Skip to Content

Friday, March 29th, 2024

عه له ڕه ش….‌محه مه د حه سه ن ژاڵه ناوی

Closed
by January 2, 2009 گشتی

 عه له ڕه ش
 به رز ژیاو   به رزیش  فڕی

  له بناری به مۆدا له دامێنی شاخی قه واڵه و زمناکۆ و لوتکه ی به رزی خۆشکدا گیان وڕۆحێک چاوی ‌هه ڵهێناو هاته دنیاوه، لاوێکی ڕه ش ‌ئه سمه ری مام ناوه ندی خۆێن گه رمی چالاک و و بزێو ی لێ په یدا بوو، ناویانا عه لی عه بدوڵقادر (عه له ڕه ش) هه ر له سه ره تای لاویدا وه ک هه لۆ ئاسایی بناری به مۆ به رز فڕی و گیان له سه ر ده ست بوو بۆ هه ژارو جوتیارو زه حمه تکێشانی ناوچه که ی، هه رده م سه نگه ری ئه وانی به رنه داوه.
 عه له ڕه ش له ژیانیدا له زۆرشدا بێبه ش بووه، له ئه نجامی ئه و هه ڵوێسته مرۆڤ دۆستانه ی که هه یبووه. وه کوو زۆربه ی خه ڵکی ناوچه که ی له ژێر باری هه ژاری ونه خۆێنده واری و گرانی باری ژیان نه یتوانیوه ده ستی بگاته خوێندن و زانست، به ڵام له سه ره تای په نجاکانی سه ده ی پێشودا له گه ڵ حزبی شیوعیدا چالاکانه کاری کردووه،وه ک مرۆڤێکی چه پ و ڕۆشنبیر زۆر شتی کۆمه ڵگای ئه و کاته ی پێ قبوڵ نه بووه،له سه ر
  ئه م هه ڵوێستانه ی که سانێک هه بووه که نا حه زی بوون،به ڵام هه میشه له خه ڵکه وه نزیک بووه و به که ڵک بووه بۆ ده وروو پشتی. زۆر زوو له سه رکرده و کادرانی ئه و کاته ی حزبی شیوعی تێگه شت وازی لێهێنان،به ڵام چه کو خه بات و ئاواره یی سه رتا په ی ژیانی بووه، چه ند جارێک به سه ختی بریندار بووه، هه تاوه کوو ڕاپه ڕینی  1991   گه ڕاوه ته وه بۆ ده ربه ندیخان و پاشان بۆ گونده سوتاو چۆڵکراوه که ی له بناری به مۆگوندی ( کوێره ک). عه له ڕه ش،دۆستێکی باشی ژینگه ی کوردوستان و عاشقی سروشته جوانه که ی بووه، ئیتر لای ئه و تفه نگ باوی نه ما و ئه و کاریگه ریه ی نیه ، له جیاتی ئه وه خاکه نازو بێڵو پاچه که ی له شانکردو به ره و گونده چۆڵکراوه که ی سه ر له نوێ ده ستی کرد به ئاوه دانکردنه وه ،هاندانی خه ڵکی بۆ گه ڕانه وه،فه رهاد ئاسایی باخێکی ڕه نگینی سه و زی له و ناوچه سوتاوه دروست کرد ژینگه یه کی سه وزی به خشی به و ناوچه یه. هه ر له نزیک باخه که یه وه مینێکی پیادا ته قییه وه له ئه نجامدا ڕانێکی له ده ست دا به ڵام ووره ی له ده ست نه داو هه ر به رده وام بوو له کار بۆ ئاوه دانی له هه موی گرنگتر باخه که ی مامه عه له بوو به جێگه یه کی ئارام بۆ ئه و په له وورو که و و سێسک و ئاژه ڵه کێوییه کانی ناوچه که که له ده ستی ڕاوچی بێوێژدان هه ڵئه هاتن، په نایان بۆ ناو باخه که ئه برد، پاشان که س نه ی ئه توانی نزیکیان ببنه وه،
 مامه عه له ش له جیاتی ڕاوکردنیان خواردن و پاشماوه ی بۆ ڕۆ ئه کردن بۆ ئه وه ی بیخۆن، له و کاتانه دا کوردوستان له بارودۆخێکی ناهه مواردا بوو خه ڵکی بێ ئیش وهه ژار بوون هه مو جۆره ڕاوێک ئه کرا، له سه ر ئه م هه ڵوێستانه ی زۆر جار توشی قسه و گازنده ئه بویه وه له لایه ن هه ندێ که سی له خۆ ڕازی.
 شایه نی باسه مامه عه له پیاوێکی کۆمه ڵایه تی و هه ڵوێست به رز بوو ،له کاتی شه ڕی ناوخۆدا هاوبه شی نه کردووه له و شه ڕه نه گریسه خۆی دوور خستووه ته وانێ، پیاوێکی مه زن بوو ئاسان نه بوو هه موو که سێ به ئاسانی لێی تێبگه ن.
 عه له ڕه ش شایه نی ئه وه بوو پێش ئه وه ی ماڵئاوایی له خاک و باخ و که س و کاری بکا له ده روازه ی بناری به مۆدا که له گوندی ژاڵه ناو ده ست پێ ئه کات که ڕۆژانه شه وی له کۆڵ ئه کردو ڕووه و باخه که ی ڕێگای له به ر ده نا. هه ر له وێدا په یکه ری پیاوێکی مه زنی خاوه ن هه ڵوێستی بۆ بکرێ که نیشانه ی ووڵات پارێزی و ژینگه پارێزی ئه و پیاوه ی تیدا بێت.
 مامه عه له له پاش خۆی نه پله و پایه و نه کۆشکی به رزی به جێهێشت. پاش مردنی باخێکی سه وزوو ژینگه یه کی جوانی کرده دیاری بۆ گه له که ی.
 عه له ڕه ش ماڵئاوایی کرد پاش ئه و هه رچی که وو و سێسک و په له وورو ئاژه ڵه کێوی بناری به مۆ هه یه خاکو خۆڵ به سه ر خۆدا ئه که ن.
 کاربه ده ستانی خانه قین به جارێ بناری به مۆ و گونده کانیان پشتگوێ خستووه هیوادارم وه ک وه فاداریه ک په یکه رێک له و جێگه یه دا که شایه نی عه له ڕه شه درەست بکرێ.

                                                        ستۆکهۆڵم2008 12 31
                                             ‌‌‌‌‌‌‌محه مه د حه سه ن  ژاڵه ناوی
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.