Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
شیعرۆکەى بەر ئاگردان  …نەوزاد بەندى

شیعرۆکەى بەر ئاگردان …نەوزاد بەندى

Closed

 

 

 

 

-1-

نەورۆز

 

بە داخەوە ،

ئەمەوێ بڵێم :

شیعریش ئێکسپایەر ئەبێ ..

یادیش ئێکسپایەر ئەبێ

گریان و پێکەنینیش

دروشمیش ئێکسپایەر ئەبێ ..

هەڵپەرکێ و شایلۆغانیش ..

گڵۆپى ڕەنگا و ڕەنگیش ..

وێنە و پەیکەریش ئێکسپایەر ئەبن ..

دەوڵەمەندى و کەڵەکەى دۆلار ،

بەروارى ئێکسپایەر بوونیان لەسەرە ..

سمێڵ و

ڕیش و

شمشێر و

فاقە و

تاپڕ و

قۆچەقانى و

بڕنوتى و

سیبۆرین و

سابونى جەمال و

ترنتى و

جۆلیانۆ جیما و

حەلاوە تەیب و

ڤیدیۆ کاسێت و

یارى دەست بەدیوار ، ئێکسپایەر بوون 

دیوارى مەڕ-مەڕ و

ڕۆسڕایسى نیو ملیۆن دۆلارى ،

ئێکسپایەر ئەبن ..

وەک چۆن شەوەکانى ڕاسپۆتین ،

ئێکسپایەر بوون ..

وەک چۆن ئێستا کەس بە شیعرى عەمودى نانوسێ ..

وەک چۆن ئێستا هیچ کەس بەیانیان کەشک ناخوا ..

وەک چۆن مەرکانە ئێکسپایەر بوو ..

وەک چۆن ڕانک و چۆغە ئێکسپایەر بوو ،

تەنها ساڵى جارێک ..

جارى تاقێک ..

تاقى یەک لەسەر هەزارى خەڵکى لەبەرى ئەکەن ..

ئاڵایش ئێکسپایەر ئەبێ ..

سروودى نیشتمانیش

دەستوریش

سنورى سیاسیش..

فیشەکیش هەروەها ئێکسپایەر ئەبێ

ئاڵتونیش ئێکسپایەر ئەبێ

درۆیش

دزیش

خیانەتى ژێر بە ژێریش..

وەک چۆن تەربوش و سمێڵە جنجیلەکەى 

شارلى شاپلن و ئەدۆلف هیتلەر ئێکسپایەر بوون ..

بڕوانە ئەو هەموو ڤیاگرایەى بازاڕ ،

بەڵگەن بۆ ئەوەى توخمى مرۆڤیش ،

لە لێوارى ئێکسپایەر بووندایە ..

وەک گۆشتى هیندى ..

وەک دەرمانى مەزخەرە نهێنیەکان ..

وەک کاڵا مەشبوهەکانى تورک و

عەرەب و

فارس ..کە بازاڕەکانمانى پڕ کردووە ..

ئاخ ! نالى ..

نازانم بۆچى 

تورک و عەرەب و فارست بە دەفتەر گرت ؟

بۆچى بە کەل و پەلى مەشبوهەوە ،

ن ە ت گ ر ت ن ؟؟؟

 

 

-2-

نەورۆز

 

خەفەت نەخۆم ،خەفەت ئەمخوا ..

بڕیارم دا

یادگاریەکان بسوتێنم ..

لەوە زیاتر نایانتوانم ..

ئەوان نەڕۆن ، نەورۆز ئەڕوا ..

 

-3-

پیاسە

 

جاران

بە درێژایى ،

شەقامە پاک و جوانەکەى ،

توى مەلیک ،

ئێوارانمان تەسلیم بە عەدەم ئەکرد و

چاومان بە ئەمانەت ئەدا ،

بە کچە ڕەنگاو ڕەنگەکان ..

ئێستا تەنها درەختەکان 

لە شەقامەکە وەستاون ،

ئەوانیش هەرچەند هەوڵ ئەدەن ،

ناتوانن پیاسەیەک بکەن ..

هەندێکیان ماستەر پلان شەهیدى کردن

هەندێکیان وشکەساڵى ئیختیتافى کردن

هەندێکیان لادێیەکان بڕیانەوە ، ئەوانەى  کە توى مەلیکیان کڕى ،

لە ترسى یادگاریە تاڵەکانى سەردەمى جوتیارى ،

لە پێناوى قۆناغى دەوڵەندى و شارنشینى لە ناکاو..

چونکە ئێمە بە کوڕ و کچەوە ،

بوین بە سایقى ئوتومبیل !!

 

 

-4-

 

هیچى ترم پێ نەماوەتەوە بیڵێم ..

بڕوانن بۆ ئەو جێگایەى

کە

ک ە م ئ ە ن د ا م ە ک ا ن

موچەى لێ وەرئەگرن ..

 

بڕوانن بۆ بڕى 

م و چ ە ک ا ن ی ا ن

 

بڕوانن بۆ ماوەى

ن ێ و ا ن 

موچەیەک و مەچەیەکیان ..

 

بڕوانن 

ئەو فرۆشیارانەى 

کە لەبەردەم دەزگاکەیان ،

ئەو کاڵایانەیان داناوە ،

کە ئەوپەڕى سنورى هیوا و

خەونیانە :

گ و ێ ز

ج ل ى ک و ر د ى

ش ی ر ی ن ى 

گ ۆ ر ە و ى 

چ ۆ ر ە ک 

ب ن ێ ش ت ى  ک و ر د ى

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.