عه‌بدولا مه‌حمود له‌وه‌ڵام به پرسیاركی گۆڤاری ڕوماڵدا
عه‌بدولا مه‌حمود: به‌شێكی زۆری ڕۆشنبیرانی شه‌قامی كوردی، به‌شێكن له قهڵبكردنی پیرۆزییه‌كانی ئینسان
"ته‌وه‌ر"ی ژماره‌ی نۆبه‌ره
سازدانی: ئه‌رسه‌لان مهحمودرۆشنبیری جددی و، مۆدێرن، له بنه‌مادا هێنده‌ی كه ده‌بێ هێزێك بن بۆ به‌رهه‌مهێنانی جیاوازی‌و دۆزینه‌وه‌ی رووبه‌ری جیای بیركردنه‌وه‌و روانین له‌ده‌ره‌وه‌ی ترادسیۆنه داخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه، ئایدولۆژیا، خه‌یاڵگه نه‌ریتییه‌كان، ئه‌وه‌نده خولانه‌وه له بازنه‌یه‌كی دیاریكراو، یان خۆبه‌ستنه‌وه به ئاین و ئایدیۆلۆژیه‌تێكی حزبی و ڕێسا باوه‌كانه‌وه نیه، كه‌چی نوخبه‌و رۆشنبیره هه‌ره دیاره‌كانی هه‌رێم تا ئێستا نه‌یانتوانیوه له‌و دۆخه ده‌ربازیانبێ، هه‌ندێك ده‌ڵێن له بازنهكدا خنكاون، ئه‌مه بۆ؟..
عه‌بدولا مه‌حمود: له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست سه‌رباری ده‌ریایه‌ك له بانگه‌شه‌ی زل و دروشمی بریقه‌داری مهدهنیاوی به‌كرده‌وه ناتوانن مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتنخواز بن. ناتوانن دین له‌ده‌سه‌ڵات و خوێندن و په‌روه‌رده جیابكه‌نه‌وه. ناتوانن یه‌كسانی ژن و پیاو به‌ڕه‌سمی بناسن. ئاماده‌نین ده‌ست له‌یاساكانی پێشووی به‌عس به‌رده‌ن. ده‌ترسن ده‌ست بۆ توردانی پێودانگه میلیشیایه‌كان ببه‌ن. بیر له ڕێزگرتن له‌ئیراده‌ی خه‌ڵك بۆ بڕیادرانی ئازادانه ناكه‌نه‌وه، مافی مه‌ده‌نییه‌كان مافی تاك به‌ڕه‌سمی ناناسن. به‌هه‌مان شێوه‌ش نووسه‌رو ڕۆشبیرانێك كه‌سه‌ر به‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ن ناتوانن كرانه‌وه‌و دابڕان له كه‌لتوری زاڵی ئه‌م بزوتنه‌وه تێپه‌ڕێنن. بۆیه فایرۆسی خولانه‌وه له بازنه‌ی بزوتنه‌وه‌ی زاڵی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا گیریان ده‌كات.
ئێوه ته‌ماشا بكه‌ن، زوربه‌ی هه‌ره زۆری نووسه‌رو رۆشنبیران به‌ڕه‌سمی ئه‌ندامی حزبه‌كان نین، و زۆریش له‌دژی به حزبیكردنی كۆمهڵگاو ده‌ستێوه‌ردانی حزب له كۆمه‌ڵگا ناڕازین و ڕه‌خنه ده‌گرن، كه‌چی خۆیان په‌یامیان، ڕوانین و بۆچون و دنیابینیان، له‌هی حزب یان له‌باشترین حاڵه‌دا ئه‌و بزوتنه‌وانه تێناپه‌ڕێت كه ئه‌م حزبانه‌ی هێناوه‌ته ده‌ره‌وه. و هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌یه‌ڵایه‌تی تر نابینن.
