کانیاندا ده‌بوو-و به ده‌یان هه‌زار دیراسه‌ی له سه‌ر ده‌نووسراو به سه‌دان شێوه به‌رهه‌م ده‌هێنرایه‌وه.
دیاره له لایه‌که‌وه که‌مته‌رخه‌می و نانه‌ته‌وه‌یی و جه‌هاله‌تی ده‌سه‌لاتی کوردی و له لایه‌کی تره‌وه بۆشیی و پووچه‌ڵیی زانکۆ‌و ده‌زگا به ناو ئه‌کادیمییه‌کان و نه‌بوونی بنه‌ماو سه‌ره‌تاکانی دیراساتی ئه‌ده‌بی زانستی له کوردستاندا و، هه‌روه‌ها ئه‌و راستییه‌ی که مه‌م و زین به شێوه‌ی گێرانه‌وه‌ی شیعری (مه‌سنه‌وی) یه و زمانه‌که‌ی وه‌ک تێکه‌ڵییه‌کی دایه‌لێکته‌کانی کوردی و وشه‌ی عه‌ره‌بی و زاراوه‌و چه‌مکی فه‌لسه‌فی و سۆفیگه‌ری و که‌لتووریی تا بڵێی بۆ خوێنده‌واری ئاسایی قورسه‌و له به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا هێچ جۆره چاپێکی تایبه‌تی که به شیوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی رێنمایی خوێندنه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ی به‌ش به به‌شی له گه‌ڵدا بێ، بۆ گه‌نجان و خوێندکاران به‌رهه‌م نه‌هاتووه، ده‌بینین له ئاستێکی ئایدیۆلۆجی زۆر رووکه‌ش و زڕدا نه‌بێ، مه‌م و زین هه‌قی خۆی پێنه‌دراوه و جگه له لێکۆڵینه‌وه ئینسکلۆپیدیایی یه به نرخه‌که‌ی د.عیزه‌ددین مسته‌فا ره‌سوڵ، تا ئێستا لێکۆلێنه‌وه‌یه‌کی ئه‌کادیمی زانستی شایانی به هیچ زمانێک له سه‌ر نه نووسراوه.
به‌لام گرنگتریش له توێژینه‌وه‌و دیراسه‌کردن بۆ نه‌وه‌کانی ئێمه ئه‌وه‌یه که بتوانین مه‌م و زین به زیندوویی، به زمانێکی کوردیی ستانداردی نوێی په‌تی و ساغ که رۆحی فه‌لسه‌فی و ئیستاتیکای هونه‌ریی و داهێنانی ئه‌ده‌بیی و هێزی درامیی چیرۆکه‌که‌ی مه‌م و زین و دامێنه که‌لتووریی و شارستانییه‌کانی بپارێزێ، له ده‌قێکی هه‌ره به‌رزو به‌هێزدا پێشکه‌شی خوێنده‌وارانی کوردی بکه‌ین و هه‌تا هه‌تایه جارێکی تر مه‌م و زین به نه‌مری وه‌ک شانامه‌ی کورد و به‌لگه‌ی به‌هێزیی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رزیی که‌سێتیی و راستگۆیی عیشقی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی مرۆڤی کورد‌و ڕێگانیشانده‌ری رزگاریی تاکه‌که‌سیی و نه‌ته‌وه‌ییمان، بمێنێته‌وه.
‘شۆڕشی عیشق’ به دڵنیایی یه‌وه ئه‌م کاره‌ی کردووه. به‌م پێیه، من سڵ له‌وه ناکه‌مه‌وه بڵیـم: دوای کاره مه‌زنه‌که‌ی خانی خۆی، شۆڕشی عێشق به‌هێزترین و گرنگترین تاکه‌کارێکی ئه‌ده‌بیی درامیی کوردییه که له مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا نموونه‌ی نییه.
چونکه ئه‌م کاره زیندووکردنه‌وه‌و تازه‌کردنه‌وه‌و هاوسه‌رده‌میکردنی شاکاره مه‌زنه‌که‌ی خانی یه به زمانێکی فه‌لسه‌فی و ئیستاتیکی و درامی به‌هێز که له رۆحی خانی یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
واته له‌م کاره‌دا فه‌لسه‌فه‌و جوانی و داهێنان و دراما و مۆسیقا: له رسته‌ی زماندا به یه‌ک ده‌گه‌ن و له ئاخاوتن و مۆنۆلۆگی درامیدا چیرۆکی خه‌م و خه‌ون و خه‌باتی مرۆڤی کورد بۆ راستیی و داد و جوانی و نه‌مری ده‌نوێنن: ئامراز‌و ئامانج و ئاکامی ئه‌و خه‌باته‌ش هه‌ر خۆشه‌ویستیی و عیشقه.
به خۆشه‌ویستی ده‌بین به مرۆڤ و به خۆشه‌ویستی مرۆڤایه‌تی و پێوه‌ندییه مرۆڤایه‌تییه‌کانمان ده‌پارێزین و به خۆشه‌ویستی به سه‌ر خه‌م و ته‌نیایی و میلانخۆلی و ره‌شبینی و بێهیوایی وبێهووده‌یی دنیای مه‌رگییدا زاڵ ده‌بین.
ئه‌مه‌یه چیرۆکی زێنه‌ددین و زێبارو زین و مه‌م و ستێ و تاژدین و عارف و گورگین. ئه‌مه‌یه مۆسیقای نهێنی ژیان و درامای به‌ربه‌ره‌کانی چاکه‌و خراپه‌و پیس و پیرۆز و جوانیی و دزێویی.
شۆڕشی عیشقتان پێشکه‌ش بێت، پیرۆز بێت، به نسیب بێت.
با ده‌ست به دایه‌لۆگه راسته‌قینه‌که بکه‌ین!
که‌مال میراوده‌لی