Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
شەوێک کەهەر خۆم و تەنیاین …. دلۆڤان قەڵادزەیی

شەوێک کەهەر خۆم و تەنیاین …. دلۆڤان قەڵادزەیی

Closed
by June 29, 2012 هۆنراوە

 

 

 

ئەمشەو 

هەرخۆمم و کەسی ترنیە 

لە ژورەکەمدا تەنیا پاڵکەوتوم 

هەموو شتێک بۆنی تەنیایی لێدێ

دەوەرە و 

لە دەرگای ماڵکەم دە 

گوڵەکان بیرت دەکەن 

نەورەسەکان پێویستیان پێتە

دڵم بێ تۆ وەکو مۆمێک پەیتا پەیتا دەسوتێ

کە هاتی بۆ ژورەکەم 

پەنجەرەکان بسرەوە

دەست بە قژی گوڵەکان دابێنە 

چاوێک بە دەفتەرەکەما بخشێنە 

سەیرێکی ئاوێنەکەم بکە 

دەموچاوی غەمبار و گرژ و مۆنم ببینە 

بێ تۆ چۆن دەکات وڕێنە 

ئاخر من کێم هەیە 

بێ تۆ بریتیم لە هیچ 

بێ تۆ پێم ناڵێی دڵم بە كێ خۆش کەم 

ئاخر من نە هاوڕێ رەشی ڕۆحم 

کەعبێکم هەبێت ڕوی تێبکەم و ئەویش ژن بێ 

من نە پێشەوا کاکەیم 

دیدەوانی گوڵ بکەم 

ئەمجارە کە هاتیت بۆ لام 

لە دەرگاکەم هاتیتە ژورەوە 

دەبم بە پیاو کوژ 

چوار دەوری ماڵەکەم 

هەمووی مین ڕێژ دەکەم 

توند توند 

بە سینگمەوەت دەنوسێنم 

دەتکەم بە هاوڕێی نەورەسەکان 

لەگەڵ گوڵەکاندا دەتانکەم بەیەک 

تا قەت لێم جیانەبیتەوە 

هەمیشە شێعر ئەکەم بە سینەتا 

هەموو کاتێک ڕوت تێدەکەم 

 

 

 

دلۆڤان قەڵادزەیی

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.