گرنگ نییه رۆشنبیران و نووسه‌ران حزبی بن یان نه‌بن، پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر حزبین، حزبی سه‌ر به‌كام بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌لایه‌تین؟ ئه‌گه‌ر حزبیش نین دیسان سه‌ربه‌كام بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌لایه‌تین؟ ئایا به‌شیكن له بزوتنه‌وه‌یه‌كی رادیكال و ئینسانی و پێشكه‌وتنخواز، یان وتاربێژن به‌زمانی ڕۆشنبیری بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌كی قه‌ومگه‌رای عه‌شیره‌تی و میلیشیایی، یان ره‌وت گه‌لی دینی و فیرقه‌یی؟
بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانێ ژینگه‌ی پێكهاتن و دروستبوونی ده‌یان حزب و ڕێكخراوه‌ی سیاسی و چه‌ندین ناوه‌ندی رۆشنبیر‌و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و… بێت و مالی سه‌ره‌كی رۆشنبیران و نووسه‌رانیكی زۆر بێت. یه‌كێتی و پارتی و حزبی زه‌حمه‌تكیشان و سۆسیالیست و حزبی شیوعی و لیستی گۆران….حزبی بزوتنه‌وه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه جیاوازه‌كان نین، به‌ڵكه ئه‌مانه هه‌موویان حزب و ڕێكخراوه‌ی جیاواز جیاواز و باڵی جیاواز جیاوازی سیاسی و ڕێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیین. بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌مای كێشه‌ی ئێتنكی" نه‌ته‌وه‌یی" فرچكی گرتووه. له‌بری شوناسی ئینسانی بوونی ئینسان" هاوڵاتیبوون" ،شوناسی قه‌وم و دین و ناسیونالیستی، پیرۆز كراوه. ڕۆشنبیرانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌شێكن له بزوتنه‌وه‌كه‌و زوربه‌شیان كرنۆشبهر. بۆیه به‌شێكی زۆری ڕۆشنبیرانی شه‌قامی كوردی، به‌شێكن له قهڵبكردنی پیرۆزیه‌كانی ئینسان. ڕۆشنبیرانێك له كاتێكدا به پێی ناو‌و پێناسه‌كه‌ی ئه‌بێ بیریان ڕۆشن بێت، و ئه‌و جیاوازیه‌ش به‌كرده‌وه نیشان بده‌ن، كه‌چی بینیمان نه‌ك له دڵی ئاڵوگۆڕێكی وهڕێكهوتووی ڕیشه‌یی به‌ڵكه كه‌ش و هه‌وای هه‌ڵبژاردن زوربهیانی لولدا، له بیر ڕۆشنی خستن و بوونه بانگه‌شه‌یه‌كی بێتام بۆ باڵێكی ڕاستڕه‌وی هه‌مان بزوتنه‌وه كه 18 ساڵه پیرۆزیه‌كانی ئینسان و ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌نفال ده‌كات. ڕۆشنبیرانی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی سه‌رباری هه‌ر جیاوازیه‌ك كه له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌یانه، به‌ڵام هه‌موویان ڕۆڵه‌ی یه‌ك خانه‌واده‌ن، جیاوازیه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر جیاوازیه‌كی ڕه‌مزی و جزئیی و زمانهوانیییه، كه سه‌خت ئینسان ئه‌توانێت ئه‌م جیاوازیانه‌ش ببینێت..
ئه‌م ڕۆشنبیر و نووسه‌رانه كه جیاوازی و قبوڵ ناكه‌ن و به‌شێك نین له هه‌وڵه‌كانی ئینسانی پێشكه‌وتنخواز بۆ كرانه‌وه‌ی كۆمهڵگاو به‌ره‌سمی ناسینی مافی هاولاتی بوون و تاك، وه به‌كرده‌وه به‌شێك نین له رێزگرتن له ڕوانین و دنیابینی دی، به‌ڵكه سه‌ربازی ڕه‌دوكه‌وتووی ڕوداوه‌كانن.نه‌ك رێ نیشاندهو هۆشیاركه‌ره‌وه.
هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆشنبیری كه به‌رچاوته‌نگی ئیتنیكی، نه‌ته‌وه‌یی و دینی شاده‌ماره‌كانی سڕكردبێت، ناتوانێ جیاوازی قبوڵ بكات. وه ناكری ببنه هێزیك بۆ كرانه‌وه‌و قبوڵكردنی ئه‌وی دی.
ده‌رسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی كوردستان، ده‌رسێكه ئه‌م ڕاستیه‌ی به‌هه‌مووان نیشاندا. ڕۆشنبیرانێك كه پێشتر وانه‌ی عه‌قلانیه‌ت، مۆدیرنهیان ده‌رخواردی كۆمه‌ڵگا ده‌دا…، چۆن هۆشیارانه بوونه وتاربێژی ڕاسترهوترین دیدگای داخراوی لیستێكی دیایكراو، كه كارنامه‌ی كاراكته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانیان و په‌یام و دیدی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیان، نه‌ك هیچ نزیكایه‌تیه‌كی به‌دنیای شارستانی سه‌رده‌مه‌وه نییه، به‌ڵكه باڵی دیاری وه‌ستانه‌وه له‌دژی عه‌قلانیه‌ت و مه‌ده‌نیه‌ت و جیاوازی قبوڵكردنه.
به كورتیه‌كه‌ی ئه‌م دۆخه كه زوبه‌ی ڕۆشنبیرانی قه‌تیسی دیدگای داخراو كردووه، له بازنه‌یه‌كدا ده‌وران بكه‌ن. به‌شێكه له‌و ڕه‌وه‌نده‌ی كه بزوتنه‌وه سیاسیه‌كه‌ی له خولانه‌وه له بازنه‌دا ده‌ست و پێی نه‌رم كردووه. وه‌به‌رهه‌می گیرۆده‌بوونه به فه‌رهه‌نگێ" شهرقزهده" رۆژهه‌لاتیی، به‌سه‌ر دنیابینی و ڕوانینیاندا.